
(درامای گه‌رده‌لوول) له به‌رده‌م هه‌قبێژی مێژوودا
(درامای گه‌رده‌لوول) له به‌رده‌م هه‌قبێژی مێژوودا
هه‌ژار مه‌عروف / ده‌وه‌ن پێشکه‌شه به ڕۆحی شه‌هیدان
(خاڵه شیهاب، کاک ئارام، جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحید، ئه‌نوه‌ر زۆراب، جه‌ماله ڕه‌ش، جه‌مالی عه‌لی باپیر، ئاسۆی ده‌لاک عه‌به‌ی ئایشێ خان، قادر کابان، عه‌به‌ی مه‌لا، یاسینه ڕه‌ش، مه‌لا عه‌لی، مامۆستا عادل، شوان عه‌لی، ئاشتی)
پێشکه‌شه‌به(ئیبراهیم جه‌لال، کاک ئازادی سه‌گرمه، کاک سالار عه‌زیز، کاک تایه‌ری شێخ سدیق، محه‌مه‌د مه‌ردان)
(ڕاستی که به هۆی میتافۆڕه‌وه خۆی ده‌رده‌خا فێڵه‌کانی په‌رده‌پۆش ده‌کا)
فریدریک نیچه
هه‌قبێژی ئه‌و هه‌سته ڕاستگۆیه‌یه که مرۆڤ فێری ماف و دادوه‌ری ڕاستبێژانه ده‌کات،تابتوانێ جیاوازی له نێوان دروست و نادروست بخوڵقێنێ،واته(Equity)مرۆڤ که حاڵی بوو له هه‌قبێژی ئه‌و کات ده‌کارێ،به ووردی له گشت بواره هونه‌ری و ئه‌ده‌بییه‌کان جه‌وهه‌ری ئینسانیبوونانهی خۆی به بێ ترس و دڵه ڕاوکێ بخاته ژێر پرسیاری مافه سروشتی و سیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌کانه‌وه،کاتێ مرۆڤ توانی به هه‌موو قودره‌تی عه‌قڵی و جه‌سته‌ی خۆی ڕاستییه‌کانی نیشانداین،له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌توانێ درۆکان توڕداته ده‌ره‌وه‌ی هه‌سته پاکژ و ههقبێژییهکانهوه،هێرمان هێسه ووته‌نی(نوسه‌رێک ڕێز له خۆی بگرێ،نابێ دووای ڕاگه‌یاندنێک،ئه‌وه‌نده‌ی پێی ده‌کرێ درۆکان ئاشکرا نه‌کات)هه‌ر ئه‌و هه‌سته ئینسانیبوونهیه نه‌ک به ته‌نیا نوسه‌رێک به‌ڵکو گشتمان دێنێته به‌رده‌م نیشانه‌ی پرسیاره‌وه‌و لێمان خۆش نابێت،به مانا(کانت)یه‌که‌ی مرۆڤ ده‌بێت هه‌ڵگری دیدی ڕه‌خنه‌گرانه بێت،نه‌ک خۆی له چه‌مک و بابه‌ته مێژوییه‌کان بدزێته‌وه‌و جیهانێکی دی جودا له حه‌قیقه‌ته‌کان دروست بکات، که وابێ مێژوو یان گێرانه‌وه‌ی ژیانی میلله‌تێک وابه‌سته‌یه به مێژوی سیاسی ئابوری فه‌رهه‌نگییه‌وه،نه‌ک به ته‌نیا له مستی چه‌ند که‌سێكدا حیسابی بۆ بکرێ،قسه‌کردن له‌سه‌ر مێژوو بۆخۆی هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێ مانا‌و ته‌فسیری جیاوازه،که ده‌توانین بڵێین دونیایه‌ک شاخه‌ی لێ ده‌بێته‌وه،یه‌کێک له ده‌ردناکه کوشنده‌کانی ڕۆشنبیرانی ئێمه‌ی کورد،تێکه‌ڵکردنی مێژووه به یاداشته‌کان،زۆرجاریش ئه‌م ده‌ردناکه ڕووبه‌ڕووی ڕۆمانی کورد ده‌بێته‌وه،زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری رۆمانه کوردییه‌کان له ناو ئه‌م بازنه‌یه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه،نه‌بوونی تێگه‌یشتنی دروست له بازنه گرنگه‌کانی ژانره ئه‌ده‌بی و په‌یوه‌ندیییه‌کانی نێوان واقیع و فه‌نتازیا،ڕۆشنبیرانی خستۆته به‌رده‌م گێڕانه‌وه‌ی یاداشتته دڵداری و حیکایه‌ته تایبه‌ته‌کان،هه‌ر لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ڕۆمانی کورد چه‌ند هه‌ژار و لێقه‌وماو کڵۆڵه له ئاست ڕۆمانه‌کانی ناوچه‌که‌و جیهاندا،به‌ڵام له(ئێواره‌ی په‌روانه)وه ده‌توانین دڵی خۆمان خۆشبکه‌ین و بڵێین کورد خاوه‌نی داهێنانی خۆیه‌تی له ڕۆماندا،ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م کۆی ئه‌و به‌سه‌رهات و مێژووه شێواوه‌یه که له زنجیره درامای(گه‌رده‌لول)دا خۆی نیشانداین،به‌ر له هه‌موو شتێک ده‌بێت له‌و ڕاستییه ئاگاداربین که ناوی گه‌رده‌لوول گونجاو نی یه بۆ گێڕانه‌وه‌ی مێژووی خه‌باتی میلله‌تێک که سه‌تان ساڵه خوازیاری سه‌ربه‌ستییه،ڕه‌نگه خوێنه‌ر بپرسێ بۆچی؟