ئایا ئه‌مه به‌هه‌موو مانایه‌ک تێروری نێو ده‌وڵه‌تی نییه؟
ئایا ئه‌مه به‌هه‌موو مانایه‌ک تێروری نێو ده‌وڵه‌تی نییه؟
جه‌لال دهباغسهرۆک وه‌زیرانی عیراق جه‌نابی نوری مالیکی رۆژی 20/11/2008 له کاتی وت و وێژیدا له‌گه‌ڵ به‌شیر ئه‌تڵای ـ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا له به‌غدا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که "هه‌ردوو وڵات خه‌ریکی دانانی رێوشوێنێکن بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی تێرۆری پارتی کرێکارانی کوردستان"! هه‌روا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ناوبراو، پێشانیش سه‌ردانه‌که‌ی جه‌نابی ئۆردوگان بۆ به‌غدا" بوونه هۆی دانانی بیناغه‌و رێوشوێن بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی په‌که‌که‌ی تێرۆریست"! " هه‌ر له کاتی سه‌ردانه‌که‌ی جه‌نابی ئۆردۆگاندا "ئه‌نجومه‌نێکی ستراتیژی" بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دانرا.!"
هه‌روا عه‌لی ده‌باغی وته بێژی فه‌رمیی حکومه‌تی عیراق ده‌ریبڕی که "هه‌رسێ حکومه‌تی عیراق و تورکیا‌و ئه‌مریکا بڕیاریان داوه کۆمیته‌یه‌ک دروستبکه‌ن بۆ به‌دواداچوونی هه‌ڕه‌شه‌ی رێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی تورکیا"!
ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا چه‌ند جارێک رێگه‌ی داوه فرۆکه‌کانی تورکیا ناوچه‌ی دیاریکراو له هه‌رێمی کوردستان بۆمبۆردومان بکه‌ن و هه‌رسێ ده‌وڵه‌ته‌که زانیاریی هه‌واڵگری به‌یه‌کتر بده‌ن!
هه‌روا کۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵییان به ئاماده‌بوونی باڵوێزی ئه‌مریکا له به‌غدا کردووه. پێده‌چێ ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته هیچ مه‌راقێکیان نه‌بێ جگه له دانانی نه‌خشه‌و پلاندانان و کاروبار رێکخستن بۆ‌تێسره‌واندنی ناوچه‌کانی سنووری باکوری هه‌رێمی کوردستان و گونده‌کانی ئه‌و ناوچانه‌وئاواره‌کردنی دانیشتووه‌کانیان و وێرانکردنی دێهاته‌کانی هه‌ردوو دیوی سنووره ده‌ستکرده‌که.
کاروکرده‌وه‌ی بۆمبۆردومان و وێرانکردن له لایه‌ن هێزی هه‌وایی تورکیاوه‌و به یارمه‌تی و هاوکاریی وکاروبار رێکخستن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عیراق وئه‌مریکا، له ڕاستیدا به هه‌موو پێوانه‌یه‌کی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و به‌بێ هیچ گومانێک ئه‌نجامدانی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تییه.
له‌به‌رچی سێ ده‌وڵه‌ت، که یه‌کێکیان ده‌وڵه‌تێکی مه‌زنه‌و، ئه‌وی دیکه‌یان ئه‌ندامی په‌یمانی باکووری ئه‌تڵه‌نتی (ناتۆ)یه په‌ناده‌به‌نه‌به‌ر بۆمبۆردومان و کاولکاری و شه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی کپکردنی ده‌نگی گه‌لێکی چه‌وساوه له باکووری کوردستان؟ ئائه‌مه‌یه په‌یڕه‌وکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری که ئه‌م ده‌وڵه‌تانه لاف و گه‌زافی پێوه لێده‌ده‌ن؟!
ئه‌م سیاسه‌ته دوژمنکارانه‌یه، خۆی له خۆیدا دیارترین شێوه‌ی تێرۆری نێوده‌وڵه‌تییه.
جا ئێستا با له نێوان ئه‌م رێباز‌و بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییانه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا به‌راودێک بکه‌ین وبزانین چی ده‌بینین؟
" با ئێستاکه ببینین کۆمیته‌ی تایبه‌تیی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ به‌دواداچوونی تێرۆر هه‌ڵوێستی خۆی له تێرۆر دیاریکردووه، ئه‌مه‌ش له‌و راپۆرته‌یدا که 29ی شوباتی1979 پێشکه‌شی کردووه‌و له وێدا گوتراوه: بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی تێرۆری نێوده‌وڵه‌تی زۆر چه‌شنه هۆکاری سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ن".
