خه‌زانی درامای کوردی…….شنه پێنجوێنی
خه‌زانی درامای کوردی
شنه پێنجوێنی
هۆله‌ندا 01.11.2008
rbahir@hotmail.com
درامای کوردی وه‌ک تابلۆیه‌کی پایزه‌ی لێهاتوه ،گه‌ڵا بهدرهختهکانیهوه نه‌ماوه وبهرهووهرزی خه‌زان ده‌چێ .
نه بوونی کادری پرۆفیسیۆناڵ له سه‌رجه‌م کاره هونه‌ریه‌کاندا بۆته هۆی به‌دیکردنی هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌یه‌کی ئێجگار زۆر و خودی ئه‌م هۆکاره‌شه به‌رهه‌مه‌کانیش به کاڵ وکرچی دێنه به‌ردیدی بینه‌ران .
که‌می سه‌لیقه بۆ هه‌ڵبژاردنی بابه‌تێک یان چیرۆکێک که شیاوبێت بۆ دراما وبه راشکاوی قسه‌نه‌کردن و خۆ به‌زلزانین ونه‌بوونی ئاماده‌باشی بۆ ره‌خنه‌گرتن له‌یه‌کتری بوونه‌ته فاکته‌ری سه‌ره‌کی ئه‌و لاوازیه گه‌وره‌یه که به ته‌وێڵی هونه‌ری کوردیه‌وه دیاره.
ده‌بێت ئێمه دان به‌و راستیه‌دا بنێن که ئاستی درامای کوردی زۆر نزمه، جا چ له ڕووی بابه‌ته‌وه وه‌یا له میانه‌ی کاره هونه‌ریه‌کانه‌وه بێ . ئهگهرچمکی بابه‌تیی وه‌رگرین ئه‌وا تێده‌گه‌ین کاره‌کان ده‌قێکی نوێیان تێدا نیه‌و ههنگاوێکی تازه‌گه‌ریان بۆ نه‌نراوه ،هیچ جۆره په‌نجه‌یه‌کی سۆز بۆ ئازاروهاواره نه‌بیستراوه‌کانی ئه‌مڕۆ درێژنهکراوه ،هه‌رله نه‌بوونی ئازادی ویه‌کسانی له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا و خه‌می گه‌نجان و به کۆمه‌ڵ کۆچکردنیان وکوشتنی ئافره‌تان وئهشکهنجهدانیان وکه‌می ووشیاری و خۆشه‌ویستی و سه‌دان بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی که باس له کێشه و گرفته‌کانی ئێستا ده‌کات ، له جیاتی ئه‌م خه‌مه گه‌ورانه باس له بابه‌تێکی کۆن وسواو ده‌کرێ به بێڕهچاو کردنی کات و سه‌رده‌م ،له کاتێکدا هونه‌ری سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت کوڕی ڕۆژی خۆیبێ .
ئێمه نه‌ك باسی ئه‌مڕۆمان نه‌کردوه بگره دوێنێشمان شێواندوه،له درامای (ئاره‌زوو)دا باس له کوێخایهك ده‌کرێ گوایه زۆر مرۆڤانه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کا ، بگره وه‌ك بینیمان تفه‌نگ هه‌ڵده‌گرێ و به‌شه‌و پاسه‌وانیی ماڵی (سواره) ده‌کات ، گهرئاوڕێك له ڕابوردوو بده‌ینه‌وه به راشکاوی که‌سایه‌تی کوێخای ئه‌و سه‌رده‌مه پێجه‌وانه‌ی ئه‌م کاره‌کته‌ره‌یه که نووسه‌ر له‌م درامایه‌دا به‌رجه‌سته‌ی کردوه،نه‌بیسراوه کوێخا پرس به مه‌لای دێکه‌ی بکا بۆ ئه‌وه‌ی کچی براکه‌ی بخوازێ بۆ ئه‌حمه‌دی کوڕی، وه یا مه‌لای دێ دانیشتبێ و و مام مه‌حمود قورئان بخوێنێ.
نووسه‌ری ئه‌م درامایه له‌وه ده‌چێ نامۆبێ به ده‌سه‌ڵاتی کوێخایه‌کی ئه‌و سه‌رده‌مه ،هه‌ر له زه‌برو زۆر‌و چه‌وساندنه‌وه‌و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی بژێوی چینه کار که‌ره‌کانی به‌رده‌ستی،وه‌یا پاساودانێکی بێمانایه بۆ رتووشکردنی ده‌سه‌ڵاتی ئاغا‌و کوێخا، بگره کوێخای ئه‌م درامایه هینده‌ی درێژی گوریسێک ده‌سه‌ڵاتی نه‌بوو، ئه‌وه بوو بینیمان له‌کاتی مردنی کوڕه‌که‌ی ته‌نها چه‌ند که‌سێك دانیشتبوون که ده‌بوو ماڵی کوێخا جمه‌ی بهاتایه و سیمای ماته‌مینیه‌کی گه‌وره‌ی وه‌ربگرتایه ، ئه‌مه بۆ خۆی که‌می سه‌لیقه لای نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ر ده‌رده‌خات.
