دیمانه له‌گه‌ڵ سندوس نه‌جار….ئاماده‌کردنی: جه‌وهه‌ر میراوده‌لی
کاتێك به وه‌ربی ده‌نوسم کوردبونم له‌ناخم دا ده‌رده‌برم .
….سندوس نه‌جاڕ .. دیمانه .. جه‌وهه‌ر میراوده‌لی.
سندوس سالم نه‌جار .. ئه‌و ژنه شاویر و ، نوسه‌ره‌ی که تاراوگه‌ی کردۆته گۆره‌پانی به‌دیهینانی هه‌موو خه‌ونه‌کانی بۆ ده‌ربرینی ئازادی و، ترپاندنی هه‌موو ئه‌و په‌یڤه سه‌وزو سورانه‌ی که له‌سه‌رده‌می دیکتاتۆریه‌ت دا ، لیی حه‌رام کرابون.
سندوسی شاویره ش له‌به‌ر ئه‌و زولمه سه‌دان سالیه‌ی که بۆ به‌وه‌ره‌بکردنی کورده‌ئیزدیه‌کان به‌ریوه چوه له خویندن به‌زمانی دایکب بی به‌شکراوه‌و بۆیه‌ش تا ئیستا ته‌نها به وه‌ره‌بی ده‌نوسیت . به‌لام وه‌ک خۆی ده‌لیت ئه‌و هه‌میشه کوردبون له هه‌ستی دا په‌نگی خواردۆته‌وه و کاتیکیش به وه‌ره‌بی ده‌نوسیت کوردبون له ناخه‌وه ده‌رده‌برێت.
ئیستا ئه‌و خانمه له شاری ڤییه‌نای ولاتی نه‌مسا ده‌ژیات و ، سه‌ره‌رای به‌سه‌ربردنی ژیانی په‌راگنده‌یی
به‌رده‌وام له میدیاکان وجودی هه‌یه‌و وه به‌شدارو هه‌لسوراوی چالاکیشه له زۆر رکخراوو کۆر و کۆمه‌له کوردی و ویراقی و ناو ده‌وله‌تیه‌کان.
بۆیه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئاشنا کردنی ئه‌و خانمه هه‌ست ناسک و چالاکه به‌خوینه‌رانی کوردزمان به پیویستم زانی ئه‌و دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ل ساز بکه‌م
پ1 ئه‌گه‌ر بکری رونتر له‌وه‌ی که‌من باسم کرد خۆتان بناسینن
ولام1 من سندوس نه‌جار له‌شاروچکه‌ی شیخان له باوه‌شی دایک و باوکیکی کوردی ئیزیدی دا چآوم بۆ ژیان هه‌لهیناوه ، ده‌چوی کولیژم له زانکۆی به‌غداد به‌شی زمانی ئینگلیزی وه به‌زمانه‌کانی کوردی و وه‌ره‌بی و ، ئینگلیزی و ، ئه‌لمانی ده‌په‌یڤم. له‌بواری پیشه‌که‌ی خۆشم وه‌ک مامۆستای زمانی ئینگلیزی ، له به‌غدا و ، حله و ، ئه‌بو قاسم و ،شێخان و ، ڤییه‌نا خزمه‌تم کردوه. وه تا ئه‌وکاته بابه‌ت له‌بواره‌کانی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و ده‌رون ناسی ده‌نوسم و له میدیاکان بلاویان ده‌که‌مه‌وه. دیاره وه‌ک ده‌زانن شوڕیش كه به‌شه دانه‌براوه‌که‌ی رۆحمه‌و بۆ هه‌میشه له‌گه‌لی ده‌ژیم ، وه میژوی شور نوسینم ده‌گه‌ریته‌وه بۆ سه‌رده‌می هه‌رزه‌کاریم و وه بۆیه‌که‌م جاریش له سالی 1987 له رۆژنامه‌ی ویراق هۆنراوه‌م بلاوکردۆته‌وه . وه له‌سالیی 1988 هۆنره‌وه‌کانم له وه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگیردراون بۆ زمانی شرینی کوردی و له گۆڤاری ئه‌و کاته‌ی به‌یان به زاراوه‌ی سۆرانی، دا بلاو ده‌کرانه‌وه . وه‌هه‌روه‌ها به‌شداری چه‌ندین کۆری شوڕ خویندنه‌وه بوم به‌زمانی وه‌ره‌بی له‌ساله‌کانی 1987 تا 1990 وه له تاراوگه‌ش چه‌ندین کۆری شوریم بۆ به‌سراوه و له زۆر بۆنه‌ی نه‌ته‌وه‌ی و ، نیشتمانیشدا به شوڕ به‌شدار بوم . وه زۆر جاریش له پالتۆک له ژوری <ئیزدخانا کوردستان لالش>کۆری شوری و ئه‌ده‌بی و سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیم بۆ ده‌به‌سریت