چونکه گه‌رده‌لوول له هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا له‌دوای خۆی زه‌ره‌رو زیانێکی گه‌وره به جێدێڵێ،زۆرجار بۆته هۆی پیسکردنی ژینگه و وێرانکردنی ده‌غڵ و دانی ناوچه‌که و دانیشتوانی گه‌رمیانی توشی توڕه‌بوون کردوه،که‌وابێ ده‌بوایه ناوێكێ دی هه‌بوایه،دوور له‌ناوێک که خاوه‌نی مێژوی وێرانکارییه،دواجار ئه‌گه‌ر بێت‌و گه‌رده‌لوول وه‌ک هێزێک ته‌ماشا بکه‌ین له به‌رامبه‌ر به گژاچونه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عسدا،ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره ده‌که‌ین له به‌رامبه‌ر سروشت و مێژوودا،چونکه کاتێک که گه‌رده‌لوول هه‌ڵده‌کات کورد ووته‌نی(ته‌ڕو وشک پێکه‌وه ده‌سوتێنێ)یان هیچ مانایه‌ک نادۆزینه‌وه بۆ به‌رگری کردن له پێشمه‌رگه وخه‌ڵک چونکه گه‌رده‌لوول که له ناوچه‌که هه‌ڵده‌کات به ته‌نیا بۆ دژایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس نه‌بووه،به‌ڵکو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت،هه‌ر کاتێک گه‌رده‌لوول هه‌ڵبکات زیانی خۆی له دانیشتوانی ناوچه‌که ده‌وه‌شێنێ به‌بێ ئه‌وه‌ی کورد ودوژمنانی کورد له یه‌کدی جیا بکاته‌وه،که ڕه‌نگه هه‌موو گه‌رمیانییه‌ک ئه‌م ڕاستیه باش بزانێت،واته هونه‌رمه‌ند(جه‌لیل زه‌نگه‌نه)له یه‌که‌مین له‌حزه‌ی سیناریۆوه که‌تۆته هه‌ڵه‌ی ناولێنانه‌وه،که‌وابێ ده‌کرا ناوی پێشمه‌رگه‌و مێژووی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک،تێکه‌ڵ به ناوی وێرانکاری نه‌کردایه،جگه له‌وه‌ی گه‌رده‌لوول ناوێکی سروشتییه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به خه‌باتی پێشمه‌رگانه‌وه نییه،له هه‌مان کاتیش‌دا زۆر ناوی تر هه‌بوون که شایسته‌ی دراماکه بوون.به‌ر له هه‌موو شتێک پێناسه‌ی پێشمه‌رگه به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی(کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کورستان)پێشمه‌رگه(چه‌کدارێکی سیاسی شۆرشگێڕه)و به پێی بنامه‌یه‌کی ئایدۆلۆژی سیاسی خه‌بات ده‌کات،له پێناو پاراستنی ده‌سکه‌وته نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان.بیرمه هونه‌رمه‌ند(زاهیر سدیق)له گوندی(چۆخماخ)په‌یکه‌رێکی بۆ پێشمه‌رگه دروست کردبوو،ناوی نابوو په‌یکه‌ری(سه‌ره‌تا)که له ڕێکه‌وتی(18/7/1987)به‌ئاماده‌بوونی(فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر)په‌رده له‌سه‌ر په‌یکه‌ری(سه‌ره‌تا)لادرا.له ژێر په‌یکه‌ری پێشمه‌رگه‌دا نوسرابوو(پێشمه‌رگه ئه‌و شنه بایه‌یه که ئاڵای بوونی میلله‌ت ده‌شه‌کێنێته‌وه)ده‌توانم بڵێم ئه‌م پێناسه‌یه‌ی هونه‌رمه‌ند(زاهیر سدیق)چه‌ندین جار په‌یکه‌ره‌که‌ی جوانتر کردبوو،به جۆرێک ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌موومان شانازیمان پێوه ده‌کرد،واته گرنگی نه‌دان به‌ناو لێنان،بۆ خۆی کێشه‌ی زمانه‌وانی و مێژووی و ڕۆشنبیری دروست ده‌کات،که له دواجاردا ناتوانین خۆمانی لێ قوتار بکه‌ین،وه‌ک ئه‌وه‌ی که هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه له ناوی گه‌رده‌لوولدا که‌وتۆته هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی و درامی و مێژووییه‌وه،کاتێک نوسه‌ر که‌وته هه‌ڵه‌ی ڕێزمان و زمانه‌وانییه‌وه،بێ شک ده‌که‌وێته هه‌ڵه‌ی مانا‌و ناوه‌رۆکیشه‌وه،نوسه‌ر و ڕوناکبیر(ڕێبوار سیوه‌یلی)به‌م جۆره پێناسه‌ی زمان ده‌کات(زمان یه‌که‌یه‌کی کولتوری هاوبه‌شه،که مرۆڤ ناتوانێت له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی خۆشی ده‌ستبه‌رداری بێت)گه‌وره سۆفیستی یۆنانی کۆن گۆرگیاس ده‌بێژێ(زمانی په‌سه‌ند و دروست ڕێدهگڕێ له ته‌قینه‌وه‌ی گڕو کف و ئاژاوه‌کان)له داستانی(دابان)دا پێشمه‌رگه‌کانی(ی.ن.ک)توانیان ناوچه‌یه‌کی زۆر فراوان له ده‌سه‌ڵاتی به‌عسییه‌کان پاک بکانه‌وه،ئه‌و کاته(فه‌رهاد سه‌نگاوی)بۆ وره‌ی خه‌ڵک و پێشمه‌رگه،چه‌ند ناوێكی له تیپه‌کانی به‌شداربوو له داستانی دابان نابوو،وه‌ک (به‌وری چاوتیژی سه‌گرمه)که مه‌به‌ستی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی تیپی(57ی سه‌گرمه)بوو کاک(ئازادی سه‌گرمه)له‌سه‌ر ئه‌م ناولێنانه‌ی فه‌رهاد سه‌نگاوی ده‌رحه‌ق به پێشمهرگهکای سه‌گرمه به فه‌رهاد سه‌نگاوی وتبوو ئێـمه مرۆڤین نه‌ک ئاژه‌ڵ،هه‌روه‌ها کوڕانی که‌رکوکیش هه‌مان تووڕه‌بوونیان هه‌بوو له‌سه‌ر ناوی(یه‌کانه‌کانی خاڵخاڵان)که پێناسه‌یه‌ک بوو بۆ پێشمه‌رگه نه‌به‌رده‌کانی(25ی خاڵخاڵان)ئه‌وانیش وتبویان ئێمه پێشمه‌رگه‌ین نه‌ک به‌راز،دوایی فه‌رهاد سه‌نگاوی داوای لێبوردنی له هه‌مووان کردبوو،ژبه‌ر هه‌ندێ نووسه‌ر ده‌بێت ووریا بێت له ناولێنانی نووسین و سیناریۆ و به‌رهه‌مه‌کانیدا،تاکو نه‌که‌وێته به‌ر دیدی ڕه‌خنه‌گران.