
نه‌وه جوانه‌که‌ی فرۆید و کرێتی سه‌ر قرژن
نه‌وه جوانه‌که‌ی فرۆید و کرێتی سه‌ر قرژن
دیدار مه‌سیفی
له دونیای رۆمان دا کاتێک نوسه‌ر زارۆک ده‌کاته حیکایه‌توان له‌وانه‌یه به چاکی نه‌توانێت به گێڕانه‌وی رووداوه‌کان ڕابگات. بۆیه ئیستێر فرۆید که له یه‌که‌م رۆمانی دا ئه‌و قوماره به نوسین ده‌کات، وه‌ک به‌هره‌مه‌ند و نوسه‌رێکی تازه له هاوشانانی روونتر به سه‌ر خه‌ره‌ندی هه‌ره‌س دیار بوو. به‌ڵام ده‌ڵێیت ئیستێر له‌و کاته زووه و سه‌ره‌تای نوسینی یه‌که‌م رۆمانی دا به ناوی {کرێتی سه‌ر قرژن} رۆحی باپیره گه‌وره‌ی هاتۆته هاوار، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر به باوه‌ڕه‌وه به زارۆیه‌کی ته‌مه‌ن پێنج ساڵان چیرۆک ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌و رۆمانه‌ی ئیستێر فرۆید به چه‌شنی گه‌لێک هه‌وڵی نوسه‌رانی دیکه کاتێک یه‌که‌م به‌رهه‌میان ده‌نوسن ده‌چێته خانه‌ی رۆمانی بایۆگرافییه‌وه. له‌و رۆمانه‌دا کچه پێنج ساڵانه‌که کۆپی منداڵی نوسه‌ره که له ساڵانی شه‌سته‌کان خۆی و خوشکه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دایکیان سه‌فه‌رێکی ووڵاتی مه‌راکش ده‌که‌ن.
له‌و رۆمانه‌دا دایکه‌که ژنێکی جوانه که بیروباوه‌ڕی هیپییه‌کانی هه‌یه و له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوه‌ڵێکی وه‌ک خۆی به کۆنه ڤانێک له فه‌ره‌نساوه سه‌فه‌ر بۆ مه‌راکش ده‌که‌ن. به‌ڵام زارۆی حیکایه‌توان هه‌رگیز به‌لای وورده‌کارییه‌کانی ئه‌و سه‌فه‌ره دا ناچێت. ئه‌و ئه‌وه‌نده‌ی چاوی خستۆته سه‌ر بیای خوشکه حه‌فت ساڵییه‌که‌ی که به پلاره‌کانی و ڕوانین له سه‌ر و پرچی به {کرێتی سه‌ر قرژن} بانگی ده‌کات، دواتر به درێژای رۆژانی مانه‌وه له‌سه‌ر کیشوه‌ره تازه‌که، به باس کردنی کرده‌وه‌کانی ئه‌و چیرۆکێکی پڕ له مانا و قووڵ سه‌باره‌ت به دایکی و ده‌وروبه‌ر ده‌گێڕێته‌وه.
لێره‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی به‌سه‌رهاته‌کان وون و نادیارن، خاڵی زرنگی نوسه‌ر ئه‌وه‌یه که خوێنه‌ر له زاری زارۆی حیکایه‌توان به بوونی فه‌زایه‌ک ئاشنا ده‌کات که پڕه له چیرۆک و پێشهات و به‌سه‌رهات.
له نێو ڤانه‌که‌ی سه‌فه‌ر جگه له دایک و بیا، جۆن شوفێر و خاوه‌نه و مێریتاش هاوسه‌ره بێزار و ماندووه‌که‌ی ئه‌وه. که ده‌گه‌ن له گه‌ره‌کێکی جووله‌کان به ناوی مه‌لاح ده‌مێننه‌وه و که‌سێک به ناوی عه‌قاری ده‌ناسن که بۆ شوێن گرتن یارمه‌تیان ده‌دات. به ماوه‌یه‌کی کورتی مانه‌وه له‌و شوێنه‌ی که عه‌قاری بۆیان ده‌گرێت، مێریتا ته‌واو ده‌روون نه‌خۆش ده‌بێت و وه‌ک کاره‌کته‌رێکی مام ناوه‌ندی خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی ناچار ده‌کات سه‌فه‌ری رۆمانه‌که ته‌واو نه‌که‌ن و بگه‌رێنه‌وه ئینگلته‌را.
