سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جاشایه‌تی نیشانه‌ی نسکۆیه‌کی تری جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تیه
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی "جاشایه‌تی"
نیشانه‌ی نسکۆیه‌کی تری جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تیه
په‌یوه‌ند به پلانی مالکی بۆ دامه‌زراندنی فه‌وجه‌کانی ئیسناد
حه‌مه‌غه‌فور
hamaxafoer@yahoo.com
"جاشایه‌تی"
زاراوه‌ی ناشایسته‌ی "جاشایاتی" یه‌کێکه له به‌هره‌و داهێنانه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی خۆی. سینیاڵێکه ڕه‌وایی ئه‌به‌خشێ به ته‌سفیه‌ی ئه‌کیدی که‌سانێک که ئه‌م ووشه‌یه "جاش" ئه‌بڕی به‌سه‌ریاندا. شتێکه له چه‌شنی تابوری پێنجه‌م. بۆ ملکه‌چکردنی ته‌ره‌فی به‌رامبه‌ر ته‌نها هێنده کافی بووه ئه‌م سیفه‌ته‌ی به‌سه‌ردا ببڕێ. له چاوی ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه‌وه ئیتر کوشتنی حه‌ڵاڵ‌و ڕێ‌پێدراوه! سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ چه‌کداربوونی ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه‌و که‌وتنه شاخی بۆ شه‌ڕو ململانێ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زیدا، به‌هۆی بێ‌ئاسۆیی‌و قه‌یرانی فکری‌و ئایدیۆلۆژیه‌وه، هه‌ر زوو به پیلانی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا شه‌قی تێکه‌وت‌و باڵی تاڵه‌بانی له‌به‌رامبه‌ر حه‌ره‌که‌ی به‌رزانیدا له به‌ره‌ی حکومه‌تدا خۆی گرته‌وه. به‌مشێوه‌یه ناسیونالیزمی کوردی له ده‌سه‌پاچه‌یی خۆیدا فڕێ درایه ناو کایه‌ی خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌ی شه‌ڕ- مفاوه‌زات- شه‌ڕه‌وه‌و ناوه‌ند هه‌میشه توانیویه‌تی لایه‌ک یان به‌شێک له باڵه‌کانی کوردایه‌تی به پاره بکڕێ‌و له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا بۆ دژایه‌تی باڵه‌که‌ی که‌ی به‌کاری بهێنێ. من خۆم ئه‌م زاراوه‌یه ته‌نها وه‌کو نه‌ریتێکی ئه‌م ململانێیه‌ی نێوان ناسیونالیزمی کورد‌و ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی به‌غدا به‌کار دێنم. ده‌نا ئه‌سڵ‌و پیرۆزی ئینسان لای من له لوتکه‌دایه‌و به‌ره‌نگارکارێکی جددیم له سه‌رتاپای سنووره‌کانی ڕێز‌و که‌رامه‌تی مرۆڤ. وه دژایه‌تی قووڵی ئایدیۆلۆژیشم هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره کوشتن‌و ئیعدام‌و تیرۆر‌و له‌ناوبردنێکی ئینساندا. کوشتارو پاکسازی ئینسان به هه‌ر بیانویه‌که‌وه یا بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت تاوانێکی گه‌وره‌یه‌و نه‌ریتێکی چه‌په‌ڵ‌و خوێناویه‌و ده‌بێ به‌سه‌ر سه‌ری مرۆڤایه‌تیه‌وه لاببرێت. چونکه له‌گه‌ڵ ژیانی شارستانیدا ناکۆکه‌و ڕیشه‌ی فکری‌و ئایدۆلۆژیه‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می خێڵ‌و قه‌بیله ڕاوکه‌ره‌کانی ناو جه‌نگه‌ڵه‌کان.
