
تيۆرو.. پراکتيزه‌کــــــردنی…..دڵشادی عومه‌رکاکی
تيۆرو.. پراکتيزه‌کــــــردنی…..دڵشادی عومه‌رکاکی
((به‌ر له‌وه‌ی ژن بهێنم(شــه‌ش)(6) تيۆرم هه‌بوو بۆ په‌روه‌رده‌کردنی مناڵان..
به‌ڵام ئێســتا (شــه‌ش)(6) منداڵم هه‌يـــه وهيچ تيۆرێکم پێ نيه بۆيـــــــــــــــــان..))
( جــان جـــاک ڕۆســـــــــــــۆ)خه‌ون وخهياڵهکانی مرۆڤ بێ سنورن..مرۆڤ تانه‌گاته به‌رده‌م ڕوداوه‌کان..تا کار نه‌کات وژيان بهههمـــوو
قورساييهکانيهوه کێشمه کێشی نه‌کات..نازانێ پراکتيزهکردن و به‌گه‌ڕ خستن و به‌کارهێنانی(تيۆرهکـــــان)
چيان لێ دێ وچۆن ده‌که‌ونه‌وه‌و..چه‌نديان به‌کاردێنێ و..بۆ ناتوانێ درێژه بدات بهنهخشهوپلانهکانـــــــــی
بڕياردان ودهربڕينی تاکه سۆزێک به وشه‌و تاکه په‌يامێک بۆ خۆشهويستهکهت..تهنهادهربڕين وگفتێکــــــی
ساده‌و ساکاره..مرۆڤ کانگای بيرکردنهوهوبهکارخستن وبهئامانج گه‌ياندنی.،په‌يام وهه‌ست وتيۆرهکانيهتی
ههميشهههوڵی جوانکاری وڕێکخستن وچارهکردنی نالهباريی وگيرۆدهييهکانه..سروشتی مرۆڤ وايه بــــــــــــۆ
به‌ديهێنانی دونيايه‌کی ئارامتر..بۆ ئاسودهبونێکی دڵنيا..له‌به‌رهه‌می بيرکردنهوهوخواستهکانی نهخشــــــــــه
بکێشێ..ده‌نگ به‌رزکاته‌وه..تێکۆشێ..بنوسێ وبڵێ..خه‌ون ببينێ و به‌رده‌وام خواسته‌کانی بالاپێ بکـــــــــــاو
کاتێکيش ده‌گاته به‌رده‌م هه‌ندێ له هيواو ئامانجهتايبهتيهکانی..زۆری لهبيردهچێتهوه.
خۆشه‌ويستی ناوترێ ده‌کرێ..
تۆ بهتيۆر..واته به‌هه‌سته‌کانی ده‌ربڕين..به وشه‌کانت..به سۆزی وشه‌و بهپهيام ده‌ربڕينێک خۆشهويستـــیی
خۆت ڕاده‌گه‌ێنی..ئه‌م پهيامه..،ئه‌م سۆزه..ئه‌م ده‌نگه ..ئه‌م هاواره کار‌و کاربۆکردن و زه‌حمه‌ت ووزهیدهوێ
ئه‌م خۆشه‌ويستيه خۆڕاگريی وهه‌وڵ وماندوێتی وخۆنهويستی وقوربانیی ده‌وێ..ئه‌م عهشــــــقه…چــــــــــۆن
له پهيامهوه ده‌که‌ی به‌عه‌شق..عه‌شقێ..که گه‌رمايی وبۆن وبه‌رامه‌ی هه‌بێ..عه‌شقێ..که ببــينـــــــــــرێ و..
بۆن کرێ وتام کرێ..عه‌شقێ هه‌ستی پێ بکرێ وله چوارچێوه‌ی خهيـــــــاڵــــهوه خۆی بگهيهنێـــته،کـــردار.