هه‌رچی دایکه هیپییه‌که‌یه خۆی و دوو زارۆکه‌ی به دژوارترین رێگا دا ده‌بات و وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌زانێت به دوای چی دا وێڵه. یه‌که‌م شتی نوێ که ئه‌وان له‌گه‌ڵ دایکیان پێی ئاشنا ده‌به‌ن، حه‌مامێکی کۆنی ڕازاوه‌ریه به فوسه‌یفوسا که وه‌ک شوێنێکی گه‌رم و ته‌ماوی و سیحراوی ده‌که‌وێته ناو یاده‌وه‌ریان.
زارۆی حیکایه‌توان وه‌ک گه‌وره‌یه‌ک ناتوانێت وه‌سفی شته‌کان بکات و ماناکانی بۆ خوێنه‌ر شی بکاته‌وه، به‌ڵام به چاوێکی بچووکه‌وه ئه‌و شتانه ده‌گێڕیته‌وه که ده‌یانبینێت و سه‌رنجی په‌لکێش ده‌که‌ن. پاش حه‌فته‌یه‌ک دوای گه‌رانه‌وه‌ی مێریتا و جۆن، ئه‌وان ده‌چن له هۆتێلێک به ناوی مه‌ولای ئیدریس ژووریک به کری ده‌گرن که خاوه‌نه‌که‌شی ناوی مه‌ولای ئیدریسه.
رۆژێک له قاوه‌خانه‌یه‌ک دا دوو زارۆ ئینگلیزه‌که له لایه‌ن که‌سێک به ناوی لویگی مانسینی گازی ده‌کرێت که له‌به‌ر چاویان وه‌ک که‌سێکی ئه‌فسووناوی خۆی ده‌رده‌خات و ئه‌وان دایکیان داوه‌تی کۆشکه‌که‌ی خۆی ده‌کات. له‌و گه‌شته دا لویگی مانسینی ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌داته به‌رده‌ستیان که به هه‌زار بار جیایه له‌و ژیانه هه‌ژاره‌ی که دایکه هیپییه‌کان بۆی دابین کردوون. بۆیه زۆر جار خه‌ون به ئه‌وه ده‌بینن که لویگی مانسینی له جێی باوکی ئه‌وان بووایه که هه‌رگیز له رۆمانه‌که دا نه ناوی ده‌هێنرێت، نه هۆکاری دیار نه‌بوونه‌که‌ی ده‌زانرێت.
به‌ر له ماڵی مانسینی بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه هه‌رزان و ناخۆشه‌که‌ی خۆیان، مریشکێکی ره‌ش خۆی فڕێ ده‌داته باوه‌شی بیا و وا له مانسینی ده‌کات که به‌و دیمه‌نه له پڕه تێر بکه‌نێت و بڵێت ئه‌رێ بیبه‌ن ومه‌یکه‌ن به تاووس. وه‌ک ئه‌وه‌ی بزانێت که زارۆیان ئه‌وه‌ی ره‌شیشه به ره‌نگاوره‌نگ ده‌یبینن.
بیا مریشکه ره‌شه‌که ناو ده‌نێت به‌فراوی و ماوه‌یه‌کی درێژ خووی پێوه ده‌گرێت و له‌و سه‌فه‌ره بێزارکه‌ره‌ی دایکه هیپپیه‌که‌ی ده‌بێته نزیکترین هاورێی. به‌ڵام زوو هاوسێیه‌کان بێزار ده‌کات وا له دیکیان ده‌کات که مریشکه‌که بدات به ماڵی عه‌قاری.
له ئاخاوتن و وه‌سفی منداڵه‌کان ده‌رده‌که‌وێت دایکه هیپییه‌که له بۆشایێکی رۆحی زۆر گه‌وره ده‌ژیت و جه‌ورێکی زۆری چه‌شتووه به ده‌ست سیسته‌می ژیانێک که تێیدا پاره و پول هه‌موو شتێکن، به‌ڵام ئه‌وانه له چیرۆکه‌که نایارن. ئه‌وه‌ی دیاره ئه‌و ژنه حه‌ز به ژیان ده‌کات له‌گه‌ڵ که‌سانی هه‌ژار له مه‌راکش و حه‌ز ده‌کات له گرفت و کێشه‌کانیان ئاگادار بێت. به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی خۆی له یاد ده‌چێت و به یارمه‌تی دانی ئه‌وان ده‌توانێت هه‌ناسه‌یه‌کی سه‌رفرازی هه‌ڵبکێشێت.