هه‌روه‌ک ئاگادارن که داستانی دابان یه‌کێک بوو له‌گه‌وره‌ترین شه‌ڕه‌کانی پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر ڕژێمی به‌عسدا،که به خوێنی(هه‌ژده)شه‌هید ته‌پڵی سه‌رکه‌وتن لێدرا،ته‌نانه‌ت حیزبی شیوعی بڕاوی نه‌کردبوو که هێزه‌کانی یه‌کێتی شه‌ڕێکی وا گه‌وره بکه‌ن و ببێته هۆی ڕوخانی هێزه‌کانی به‌عس له شاخی دابان و هه‌لاج و دۆڵی جافایه‌تی،بۆ وه‌ڵامی ئه‌و گومانه‌ی که حیزبی شیوعی هه‌یبوو،براده‌رێک ووتارێكی نووسی له‌ژێر ناوی(له‌بێ خه‌به‌ران که‌شکه‌ک سڵاوات)که له‌ڕێگه‌ی(ده‌نگی شۆڕشی عێراقه)وه خوێندرایه‌وه.هه‌رله دووایی رزگارکردنی ناوچه‌کانی دۆڵی جافایه‌تی،سه‌رکردایه‌تی(ی.ن.ک)باره‌گاکانی خۆی له‌و دۆڵه‌دا دامه‌زراند و به‌م کاره‌ش نزیک بونه‌وه‌یه‌کی شۆڕشی شاخ و شاره‌کان که‌وته قۆناغێکی گرنگه‌وه که ناتوانین لێره‌دا ڕاڤه‌ی بکه‌ین و له‌سه‌ری بنووسین.داستانی دابان به ته‌نیا شه‌ڕ نه‌بوو له دژی هێزه‌کانی به‌عس،به‌ڵکو جه‌نگێکی ده‌روونی له ناخماندا خوڵقاند بۆ له‌ده‌ستچونی ئازیزه‌کانمان،تا ئێستاش برینی قوربانییه‌کان له هه‌ست و هۆشی مرۆڤه پاکژهکاندا زیندووه‌و بۆ ئه‌به‌د بیرناچنه‌وه،هه‌تا ئه‌م نووسینه‌ش برای ڕووناکبیرو شاعیر(عه‌بدولقادر سه‌عید)شه‌وانه به‌چاوی گریانه‌وه سه‌ردانی گۆڕی شه‌هید(که‌ریم به‌گی)برای ده‌کات،که‌له داستانی دابان شه‌هید بوو،ئه‌مه ئه‌و مانا ئه‌مه‌ک و ئینسانیبوونهیه که مرۆڤی پاکژ خاوه‌نیه‌تی و ده‌یه‌وێت پێمانبڵێت مێژوو به ته‌نیا قه‌ڵه‌م نییه،به‌پێچه‌وانه‌وه وویژدان و ئه‌خلاق جه‌وهه‌ری مێژووه،ژبه‌ر هه‌ندێ گه‌ر بمانه‌وێت به هه‌ق له سه‌ر مێژوو بنوسین به نیازی ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌م له نێوانی پهنجهمانا دروست بێته‌گۆ،به‌ر له هه‌موو شتێک ده‌بێت ڕاچاوی ئه‌و هه‌قیقه‌ته بکه‌ین که نابێت مافی هیچ که‌سێک(دیزه به ده‌رخۆنه بکه‌ین)لێره‌دا گه‌ره‌کمه بگه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ره‌تای دروستبونی(کۆمه‌ڵه‌ی مارکس لینینی کوردستان)که دواجار له کۆنفرانسی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌دا بوو به(کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان)که هه‌ر یه‌کێ له ئێمه ئه‌و ڕاستییه باش ده‌زانێت که به‌شێک له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران و سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه له سنووری شارۆچکه‌ی(پێنجوێن)له گوندی(ئاسناوه)ده‌ستگیرکران،که بریتی بوون له شه‌هیدان(خاڵه شیهاب و جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحید،عومه‌ری سه‌ید عه‌لی،ئه‌رسه‌لان بایز،ئاوات عه‌بدولغه‌فور،عه‌لی بچکۆل، فه‌ریدون عبدولقادر)پاشان ته‌سلیم به ڕژێمی ئه‌وسای عێراق کرانه‌وه،ده‌گێڕنه‌وه‌و ده‌ڵێن گیانبازی و فیداکاری شه‌هیدان خاڵه شیهاب و جه‌عفه‌ر و ئه‌نوه‌ر زۆراب)له مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا وێنه‌ی نه‌بووه،به‌ڵام به‌داخێکی زۆره‌وه ئه‌م به‌ڵگه‌نامه قارهمانییتیهی هاوڕێیانی سه‌رکرده له زنجیره درامای گه‌رده‌لوولدا خهفهکراوهو ته‌نانه‌ت باسی هیچ یه‌کێ له‌و زاته مه‌ردانه نه‌کراوه،که ئه‌مه بۆخۆی پرسیاری زۆر گرنگ دێنێته ئاراوه،بۆ ده‌بێت هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه ڕاستییه‌کان په‌رده‌پۆشبکات،ئایا مێژوو گێڕانه‌وه‌ی حیکایه‌ته‌کانه یان نیشاندانی به‌ڵگه