وه هه‌روها به‌شداربوم له ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌ری مالی ئیزیدیانی ده‌رڤه‌ی ولات که ناوه‌نده‌که‌ی له ئه‌لمانیایه .وه ئه‌ندامم له ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌ری مالی ویراقی له نه‌مسا و، وه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی کاتی کۆمیته‌ی نه‌مسای ناوه‌ندی چاک یشم.وه له رکخراوی که‌مه‌یه‌تیه‌نه‌ته‌وه‌یه‌کانی نامساش ئه‌ندامم.وه‌نوسه‌ریکی به‌رده‌وامی ئه‌و مالپه‌راره ئه‌لکترۆنیانه‌م . 1 به‌هزانی نیت.2 حیوارلمتمدن . 3وره‌قلغد 4 قه‌ندیل 5 وین کاوا6 دوغاتا کۆم7 ژهڕه نیسان 8 مه‌رکز لالش9 دهۆک 10 لالش دی..
پرسیار 2 ،، سندوس خان به‌کوردیه‌کی جوان ده‌په‌یڤیت به‌لام بۆچی به‌زمانی دایک نانوسیت .کام هۆکار له پشت ئه‌وه‌هه‌یه ، وه هیچ بیرت له‌وه کردۆته‌وه که له داهاتوو به زمانی دایکت که کوردیه بنوسیت؟،
وه‌لام .. هه‌موو به‌لگه میژویه‌کان زمانی رسه‌نی یه‌زیدیه‌کان به‌کوردی ده‌زانن به‌لام نابیت ئه‌وه‌ش
له‌بیر بکه‌ین که به‌دریژایی سالانی رابور دوو هه‌ولیکی زۆر و زه‌وه‌ندی رژیمه شۆڤیه‌نست و داگیرکه‌ره‌کان له ئارادابووه ، بۆ دابرینی ئیزیدیه‌کان له ره‌سه‌نایه‌تی کوردبونیان ئه‌وه له لایه‌ک هۆکاریکی تریش ئه‌وه‌یه که به‌هۆی سنوری جوگرافیایه‌وه ئه‌و شوینه‌ی که به‌شیک له ئیزدیه‌کانی لیده‌ژین دراوسیی نیشتمانی وه‌ربی یه و به‌دریژایی میژوو کاریگه‌ری دراوسیه‌تیان به‌سه‌ر یه‌کتریه‌وه هه‌بووه له هه‌موو رویکه‌وه. ئه‌وه بوه‌ته هۆکار که به‌شیک له ئیزیدیه‌کان به وه‌ره‌بی بئاخفن و له زمانی دایک بیبه‌ش ببن، به تایبه‌ت دانیشتوانی به‌وشیقه و ، به‌هزانی که خیزانی ئیمه‌ش به‌شیکین له ئه‌وان ، به‌لام ده‌بیت ئه‌وه‌ش بزانیی که هه‌موو ئه‌وانه‌ش که به وه‌ربی ده‌ئاخفن وه‌ک وه‌ربیکی به‌غدادی یاخود موسلاوی و هتددد نین
کاتی ده‌ئاخفن به‌رونی ده‌رده‌که‌ویت که تا ئیستاش کاریگه‌ری زمانی کوردیان به‌سه‌ره‌وه‌یه. وه رژیمی گۆربه‌گۆری دیکتاتۆریش‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌سه‌تداریه‌وه ئه‌مه‌ی له خویندن به‌زمانی دایک بیبه‌ش کرد وه به‌م هۆیه که من هه‌مو قۆناخه‌کانی خویندنم به وه‌ره‌بی ته‌واو کردوه جگه له‌وه‌ش وه‌ک خۆشت ده‌زانیت زمانی نوسین و په‌یڤین له‌یه‌کتری جیاوازن وه ئه‌وه بۆمن له‌وکاته‌دا سه‌خته . به‌لام ئه‌وه اوه‌سه ناگه‌یه‌نت که‌من هیواوا براوبکات، من ئه‌مه‌ویت له ئاینده‌دا ئه‌و خه‌ونه‌م به‌دی بهینم. وه زۆر دلخۆشیش ده‌بم که دلسۆزانی نه‌ته‌وه‌که‌م بابه‌ته‌کانم له وه‌ره‌بیه‌وه وه‌ر بگیرنه‌وه سه‌ر زمانی دایکم که کوردیه. . .