رۆژێک له گۆڕه‌پانێک دا ده‌چن به دیار ئه‌کرۆپات و ته‌پڵ لێده‌ره سینگالیه‌کان ده‌وه‌ستن و له‌وێدا گه‌نجێکی مه‌غریبی به ناوی بیلال ده‌ناسن. که‌سیێتی بیلال له لایه‌ن زارۆی حیکایه‌توان ئه‌وه‌نده شیرین و خۆشه‌ویست ده‌بێت که تا کۆتایی رۆمانه‌که ئه‌و وه‌ک باوک ناوی ده‌هێنێت. بیلال له‌گه‌ڵ که‌سێک به ناوی حه‌داوی کار ده‌کات که به شاران دا ده‌گه‌ڕێت و له به‌رامبه‌ر ئه‌و شته سه‌یرانه‌ی که ده‌یانکه‌ن پاره کۆ ده‌که‌نه‌وه. به‌ڵام به بینینی دایکه هیپپیه‌که ده‌که‌وێته داوی ئه‌وین و به دوای کارێکی جێگیر دا ده‌گه‌ڕێت.
دواتر هه‌موویان له‌گه‌ڵ بیلال سه‌فه‌ری ناو شاخه‌کان ده‌که‌ن به دایک و باوک و خزمانی ئه‌و ئاشنا ده‌بن. بیلال زۆر به شادییه‌وه ئه‌و ژنه بیانیه‌یان پێ ده‌ناسێنێت که له‌به‌ر خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و حه‌زی ناسینی ئاینی ئیسلامیش چۆته نێو دڵیه‌وه.
رووداوه‌کان له‌و رۆمانه‌دا پچڕ پچڕ و بۆیه کاره‌کته‌ره‌کانیش دێن و دوایی له پڕ وون ده‌بن، ئه‌وه‌ش هه‌ر لیندا ناگرێته‌وه که ژنه ئینگلیزێکه به خۆی کۆرپه ساواکه‌ی له گه‌ڕه‌کی مه‌لاح هاوسێی ئه‌وان ده‌بن. به‌ڵکو بیلالیش له ناکاو وون ده‌بێت و تا
لیندا کێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی بزر بوونی په‌ڕۆکانی کۆرپه‌یه‌که‌تی که بۆ ووشک بوونه‌وه به‌سه په‌ته‌کان دا هه‌ڵیانده‌واسێت. زارۆی حیکایه‌توان و بیای خوشکی ئه‌و په‌ڕۆیانه به سه‌ری ئه‌و ژن و کیژه مه‌غریبیانه‌ی هاوسێیان ده‌بینه‌وه که ناوه ناوه قژیان به خه‌نه داده‌پۆشن.
دواتر ئه‌وه ده‌بێته هۆکاری شه‌ڕ و هه‌ڵڵای گه‌رم له هۆتێله‌که‌دا کاتێک ژنه هیپییه‌که ده‌رپێیه‌کی دزراوی له پێی ژنێکی دیکه دا ده‌بینێته‌وه.
له بێ پاره‌ی و ئه‌و ژیانه‌ی ژنه هیپپیه‌که بۆ خۆی دوو زارۆکه‌ی هه‌ڵبژاردووه جگه له لیندا، ژن و مێردێکی دیکه نزیکترین یارمه‌تیده‌ریان ده‌بن. لونا که‌سێکی دانمارکییه که شووی به که‌سێکی مه‌غریبی کردووه به ناوی ئومبارک و حه‌ز ده‌کات ژنه هیپپیه‌که وه‌ک ئه‌و له ئاینی ئیسلام قووڵ بێته‌وه. هه‌رچه‌نده به‌ر ناسینی ئه‌وان له مانگی ره‌مه‌زان و له ژێر کاریگه‌ری ئه‌وینی بیلال ژنه هیپییه‌که خه‌ریک ببوو نوێژ فێربێت و رۆژوو بگرێت. ئه‌وه‌ش نائارامی ده‌خاته نێو دڵی دوو زارۆکه چونکه هه‌ست ده‌که‌ن که واده‌زانن چه‌نده دایکیان له‌و ئاینه نوێیه قووڵ بێته‌وه، ئه‌وه‌نده گه‌ڕانه‌وه بۆ نیشتمان دره‌نگتر ده‌بێت.