دێکۆمێنتهکانه به دیدێکی مێژوویانهو گه‌واهیانه،به دیوێکی تردا،هه‌مووشمان ده‌زانین که له ڕۆژی(21 /11/1976)خاڵه شیهاب و جه‌عفه‌ر و ئه‌نوه‌ر زۆراب له زیندانی ئه‌بوغرێب له سێداره دران،بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه ڕاستییه‌کان بزانێت هه‌ندێک ڕووداوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له زاری که‌س و کار‌و هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه‌ی بۆ ده‌گێڕمه‌وه و خوێنه‌ریش خۆی دادوه‌ریمان بکات،به‌ڕێز(زیباخان)خوشکی شه‌هید جه‌عفه‌ر ووتی کاتێ زانیمان که ته‌رمی کاکه جه‌عفه‌ر ده‌گاته‌وه شاری کۆیه،هه‌رچی خه‌ڵكی شاری کۆیه‌و ده‌وروبه‌ری هه‌یه به چاوی گریانه‌وه هاتنه سێڕیانی شاری کۆیه بۆ پێشوازی ته‌رمی کاکه جه‌عفه‌ر،که له‌مێژووی شاری کۆیه‌دا وێنه‌ی نه‌بووه،پاشان که ته‌رمی کاکه جه‌عفه‌ر ده‌گاته سێڕیانی کۆیه، هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و مه‌قامبێژی ناسراوی کورد مامۆستا(تایه‌ر تۆفیق)به ده‌نگی به‌رزو چاوی پڕله گریانه‌وه ده‌چڕێ و ده‌ڵێ :
(لهگوڵان له گوڵان له گوڵی لیمۆیه، ته‌رمی کاکه جه‌عفه‌ر گه‌یشته کۆیه)
بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری ئازیز ڕاستییه‌ک هه‌یه بیزانێت،هونه‌رمه‌ند مامۆستا تایه‌ر تۆفیق خاڵی(شه‌هید مامۆستا جه‌عفه‌ر)و نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند(خالێد دلێر)و(زیباخان)بووه،که خۆشبه‌ختانه زیباخان ئێستا له ژیاندایه‌و له ووڵاتی سویسرا نیشته‌جێیه.شه‌هید کاکه جه‌عفه‌ر یه‌کێک بوو له مامۆستا جدی و دڵسۆزه‌کانی زمانی ئینگلیزی له شاری هه‌ولێر،که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خوێندکاره‌کانی ئێستا له ژیاندا ماون و ده‌ڵێن له پشووی هاویندا وانه‌ی به‌و خوێندکارانه ده‌وته‌وه که له‌زمانی ئینگلیزی‌دا لاوز و که‌م ئه‌زموون بوون،ئه‌مکاره‌شی به خۆبه‌خشانه کردووه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجانی کورد له‌خوێندن به‌رده‌وامبن و دوانه‌که‌ون.پاشان به هه‌مان شێوه خه‌ڵکی شاری سوله‌یمانی پێشوازییه‌کی زۆر دڵسۆزانه‌و کوردانه‌یان کرد له هاتنه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هیدی هه‌میشه زیندوو(خاڵه شیهاب)کاتێکیش که له مزگه‌وتی(دووده‌رگا)به‌ڕێیان کرد بۆ گردی شه‌هیدان،ده‌توانین بڵێین به‌سه‌دان که‌س به‌شداریان کرد له ناشتنی ته‌رمه‌که‌یدا،پێشوازییه‌که هێند گه‌وره و که‌ڕنه‌ڤاڵی بوو هه‌رچی دوکان و بازه‌ڕه‌کانی شار هه‌بوو هه‌موویان داخست بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێوڕه‌سمی دواماڵئاوایی(خاڵه شیهاب)دا ده‌ست به سنگه‌وه بگرن و سروودی گیانبازی بڵێنه‌وه،ئه‌م کۆبونه‌وه فراوانه‌ی خه‌ڵكی شار،ترسێكی گه‌وره‌ی خسته دڵی دوژمنانه‌وه به جۆرێک له دوای شه‌هیدانی سه‌رکرده،ڕژێمی به‌عس ته‌رمی شه‌هیدانی زیندانه سیاسییه‌کانی نه‌نارده‌وه بۆ کوردستان.کاتی خۆی به‌ڕێزان(ئیبراهیم جه‌لال و مه‌لا به‌ختیار)زۆر به جوانی باسی ئه‌م ڕووداوه مێژووی و سه‌روه‌رییه‌یان کردوه،که‌ده‌توانرا چه‌ندین که‌سی وه‌ک هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه سوودی لێوه‌ربگرن بۆ سیناریۆو شێوازه‌کانی تری هونه‌ری سینه‌ما و شانۆ‌و دراما،به‌ڵام هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه پێمان ناڵێیت به چ پێوانه‌یه‌کی مێژووی ئه‌م هه‌موو دڵسۆزییه‌ی شه‌هیدانی سه‌رکرده‌ی دیزه به‌ده‌رخۆنه کردووه و ڕاستییه‌کانی ئاوه‌ژوو کردووه،یان دیاره واحاڵی بووه که مێژووی قارهمهنێتی ئه‌م تێکۆهشهرانه له یاده‌وه‌ری بهڕێزیانا بوونی نه‌بێت،یان ویستویه‌تی به ئه‌نقه‌ست خه‌ڵک و هونه‌ر به لاڕێدا ببات له پێناو ده‌رکه‌وتن و ده‌ستکه‌وتی تایبه‌تیدا،که‌هیچ مرۆڤێکی خاوه‌ن وویژدان ئه‌م ده‌ستکاری کردنه‌ی مێژووی کۆمه‌ڵه و یه‌کێتی قبوڵناکات،جارێ به‌ر له هه‌موو ده‌مه‌ته‌قێیه‌ک تا