پرسیار 3 ،، کورد بوون و ئیزیدی بوون لای سندوس خان چی ده‌گه‌یه‌نیت؟
وه‌لام .. کوردبون پاشان یه‌زیدی بون ته‌واو که‌ری یه‌کترین و هیز نی یه له یه‌کتریان داببریت . له میژوودا دوژمنان زۆر هه‌ولیان دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌یان بینه دی به‌لام خۆشبه‌ختانه مایه پوچ بون و یه‌زیدیه‌کان وه‌ک پارچه‌یه‌کی ره‌سه‌نی کورد بنگه‌یی زمان و ئاین و کلتوری خۆیانیان پاراست وه دلنیام بۆ له‌مه‌ودوش هه‌ر ده‌یپاریزن . وه‌ک ده‌زانن به‌دریژایی میژوو ئیزیدیه‌کان له‌گه‌ل دوو سته‌م روبه‌روو بونه‌وه ، سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و ، سته‌می ئایننی. ووسمانییه داگیر که‌ره‌کان و رژیمی سه‌دامی گۆربه‌گۆر هه‌موو سنوره‌کانی درندایه‌تیان به‌زاند بۆ جینۆسایدکردنی یه‌زیدیه‌ت . له پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفالیشدا سوپای تاوان باری وێراق شان به‌شانی کوردی مئسولمان کوردی یه‌زیدیشی ئه‌نفال کرد ، وه ئیستاش دوژمنان به‌رده‌وام له هه‌ولی پارچه کردنی کوردان دان به‌لام ئاکامیان روو ره‌شی ده‌بیت له‌به‌رده‌می میژوو..
پرسیاری 4 . خوربه‌ت چی له سندوس ستاند ، وه کام شتی پی به‌خشی ؟
وه‌لام.. خه‌ونی گه‌رانه‌وه بۆ ولات ئه‌و بانگه‌وازایه که هه‌میشه له ناو رۆحمدا با‌نگم ده‌کاته‌وه بۆ ولات ،، بۆ ناو یادگاره‌کانی سه‌رده‌می منالیم . بۆنه‌و جه‌ژنه‌کان ئه‌ورۆژانه‌ن که لیره له خوربه‌ت دا خۆمم له‌بیر ده‌به‌نه‌وه و په‌لکیشم ده‌که‌نه‌وه بۆ باوشی گه‌رمی نیشتمان . ئه‌گه‌ر که‌سی گوی بیستی ئه‌و هۆنراوانه‌م ببیت که لیره خوربه‌ت پیم ده‌نوسیت زۆر به‌باشی ئه‌و ئازارانه‌م ئه‌خوینته‌وه که دابران به‌سه‌ری دا بریوم ،،
به‌لام نابیت ئه‌وه‌ش نه‌لیم که خوربه‌ت ئازادی راده‌ربرینی بۆ فه‌راهم کردم . خوربه‌ت ماوه‌ی فرینی پیدام بۆ قولایی ئاسمان و له‌وی به بۆن و تامی خاکی ولاته‌که‌م ئآشنام ده‌کاته‌وه و ئه‌و هۆنراوانه‌م پی ده‌نوسیت که له سنگمدا په‌نگیان خواردبۆوه ..به‌لام ده‌مه‌وی دوباره ئه‌وه بلیمه‌وه که تا دل له لیدان ئه‌که‌ویت بۆ چڕكه‌یه‌کیش نا‌توانیت له ئه‌ڤینی نیشتمان داببریت.وه له ژیانم لای من ئازیز تر نیشتمان و زیدی له دایک بونمه.
