به‌رهه‌نگ/هه‌ناسه‌سواری AstmaCOPD …….دوو نه‌خۆشی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه
به‌رهه‌نگ/هه‌ناسه‌سواری Astma&COPD
دوو نه‌خۆشی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه
جه‌سته‌ی مرۆڤ سه‌یرێکه له سه‌یره‌کان.جه‌سته پێکهاتووه له سیسته‌مێکی داڕێژراویی و به یه‌که‌وه په‌یوه‌ندکراو که له گه‌ڵ یه‌کدیدا به‌رده‌وام له ئاڵوگۆڕ دایه.هه‌موو شته‌کان به یه‌که‌وه‌و په‌یوه‌ند کراوون.
ئه‌گه‌ر ته‌واویی به‌شه‌کانی جه‌سته به‌یه‌که‌وه کاری خۆیان به باشی وه‌کو پێویست بکه‌ن، جێگه‌ی خۆیه‌تی مرۆڤ رێز له دانه‌ری بگریێ و ئه‌و جه‌سته سهیروسهمهرهییهی که هه‌یه‌تی به باشی پارێزگاری لێ بکات و دوور که‌وێت له نه‌ریت و خووی ناپه‌سند،چۆنکه ته‌ندروستی به هیچ به‌هایه‌ک نایه‌ته کرین.مرۆڤ پێویسته هه‌ندێک زانیاری هه‌بێ ده‌رباره‌ی کۆئه‌ندامه‌کان،به‌ڕاستی ترسناکترین نه‌زانی ئه‌وه‌یه که مرۆڤ خۆی نه‌ناسێ . به‌ڵام جاریوایه گرفتێک له‌و نێوانه‌دا په‌یدا ده‌بێ.ئه‌گه‌ر تێکچوونی لایه‌ک/به‌شێک له جه‌سته دا له ئارادابێ،ئه‌وه نه ته‌نیا ئه‌و به‌شه له کاری خۆی ده‌که‌وه‌ێ و تێکده‌چێ به‌ڵکو به‌شه‌کانی دیکه‌ش تێکده‌دات،که ده‌رئه‌نجام ته‌واویی ئۆرگانیزمه‌که له پارسه‌نگی خۆیدا ده‌رده‌چێ.
کۆئه‌ندامی هه‌ناسه له مرۆڤدا پێکهاتووه له:
رێگه‌کان/ ڕێڕه‌وه‌کانی هه‌ناسه که لووت و گه‌روو و قوڕگ/ئه‌وک و بۆڕیی هه‌وا ده‌گرێته‌وه.
سییه‌کان و بۆڕی هه‌وا:
سییه‌کان ئۆرگانێکی گه‌وره و نه‌رمی ئهسفنجین،که له وێدا پڕۆسه‌ی گۆڕینی هه‌وا و خوێن هه‌یه(گۆڕینی گازه‌کان).هه‌وا به ڕێگه‌ی بۆڕی هه‌وادا واته Trachea ده‌چێته ناو سییه‌کان،که خۆی به ناو دوو لقی چه‌پ و ڕاستی بۆڕیچکه‌ی هه‌وادا¬¬/
Bronchus Pluraدابه‌ش ده‌کات.ئه‌و لقانه‌ش لقی زیاتریان لێ ده‌بێته‌وه و باریک و باریکتر ده‌بنه‌وه و له کۆتاییدا ده‌بن به توره‌که‌ی هه‌وا که ئه‌ویش له چه‌ند ژوورێکی ته‌سک پێکدێت و له‌وێدا گۆڕینی گاز ئه‌نجام ده‌دات و پییان ده‌ڵێن سیکڵدانۆچکه/Pulmonary aveolus:خوێن، ئۆکسجێن O2 له هه‌وای ههڵکێشهراویی ناو سییه‌کان وه‌رده‌گرێ و هه‌وای تێکه‌ڵ له گه‌ڵ گازی کاربۆن دیۆکسید CO2 لاده‌بات. کۆمه‌ڵێک خوێنبه‌ری ورد که له سی جیاده‌بنه‌وه ده‌وری دیواری سیکڵدانۆچکه ده‌ده‌ن.