ئێستا نه‌توانراوه مێژووی کۆمه‌ڵه و یه‌کێتی بنووسرێته‌وه،هۆکه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاڵۆزی و هه‌ستیاری بیروڕای هه‌ردوو ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێتی،که نهتوانتراوه ده‌سته‌یه‌ک دروست بێت بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێتی،نه‌بوونی ئه‌م ده‌سته‌یه زیانی زۆر له هه‌ڤاڵان و گه‌نجانی دواڕۆژ ده‌دات و نه‌وه‌یه‌ک دێنێته پێشه‌وه به‌ڵام نامۆ به مێژووی گه‌وره‌ترین ڕێکخڕاوی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد،من له ڕێگه‌ی ئه‌م نووسینهمهو داواکارم له براده‌رانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی که مێژووی یه‌کێتی و کۆمه‌ڵه بنووسنه‌وه،تاکو هیچ که‌سێک نه‌توانێ به وویستی خۆی گه‌مه به‌م مێژووه بکات و به ئاره‌زووی خۆی ده‌ستکاری ڕووداوه‌کان بکات،وه‌ک ئه‌وه‌ی که هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه له درامای گه‌رده‌لوولدا نیشانیداین،که ده‌کرا بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و(کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان)ئه‌م شێواندنی مێژووییه‌یان قبوڵنه‌کردایه.له دوای شه‌هیدبوون و له‌سێداره‌دانی شه‌هیدانی سه‌رکرده،جارێکی‌تر به هه‌وڵ و تێکۆشانی شه‌هیدی سه‌رکرده کاک(ئارام)شانه‌کانی کۆمه‌ڵه له شاره‌کانی(سوله‌یمانی،که‌رکوک،هه‌ولێر)وناوچه جیاوازه‌کانی کوردستاندا ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه تۆکمهبوونهوه،به جۆرێک که دوژمنانی کورد سه‌رسام بوو بوون له به‌رامبه‌ر به‌هێزبوونی ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵدا،کاک ئارام خاوه‌نی هێزێکی تایبه‌ت بوو له خه‌بات و تێکۆشان‌دا،که ده‌توانین بڵێین ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه هاوڕێیان نه‌یانده‌توانی وابه ئاسانی ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه یه‌کبخه‌نه‌وه،هه‌ر شه‌هید ئارام بوو نامه‌یه‌کی پێچراوه‌ی نارد به برای ئازیز‌و خۆشه‌ویست کاکه(ئازادی سه‌گرمه)بۆ شه‌هید(ئیبراهیم عه‌زۆ)وهاوڕێکانی بۆ خۆسازدان وئاماده‌بوون سه‌باره‌ت به هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش له گشت ناوچه‌کانی کوردستاندا،که به‌مه‌رجێ هه‌ر هه‌مان ڕۆژیش کاک(ئازادی سه‌گرمه)پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری هه‌بوو واته(کورد ووته‌نی)ده‌یویست هاوسه‌ری ژیانی نیشانه بکات،به‌ڵام کاک ئازاد شۆڕش و ئه‌رکی خه‌بات و تێکۆشانی له‌لا مه‌زن تربوو وه‌ک له ژیانی ئاسایی،له‌به‌ر خاتری ژیانی سه‌ربه‌ستی بۆ خه‌ڵكی کوردستان نامه‌که‌ی گه‌یانده ده‌ستی براده‌رانی بادینان و وه‌ڵامه‌که‌شی هێنایه‌وه بۆ شه‌هید کاک ئارام،لێره‌دا گه‌ره‌کمه پرسیارێک له جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌و هه‌موو ئه‌وانه بکه‌م که ده‌خوازن له ڕێگه‌ی هونه‌ری دراماوه یان نووسینه‌وه مێژووی شۆڕشی نوێمان نیشانبده‌ن،ئایا کورد خاوه‌نی ئه‌م مرۆڤه دڵسۆزانه بێت،چۆن ده‌کرێ له بیریان بکه‌ین و هه‌ڵوێستیان به هه‌ند وه‌رنه‌گرین،به مه‌رجی کام قهیدو شه‌رت ڕۆڵی ئه‌مه‌ک و ئازایه‌تی ئه‌م مرۆڤهپاکژانه نه‌خرێته به‌ردیدی بینه‌ران و خوێنه‌رانی دوواڕۆژی کورد.بۆ ئه‌وه‌ی جه‌لیل زه‌نگه‌نه باش له ڕاستییه‌کان بگات،ئه‌ز ده‌خوازم ئه‌م ڕاستییه بۆ خوێنه‌ران ڕوونبکه‌مه‌وه،له ڕێکه‌وتی(19/7 /1976)یه‌که‌مین ده‌سته‌ی خه‌باتی چه‌کداری و پارتیزانی ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه له شاری سوله‌یمانیه‌وه به‌ره‌و شاخ بهڕێکدهکهون که بریتی بوون له شه‌هید(جه‌مالی عه‌لی باپیر)کاک(ئازادی سه‌گرمه،کاک سالار عه‌زیز،تایه‌ری شێخ سدیق)به شاره‌زایی و چاوساخی شه‌هید(حامید یاخسه‌مه‌ری)ئه‌و شه‌وه ده‌چنه گونده‌کانی(خه‌مزه‌و گه‌وه‌ڕه)و لێره‌شه‌وه شۆڕش هه‌ڵده‌گیرسێته‌وه،ئاخر خوێنه‌ری ئازیز خۆت دادوه‌ربه،له‌کوێی درامای گه‌رده‌لوولدا باسی ئه‌م پیاوه تێکۆشه‌رانه کراوه،به چ حه‌قێک مافی ئه‌م شه‌هیدانه و ڕۆڵی ئه‌م قاره‌مانانه فه‌رامۆش ده‌کرێت،که‌سێک ویژدانی ڕووت نه‌بێت،هه‌رگیز مافی مرۆڤهپاکژهکان قووت نادات له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ڕۆژانه‌ی زاتی و که‌سێتی خۆیدا.