پرسیار5،له‌کۆمه‌لگا رۆژهه‌لاتیه‌کاندا هه‌میشه کلتور و ئاین رۆلیکی کارایان هه‌بووه له په‌یوه‌ندیه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان دا ، تۆ ئاینی ئیزیدی چۆن پیناسه ده‌که‌ی بۆ مافی ژن ؟
وه‌لام.. به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئاینی جیاوازیشه‌وه کلتوری ئیزیدیه‌کانیش کلتوریکی دانه‌براوه له کۆمه‌لگای کوردستان.ئه‌وانیش هه‌مان مامه‌له‌یان هه‌یه بۆ ژن ، له ناو خیزانی کوردی موسلمان چی روده‌دات له خیزانی کوردی ئیزیدیش دوباره ده‌بیته‌وه.. له کۆمه‌لگای کوردی دا به گشتی به‌داخه‌وه تائیستاش ژن وه‌ک مرۆڤی پله دوو مامه‌له‌ی له‌گه‌ل ده‌کریت. . ئه‌وه له‌کاتیک دایه که ژن له هه‌موو خۆشی و ناخۆشێیكآنیشا وجودی هه‌یه و به‌شداره له مه‌یدانه‌کانی خویندن و ، رۆشه‌نبیری و . ته‌نانه‌ت گیانبازیش، به‌لام هه‌میشه بۆی نیه له‌و بازنه‌یه بیته ده‌ر که له‌لایه‌ن پیاوه‌وه بۆی دیاری کراوه.به‌لام سه‌باره‌ت به ژنی ئیزیدی و ئاینه‌که‌ی تیبینیه‌کی تریش به‌دی ده‌کریت ، له‌قانونی ویراقی دا هیچ گرنگیه‌ک بۆ ئاینی یه‌زیدی دانه‌نراوه به‌تایبه‌ت له یاسای باری که‌سایه‌تی دا، واتا هه‌مان یاسا له‌سه‌ر ژنی ئیزیدی به‌ریوه ده‌چیت که بۆ ژنیکی مسلمان دیاری کراوه. . وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پیویسته یاسای ئیستای هه‌ریمی کوردستان گۆرانی تیا بکریت و تایبه‌ت مه‌ندیه کلتوری و ئاینیه‌کانی کۆمه‌لگا له‌به‌رچاو بگیریت.وه له‌هه‌مان کاتیشا پیویسته—ئه‌نجومه‌نی رۆحانی ئیزیدیه‌کانیش __ ڕیفۆرمیکی نوی بکات بۆ باری کۆمه‌لایه‌تی که له‌گه‌ل ئه‌و سه‌رده‌مه یه‌کانگیربیته‌وه . به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌ستی ده‌ستنیشان کردن و هه‌لبژاردنی هاوسه‌ر و کار کردنی ژن له ده‌ره‌وه‌ی مال . به‌رای من ده‌بیت هه‌موو که‌س باوه‌ری به ئازادی ژن هه‌بیت. چونکه ته‌نها ژنی ئازاد ده‌توانیت له خۆشه‌ویستی تیبگات و له‌و که‌شه ئازادیه‌دا ده‌توانیت به‌ئه‌رکه‌کانی خۆی هه‌لسیت و کۆمه‌لگا به‌خته‌وه‌ر بکات..