بوونی هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی وداڕشتن ، له‌نگی کاره‌که‌ی ده‌رده‌خست ،نووسه‌ر ده‌ڵێ ( ئه‌گه‌ر تووشی ئه‌م دوژمنایه‌تیه ببین پشتاوپشتمانی تێدا ده‌چێت) که‌چی راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه بڵێی (کوڕاوکوڕمانی تێدا ده‌چێت) بوونی ئه‌م که‌م و کوڕیانهو زۆر بابه‌تی تر ده‌بنه هۆی درامایه‌کی لاوزو له دیدی بینه‌ردا نامێنێته‌وه.
بابه‌ته درامیه‌کان ونه‌بوونی رووی په‌روه‌رده‌یی
ئاشکرایه له درامای (فه‌نته‌ڵۆس) دا جنێو‌و ناو‌و ناتۆره و گاڵته پێکردن به‌یه‌کتری بووه‌ته کرۆکی دراماکه،له پێناو پێکه‌نینێکی بێ‌مانا ، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی کاری هونه‌ر کاڵکردنه‌وه ونه‌هێشتنی هه‌موو ئه‌و خوو ڕه‌وشته ناشیرین و قێزه‌ونانه‌ی که کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و هه‌ڵدێرو دوور له شارستانی ده‌با، (فه‌نته‌ڵۆس) درێژه کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌یه، راسته دوێنێ هه‌وێنی ئه‌مڕۆیه به‌ڵام به تازه‌گه‌رییه‌وه ، ده‌نا نه‌بوونی باشتره و ده‌بێته هۆی بێزار بوون.
دووباره بوونه‌وه‌و درێژ کردنه‌وه‌ی دراما به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بیست زنجیره دروست بکرێ به بێ ڕه‌چاو کردنی کات وه‌ك له درامای (پرس ) دا ده‌بینرێ، هه‌ر زوو بینه‌ر هیلاكدهکا . بوونی مۆسیقا زیاتر له دایه‌لۆگ و بوونی وێنه به چڕی به بێ هۆو پێش وه‌خت ده‌ست نیشانکردنی وههمووئهو رستانه‌ی که دژهمانای یه‌کترین ،سه‌ر له بینه‌ر ده‌شێوێنن و ئه‌و په‌یامه ده‌گه‌یێنن که نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ر توانای کۆنترۆڵکردنی ده‌ق وکاره‌که‌یان نه‌بێ وکاریگه‌ری ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌و کرۆکی بابه‌ته‌که‌یان نیه .
نه‌بوونی کارێکی فیزیکی له درامای (ژیله‌مۆ) دا تا بتوانرێ به‌هۆیه‌وه ریتم و شێوهودهنگێکی جیاواز دروستببێ و بینه‌ر تووشی شۆک و رامانبکا ،هه‌روه‌ها نه‌بوونی دژه کاردانه‌وه هه‌تا ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌ش هه‌ژاندنی پێوه دیاربێ وئاره‌زووی به‌رده‌وامیی لای بینه‌ر دروستبکا . وه‌ك بینیمان به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه وه دراماکه بهشتی زۆر لاوه‌کیه‌وه خهریكکرابو بۆ مه‌به‌ستی درێژکردنه‌وه‌ی زنجیره‌کان . نه‌بوونی گرێ وچنینی، هه‌ر زوو بینه‌ری ئاسایی ده‌یزانی ڕێڕه‌وی دراماکه به‌ره‌و کوێ ده‌چێ، ته‌نها لای نووسه ر ئاشکرا نه‌بوو . هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی وداڕشتن و گرته‌ی زیاده، ئاشکرا به‌کاره‌که‌وه دیاربو . له هه‌مووی گرنگتر ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته که دوور بوو له رێڕه‌وی کۆمه‌ڵگای کوردیه‌وه ، هیچ پیاوێکی نێو کلتووری پیاوسالاریی لای ئێمه به‌وه رازی نابێت که بزانێ خێزانه‌که‌ی دڵێ به یهکێکیترهوه بووه و به به‌رده‌وامی ململانێی له‌گه‌ڵدا بکات و دهریبڕێ که خۆشی ناوێت .