هه‌موو خه‌ڵکی سوله‌یمانی و ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێتی باشده‌زانن،که شه‌هید(عه‌به‌ی ئایشێ)به‌شداربوو له لێدانی پارێزگاری سوله‌یمانی و پاشان ڕژێم له ڕێگه‌ی سیخوڕه‌کانیه‌وه شه‌هید(عه‌به‌ی ئایشێ)ی له شوێنی کاره‌که‌یدا ده‌ستگیری کردوو له ڕێکه‌وتی(17 /1 /1977)به کۆپته‌رێکی تایبه‌ت ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌بوغرێبی ده‌که‌ن و له دوای دوو ڕۆژ واته له(19/1 /1977)له سێداره‌ی ده‌ده‌ن.به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئێمه دیمان له گه‌رده‌لوولدا،دیمهنێکیترو مێژووه‌یه‌کی تربوو که ده‌کرێ بڵێین له دوور‌و نزیک په‌یوه‌ندی به قاره‌مانێتی شه‌هید(عه‌به‌ی ئایشێ)وه نه‌بووه،ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیر نه‌توانێ مێژووی ئینسانه دڵسۆزه‌کانی گه‌له‌که‌ی ئاسووده بکات،ناشبێت خیانه‌تی لێبکات،که‌واته ده‌توانین ئاماژه به‌و هه‌قیقه‌ته بکه‌ین که هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه زاکیره‌ی خیانه‌تی لێکردووه‌و مێژووی ئاوه‌ژوو کردوه،که‌سێکیش توانی ده‌ستبخاته مێژووی قاره‌مانێتی نهتهوهیهکهوهو مافی شه‌هیدان لوش بدات،پێم وایه پێناسه‌ی ناوێ ئه‌و که‌سه سلوکی نه‌ته‌وه‌یی نییه‌و بێوه‌فایه له به‌رامبه‌ر یاده‌وه‌رییه‌کانیدا.گرنگه لێره‌دا بگه‌ڕێینه‌وه بۆ خاوه‌نی ئه‌م پارچه هۆنراوه‌یه که له(ڕهدههی سێداره)ی زیندانه‌کانی ڕژێمی له‌ناوچووی به‌عس نووسیویه‌تی و کردوویه‌ته دیارییه‌ک بۆ مناڵانی بنه‌ماڵه‌که‌ی و گشت مناڵانی کوردستان که ده‌بێ له‌به‌ری بکه‌ن و یادی شه‌هیدانی پێبکه‌نه‌وه:
کرێکارێکی کوردی جهسوورم خه‌باتکارێکی له‌شکری سوورم
ده‌ربه‌ده‌رێکی هه‌ژاری کوردم پێشڕه‌وی چینم بۆیه وا گورجم
شۆڕشگێڕی یه ڕێباز و بیرم کێوی حه‌مرینه هێڵی سنوورم
ئه‌من پێشمه‌رگه‌ی خه‌باتی دوورم هه‌رگیز لاناده‌م بۆ هیوای سوورم.
شه‌هید(نه‌به‌ز)
کاتێک مرۆڤ ئه‌م دێڕانه ده‌خوێنێته‌وه،هه‌ستمان توشی سه‌رسوڕمان ده‌بێت له ئاست دڵسۆزی و گیانبه‌خشینی ئه‌م کائینه تێکۆشه‌ره‌ی کۆمه‌ڵه و خۆشه‌ویستی شاری سوله‌یمانی،که به‌گه‌واهی زوربه‌ی هه‌ره زۆری زیندانه‌کانی موسڵ،نه‌ک هه‌ر دوژمنبهزێن بووه،به‌ڵکو سه‌رکرده‌یه‌کی ناو زیندانه‌کان بووه بۆ پاراستنی نێهنییهکانی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه و یه‌کێتی،که ناکرێ لێره‌دا ئێمه قسانی له‌سه‌ر نه‌که‌ین،ئه‌م زاته له سه‌رده‌مه‌کانی دروستبوونی کۆمه‌ڵه‌ی مارکس لینینی کوردستاندا،کار‌و چالاکی زۆر مه‌زنی کردووه.که بۆته مێژوویه‌کی گرنگ بۆ مێژووی خه‌باتی کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێتی که له ئێستادا هه‌موومان شانازی پێوه ده‌که‌ین،بۆ نمونه له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی کۆمه‌ڵه‌دا بۆ پته‌و کردنی ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێتی ده‌چێته شارۆچکه‌ی(سه‌یدسادق)بۆ فراوانکردنی ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه و هوشیارکردنه‌وه‌ی هاوڕیانی کۆمه‌ڵه،له ڕووی تیورو پراکتیکه‌وه،که بۆخۆی له دواجاردا بووه بنکه‌یه‌کی هه‌ره‌گرنگ بۆ ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌و هوشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسییه‌کان،لێره‌دا ده‌مه‌وێت پرسیارله هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه بکه‌م،ئایا به‌ڕێزی ئه‌م پیاوه دڵسۆزه‌ی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێتی ده‌ناسێ؟