ئاسمانێك لەخۆشەویستى …!…..سێوەخان
Closed
ئاسمانێك لەخۆشەویستى …!
سێوەخان
ڕوانینى یەكەم بۆئەڤین ،
ساتى ناسینى ماڵى ئەستێرەكانەو ،
گەڕانەبەنێو هەستەكاندا و،
وازهێنانە لەئەسرینى نائومێدى .
ئەودەمانەى مانگ وێنەى خۆى دەبەخشێتە دەریا،
زەنوێرەكان شاگەشكە دەبن ،
بەگەڕانەوەى پەپولەكان و،
ژیان وێناكانى خۆى دەنەخشێنىَ و،
ئاسمان بەفرمێسكەكانى ،
كانیاوەكان پاراو دەكات .
ئیدى خەم ماڵئاوایى دەكات و ،
دڵ لێوان .. لێودەبێت لەخۆشەویستى و ،
زەمەن وانەكانى سۆز دەنووسێتەوەو،
پەنجەرەكانى بوون واڵادەبن،
تاپەلكە زێڕینەو گوڵ ،
چیرۆكى دولبەرى باخچەو كەنارى بنوسن و،
نمایشى وێنەكانى ژوان بكەن و ،
كۆتایى بەسەرابستانى ژیان بهێنن و ،
لەئامێزى پایزو باران و گەڵادا،
سروودەكانى خۆشەویستى بچڕن .
سوید24/11/2008
زەنوێر: دەشتى پڕلەگوڵ و گوڵزار