فه‌وجه‌کانی ئیسناد(جاشی دوای فیدراڵیه‌ت)
(نوری مالکی) سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق 8ی ئه‌م مانگه له کۆبونه‌وه‌یه‌کیدا له به‌غدا به ئاماده‌بوونی جێگره‌که‌ی (به‌رهه‌م سالح)، چۆنێتی دیاریکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناوه‌ندو ده‌سه‌ڵاته‌کانی حکومه‌ته لۆکاڵی‌و هه‌رێمیه‌کان‌و شێوازی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوکیانی خسته‌ڕوو. مالکی زۆر ڕاشکاوانه ئامانجی خۆی بۆ به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی له به‌غداو چڕکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان له ژێر ده‌ستی حکومه‌تی ناوه‌نددا ڕاگه‌یاندو ئاماژه‌ی بۆ دامه‌زراندنی مه‌جالسی ئیسناد کرد گوایا وه‌کو سیاسه‌ت‌و فاکته‌رێکی کاریگه‌ر له ئێستادا بۆ پشتیوانی له سوپا‌و پۆلیسی عێراق. وه‌ک به قسه‌و نه‌خشه‌کانیدا دیاره، به‌ڵام مالکی زۆرتر به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی هێزو توانای سه‌ربازی‌و میلیشیاییی حیزبه کوردیه‌کانه(پارتی‌و یه‌کێتی) به گشتی له کوردستان‌و به تایبه‌تیش له ناوچه‌ی که‌رکوک‌و خانه‌قین‌و وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان ئه‌م فه‌وجانه‌ی ئیسناد دائه‌مه‌زرێنێت. ئه‌گه‌ر له باری سه‌رنجی به‌رهه‌م ساڵح ووردبینه‌وه که هه‌ر له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا ڕه‌خنه‌ی له قسه‌کانی مالکی گرت‌و ووتی؛ "یه‌کگرتوویی‌و به‌هێزیی عێراق به به‌هێزیی سه‌ربازی‌و خۆسه‌پاندن‌و ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وی ڕه‌ها ناچێت به‌ڕێوه"، ئاشکراده‌بێ که فیدراڵیه‌ت‌و دیموکراسییه‌ت‌و پێکه‌وه ژیان‌و یه‌کتری قبوڵکردنێک تاده‌گا به ئیدیعای به‌ره‌وپێشچونی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق که ویردی سه‌ر زمانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌حزابی کوردییه له عێراقی ئه‌مڕۆداو سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان بۆی کرده قوربانی، چه‌نده بێ‌بایه‌خ‌و ڕیسوایه لای سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و عێراقه!
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نه‌ک هه‌ر له هه‌مان پونتی میحوه‌رو خاڵی هه‌ڵسانی به‌عسی‌و فاشیزمی عه‌ره‌بیدا ڕاوه‌ستاوه‌و ده‌ڕوانێته ئاینده‌ی عێراق‌و مه‌سه‌له‌و گرفته‌کانی پێکهێنه‌ری ئه‌م کۆمه‌ڵگایه، بێگومان به مه‌سه‌له‌ی کوردیشه‌وه، ته‌نانه‌ت فاشیزمی ئیسلامی‌و تایه‌فه گه‌ریشی بۆی ئیزافه‌و ده‌مه‌زه‌رد کردووه. ئێستا پاش شکستی ئه‌مریکا له عێراق‌و دوای ڕاپۆرته‌که‌ی به‌یکه‌ر-هاملتۆن، دوای کۆتایی هاتنی ماده‌ی 140و کێبه‌رکێکانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌و خانه‌قین‌و پاشه‌کشه پێکردنی هێزی پێشمه‌رگه تیایاندا، جگه له سه‌رکرده‌و به‌رپرسه کورده‌کان که‌س بڕوای نه به فیدراڵیه‌ت ماوه نه به دیموکراسیه‌که‌یان، نه به پێکه‌وه‌ژیان‌و عێراقه یه‌کگرتووه‌که‌شیان. ئه‌م قسانه به تایبه‌ت له