 
	پاداشتى شیعر شەقە……. بەهێز حوسێن
Closed							
	
						
						
					 پاداشتى شیعر شەقە
 بەهێز حوسێن
         
  كاتێك كە گومان لە قورئان پەیدابوو
 بە پێغەمبەریان وت 
 ئەوەى بۆمان دەخوێنیتەوە قسەى خوا نییە و
 شیعرى خۆتە…!
 ئۆژێن پۆتێی
 بە شیعرێك ئینتەرناشناڵى بەرپاكرد و 
 گۆرانى سەر (دەم )ى كرێكارانى جیهانى كرد بەیەك
 چیخۆفیش 
 بە شیعر بوو بەشا 
 مەحمود دەروێش 
 بەشیعر بەرد*ى بە دونیا ناساند 
 نەشمیلەكانى عەرەب ئێستاش 
 بەدەم وێردى عەشقى شیعرەكانى قەببانییەوە 
 سەما دەكەن 
 فارس دەڵێت: ئێمە نەمرین
 خاوەنى فەلسەفەى شیعرى  شیرازیى و 
 فڕینەكانى فروغ و
 چاوە تیژەكانى شاملووین
 هەموو دونیا بەشعرەوە دەنازىَ و 
 دەڵىَ شاعیر وەك سەركردە و ڕابەر سەیر دەكەین
 بەڵام ئێمەى كورد
 كە لەنەوەى مەحوی و نالى و گۆرانین
 شەق لەدەمى حەمە عومەر عوسمان هەڵدەدەین…!!!!؟؟؟؟؟؟
 

 
			 
			 
			