بۆ دوو زارۆکه سه‌رباری سه‌رکێشی دایکیان بۆ مانه‌وه له مه‌راکش، هه‌ندێک له منداڵانی هاوته‌مه‌ن و هه‌ژاری وه‌ک خه‌دیجه و زه‌هره و سه‌عدیه هاوسه‌نگه‌یه‌ک له ژیانی ئه‌وان دروست ده‌که‌ن و باری ئه‌و بریاره سه‌خته‌ی دایکیان که‌مێک سووکتر ده‌که‌ن.
شاری مه‌راکش و کازابلانکا له شه‌سته‌کان وه‌ک دوو شوێنی کۆسمۆپۆله‌تیک دیارن و پڕن له نموونه‌ی خه‌ڵکی ڕه‌نگاوره‌نگ؛ نه‌ته‌وه و زمان و ئاین جوایه‌ز. پوره رۆزا ژنێکی کریستیانی ئینگلیزه و ماوه‌یه‌کی درێژه له مه‌راکش ده‌ژیت و ئاین و که‌لتوری خۆی پاراستوه. بۆیه به چاوێکی پڕ له سۆزه‌وه ده‌ڕوانێته دوو زارۆکه و دژ به خواستی دایکیان باسی مه‌سیح و یوسف و ماری وکریسمسیان بۆ ده‌کات و زاریان پڕ له شیرینی ده‌کات.
دوای بیلال که‌سێکی دیکه به ناوی پێدرۆ دیته نێو ژیانی دایکه هیپپیه‌که و شه‌وان بۆشاییه‌ک له ژیانی ئه‌و ژنه جوانه پڕ ده‌کاته‌وه. که زارۆی حیکایه‌توان نازانێت به چ زمانێک باسی لێوه بکات. بزانێت که ئه‌و دایکه‌ی به دوا چی دا وێڵه؟ بۆ باوک له ژیانی ئه‌وان نادیاره؟ له‌به‌رچی ئه‌و پاره‌یه‌ی که دایکیان هه‌ر جاره‌ی بۆ وه‌رگرتنی ده‌چێته بانق هه‌رگیز ناگات؟
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خوشکه حه‌فت ساڵیه‌که‌ی به ناوی بیا زمانی عه‌ره‌بی به ته‌واوی فێربووه و به جۆرێک بووه به چاوساغی ئه‌و و دایکی. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له هه‌ردووکیان زیاتر تامه‌زرۆی گه‌ڕانه‌وه‌یه به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی لیندا خۆی ساواکه‌ی مۆب ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ژنه‌که هیپییه‌که دوای بێ ئومێد بوون له هات و چۆکردنی بانق و نه‌مانی پولێک له گیرفان. ناچار ده‌بێت بووکه په‌ڕۆینه دروست بکات و بیبات له بازاڕ بیفرۆشێت، به‌ڵام بێئه‌وه‌ی که‌س بیانکڕێت. له‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه‌دا که هۆکاره‌کانی هیچ دیار نین ژنه هیپییه‌که بڕیار ده‌دات، سه‌فه‌ری جه‌زائیر بکات و به دوای ناوبانگی پیرێکی به ناو و ده‌نگی دونیای سۆفیزم دا بچێت. بیا ئاماده نابێت ئه‌و سه‌فه‌ر له‌گه‌ڵ دایکی بکات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵی ئه‌ودا نیه ئه‌وه‌یه که دایکی نائاگا ئه‌و له‌لایه‌ن ژن و مێردێکی نه‌ناس جێده‌هێڵێت.
زارۆی حیکایه‌توان به یاوه‌ری دایکی گه‌شتێکی سه‌ختی دیکه بۆ ووڵاتێکی دیکه ده‌ست پێده‌کات و ده‌بێته شاهێدی چه‌ندین دیمه‌نی نامۆ و بارگاوی به پرسیار.
ماوه‌یه‌ک ژنه هیپییه‌که له سه‌ر ده‌ستی شێخی ناودار ده‌بێته سۆفی و ده‌چێته دونیایێکی دیکه و هه‌رگیز به خه‌یاڵی دا ناچێت که کیژه حه‌فت ساڵیه‌که‌وه له دوای خۆی جێهێشتووه.