له لایه‌کی تریشه‌وه با سه‌رنجی ئه‌وه بده‌ین که "راگه‌یه‌ندراوی جیهانیی مافه‌کانی مرۆڤ له به‌ندی سییه‌میدا تێرۆری نێوده‌وڵه‌تی تاوانبار ده‌کات، چونکه له‌وێدا بڕیاردراوه که "هه‌ر بڕیارێکی راگه‌یه‌ندراوه‌که ناکرێ وا لێکبدرێته‌وه که به هه‌ر ده‌وڵه‌تێک یان که‌سێک یاخود کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک مافی ئه‌وه بدات چالاکی و کارێک ئه‌نجامبدات به ئامانجی تێکشکاندنی ئه‌و ماف وئازادییانه‌ی له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا باسیان کراوه….".."ئه‌م بڕیاره‌ش له به‌ندی پێنجه‌می په‌یماننامه‌ی مافه ئابوری و، کۆمه‌ڵایه‌تی و، رۆشنبیرییه‌کانداو، له په‌یماننامه‌ی مافه شارستانییه‌کاندا جێگیرکراوه که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی 1966دا هه‌ردوو به‌ڵگه‌نامه‌که‌ی په‌سه‌ندکردووه. هه‌روا له به‌ندی ژماره 17ی رێکه‌وتنه‌که‌ی ئه‌وروپا له‌سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ و، له به‌ندی 29ی رێکه‌وتنه‌که‌ی ئه‌مریکا له سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ" جێگیرکراوه.
"…مسۆگه‌رکردنی یاسایی مافه‌کانی مرۆڤ، تا هیچ که‌سێک له ئه‌نجامدا ناچار نه‌بێ له دژی زوڵم و زۆرداریی شۆڕش بکات." له‌وانه‌ش هه‌روا به‌رگری سیسته‌مه زۆرداری و ئیستیعمارییه‌کان، له‌مه‌شدا پشتبه‌ستراوه به مافی بڕیاردانی چاره‌نووس، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م مافه به به‌شێك له مافه‌کانی مرۆڤ دابنێین یان وه‌ک هه‌ندێک ده‌یبینن ته‌نیا مه‌بده‌ئێکی سیاسی بێت، چونکه مافی چاره‌نووس مه‌رجێکی پێویسته بۆ مسۆگه‌رکردنی رێزلێنانی ته‌واوی مافه‌کانی مرۆڤ، چونکه ناکرێ مرۆڤ ئازادبێ ئه‌گه‌ر رۆڵه‌ی گه‌لێکبێت نه‌توانێت خۆی رزگاربکات. پێویسته سه‌رنجی ئه‌و بارودۆخه گرنگه‌ش بدرێت که مافی بڕیاردانی چاره‌نووس له به‌ڵگه‌نامه‌و رێکه‌وتنه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤدا هه‌یه‌تی، مافی چاره‌نووس له به‌ندی یه‌که‌می هه‌ردوو رێکه‌وتنی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی ساڵی 1966دا که ئه‌وه به‌ته‌نیا به‌شی یه‌که‌می هه‌ردوو رێکه‌وتنه‌که‌یه بڕیاردراوه، هه‌روا له ریزی پێشه‌وه‌ی بڕیاری ژماره 1954دایه( که کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌ندی ژماره 14ی دێسامبری ساڵی (1960)دا په‌سندی کردووه). ئه‌مه وێڕای بڕیار‌و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی تازه‌ی ئێستا.
جا ئێستا جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق چی ده‌ڵێیت ؟
ئایا ئه‌م بار‌و دۆخه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان و خه‌باتی گه‌لی باکووری کوردستان یه‌کێک نییه له‌و بارودۆخانه‌ی توندوتیژیی ره‌وایانه‌ی، وه‌ک یاخیبوونی شۆڕشگێڕانه، له‌و چه‌شنه‌ی له به‌ڵگه‌نامه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤدا باسیان لێوه‌کراوه؟.