کوردستان خه‌ریکن ئه‌بنه به‌یت‌و بالۆره‌و شوێنی پێکه‌نین. ته‌نانه‌ت به‌رزانی‌و تاڵه‌بانی خۆشیان بوون به گیری قسه‌ی خۆیانه‌وه‌و ناتوانن جارێ ئه‌و قه‌وانه فڕێ بده‌ن. ده‌نا هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌سعود به‌رزانی له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کوردستان له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ جاری چه‌نده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌م عێراقه فیدراڵی‌و دیموکراسیه پیرۆزه‌ی خۆیان کرد‌و ووتی؛ باسکردن له فه‌وجی ئیسناد به تایبه‌ت له ناوچه‌ی که‌رکوک‌و سنووری جێگا ناکۆکی هێڵی سوره! واتا شه‌ڕ ئه‌که‌ین له‌دژی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی مالکی‌و حکومه‌ت تێک ئه‌ده‌ین. پێشتر مه‌حمود عوسمان په‌رله‌مانتاری کورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ووتبووی، مالکی وه‌کو سه‌دام بیر ئه‌کاته‌وه‌و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی وای نییه‌و له ناوچه‌ی سه‌وز ئه‌مریکییه‌کان ده‌یپارێزن. ده‌ی که‌وایه ئیتر ئه‌مه کام پێشکه‌وتنی دیموکراسییه له عێراقداو کام سه‌قامگیری سیاسییه که‌وا گوێکان که‌ڕده‌کات! ئه‌گه‌ر ئه‌م عێراق‌و ئه‌م دیموکراسی‌و فیدراڵیه‌ته هێنده پووچ‌و بێ بایه‌خ نییه ته‌نانه‌ت بۆ شه‌ریکه به‌شه‌کانی ده‌سه‌ڵات‌و حکومه‌تی عێراق، له‌وانه‌ش بۆ هاوپه‌یمانی کوردی، بۆچی هه‌ر تاو نا تاوێک له وه‌ڵامی هه‌ر لێدوانێکی حه‌ریفه‌کانیاندا هه‌ڕه‌شه‌ی تیک‌و پێکدان‌و له‌ناوبردنی ده‌که‌ن! ئه‌م سیاسه‌ته‌ی جووڵانه‌وه‌ی کوردی شوێنی که‌وتووه بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق، نه له دوور‌و نه له نزیک هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به خه‌ڵکی کوردستانه‌وه نییه. ئه‌م حیزبه کوردیانه شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات‌و به‌شی خۆیان ده‌که‌ن. کامه‌یه، دوای چوونی کورد بۆ به‌غداو به‌شداری له حکومه‌تی عێراقدا خه‌ڵکی کوردستان ئاو و کاره‌بایان بۆ دابین کرا؟!
ئێستا ئیتر دوای ئه‌م تابلۆیه‌ی من له‌و دوو پاراگرافه‌ی سه‌ره‌وه‌دا کێشاومه، بۆ هه‌ر که‌سێک ڕوون ئه‌بێته‌وه که نه ئاینده‌ی سیاسی عێراق دیاره، نه ده‌سه‌ڵات‌و ده‌وڵه‌ت به‌لادا که‌وتووه، نه ئاسۆی ڕووداوه‌کانیش ڕوون بۆته‌وه‌و نه فیدراڵیه‌تی عێراقیش باسێکی له‌سه‌ره. ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی که له سه‌ره‌تای نیسانی 2003وه ده‌ستی پێکردووه، له جێی خۆی په‌له‌قاژه ده‌کاو له سۆنگه‌ی ده‌ریچه‌و که‌ناڵه سه‌ره‌کی‌و یه‌کاڵاکه‌ره‌وه‌کانیه‌وه که باسکران هیچ به‌ره‌وپێش چوونێکی ئه‌وتۆ ڕووینه‌داوه. کۆمه‌ڵگای عێراق هه‌روا له داوێنی ناجێگیری‌و شه‌ڕی تائیفی‌و ململانێی قه‌ومی‌و لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداردا له‌ناو گێژاودا په‌ل ده‌کوتێ‌و ئه‌مڕۆ به سبه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت. ڕووداوه‌کان گه‌واهی ئه‌م قسانه‌ن. ئا له‌م جێگایه‌وه، وه له ڕوانگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و حکومه‌ته‌ی که وه‌کو مۆڵگایه‌ک بۆ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات‌و داهات‌و ده‌سکه‌وتی ووڵات له نێوان هێزو لایه‌نه‌کانی پێکهێنه‌ریدا هاتۆته ئاراوه نه‌ک بۆ گواستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ له وێرانه‌یه‌که‌وه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاسایی که ئینسان ژیانی نۆرماڵی تیا به‌سه‌ر به‌رێت، ئیتر دوای پێنج ساڵ له پێکه‌وه ژیانی ئه‌م شه‌ریکه به‌شانه له‌م حکومه‌ته‌دا، مه‌نتیقی به‌کاربردنی هێز خۆی قوت ئه‌کاته‌وه. پێنج ساڵ سه‌رگه‌ردانی‌و شه‌ڕو ئاواره‌یی‌و نائارامی‌و دڵه‌ڕاوکێی سه‌رتاسه‌ری، به‌ره‌نجامی پلاتفۆرمی ئه‌م حکومه‌ته‌و لایه‌نه‌کانی پێکهێنه‌ری‌و ئه‌مریکاش بوو بۆ دابینکردنی ئاسایش‌و سه‌قامگیری‌و هه‌مووی هه‌ره‌سی هێنا. بۆیه هه‌موو ئه‌م هێزانه که ئه‌م حکومه‌ته‌ی عێراقیان پێکهێناوه مافی ئه‌وه‌یان نییه ئه‌م درۆ‌و ده‌له‌سه‌یه به ده‌سکه‌وت‌و پێشکه‌وتن بده‌نه‌وه به چاوی خه‌ڵکی عێراقدا. مالکی به ته‌جروبه به‌و باوه‌ڕه گه‌یشتووه که حکومه‌ت‌و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا به پاڵپشتی هێزی سه‌ربازی‌و چه‌ک‌و جبه‌خانه‌ی گه‌وره‌و پێشکه‌وتوو ئه‌توانێ پرۆسه‌که وه‌کو ڕژێمی به‌عس به‌سه‌ره‌نجام بگه‌یه‌نێت. فه‌وجی ئیسنادیشی هه‌ر بۆ ئه‌م کاره‌یه.
کارکردنی مالکی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردی
بۆیه دوای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ناوه‌ند بڕێک خۆی کۆکردۆته‌وه‌و هه‌ندێ پێشڕه‌وی کردووه بۆ بچووک کردنه‌وه‌ی سنووری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی کوردی، نه‌خشه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه به ڕای من که ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌تا ده‌رپه‌ڕاندنی هێزی پێشمه‌رگه له هه‌موو ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هێڵی شین‌و سنووری وجودی کوردی له پێش ساڵی 2003، درێژه پێبدات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مالکی له سۆنگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی‌و سه‌رو خه‌ڵکی‌و گه‌نده‌ڵی یه‌کێتی‌و پارتیه‌وه تانوپۆی نه‌خشه‌که‌ی داڕشتووه. مالکی باش ئه‌زانێت که په‌رله‌مانی کوردی له ڕوانگه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه هیچ شه‌رعیه‌تێکی نه‌ماوه‌و ته‌نانه‌ت ڕێککه‌وتنی ستراتیژی نێوان یه‌کێتی‌و پارتیش به‌نده به لاوازی‌و ڕووت‌و ڕه‌جاڵی حکومه‌تی ناوه‌نده‌وه. پلانی مالکی‌و حیزب‌و حکومه‌ته‌که‌ی بۆ وه‌به‌رهێنان‌و کارکردن له‌سه‌ر قه‌ڵشتی گه‌وره‌ی نێوان هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی‌و خه‌ڵکی کوردستانه. به تایبه‌ت ڕه‌فتاری قه‌ومپه‌رستانه‌ی ئه‌م حیزبانه له که‌رکوک‌و ناوچه‌کانی جێ ناکۆکی‌و قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی شاری که‌رکوک‌و خانه‌قین که‌ش‌و هه‌وایه‌کی