ده‌وری سییه‌کان داپۆشراوه به په‌رده که پێی ده‌ڵێن په‌رده‌ی سی Plura .ئه‌و په‌رده‌یه سییه‌کان له ناو قه‌فه‌زه‌ی سینگدا به خۆیهوهڕادهگرێ و به‌رگری له‌وه ده‌کات که سییه‌کان نه‌که‌ونه سه‌ر یه‌کدی Pneumothorax .
هه‌ر خوله‌کێک مرۆڤی گه‌وره 12 تا 16 جار هه‌ناسه وه‌رده‌گرێ و ڕۆژانه نزیکه‌ی ده‌هه‌زار لیتر هه‌وا به ڕێڕه‌وه‌کانی هه‌ناسه‌ی مرۆڤدا تێده‌په‌ڕێ.له حاڵه‌تی پشوودا مرۆڤ نیو لیتر هه‌وا هه‌ڵده‌مژێ،له کاتێ جووڵاندا له‌وانه‌یه تا نزیکه‌ی چوار لیتر بێ له هه‌رجارێک که هه‌ناسه وه‌رده‌گرێ.هه‌موو هه‌وای وه‌رگیراو بۆ ده‌ره‌وه پاڵپێوه نانێردرێ به‌ڵکو نزیکه‌ی یه‌ک لیتر و نیو ده‌مێنێته‌وه له ناو سییه‌کاندا.
ئایرکۆیهکی سروشتی
ئه‌گه‌ر کێشه‌مان نه‌بێ،ئه‌وه مرۆڤ به شێوه‌یکی گشتی هه‌ناسه دان و وه‌رگرتنی ئاساییه وهه‌روه‌ها بێ ئه‌وه‌ی بیری لێبکاته‌وه:
شه‌و و ڕۆژ سییه‌کان کاری خۆیان ده‌که‌ن.ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وایه‌ی که له ده‌ره‌وه‌یه وه‌ریگرێ،ئه‌وه سییه‌کان تووشی گرفت ده‌بن،ئینجا بۆیه ئه‌و هه‌وایه‌ی که دێته ناو سییه‌کان،پێشتر له ڕێگه‌کانی هه‌وادا گه‌رم بووه تا پله‌ی 30 گراد سێلسیۆس(هه‌روه‌ها له زستانیش)،هه‌وای شێ‌دار و پاڵاوتراو له تۆز و خۆڵ له ناو کوونه لووتدا،قوڕگ،به‌شی ده‌نگ و بۆری هه‌وا. بۆ پاکڕاگرتنی به‌رده‌وامی بۆڕی هه‌وا و لقه‌کانی،سیسته‌می ڕاگه‌یاندنی ماده لینجه ی په‌رده ڕۆڵی خۆی دهکێڕێ.
ئه‌و سیستێمه ئه‌منییه ئه‌رکی هه‌یه که به‌رده‌وام به‌رگری له به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کانی ڕێڕه‌وه‌کانی هه‌وا بکات،به‌ڵام خۆشی جاریوایه له ژێر کاریگه‌ری جۆراوجۆری زیاندایه:باکتریاکان،ڤایرۆسه‌کان،مادده‌کان وه‌کو خه‌لووز و قیر و مادده‌کانی دیکه‌ی ناو هه‌وا.
له هه‌ندێک حاڵه‌تدا له هۆی ئه‌وانه‌وه هه‌ندێک نه‌خۆشی دێنه ئاراوه و ههندێکێشییان هه‌ر له سکماکییه‌وه مرۆڤ له گه‌ڵیه‌تی.
نه‌خۆشییه‌کانی سیه
لێره‌دا ته‌نیا دوو نه‌خۆشی باس ده‌که‌ین نه‌خۆشی Astma و COPD و نه‌خۆشیه‌کانی دیکه‌ی سیه ده‌یهڵینه‌وه و زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییانه ئه‌وانه‌ن:
Pneumothorax,Plemonary embolism,Sarcoidose,Tuberculose,Cystic Fibrosis,
lung Fibrose و Lungcancer .
