فڕین به شه‌قامه‌کانی نیو یۆرکدا به ئالای کوردستانه‌وه
فڕین به شه‌قامه‌کانی نیو یۆرکدا به ئالای کوردستانه‌وه
گه‌ڕان به دووای قاچه‌کانما
"ئالان ئه‌مین"
شاهۆ قادر به‌ڵێنی خۆی هێنایه‌دی و ماوه‌ی 42 کیلۆمه‌تر به ئاڵای کردستانهوهو به قاچه ده‌ستکرده‌کانییه‌وه به ئازارێکی زۆره‌وه به شه‌ش کاتژمێرو په‌نجاو سێ خولهك ماوه‌که‌ی بڕی.
له به‌رواری 1/11/2008 وه بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی کوردا ئاڵای کوردستان له به‌رده‌م نه‌ته‌وه ئهکگرتووهکهندا بۆ ماوه‌ی 3 کاتژمێر له ڕیزبه‌ندی ئاڵای زیاتر له 100 ووڵاتدا به دار شه‌قه‌که‌ی شاهۆ قادر ه‌وه به ئاسمانه‌وه شهکێنرایهوهو، له رێپێوانێکی هێمنانه‌و ئاشتیانه‌دا که زیاتر له 15000 که‌س هه‌ر گروپه‌و به ئاڵای ووڵاتی خۆیه‌وه به‌شدار بوون، شاهۆ قادر به بێ قاچ که بۆ به‌شداری کردن له مارهسۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی نیوۆرك، چوو بوو له گه‌ڵ ئالان ئه‌مین ی سینه‌ماکار له‌م ڕێۆێوانهدا به‌شدار بوون.
به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان له لایه‌ن شاهۆوه به دارشه‌قێکه‌وه بوو بووه جێ سه‌رنجی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه و به لێشاو ئه‌هاتن و پرسیاری ئه‌وه‌یان ده‌کرد ئه‌م ئاڵایه ئاڵای کوێیه و ئێوه خه‌ڵکی کوێن، ئێمه‌ش بۆمان ڕون ده‌کردنه‌وه که ئه‌م ئاڵایه ئاڵای کوردستانه، ئه‌بوو بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی شی بکه‌ینه‌وه که کورد کێیه؟ وه ده‌که‌وێته کوێوه، چونکه جێی داخه کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی نه‌ناسراوه.
ڕۆژی 2/11/ 2008 ڕۆژی مارۆسهنی نیو یۆرك که به گه‌وره‌ترین ماراسۆنی جیهان دێته ههژمادن 38000 که له هه‌موو دنیادا به‌شداریان تیادا کرد له دوڕگه‌ی نیو جێرزیهوه ده‌ستی پێ‌کرد و به‌ره‌و سه‌نتراڵ پارك که ده‌کاته 42 کیلۆمه‌تر، به ئاماده بوونی سێ ملیۆن بینه‌ر کۆتایی هات، جێی باسه شاهۆ وه‌کو ئه‌ستێره‌ی ناو ئه‌و حه‌شاماته وابوو تی‌شێرتێکی له به‌ر کردبوو له دوواوه‌و له پێشه‌وه ئاڵای کوردستانی پێوه بوو وه لێی نوسرابوو کوردستان، هه‌ردوو دارشه‌قه‌که‌ی هه‌ر یه‌که‌یان ئاڵایه‌کی کوردستانی پێوه‌کرابوو ده‌شه‌کایه‌وه، به قه‌راخ جاده‌که‌دا خه‌ڵك به درێژایی وه‌ستابوون که شاهۆیان ده‌بینی له سه‌ر دوو قاچی ده‌ستکرد ڕائه‌کات هاواریان ده‌کرد کوردستان، ئه‌مه زیاتر هانی شاهۆی ده‌داو گوڕ و تینی دهدایهبهر، له کۆتاییدا شاهۆ 50 مه‌تر پێش گه‌یشتنی به هێڵی کۆتایی قاچه ده‌ستکرده‌کانی داکه‌ند و له سه‌ر ده‌سته‌کانی هێڵی کۆتایی بڕی، دوواتر به ته‌قله لێدان گه‌ڕایه‌وه بۆ لای قاچه‌کانی.
شایانی باسه شاهۆ له ماوه‌ی ڕاکردنهکهیدا نه ئاوی خوارده‌وه‌و نه نانی خوارد، ئه‌مه‌ش بۆ هاوخه‌می تونی و برسییه‌کانی جیهان به تایبه‌تی ئه‌فریقا.