بێگومان ده‌توانین بڵێین دوور‌و نزیک هه‌ندێک له هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه ویه‌کێتی باسی ئه‌م مرۆڤه پاکژهیان بۆ کردووه،به‌ڵام له گه‌رده‌لووله‌وه ده‌گه‌مه ئه‌و بڕوایه‌ی که جه‌لیل زه‌نگه‌نه خۆی نه‌یویستووه باسی ئه‌م شه‌هیده مه‌زنه نه‌کات له درامای گه‌رده‌لوولدا،له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت،ده‌توانین بڵێین هونه‌ر و دراما‌و مێژووی به لاڕێدا بردووه،له پێناو ده‌سکه‌وتی ئافه‌ریندا،بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌م ڕۆڵه به‌ئه‌مه‌که بناسن لێره‌دا هه‌ندێ ڕاستی ئاشکرا ده‌که‌م تاکو هیچ که‌سێک نه‌توانێ مافی مرۆڤه دڵسۆزه‌کانمان حهشارنهدا،که ده‌کرێ هه‌ر لێره‌دا باسی هه‌وڵ و تێکۆشانی برای نوسه‌ر(عه‌بدوڵا که‌ریم محه‌مه‌د)واته(ڕابه‌ر)بکه‌ین که ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی نامه‌کانی شه‌هیدانی ناو زیندانه‌کانی به‌عس بوو،که خۆشبه‌ختانه له کتێبێک‌دا با چاپی گه‌یاندن به ناوی،لاپه‌ڕه‌یه‌ک له مێژووی خه‌باتی خوێناوی کورد(نامه‌ی زیندانه سیاسییه‌کانی زیندانی ڕژێم)که ده‌بێت هه‌ر هه‌موومان سوپاس و ده‌ستخۆشی له‌م برا ئه‌زیزه‌مان بکه‌ین له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو دڵسۆزیه‌ی که نیشانیداوین،تاکو نه‌وه‌ی نوێ ئاگادار بێت له مێژووی خه‌باتی ڕۆڵه گیانبه‌خشه‌کانی.خوێنه‌ری ئازیز تا ئێستا زوربه‌تان ده‌زانن به‌نده باسی کێده‌کات،به‌ڵام وه‌بیری هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ی ده‌هێنمه‌وه و پێی ێژم براله ئه‌ز باسی یه‌کێک له جوانترین ڕۆڵه به‌وه‌فاکانی گه‌له‌که‌م ده‌که‌م که ئه‌ویش شه‌هیدی هه‌میشه زیندوو کاکه(جه‌ماله ڕه‌ش)ه ناسراو به(نه‌به‌ز)که یه‌کێک بوو له کادره دڵسۆز‌و به ئه‌مه‌که‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی مارکس لینینی کوردستان،که ده‌کرێ وه‌ک مامۆستایه‌کی گه‌وره ته‌ماشای بکه‌ین،له ئاست کێشه(دیپلۆماسی و سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازی و نیشتیمانی)یه‌کاندا،که زووربه‌ی هه‌ره زۆری هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه‌و زیندانه‌کانی ناو زیندانه‌کانی ڕژێم شاهیدی ئه‌و حه‌قیقه‌ته مێژوویه‌ن که شه‌هید جهمالهڕهش مرۆڤێكی زیره‌ک و ووریا جه‌سوور له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانی کۆمه‌ڵه که نموونه‌ی پیاوی به ئه‌مه‌ک و خۆڕاگر بووه له به‌رامبه‌ر ڕاپه‌ڕاندن و ئه‌رکه‌کانی ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا، کهدهکری باسی سێ کاری گرنگی ئه‌م مرۆڤه دڵسۆزه بکه‌ین که بۆ کۆمه‌ڵه و یه‌کێتی به ئه‌نجامی گه‌یاندوون.
یه‌که‌م : گه‌یاندنی نامه‌یه‌کی شه‌هید ئارام که بۆ مام جه‌لالی نووسیبوو،له‌سه‌ر حسابی خۆی چوو بۆ دیمه‌شق و نامه‌که‌ی گه‌یانده ده‌ستی مام جه‌لال و وه‌ڵامه‌که‌شی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنایه‌وه بۆ شه‌هید ئارام وله‌گه‌ڵ ده‌ستی خۆیدا چاپێکی هێنایه‌وه بۆ چهپکردنی هه‌ندێک له بڵاوکراوه‌کانی کۆمه‌ڵه،که له‌و کات و سه‌رده‌مه‌دا زۆر گرنگ بوو بۆ ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه و تاسهردهمانێکی زۆر ئه‌و چاپه(گابعه)یه هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه به‌کاریان ده‌هێنا بۆ چاپکردن و بڵاو کردنه‌وه‌ی بڵاکراوه‌کانی کۆمه‌ڵه و یه‌کێتی.
دووه‌م: شانزه چه‌کی پێشکه‌ش به شۆڕشی نوێی ی.ن.ک و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان کرد،که کاتی خۆی له‌دوای کاره‌ساتی هه‌ره‌س شاردووبوونیهوه.
سێیه‌م: له‌کاتی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کداری به ڕابه‌ڕایه‌تی ی.ن.ک شانزه هه‌زار دیناری به‌خشی به سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێتی بۆ سه‌رخستنی شۆڕش و مافی ڕه‌وای خه‌ڵکی کوردستان.