Astma&COPD
پێشتر نه‌خۆشییه‌کانی Astma,Emphysema&Cronic Bronchitis واته نه‌خۆشی ئاستما و ئاوسانی سییه‌کان و هه‌وکردنی لقه‌کانی بۆری هه‌وا به حاڵه‌تی ده‌رێژخایه‌ن و ئه‌وه له هۆڵه‌ندا ناوده‌بران به:
Chronic aspecifieke respiritoire aandoening CARA=
به‌ڵام به هۆی جیابوونی هۆکاری هه‌وکردن له ئاستما و هه‌وکردنی لقه‌کانی بۆڕی هه‌وا به‌رده‌وام(درێژخایه‌ن)واته Chronic Bronchitis و ئاوسانی سییه‌کان واته Emphysema،مرۆڤ ناوی ئه‌وانه‌ی گۆڕی له CARA بۆ COPD و ئه‌وه کورتکراوه‌یی:
Chronic Obstructive Pulmonary Disease و بریتیه له دوو نه‌خۆشی
Emphysema&Chronic Bronchitis .
خاڵی هاوبه‌ش له‌و نه‌خۆشییانه‌دا:
ڕێگه‌کانی هه‌وا زۆر هه‌ستیار/ناسکن و هه‌روه‌ها ته‌سک ده‌بنه‌وه و له ئه‌نجامدا مرۆڤ یه‌کجار زۆر هه‌ناسه‌سوار ده‌بێ و ئه‌وه‌ش زیاتر کاتێ هه‌ناسه‌دانه ده‌ره‌وه دێته ئاراوه.له هۆی ئه‌وانه‌دا 3 هۆکار هه‌ن:
1)ئه‌گه‌ر ماسوولکه چووکه‌کانی ده‌ورووبه‌ری ڕێگه‌ی هه‌وا گرژ ببنه‌وه/خۆیانکۆکهنهوه واتهBronchospasme و به‌دوایی ئه‌وه‌دا ته‌نگی ڕێگه هه‌وا دروست ده‌بێ.
2)به هۆی دروستبوونی ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆری ماده‌ی لینجایی/چڵم،به‌ڵغه‌م واتهHypersecretion و کۆبوونه‌وه‌یی له ڕێگه‌ی هه‌وادا.
3)ئاوسان/سووربوونهوهیی دیواره‌کانی ڕێگه‌کانی هه‌وا واته Mucositis که به‌و هۆیه‌شه‌وه دیسان ڕێگه‌ی هه‌وا ته‌نگ ده‌بێته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه نه‌خۆشیAstma و نه‌خۆشیه‌کانی COPD له یه‌کدی جیا ده‌که‌رێنه‌وه.
Astma
ئاستما یه‌کێکه له 10 نه‌خۆشییه زۆر باوه درێژخایه‌نه‌کان به تایبه‌تی له وڵاتی هۆڵه‌ندا.زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان ته‌مه‌نییان له نێوان 35 تا 39 ساڵه. رێژه‌یی 500.000 که‌س له‌و وڵاته‌دا دووچاری ئه‌و نه‌خۆشییه‌ن. نزیکه‌ی 115.000 ی ئه‌و نه‌خۆشانه مندااڵانی ته‌مه‌ن ژێر 14 ساڵن. له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی کۆتایی پێنههاتوو، دیاره که ڕێژه‌ی تووشبووان له نێو منداڵانی که‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی دیکه وه‌کو منداڵانی سوورینامی،مهراکۆیی و تورکه‌کان که‌متر دێته پێش.
لێکۆڵینه‌وه‌که هێشتا ماویه‌تی له گهرڕان به‌دوایی هۆکاره‌کانی.
ئه‌و نه‌خۆشییه زیاتر ئافره‌تان ده‌گرێته‌وه تاکو پیاوان به ڕێژه‌یه‌ی 55% به‌رانبه‌ر به 45%،به‌ڵام له مناڵانی چووکدا تا ته‌مه‌ن 9 ساڵ ڕێژه‌ی کوڕه‌کان زیاتره له کچه‌کان له 52%ه‌وه به‌رانبه‌ر به 38%ه که تووش بوون به‌و ئه‌و نه‌خۆشییه.