ئه‌گه‌روه‌ک چاودێرێک ئاوربدهینهوه له باری ته‌کنیکی درامای کوردی ده‌بینین ئه‌م بواره‌ش دواکه‌وتنێکی هینده‌ی پێوه‌دیاره که‌م تر نیه له‌زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی تر ،نه‌بوونی ئامێری پێشکه‌وتو وستۆدیۆی مۆدێرن وبه‌رهه‌مهێنه‌ری به‌تواناو ده‌رهێنه‌ری لێهاتووی پرۆفسیۆنال و ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆنه‌ته فاکته‌ری به‌جێمانی ئه‌م درامایه له ڕێڕه‌وی هاوشێوه‌کانی خۆی له‌جیهاندا . ئه‌م هۆکارانه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا دیارن به‌کاره هونه‌ریه‌کانه‌وه هه‌ر له گرتن ولێكدانی گرته‌کان وپاکژی و رووناکی و ڕاکوار وئه‌و شتانه‌ی به‌کار ده‌هێنرێت وهه‌روه‌ها ره‌چاونه‌کردنی کات وشوێن و ……….هتد.
جێی سه‌ر سووڕمانه که نواندن لای ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌نده ئه‌سته‌م بێت که که‌ڵه هونه‌رمه‌ندان به‌و شێوه نماییش بکه‌ن که تا ئێستا نه‌توانراوه کاری ته‌له‌فیزێۆنی له‌گه‌ڵ کاری شانۆیی جیا بکرێته‌وه که ئه‌مه ئهلف وبێ ی نواندنه ئه‌وانه‌ش له‌م بواره‌دا باڵاده‌ستن له په‌نجه‌ی ده‌ست تێپه‌ڕ ناکه‌ن .
ئایا ئه‌مه هۆی چییه؟ نه‌بوونی ده‌رهێنه‌ری باشه ؟یان نه‌بوونی ده‌قی سه‌رکه‌وتووه یان نه‌بوونی خه‌مێکی گه‌وره‌یه‌و ڕاهێنانی پێویستی بۆ ناکرێ، یا نه‌بوونی ره‌خنه‌گری بوێروراستگۆیه تا کلتووری ( عه‌یبه ) وه‌لانێ و هه‌ڵه‌کان بۆ گه‌وره‌و بچووک و مامۆستا‌و خوێندکار راستکاته‌وه ،ئاخر نه‌وتن و نه‌درکانی هه‌ڵه هونه‌ریه‌کانه بۆته هۆکاری گه‌ڵاوه‌رینی دراما .
من لێره‌دا پرسیارێكدهکهم .
کوان ئه‌وانه‌ی خۆیان به خه‌م خۆری هونه‌ری کوردی ده‌زانن ؟ بۆ ئاوڕێکی دڵسۆزانه ناده‌نه‌وه به باس کردن و ره‌خنه گرتن وداواکردن و هه‌وڵدان بۆ چاك کردنی له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه ،هه‌ر چه‌نده جێ ی داخه تا ئێستا به‌شێك له هونه‌رمه‌ندانمان گازنده‌و راستبێژیان لا په‌سه‌ند نیه، له‌کاتی رووبهڕووکردنهوه ی ره‌خنه‌یه‌ک یان گازنده‌یه‌ک
له‌کاره‌کانیان ، به‌رامبه‌ره‌که‌یان به‌که‌م ده‌زانن وکاره‌که‌ی به ( هاتاڵ و به‌تاڵ ) ناوده‌به‌ن ره‌خنه‌گریش به ( عه‌ریزه‌نووس ) ناوزه‌د ده‌که‌ن ،به‌ڵام خۆیان بهدهرهێنهرێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر ناو ده‌به‌ن .هه‌ر وه‌ك ئه‌و دیداره‌ی له گه‌ڵ (حسێن میسری) دائه‌نجام دراوه ، ئه‌مه بۆ خۆی نه‌بوونی پاشخانێکی ڕۆشنبییریه که خۆت به هه‌موو شت بزانیت و ئه‌وه‌ی ده‌نگێکی جیاوازی هه‌بێت ئه‌وه ساویلکه‌یه وهیچ و نه‌فامه .
دیاره هیچ کارێك له‌سه‌روو ڕه‌خنه‌وه نی یه.
کاره هونه‌ریه‌کانی ئێستای ئێمه گازنده‌ی زۆر له خۆ ده‌گرن،هه‌رچه‌نده ڕه‌خنه گرتن بۆ چاكکردن وئاشکرا کردنی ئه‌و چمکه شاراوانه‌یه که بینه‌ری ئاسایی ده‌رکی پێ ناکات . ڕه‌خنه ئازادی بیر‌و بۆچوون ده‌سه‌لمێنێت ،دیاره ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ڕه‌خنه دروستده‌کات بۆ خۆی پرسیارێکی وروژاندوه‌و شیکردنه‌وه‌ی ده‌کرێ ببێته خاڵی وه‌رچه‌رخاندن بۆ پێشکه‌وتنی ئه‌و بابه‌ته، یان ببێ به هه‌وێنی له‌دایك بوونی ده‌قی تازه تر‌و ئه‌فراندنی شێوازی نوێ. جا هیوادارین ئیتر ئه‌م بازرگانی و گاڵته جاڕیه به هونه‌ری کوردی یه‌وه بوه‌ستێنرێ و کاری باشتری بۆ بکرێ.