پراکتيزه‌کردنی هه‌ر تيۆرێک بۆ هه‌ر خه‌ون وخواستێک له‌يه‌ک ده‌چن..تۆ که‌باوه‌ڕت وابووپـــهيــــامــهکهت
پيرۆزه‌و باوه‌رت به‌ئامانج گهياندنيهتی..هه‌ندێ جار بێده‌سه‌ڵات لهئاستيا ده‌وه‌ستی..ئيترنازانی چۆن کار
بهوخهونی بيرکردنهوهيهت ده‌که‌ی..به‌و سۆزه بهوعهشقه بهوبيروباوهڕه..چۆن تيۆرهکانت بهژيـــــــان ده‌که‌ی
ده‌شێ هه‌روه‌ک چۆن(جان جاک ڕۆسۆ) ده‌ڵێ زۆرمان ڕه‌نجه‌ڕۆو غـــه‌م بهخــهساری خه‌ون و تيۆرهکانـــمــــــان
بوبين نه‌ک که‌می به‌ڵکو هيچ له‌خواست وهيواو خه‌ونه‌کانی نێو تيۆرهکانمان پراکتيزهو به‌ژيان نه‌کردبێ و
ڕوومان کردبێته ژيان وسهرسهختيهکانی زيندهگی..هه‌ندێ له‌م دۆڕاندن ونهتوانينهی..زۆربه‌مان دهشــــــــێ
گرفت وڕوخان وکۆتايی ونالهباریی ولۆمهوئهنجامی به‌سه‌ر خۆماندابڕژێ وکه‌سی دی تيايدا زه‌ره‌ر مهنـــــد
نه‌بێ..(ڕۆسۆ )(شــه‌ش) تيۆری نوسی بۆپه‌روه‌رده‌کردنی مناڵان..ده‌شێ مناڵان لێی په‌روه‌رده‌و به‌خته‌وه‌ر بن
گه‌رچی له پراکتيکهکردن بۆ په‌روه‌رده‌کردنی مناڵه‌کانی خۆی..بۆ شه‌ش مناڵه‌که‌ی تيۆره‌کانی پراکتيـــــــزه
نه‌کرد..ڕۆسۆ مه‌به‌ستێتی له‌په‌نای وتهکهيدا تيورێکی تر بخولقێنێ..ده‌شێ له تێڕوانينماندا تيۆرهکــــــهی
ڕۆسۆ..بۆچهندين ديارده‌و ديمه‌ن پراکتيزه که‌ين..ڕۆسۆ گه‌شته به‌رده‌م کۆسپێک ونهيتوانی..بۆمناڵهکانــــــی
بۆشه‌ش مناڵه‌که‌ی تاکه تيۆريکی په‌روه‌رده‌يی هه‌بێ..ئه‌و به‌شه‌ش تيۆری په‌روه‌رده‌يی سودی بهمناڵانــــــی
دونيا گهياندو..ته‌نها بۆ مناڵه‌کانی خۆی..که‌مته‌رخه‌م بوو..ده‌مه‌وێ بڵێم زۆر بوون ئه‌وانه‌ی خۆيــــــــــــان
خۆيان وپهيامهکانيان..خۆيان وتيۆرهکانيان..خۆيان ودروشمهکانيان..تێکۆشان ..نيشتيمان پهروهریـــــــــی
يه‌کسانی..دێمۆکراتيی..ده‌يان وهه‌زاران ده‌نگ ودروشم وتيۆری شۆڕشگێڕی وخۆنهويستی ويهکســـــــــانــــی و
عهدالهتيان بانگ وبانگهشــــه ده‌کرد.. تيۆره‌کانيان بۆ گه‌ل و بۆنيشتيمان هاونيشتيمانيان..بۆ هاوڕێ و
هاوخه‌بات وهاوسهنگهرو تێکۆشه‌ران پراکتيکهنهکرد.. به‌پێچه‌وانه‌ی ڕۆسۆوه..ته‌نها نيشتيمان ونيشتيمان
په‌روه‌ران..تێکۆشه‌ران وزۆرينهی گهليان له به‌رهه‌می تيۆره‌کانيان بێ به‌ش کرد‌و..مناڵ وهۆز وقهبيــلــهو
ته‌نها خۆيان و خۆپه‌رسته‌کانی وه‌ک خۆيان به تيۆره‌کانی ده‌ست که‌وت وماف وماڵ وداهاتی گه‌ل ســـــــود
مه‌ندو ده‌وڵه‌مه‌ند..کرد ..ئه‌مه يه پراکتيزه‌کردنی دروشمی تيۆره‌کانی يه‌کسانی وشۆڕشگێڕيی.