هۆکاره‌کان
هۆکارێکی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر باری ویراسی و له په‌نای ئه‌وه‌شدا هه‌ندێک ریسکفاکتۆر هه‌ن که ڕۆڵ ده‌گێڕن له هاتنه ئارای ئه‌و نه‌خۆشییه وه‌کو:
جۆری یه‌که‌م
– هه‌ندێک باڵنده/ئاژه‌ڵ:پشیله،که‌روێشک، مۆریانه،قالۆچه;
-ناوه‌ڕۆکی هه‌ندێک له پوشوو و گژ و گیا/گوڵ;
-دووکه‌ڵی جگه‌ره;
-پیسی هه‌وا(ژه‌هراوی) و ژینگه;
-هه‌وکردنی یاخود چڵکی بوونی کۆئه‌ندامێک له ته‌مه‌نی زۆر لاوییدا;
-هه‌ستکردن به ماندوویی ;
-ئاڵۆزی ده‌روونی/په‌رێشانی/دڵه‌ڕاوکێ;
-که‌ش وهه‌وا(سه‌رما);
-هه‌وکردنی ڕێگه‌کانی هه‌ناسه‌دانیش ئه‌و نه‌خۆشییه دێنێته ئاراوه;
-هه‌ندێک ده‌رمان وه‌کو ئاسپرین;
– هه‌ستیاری/خورشت به جۆرێک خۆراک.
له مرۆڤی گه‌وره‌دا(ته‌مه‌ن سه‌رووی 18 ساڵ) خاڵێکی دیکه‌ش ڕۆڵی هه‌یه که ڕووبهڕووبوونهوهیی مرۆڤه له گه‌ڵ ژینگه‌ی ژه‌هراوی و ئاڵوده به کیمایی واته:PM=particulate matter or fijne particles .
هۆکاری زیاتریشی هه‌یه وه‌کو زۆر له نه‌خۆشییه‌کانی دیکه به‌ڵام ئه‌و هۆیانه دیار نین.ئینجا بۆیه لێکۆڵینه‌رانی زانست به‌رده‌وام له دوایی دۆزینه‌وه‌یی هۆکار و چاره‌سه‌رییدان.
جۆری دووه‌م
نزیکه‌ی 80%ی نه‌خۆشانی ئاستمایی هۆکاره‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر باری هه‌ستیاریی واته Allergy .
به هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و پێکهاتانهیی که ڕه‌نگدانه‌وه(خورشت/خوران) دروست ده‌که‌ن و ئه‌وانه:دوکه‌ڵی جگه‌ره،بۆن/سپرای،ژینگه‌ی ئاڵوده/ناپاک،تۆز و ورده‌خۆڵ و هه‌ندێک ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ن و مرۆڤ هێڕشی هه‌ناسه‌سواری ده‌که‌وێته سه‌ر. کاتێ هێڕشه‌که ماسوولکه چووکه‌کانی ده‌ورووبه‌ری ڕێگه‌ی هه‌وا گرژ ده‌بن/خۆیان کۆده‌که‌نه‌وه،ئه‌ستوور بوونی پهردهلینجهی ناو ڕێگه‌ی هه‌وا،و په‌رده‌لینجه ڕێژه‌یه‌کی زیاتر له‌کاتێ ئاسایی چڵم و ماده‌ی شڵه دروست ده‌کات.له هۆی ئه‌وه‌دا هه‌ناسه‌دان زۆر دژواره و به ده‌نگه‌وه‌یه که پێشی ده‌ڵێن: Wheezing یا به هۆڵه‌ندی Piepende ademhaling .هه‌ندێکجار هێڕشه‌که ئه‌وه‌نده به‌هێزه که پێ ده‌چێ مرۆڤ نزیکه له خنکان.
هێڕشی ئاستما جاری وایه له کتوپڕهوهیه و له حاڵه‌تێکدایه که مرۆڤ باری ته‌ندروستی باشه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه که ڕۆژی دواییتر جێگیری بکات.جگه له ماندوویی،ئه‌ستووربوون/هه‌وکردن و داڕمان،هه‌روه‌ها نه‌خۆشانی ئاستمایی تووشی ناهه‌مواریی ده‌روونی ده‌بن.به‌وشێوه‌یه مرۆڤ تووشی دڵه‌ڕاوکێ و خۆف ده‌بێ و ناچاری ده‌کات نه‌وێرێ پێ له ده‌ره‌وه‌یی ماڵه‌وه دابنێ.
هه‌روه‌ها به پێی باره‌که،چۆنییه‌تی و قوڵی کێشه‌که و چه‌ند جار هاتنی هێڕش و هه‌روه‌ها له نه‌خۆشێکه‌وه تاکو نه‌خۆشێکی دیکه‌وه
و کاته‌کانی هێڕشهکانیش جیاوازه.