پرسیاری 7،، به‌رای تۆ کام هۆکار له‌پشت چه‌وسانده‌نه‌وه‌ی ژناندان له کوردستان یارونتر بلیین به‌شیک له پیاوان بۆ کام مه‌به‌ست ژنان ده‌چه‌وسینه‌وه؟
وه‌لام .. راستیه‌کی میژوویی هه‌یه که کۆمه‌لگای کوردیش له ژیر کاریگه‌ری کۆمه‌لگای رۆژهه‌لاتی دایه و به‌رده‌وام له‌به‌رامبه‌ر ژن‌دا چه‌وسانه‌وه په‌یره‌و ده‌کات. ئیمه که قسه له‌سه‌ر ئیستا بکه‌ین ده‌بیننی که له کوردستان یاسا هیچ پشگیریه‌ک له مافی ژن ناکات . وه‌ک ده‌بینی به‌به‌ر چاوی یاساوه ئه‌م هه‌موو توند و تیژیه له‌سه‌ر ژنان به‌ریوه ده‌چیت له ماوی 5 سالی رابوردوو زیاتر له 2000 ژن به‌پاساوی ناموس کوژراون سه‌باره‌ت به گوشآری پیاوان له‌سه‌ر ژنان هۆکار زۆرن ، به‌لام له‌هه‌مویان گرنگتر خۆ به‌زۆر زانینی پیاوه له ئاستی ژن له‌روی کۆمه‌لایه‌تیوه تا ئه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌کریت گوشار و توند و تیژیش هه‌ر ده‌مینیت ، وه ئه‌وش ته‌نها به‌یاسایه‌کی دادوه‌ری کۆمه‌لایه‌تی که گرینتی مافی یه‌کسان بۆ ژن و پیاو ده‌سته‌به‌ر بکات چاره‌سه‌ر ده‌بیت..
پرسیاری 8،، ده‌سه‌لاتی سیاسی له باشوری کوردستان لافی ئه‌وپه‌ری دیموکراسی له‌ده‌دات دیاره له زه‌مینه‌ی دیموکراتی ره‌هاشدا ، ده‌بیت هه‌موو چین و تویژه‌کانی کۆمه‌لگا مافه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر ده‌کریت
به‌لام هه‌موو ئه‌و هه‌والانه‌ی که سه‌باره‌ت به توند‌و تیژی له‌سه‌ر ژنان ده‌یبیستین و ئیوه‌ش ئاماژه‌تان به ئاماریکی ره‌شه‌کوژی ژنان کرد له 5 سالی رابوردودا، به‌رای تۆ ژنان خۆیان که‌م ته‌رخامن یا ده‌سه‌لاتی سیاسیش هۆکاره له‌م کاره‌ساتانه و له هه‌مان کاتیشا له بیده‌نگ کردنی ژنان له‌و زولمه‌ی که لییان ده‌کریت ؟
وه‌لام.. لاوازی سه‌رکردایه‌تی سیاسی ده‌سه‌لات له‌باشوری کوردستان له‌وه‌دایه که پیش له ده‌ور و رۆلی ژنان ده‌گریت و ده‌یانکاته پشکۆیه‌کی لاوزی ده‌سه‌لات .ئه‌وه هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌سوالاکردنی ده‌سلاته بۆ گوشار و توند‌و تیژی له‌سه‌ر ژنان ، کاتی ژنیک له ولاتیک به‌به‌ر چاوی ده‌سه‌لاته سیاسیه‌که‌یه‌وه تیرۆر بکریت ، ده‌سلات چاوی خۆی بنوقینیت ، که‌واته ده‌سلات به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌که‌ویته ئه‌ستۆ و ئه‌و به‌رپرسیاره له‌م تاوانه، به‌رای من ده‌سه‌لاتی سیاسی له باشور پابه‌ند نیه به هه‌موو ئه‌و به‌لینامه مۆرکراوانه‌ی که له ئاستی ناونه‌ته‌وه‌یی بۆ پاریزگاری له مافی ژنان مۆرکراون .وه له هه‌مان کاتیش‌دا پارت و ریکخراوه‌مه‌ده‌نیاکانیش وه‌ک پیوست به ئه‌رک و مافی خۆیان رانه‌بون له‌م روه‌وه
من پیم وایه ژنان به‌ته‌نها ناتوانن ئه‌و رۆله بگیرن ئه‌گه‌ر پیاوانی دیموکرات و یه‌کسانی خواز پالپشتیان نه‌که‌ن.