له‌بارو باشه بۆ داڕشتنی به‌ردی بناغه‌ی فه‌وجه‌کانی جاشایه‌تی له خه‌ڵکی کورد زمان‌و تورکمان‌و که‌مایه‌تیه‌کانی تری ئه‌و ناوچانه‌و هۆزه‌کانیان بۆ وه‌ستانه‌وه به‌دژی کۆنترۆڵی پارتی‌و یه‌کێتی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ته‌جروبه‌ی هێزه‌کانی سه‌حوه له ناوه‌ڕاستی عێراق ڕێگایه‌کی له‌بار بوو بۆ چه‌کدارکردنی ڕه‌وه عه‌شایه‌ره عه‌ره‌به‌کان‌و به‌کارهێنانیان بۆ کۆنترۆڵ کردنی ده‌وروبه‌ری شاره سه‌ره‌کیه‌کان، وه جاشایه‌تیش که له ناو به‌شێک له خه‌ڵکی کوردستاندا مێژوویه‌کی هه‌یه، ئه‌کرێ له‌سه‌ر پایه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌و بێزاری‌و توڕه‌یی گشتی خه‌ڵکی کوردستان له به‌رامبه‌ر یه‌کێتی‌و پارتیدا کۆنه مسته‌شارو دارده‌سته‌کانی پێشووی حکومه‌تی ناوه‌ندو سه‌رۆک تیره‌و هۆزه‌کان به ته‌ماحی پاره‌و ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی چه‌کدارو ڕێکبخرێنه‌وه له فه‌وجه‌کانی ئیسناددا. به تایبه‌تی هه‌ڵس‌و که‌وتی فاشیستانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردی له که‌رکوک‌و خانه‌قین‌و موسڵ‌و سنووره‌کانی جێ ناکۆکی ناوکۆکه‌و ڕۆحیه‌تی ده‌مارگیرییه‌کی توندی له‌ناو نه‌ته‌وه‌و پێکهاته‌کانی تری ئه‌و ناوچانه‌دا به‌رهه‌م هێناوه. هه‌روه‌ها ئیمتیازی حیزبایه‌تیش وه ململانێی نێوان پارتی‌و یه‌کێتی ئینتیمایه‌کی گه‌نده‌ڵی‌و مشه‌خۆری وای له‌ناو به‌شێک‌و توێژێک له خه‌ڵکی کوردزمانی ئه‌و شوێنانه‌دا چاندووه، که ناڕه‌زایه‌تییه‌کی توندتری له‌دژی هه‌ردوو حیزب له‌ناو زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردزمانی ئه‌و ناوچانه‌دا لێ به‌رهه‌م هاتووه. سه‌ره‌ڕای بێ متمانه‌یی پێکهاته‌کانی تری که‌رکوک‌و ده‌وروبه‌ری به ئه‌دای کوردی له‌م چه‌ند ساڵه‌دا. ئه‌مانه‌ش فاکته‌ری باشن که ده‌چنه خزمه‌تی نه‌خشه‌که‌ی مالکییه‌وه.
کۆتایی‌و وه‌ستانه‌وه‌یه‌کی تر
له کۆتاییشدا ده‌بێ بڵێم، جوڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی به هۆی هه‌ژاری‌و ده‌ستکورتی سیاسی‌و ئایدیۆلۆژی خۆیه‌وه له مێژووی تا ئێستایدا، له‌و شوێنه‌وه که له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زیدا تووشی نوشوست ده‌هات، یان له بازنه‌ی سه‌خت‌و نه‌بڕاوه‌و بێ فایده‌ی شه‌ڕ-مفاوزات-شه‌ڕی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه خۆیدا هه‌میشه خۆی ده‌خوارده‌وه، وه‌کو داهێنانێکی خۆی سیخوڕی‌و دارده‌سته‌یی‌و جاشایه‌تی به شوێن خۆیدا هێنا. بۆیه سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی درووست‌کردنی فه‌وجه‌کانی ئیسناد‌و جاشایه‌تی له‌لایه‌ن مالکییه‌وه هاوکات‌و هاوتایه له‌گه‌ڵ نوشوستێکی تری جولانه‌وه‌ی قه‌ومی کوردی به دوای فه‌شه‌لی ئه‌مریکادا. ئه‌مه‌ش هه‌نگاو وه هه‌ڵمه‌تێکی ژیرانه‌ی ئه‌م تازه نوێنه‌ره‌ی ناسیونال-ئیسلامی عه‌ره‌بی عێراقییه بۆ که‌ندڕ کردنی زیاتری ژێر پێی پارتی‌و یه‌کێتی سه‌ره‌تا له که‌رکوک‌و ناوچه‌کانی جێ نیزاع، دواتریش بۆ لێدان له هه‌یبه‌تیان له هه‌رێمی کوردستان.