دوای ماوه‌یه‌ک که ده‌گه‌ڕێته‌وه تا دره‌نگ بیای بۆ نادۆزرێته‌وه. دوا جار پاش پرسیار و گه‌ڕانێکی زۆر ده‌زانن که ژنێکی پارێزه‌ری کریستیان بیای بردۆته لای خۆی و له ده‌رسخانه‌یه‌ک دایناوه که شوێنی منداڵه که‌م عه‌قله‌کانیشه. ژنه هیپییه‌که پاش شه‌ڕه یه‌خه له‌گه‌ڵ ژنه‌که ئینجا ده‌توانێت بیا وه‌ربگرێته‌وه.
له‌و ماوه‌یه‌دا شوێنیک نامێنێت تێیدا بژین و بیلالیش به ده‌ستی به‌تاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه. دوایی هه‌موویان پێکه‌وه ده‌چنه لای عه‌قاری به‌ڵکو چاره‌یه‌کیان بۆ بکات. بیا زۆر رقی له‌و پیاوه ده‌بێته‌وه چونکه مریشکه ره‌شه‌که‌ی ئه‌وه‌ی ده‌رخواردی خێزانه‌که‌ی دابوو.
عه‌قاری و بیلال ڕیک ده‌که‌ون کاغه‌زێکی پڕ له پاڕانه‌وه و نزا بنوسن و بیده‌ن به ژنه هیپییه‌که تا بچێته سواڵکردن. له گشت ئه‌و که‌سانه‌ی پاره‌ی پێده‌ده‌ن ته‌نیا که‌سێکی ئه‌مریکی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆر و بێزارکه‌ری له‌گه‌ڵ ده‌کات به‌رله‌وه‌ی ده‌ست ببات بۆ باخه‌ڵ. ماوه‌یه‌ک دوای ئه‌وه ژنه‌که بۆ دوا جار سه‌ردانی بانق بکات و ده‌زانێت پاره‌ی بۆ هاتووه. یه‌که‌م شت ده‌یکات ئه‌وه‌یه که خه‌دیجه و زه‌هره و سه‌عدیه له‌گه‌ڵ کچه‌کانی ببات بۆ حه‌مام و هه‌ریه‌که و جلی تازه‌یان بۆ بکڕێت. ژنه هیپییه‌که ده‌تگووت دواجار هه‌ستی به‌وه کرد که هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر زارۆکانی خۆی کردووه بۆیه به‌ر له گه‌ڕانه‌وه گه‌وره‌ترین شادی بۆ ئه‌و ئه‌وه بوو که بتوانێت دڵی ئه‌و سێ زارۆیه هه‌ژاره مه‌راکشیه شاد بکات.
دوا ووشه رۆمانی {کرێتی سه‌ر قرژن} هه‌رچه‌نده رووداوه‌کانی بێ وه‌سف و نادیار و په‌رت و بڵاون، به‌ڵام له خوێنده‌نه‌وه‌ی د اهه‌ست ده‌که‌یت به راستی زارۆیه‌کی به‌ر چاو ڕوونه که حیکایه‌ته‌که ده‌گێرێته‌وه، له جیاتی نوسه‌ر.
ئیستێر فرۆید به نوسینی ئه‌و رۆمانه توانایێکی بێئه‌ندازه‌ی نیشان داوه که به بیری که‌م له نوسه‌ران دا هاتووه، وه‌ک ئه‌وه‌ی به خوێنه‌ر بڵێت که‌وا ئه‌وه‌ی له سیگمۆند فرۆیدی باپیره گه‌وره‌ی نزیگه. ده‌توانێت به‌ردیش بێنێته قسه و بیکات به حیکایه‌توان.
dmasifi289@yahoo.ca
———————————————————–
* ئیستێتر فرۆید رۆمانوسێکی دیاره و له له‌نده‌ن دایک بووه. ده‌بێته کچی هونه‌رمه‌ندی نیگارکێش لوسیان فرۆید که نه‌وه‌ی سیگمۆند فرۆیده. به‌ر له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانه، من یه‌کێکی تازه‌تری ئه‌و نوسه‌ره‌م گرتبووه ده‌ست به ناوی
به‌ڵام تا نیوه‌ی چووم و نه‌متوانی ته‌واوی بکه‌م. The Wild
من هۆکاری ئه‌وه‌م نه‌زانی و نه‌مخسته ملی ئه‌و رۆمانه ناو کێوی یه.