چاره‌سه‌ری:
خۆپاراستن له هۆکاره‌کان;
به‌کارهێنانی ده‌رمان به فراوانکردنهوهیی بۆڕیچهی هه‌واییه‌کانی سیه;
به‌کارهێنانی ئۆکسجین;
به‌کارهێنانی ده‌رمانی دژه سووربوونه‌وه وه‌کو کۆرتیکۆستێرۆیدهکان.
گوایه شیری مه‌مکی دایک تا ڕاده‌یک به‌رگری له تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه ده‌کات.
COPD
کورتکراویی Chronic obstructive pulmonary disease که ده‌بێته نه‌خۆشییه‌کانی درێژخایه‌نی سیه که بریتین له ئاوسان و هه‌وکردنی بۆڕیه‌کانی سی.
له هۆڵه‌ندا نزیکه‌ی 300.000 که‌س دووچاری ئه‌و نه‌خۆشییه‌ن.یه‌که‌م نیشانه‌ی زیاتر له ته‌مه‌نی سه‌رووی 45ساڵیدا سه‌رهه‌ڵده‌دات.ساڵانه ڕێژه‌ی تووشبووان زیاتر ده‌بێ و ئه‌و ڕێژه‌یه 35.000 که‌سه.ڕێژه‌که به هۆی زیادبوونی ده‌سته‌یی به‌ساڵاچووان له ساڵی 2025دا ئه‌ژماره‌که 4%یان به‌ره‌و باڵا ده‌ڕوات.به گوێره‌ی چاوه‌ڕوانکراو چۆنکه ژنان له ئه‌و دهساڵهیی ڕابردوودا زیاتر جگه‌ره‌یان کێشاوه،ئه‌ژماری زیادبووان له نێوان ژناندا زیاتر ده‌بێ تاکو پیاوان.
وه‌کو باسمان کرد له ژێر COPD ی‌دا نه‌خۆشیه‌کانی ئاوسان و هه‌وکردنی سی ده‌گرێته‌وه.له و هه‌ردوو حاڵه‌تدا ڕێڕه‌وه‌کانی هه‌وا ته‌نگ ده‌بنه‌وه به هۆی هه‌وکردن و له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی هه‌ناسه‌وه‌رگرتن به دژواریی.
له حاڵه‌تی هه‌وکردنی درێژخایه‌نی لقه‌کانی بۆڕییه‌کانی هه‌وا واته Chronic Bronchitis تهسکییهک له دیواره‌کانی لقه‌کاندا په‌یدا ده‌بێ.
ئه‌و نه‌خۆشییه هه‌ر له گه‌ڵ مرۆڤدا ده‌مێنێ وچاکبوونهوهیی نییه.
به هۆی که‌مبوونه‌وه‌یی خانه‌کانی Cilium/Cilia (که به‌شێکی یه‌کجار زۆر بچووکه له خانه‌ی Eukaryotecel )، که له‌ناو لقه‌کانی بۆڕی هه‌وادا هه‌یه وه‌کو پێویست مادهلینجهکان/چڵم ناگوازرێته‌وه.
ئه‌و چڵمه‌ی که له ناو لقه‌کانی بۆڕی هه‌ناسه‌دا ده‌مێنێته‌وه، ده‌بێته جێگه‌ی تهنینهوهیی باکتریایه‌کان و له‌وێدا خۆیان زیاتر دابه‌ش ده‌که‌ن.
له کێشه‌ی ئاوسانی سیدا واته Emphysema گۆڕانکاری له شێوه‌یی سی دا ده‌بینین. سییه‌کان حاڵه‌تی جیرییان نامێنێ و به شلی ههڵدهواسهرێن ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆکاری که‌مکاری کیسهههواییهکان Aveolus Pulmonary .ده‌ره‌نجام کاتێ ههناسهدهدان بۆڕیچکه‌کانی هه‌وا ده‌که‌ونه ناویه‌ک،و کێشه‌ی زۆر بۆ ده‌ردانی هه‌ناسه دروست ده‌بێ و هانسهسواریی دێته ئارا.