به‌ڵام پێموایه خه‌ڵکی کوردستان زۆر له مالکی هوشیارترن‌و ناهێڵن ئه‌م نه‌خشه‌و پیلانه نایسونال-ئیسلامی‌و فاشیستانه‌یه‌ی سه‌ربگرێت. بێگومان گه‌نده‌ڵی‌و بێسه‌ره‌و به‌ره‌یی‌و سوننه‌تی میلیشیایی یه‌کێتی‌و پارتی زه‌مینه‌ی سازکردووه بۆ چه‌که‌ره‌کردنی مه‌یل‌و ڕۆحیه‌تی چڵکاوخۆری‌و خۆفرۆشی. ئه‌وانه‌شی فێرن له پێناوی پاره‌و پوولدا خۆیان ده‌فرۆشن به زه‌حمه‌ت ده‌توانرێ به‌ریان پێبگیرێت. به‌ڵام ژماره‌یه‌کی که‌من‌و ده‌بێ له بیریشیان نه‌چێت ڕه‌هه‌ندی مێژووی کوردستان‌و خه‌ڵکه‌که‌ی لێوان لێوه له قوربانی دان‌و گیانبازی له پێناوی ڕزگاری‌و سه‌ربه‌خۆییدا. کاتێک مه‌وجی دا پۆنگی خوارد ده‌ریای ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان له پێناوی سه‌ربه‌خۆییدا، ئه‌م چڵکاوخۆرانه جگه له شه‌رمه‌زاری چی تریان بۆ ئه‌مێنێته‌وه! ئه‌م ڕه‌هه‌نده پێشڕه‌وی زۆری کردووه‌و هه‌ر ئێستا کوردستان بۆ هه‌ژده ساڵ ده‌چێت به شێوه‌ی دیفاکتۆ له عێراق جیایه. ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌ی به ئێره گه‌یشتووه، ناڕه‌زایه‌تییه‌کی به‌رفراوانی کۆمه‌ڵایه‌تی که له دژی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ئه‌حزابی کوردی پۆنگی خواردووه، به یه‌کگرتووی جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز‌و سه‌ربه‌خۆیی خوازی کوردستان نابێت بهێڵین له‌بار بچێ‌و فاشیستێکی ئیسلامی وه‌کو مالکی له‌سه‌ری گه‌شه بکات‌و کاره‌ساته‌کانی پێشوو دووباره ببنه‌وه. ئێمه، خه‌ڵکی کوردستان ئه‌توانین به به‌ڕێخستنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری له ده‌وری خواستی سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان، هه‌م ده‌سه‌ڵاتی کوردی ناچار بکه‌ین مل بدات به‌م خواسته‌و بکه‌وێته ته‌کی، هه‌م له ڕه‌گ‌و ڕیشه‌وه پیلانه‌کانی فاشیستانی ئیسلامی عێراقی پووچه‌ڵ بکه‌ینه‌وه. ئه‌وسا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش خواستی ڕیفراندۆمێکی ئازاد وه‌کو ڕێگاچاره‌یه‌کی عه‌مه‌لی‌و عادیلانه به‌رزئه‌کاته‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی نا قه‌ومی‌و نا ئایینی له کوردستان. ئه‌وسا له کوردستانی سه‌ربه‌خۆو ئازاد‌دا زه‌مینه‌کانی سه‌وزبوونی ده‌مارو مه‌یلی سیخوڕی‌و "جاشایاتی" ده‌پوکێنه‌وه‌و مه‌یدان بۆ پێکه‌وه‌ژیان‌و کرانه‌وه‌و ململانێی شارستانی خۆشتر ده‌بێت.
13نۆڤه‌مه‌به‌ر2008