ئێمه زۆر نیگه‌رانین!
ئێمه زۆر نیگه‌رانین!
نۆڤه‌مبه‌ری 2008
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ به‌رێز:
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
ئێمه ئه‌و کهسو رێکخراوانه‌ی که ئه‌م نامه‌یه‌مان واژۆ کردووه، ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین له یاسای باری که‌سێتی که له‌رۆژانی رابردوودا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه په‌سه‌ندکراوه. ئه‌م یاسایه نه له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، نه له‌گه‌ڵ ئاوات و ئامانجانه‌کانی ژنانی کوردستان و نه‌له‌گه‌ڵ چاوه‌روانییه‌کانی ئه‌وان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی، له‌گه‌ڵ هیچیان نایه‌ته‌وه. ژنانی چالاک له ناوخۆی کوردستان ساڵانێکی زۆره خه‌بات ده‌که‌ن بۆ یه‌کسانی و چه‌سپاندنی مافی یاسایی و تاراده‌یه‌کیش توانیویانه هێندێک ئاڵوگۆڕی به‌رچاو پێکبهێنن.
زۆر به‌داخه‌وه ئه‌و یاسایه که فره‌ژنی سه‌لماند و ته‌مه‌نی هاوسه‌رێتی کرد به 16 ساڵ، نه‌ک به به‌راورد له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان، به‌ڵکوو له‌چاو یاساکانی وڵاتانی وه‌کوو تونس (که فره‌ژنی قه‌ده‌غه‌یه) و سۆمالی (که ته‌مه‌نی هاوسه‌رێتی بۆ کوڕان 18 ساڵه) چه‌ند هه‌نگاو له‌پاشه!
به‌ڕه‌چاوکردنی ده‌ستووری عێراق که به ئاشکرا مۆرکی لایه‌نێکی ئایینی توندڕه‌وی پێوه‌دیاره و به‌و زۆرینه‌ی که له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا هه‌یانه، ئێمه نیگه‌رانین که ورده ورده چاره‌نووسی یاسای باری که‌سێتی و یاساکانی دیکه له‌وه‌ش خراپتر بێت. ته‌نیا رێگا چاره ئه‌وه‌یه که ئه‌مرۆ و له کاتی ئێستادا که هێشتا ئه‌و لایه‌نه کۆنه‌خوازانه به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتیان نهگرتووهتهدهست، رێگانه‌ده‌ین مافه یاسایی و مه‌ده‌نییه‌کان پێشێل بکرێن. ئه‌وه‌ی که روویدا، یه‌کێکه له ئاکامه‌کانی ده‌ستێوردانی ئایین له کاروبار و ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیاندا.
ئێمه داواکارین:
1- یاسای فره‌ژنی ره‌تبکرێته‌وه و یاسای باری که‌سێتی به‌چه‌شنێک دابرێژرێت که له‌گه‌ڵ په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی له‌مه‌ڕ مافی ژنان، جارنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ وهه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنه‌کانی ئه‌مرۆی مرۆڤایه‌تیدا بێته‌وه وله‌سایه‌ی ئه‌و یاسا نوێیه‌دا مافی مه‌ده‌نی ژنان و ئافره‌تانی کوردستان پارێزراوبێت.
2- هه‌ڵگرانی هه‌موو باوه‌ڕو ئایینه‌کان هه‌ڵبه‌ت پێویسته سه‌ربه‌ستبن له‌به‌رێوه‌بردنی دابونه‌ریتی خۆیان و له‌و سۆنگه‌وه رێزی ههمووتاكێک ئه‌بێت پارێزراوبێت، به‌ڵام جیاکردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پێداویستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره.
که‌مپه‌ینی پارێزگاری له مافه مهدهنیو یاساییه‌کانی ژنانی کوردستان
Campaign to support Women’s Civil & Legal Rights in Kurdistan (CWCLRK)
په‌یوه‌ندی:
kampeyn.jin@gmail.com
Sweden ئازاد غه‌ریب
USA ئازاد مورادیان
Sweden ئامینه کاکه‌باوه
Sweden ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری
Sweden به‌دری ته‌وحیدی
Sweden به‌یان ناسێح
Sweden بیژه‌ن قاره‌مانی
پارتی چه‌پی کوردستان
Sweden پشکۆ نه‌جمه‌دین
Sweden تارا توانا
Sweden تانیا توانا
Finland تاهیر قاسمی
Sweden جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپوور
Sweden جه‌میله ره‌حیمی
Finland حه‌سه‌ن حاته‌می
Sweden حه‌مه‌ره‌سوڵ که‌ریمی
خه‌بات جه‌ماڵ عارف
ئوقیانووسێک له تاوان خه‌ندان حه‌مه‌جه‌زا
Sweden دڵشاد عه‌لی
USA رادیۆ ده‌نگی کوردی/ئه‌مریکایی بۆ دیموکراسی
Sweden رووناک شوانی
Sweden رووناک عوسمان
Sweden رێکپۆش عه‌زیز
Sweden رێگا ره‌ئوف
Sweden سارا عه‌زیزی
Sweden سارا محه‌مه‌د
Sweden ساعد وه‌ته‌ندووست
Sweden سۆزان فه‌تحی
Sweden شادی ساڵحی
Sweden شنه هیدایه‌تی
Sweden شه‌رمین ئهسدف
Sweden شه‌هلا ده‌باغی
Sweden شوان باڵانی
New Zealand عه‌بدولوه‌حید خه‌نده‌ره‌ش
Canada عه‌بدۆڵڵا سه‌یدا
Sweden عه‌تییه ره‌سوول
Canada عوسمان مه‌حموودی
Sweden فایزه ێالحی
Sweden فایزه نیکدین
Sweden فه‌رهاد جه‌هانمیهه‌ن
Sweden فه‌وزیه خه‌تمی
Sweden قادر نادر
قاره‌مان چالاک
Belgien کاوه ئاهه‌نگه‌ری
Sweden که‌ماڵ ئه‌مجه‌دی
Sweden که‌ماڵ حه‌سه‌نپوور
Kurdistan کوێستان فتووحی
Sweden کۆمه‌ڵه‌ی سۆسیال دیمۆکراتی کورد- سوندسڤاڵ
Sweden گه‌شه‌ی ژنانی کوردستان
Sweden گوڵاڵه شه‌ره‌فکه‌ندی
Sweden گوڵاڵه عوسمان
له‌نجه مسته‌فا
Canada ماپاره مورادزاده
مافی مرۆڤ، مافی ژنی کورد
Austria محمد فه‌قێ عه‌لی
Sweden مینا لبادی
Sweden ناوه‌ندی چاک
Norway ناڵی کاوه
Sweden نه‌جیبه مه‌حموود
Sweden هادی سوفیزاده
Sweden هه‌ڵاڵه رافێع
Sweden Woman Aid
Sweden www.giareng.com Zhiwar Rekxerawi jinani kurd