پرسیاری،9 ؟ له‌کوردستان چه‌ندین ریکخراوی ژنان هه‌ن ، تۆ چۆن هه‌لیان ده‌سه‌نگینی و پیت وایه توانیبیتیان رۆلیک بگیرن له‌سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی توند و تیژی له‌سه‌ر ژنان؟
وه‌لام.. جیگای دلخۆشیه که ژنان کاریگه‌رانه به‌شدار بن له ده‌سلاتی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و رۆشه‌نبیری له کوردستان من پیم وایه هه‌رچه‌ند شته‌کان که‌مو کوریشیان هه‌بیت به‌لام ده‌کریت وه‌ک قه‌له‌مبازیک بۆ سه‌که‌وتن ئامژه‌ی پیبدریت، به‌لام ناکریت ئه‌وه نه‌پرسین که ریکخراویک به ناوی ژنانه‌وه دروست کراوه و جه‌نده داکۆکی که‌ره له‌م چینه .وه‌من له‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه راده‌وه‌ستم که ده‌بیت خه‌بات بۆ ئازادی ژن به‌شیوه‌یه‌ک بیت که کاریگه‌ری خۆی نیشان بدات و نه‌بیته پاشکۆی ده‌سه‌لات و بۆ مه‌رامی تر به‌کار بهینریت . ئه‌گه‌ر به‌م جۆره بیت واتا ئه‌ویش به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی ئه‌که‌ویته ئه‌ستۆ و ده‌بیته شه‌ریکی ئه‌نجام ده‌رانی توند و تیژی له‌سه‌ر ژنان..
پرسیاری10.؟ سندوس به‌وه ناسراوه که هۆنراوه‌ی هه‌زین ده‌نوسیت و هه‌میشه به‌دوای موهجیزه‌کانی ژیاندا ده‌گه‌ریت و به‌ره‌نگی وشه‌کانی ره‌نگیان ده‌کاته‌وه ده‌کری لیت بپرسم کام هۆنراوه‌ی خۆتت به‌لاوه ئازیزه و ئه‌گه‌ر بکریت کۆپله‌یه‌کی پیشکه‌ش به خوینه‌رانی کورد بکه‌یت ؟ وه‌له کۆتایشدا سوپاست ده‌که‌م بۆ ئه‌م ده‌رفته که ره‌خساندت تا خوینه‌رانی کوردیش به بۆچون و هه‌ناسه‌گه‌رمه‌کانتان ئاشنا ببن..
وه‌لام.. به‌گشتی هۆنراوه‌کانم به‌لاوه ئازیزن به‌لام کۆچ دوایی خاتو مه‌رزیه‌ی جوانه‌مه‌رگ قه‌سیده‌یه‌کی پینوسیم که ده‌کریت به به‌شیک له سیبووری و ساردبونه‌وه‌ی ئه‌و کۆسته‌می بزانم . . منیش زۆر سوپاسی تۆ ئه‌که‌م که به‌سه‌رت کردمه‌وه و ئه‌مبه‌یته‌وه بۆ ناو پیڤه جوانه‌کانی زمانی شیرینی کوردی
له‌یادمانا بژی ئه‌ی پاساری چیا
ئه‌ی پاساری چیا
سه‌فرت کرد.
له شه‌ویکی بی مانگ و ئه‌ستیره‌دا.
بی ده‌نگیت له‌دوای خۆت به‌جیهیشت ،و
بویته‌وه به گوله بیژانه‌که‌ی جاران و
گه‌رایته‌وه به‌ره‌و چیا
جاران به چریکه‌ی ده‌نگی تۆ و
ناله‌نالی تاره‌که‌ت
سینه‌ی ئاسمان ئه‌قلیشآ
بۆ جیت هیشتین ئه‌ی پاساری چیا
تۆ به‌ناو رۆحی ئیمه‌دا
بارگه‌ی ئه‌وسه‌فه‌رت تیکنا.