یه‌کێکیتر له کاره ده‌گمه‌ن و شۆڕشگێڕیه‌کانی شه‌هید جه‌ماله ڕه‌ش نامهکانیهتی که له زیندانه‌وه نووسیبوی،که‌بریتیه له سێ نامه که بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی و سه‌رکردایه‌تی که‌مه‌ڵه و هاوڕێکانی ناردبوو،ئه‌م نامانه کاتی خۆی له بڵاوکراوه‌ی وه‌رزی کۆمه‌ڵه‌ی مارکس لینینی کوردستان بڵاو کرایه‌وه له ژێر ناوی(به‌ڵگه نامه‌ی قاره‌مانێتی شه‌هید جه‌ماله ڕه‌ش)ئه‌و ده‌مانه هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه ده‌ستاو ده‌ست ده‌یانخوێندوه،ئه‌م نامانه به زمانێک نوسرابوون مرۆڤ سه‌رسام ده‌بوو له خۆڕاگری شه‌هید جهمالهڕهش،هه‌ر ئه‌م نامانه به‌دوای خۆیدا ده‌یان شۆڕشگێڕی تازه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا گه‌یانده کاروانی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان و گیانی خۆڕاگری له دڵ و فکری هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه‌دا چاند، به‌جۆڕێک که مێژوو ناتوانێت له بیری بکات. ئه‌ز ده‌خوازم بپرسم ئایا کاک جه‌لیل زه‌نگه‌نه و ستافه‌که‌ی ئه‌م حه‌قیقه‌تانه‌یان زانیوه، یان خۆیان و بینه‌ریان به‌لاڕێدا بردووه؟ ئاخر ئه‌مه ئه‌و کاره‌ساته‌یه که هه‌موومان پێی مه‌حکومین و ده‌بێت به هوشیارییه‌وه کاری له‌گه‌ڵدا بکه‌ین، ئه‌ویش ده‌ستخستنه‌ناو مێژووه دوور له ڕاستییه‌کان، واته ئه‌گه‌ر کاکی ده‌رهێنه‌ر یاده‌وه‌ری هه‌یه، چۆن و به چ مه‌رجێکی ویژدانی ئه‌م حه‌مکه مێژووه له بیر ده‌کات و دواجاریش ده‌ڵێ من باسی مێژووم نه‌کردووه یان ده‌ڵێ من مێژووم نه‌شێواندووه، ئه‌گه‌ر وایه کێ بینی و کێ بیستی باسی شه‌هیدان (ئاسۆی ده‌لاک، جهمالهڕهش، شوان عه‌لی، جه‌مالی عه‌لی باپیر، عه‌به‌ی مه‌لا، ئه‌بوبه‌کر ناسراو به ئاشتی) و چه‌ندین شه‌هید و ڕۆڵه‌ی به ئه‌مه‌ک و دڵسۆزی شاری سوله‌یمانی بکات، که ده‌توانین بڵێین درامای گه‌رده‌لوول خاڵی بوو له مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵه و یه‌کێتی که هه‌موو که‌سێکی خاوه‌ن ویژدان ئه‌م حه‌قیقه‌ته باش ده‌زانێت و پێویستی به نموونه هێنانه‌وه نییه، ئه‌وه‌ی منی وه‌ک بینه‌رێک له درامای گهردوولدا سه‌رسام کرد ئه‌و بوختانه گه‌وره‌یه بوو که ده‌رحه‌ق به یه‌کێک له شاعیره جواننووس و مروڤدۆستهکانی شاری سوله‌یمانی کرا، ئه‌ویش شاعیر(شێخ ئه‌نوه‌ر)ه که خاوه‌نی کتێبخانه‌ی نالی بوو له‌سه‌ر شاقامی گشتی کاوه، له ته‌نیشت بازاڕی عهێری، که هه‌موو دراوسێ دوکانه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه باش ده‌زانن و خۆشبه‌ختانه هه‌ندێکیشیان له ژیاندا ماون بۆ پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌م دێڕانه‌ی به‌نده، یان ڕووناکبیرێكی وه‌ک مامۆستا (ڕه‌ووف حه‌سه‌ن) که له نزیکه‌وه ئاگاداره که ئه‌وه شێخ ئه‌نوه‌ری شاعیر بوو له مولازم موحسینی دا‌و ته‌ختی زه‌وی کرد و سه‌ری پێشۆڕ کرد، نه‌ک که‌سێكی تر و جوامێره دروستکراوه‌که‌ی گه‌رده‌لوول. دواجار نه‌مانبیستووه و نه‌ماندیووه شێخ ئه‌نوه‌ر له خێزان و مناڵه‌کانی بدات و ده‌ربه‌ده‌ریان بکات، به پێچه‌وانه‌وه شێخ ئه‌نوه‌ر به‌ته‌نیا شاعیرێكی جواننووس نه‌بوو، به‌ڵكو باوکێكی دڵسۆز و هاوسه‌رێکی به‌وه‌فا بوو بۆ خێزانه‌که‌ی، ته‌نانه‌ت مرۆڤێکی به به‌ینه‌ت و دڵسۆز و بوو بۆ هاوڕێکانی. ئه‌ز ناخوازم به‌م نووسینه له ماندووبوونی هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه و درامای گه‌رده‌لوول که‌م بکه‌مه‌وه، به‌ڵکو ده‌مه‌وێت مێژوو یان ڕووداوه ڕاستییه‌کان وه‌ک خۆی بنووسریته‌وه و پیشان بدرێت، نه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی ڕووداوه‌کان پاڵه‌وان بخوڵقێنین و دواجار په‌شیمان ببینه‌وه لێی و حاشای لێبکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه لێم حاڵی بێت و حه‌رام نه‌بێت له‌لای که که‌سێکی وه‌ک من قسه له‌سه‌ر درامای گه‌رده‌لوول بکات، پێویسته له‌و حه‌قیقه‌ته ئاگادار بێت، له حاڵی حازردا بیرمه‌ندانی دونیا پرسیار ده‌که‌ن و پێمان ده‌ڵێن(هونه‌ر چییه و له خزمه‌تی کێدایه؟) بێ‌شک هونه‌ر بۆ جوانکردنی ژیانه به گشت پێکهاته‌کانییه‌وه، نه‌ک بکرێته سیمبۆڵ بۆ ده‌سه‌ڵات و ئایدۆلۆژیای شته بچکوکهکان. ئه‌نتۆنیۆ گرامشی وته‌نی(هه‌موو مرۆڤێک له ده‌ره‌وه‌ی مه‌یدانی کاره‌که‌ی خۆیدا، خاوه‌نی کۆمه‌ڵێ چالاکی زهینینیشه، واته ڕۆشنبیر بێت یان هونه‌رمه‌ند، به‌شداره له به‌خشینی مانا به جیهان و خاوه‌نی نه‌ریتێکی ئاگایانه‌ی ئه‌خلاقییه). که‌وابێ هه‌مومان مه‌حکومین به مانا دروسته‌کانی ژیان بۆ جوانکردنی ژیان نه‌ک شێواندنی!
saroyan@hotmail.de