به‌ڵام تاکه شتێ جێنی نیگه‌رانی ئێمه بوو ئه‌ویش ئاماده نه‌بوونی تاکه کوردێك له‌وێدا، ئه‌مه له گه‌ڵ بوونی کوردێکی زۆر له ئه‌مه‌ریکا به تایبه‌ت له شاری نیو یۆرك وه ئێمه هه‌فته‌یه‌ك پێش ماراسۆنه‌که له ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه‌کاندا بڵاومان کردۆته‌وه‌و، هه‌تا نوێنه‌رایتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیشمان له واشنتۆن ئاگادار کربووه‌وه که خه‌ڵك له‌م چالاکییه ئاگاداربکه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ ڕۆژێك بوو کورد ئه‌یتوانی بوونی خۆی بسه‌لمێنێ ئاڵای خۆی هه‌ڵبکات، چونکه ئێمه ئه‌توانین به‌م کارانه خۆمان به دنیا بناسێنین، ئه‌وه‌ی شاهۆ له‌م گه‌شته‌دا نواندی سه‌لماندی پێشمه‌رگه‌ی ڕێی ته‌نگانه‌یه.
"شاهۆ" کاتێ که که ڕام ئه‌کرد به قاچه دهستکردهکانمهوهو به‌ئاڵای کوردستانه‌وه خۆم به شای هه‌موو دنیا ده‌زانی، له سه‌روی ئه‌و هه‌موو ئازاره زۆرهمهوه هه‌ستم به ئازار ناکرد، به‌ڵام تاکه شتێك زۆر ئازاری ئه‌دام ئاماده نه‌بوونی کورد بوو له‌وێ تاکه که‌سێکیش له‌وێ نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مه وا له من ناکات کۆڵ بده‌م، به پێچه‌وانه‌وه هانم ده‌دات زیاتر و زیاتر کار بکه‌م بۆ نیشاندان و شه‌کاندنه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی کوردستان.
"ئالان ئه‌مین" من خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم که ئێستا خه‌ریکی درووست‌کردنی فیلمێکی دۆکۆمێنتاریم له سه‌ر ئه‌م قاره‌مانه بێ وێنه‌یه‌ی کورد، کاتی پێش راکردنه‌که من ئه‌موت ناتوانم ڕابکه‌م له گه‌ڵ شاهۆدا به‌ڵام کاتێ ڕاکردن ده‌ستی پێ‌کرد جوانی و به‌هێزی و گه‌وره‌یی کاره‌که‌ی شاهۆ وای لێکردم بهکامێراکهمهوه دووای که‌وم تا بتوانم باشترین شۆت بۆ فیلمه‌که‌م به ده‌ست بهێنم، له ڕێگا من هه‌میشه له دڵه خورپێدابووم وام ئه‌زانی ئێستا نا تۆزێکی تر شاهۆ ئه‌که‌وێ، به‌ڵام هه‌ستم ئه‌کرد و ئه‌مبینی که هێزێك شاهۆ له زه‌وی به‌رز ده‌کاته‌وه، شاهۆ ئه‌گه‌ر کورد نه‌بووایه ئێستا وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌کی به ناوبانگی دونیا ئه‌بینرا، پێشنیار ده‌که‌م که سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان خه‌ڵاتی زێڕینی پێ ببه‌خشن بۆ ئه‌و کاره جووانانهی وه‌ك نوێنه‌ری ئاشتی، تا هانی خه‌ڵکانی تر بدرێت که به پیرۆزییه‌وه دووای هه‌ڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بکه‌ون.
ماوه‌ی 5 ڕۆژ له نیویۆرك ماینه‌وه بۆ ساتێکیش شاهۆ ئاڵای کوردستانی دانه‌نا هه‌رکه‌سێ پیرۆزبایی لێبکردایه شاهۆ ئه‌یووت من خه‌ڵکی کوردستانم، ئه‌مه‌ش ئاڵاکه‌مانه.
جێگای ڕیزو پێزانینه که ئه‌م گه‌شته له سه‌ر ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێمی کردستان خه‌رجی بۆ دابینکراوه‌و ده‌مانه‌وێ سوپاس و پێزانینی خۆمان بگه‌یه‌نین به نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا، بۆ ئه‌و هه‌موو پشتیوانییه و هیوادارین که هه‌ر به‌رده‌وام بن له پشتیوانی کردنی کاری له‌م بابه‌ته‌دا، له پێناو ناساندنی ڕوی گه‌شی شارستانیاتی کوردی به جیهان، نمونه‌یان زۆر ێت.
له‌م ووێنانهدا ببینن ئه‌م قاره‌مانه شێره‌ی کورد چۆن به شه‌قامه پان و به‌رینه‌کانی گه‌وره‌تین شاری دوونیا دا ئهنهرێنێ و هاوار ئه‌کات کوردستان.