له هه‌ندێک باردا هۆکاره‌که به هۆی ڕووبهڕووبوونهوهیی مرۆڤ له گه‌ڵ ژینگه‌ی ژه‌هراوییه( به‌شی زۆر ورد و چووکی پێکهاته کیمیایه‌کان له ناو هه‌وادا);
رێژه‌کی زۆر که‌میش هۆکاری نه‌خۆشی ئاوسانی سی،که‌می یا نه‌بوونی ئه‌نزیمه له سکماکییه‌وه;
95%ی هۆکاری COPD جگه‌ره‌کێشانه،ئه‌وه له لێكۆڵینه‌وه‌یه کی زانستیدا سه‌لمێندراوه;
ههموارنهبوونی که‌ش وهه‌وا وکو باران،ته‌م و مژ،هه‌وای شێ‌دار و گۆڕانی یه‌کسه‌ری هه‌وا له گه‌رما بۆ سه‌رما ڕۆڵی هه‌یه له هاتنه دی کێشه‌کاندا;
پێکهاته کیمیاییه‌کانی دی وه‌کو کۆلۆر و ئامۆنیاک;
سه‌رمابوون/ههڵامهتگرتن
بۆن و هه‌ڵمی خۆراک کاتێ ئاماده‌کردنیان(برژان و سووتان…)
نیشانه‌کان
له سه‌ره‌تادا کۆکه و ده ردانی پێکهاته ی لینجه یی/به‌ڵغه‌م هه‌یه.ئه‌و نه‌خۆشییه چه‌ند ڕاده‌یی هه‌یه،بۆ نه‌خۆشێک له قۆناغی سه‌ره‌تادایه و سووکه و بۆ ئه‌وه‌ی دی له قۆناغی تهشهنادایه و سیه‌کان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر زیانمه‌ند بوون.له هه‌ندێک حاڵه‌تی جوڵانه‌وه‌دا مرۆڤ(کارکردن/به‌کارهێنانی ووزه‌یی ماسوولکه‌کان) تووشی هه‌ناسه‌دان به ده‌نگه‌وه و هه‌ناسه‌سواری ده‌بێ،به‌ڵام بێ به‌کارهێنانی ماسوولکه‌کانیش(کاتێ پشوودان) ڕوویی ده‌دات.زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کانی ئاستمایی هه‌ندێک رۆژیان بێ‌گرفت و هه‌ندێک ڕۆژیان به ناخۆشی ده‌به‌نه سه‌ر وكێشهکان زیاتر کاتی به‌یانیان و شه‌وانه خۆیان ده‌رده‌خه‌ن.
COPD نه‌خۆشییه‌که که به‌ره‌به‌ره ته‌شه‌نا ده‌کات واته Progressieve.له سه‌ره‌تادا کێشه‌کان وه‌کو هه‌ناسه‌سواریی و هه‌ستی ماندوویی زیاتر له کاتێ کاری زۆر و به‌کارهێنانی ووزه‌یی ماسوولکه‌کان دێته ئاراوه. به‌ڵام له کاتی تهشهنادا،دوایی ئه‌نجامی هه‌ر چالاکییه‌ک ڕووی ده‌دات.
له‌و هۆکاره‌وه ئۆرگانی دڵیش ده‌که‌وێته ژێر په‌ستان.ئۆکسیجینی زیاتر ده‌بێ بدرێته ته‌واوی به‌شه‌کانی جه‌سته.له گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کاتدا کارکردنی دڵ به‌ره‌به‌ره لاوازتر ده‌بێ.به‌دوایی ئه‌و کێشه‌یه‌ی دڵدا ئینجا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که ته‌ڕایی/ئاو له پشت سیه‌کان و له ناو پێیه‌کاندا بمێنێته‌وه.
چاره‌سه‌ری
-به ده‌رمان بۆ هه‌ڵمژین نه ته‌نیا له کاتی هێڕشدا به‌لکو له کاتی ئاساییشدا ئه‌و ده‌رمانانه له ده‌سته‌یی هیدرۆکۆرتیکۆستڕۆیدهکانن:ئه‌رکی ڕاوه‌ستاندنی سووربوونه‌وه و ئاوسانی بۆری و بۆڕیچکه‌کانی هه‌وایان هه‌یه.
– ده‌رمان دژ به سووربوونه‌وه و ئاوسان به هۆی خورشت یا هه‌ستیاربوون.
سه‌رچاوه
www.astmafonds.nl
www.artsennet.nl
گۆڤاری that’s Life ژماره‌ی 3ی پاییزی 2007
گوڵاڵه پشده‌ری
11 ی نۆڤه‌مبه‌ری 2008 ،ئامستردام