ئایا گه‌لی کوردستان له باکووری کوردستان و، له‌هه‌موو به‌شێکی کوردستاندا مافی چاره‌نووسی نییه وه‌ک ئه‌وه‌ی له به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا باسیان لێوه‌کراوه؟ یان گه‌لی به‌شخوراوو به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان ئه‌م مافه مرۆڤایه‌تییانه‌ی له نێوده‌وڵه‌تاندا بڕیاریان له‌سه‌ردراوه نایانگرێته‌وه؟.
له‌به‌رچی ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته په‌نا نابه‌نه به‌ر هۆکاری ئاشتییانه بۆ چاری مه‌سه‌له‌ی کورد له باکووری کوردستان؟.
پارتی کرێکارانی کوردستان چه‌ندانجار ئاماده‌یی خۆی پیشانداوه‌و ئێستاش ئاماده‌یه بۆ چاری ئاشتییانه‌ی کێشه‌ی کورد، تا بوونی چه‌کدارانه‌ی خۆی له زنجیره چیای قه‌ندیل و له جێگه‌کانیتریش کۆتایی پێبهێنێت. له‌به‌رچی ده‌سه‌ڵاتی تورکیا‌و هاوکارانی به‌ده‌نگ ئه‌م ئاماده‌بوونه‌وه نایه‌ن بۆ چاری ئاشتییانه‌و دیموکراتییانه‌و ره‌وایانه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد؟ به‌پێی کام مافی ده‌ستووری و نا ده‌ستووری، جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق گوێناداته ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی نیشتیمانیی عێراق له لایه‌ن "تورکیای هاوپه‌یمانه‌وه" ده‌به‌زێندرێ و، به‌بێ چاوه‌ڕوانیی بڕیاری ئاغای نوری مالیکی فڕۆکه‌کانی هێزی هه‌وایی تورکیا سنوور ده‌به‌زێنن و، پێشتریش چه‌ندانجار به‌زاندوویانه‌و" سه‌روه‌ریی" نیشتیمانیی عیراق به هیچ نازانن؟!
بێگومان جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق هێشتا له بیرێتی چۆن سه‌دامی دیکتاتۆر له‌گه‌ڵ " تورکیای دراوسێ"، " رێکه‌وتننامه‌ی ئاسایشی " مۆرکرد که رێگه به سوپای تورکیا بدرێت تا 30 کیلۆمه‌تر بێنه‌ناو خاکی عیراقه‌وه، به مه‌به‌ستی راوه‌دوونانی "یاخیبووه تێرۆریسته‌کان"!! به‌ڵام ئه‌نجامی چی‌بوو؟ بێگومان ژێرکه‌وتنێکی پڕله شه‌رمه‌زاری.
ئێستاش وا حکومه‌تی عیراق به فه‌رمی و به‌پێی بڕیارێکی تاقه‌که‌سیی جه‌نابی مالیکی و پشتگوێخستنی ئاشکرای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، به به‌شداریی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیا‌و حکومه‌تی ئه‌مریکا، به‌شداریی تێرۆری نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات، له دژی یه‌کێک له بارودۆخه‌کانی توندوتیژیی ره‌وایا‌نه‌و، یاخیبوونی شۆڕشگێڕانه، که له به‌ڵگه‌نامه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤدا باسیان لێوه‌کراوه. ئه‌م سیاسه‌ته ناله‌باره‌ی هه‌رسێ حکومه‌ت له‌لایه‌ن بیروڕای گشتیی جیهانه‌وه تاوانبارکراوه‌و پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی ناوچه‌که‌یه‌و، له‌گه‌ڵ لاف و گه‌زافی ئاشتی و په‌یڕه‌وکردنی مافه‌کانی مرۆڤدا ناگونجێت.
رێگه‌ی راست و بڕیارده‌ر بۆ کۆتایی مانه‌وه‌ی گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان له ناوچه‌کانی زنجیره‌چیای قه‌ندیل و شوێنه‌کانیترو، بۆ مسۆگه‌رکردنی ئاسایش و سه‌قامگیری رێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆی ئاشتییانه‌یه، رێگه‌ی بڕیاردانی داخوازی و مافه ره‌واکانی گه‌لی باکووری کوردستانه.
حکومه‌تی تورکیا رێگه‌ی شه‌ڕو کاولکاری و لێدانی گونده بێوه‌یه‌کانی کوردستانی به‌درێژایی پتر له چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک تاقیکردۆته‌وه.. ئه‌م رێگایه هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بووه جگه له ژێرکه‌وتن و سه‌رشۆڕی و شه‌رمه‌زاری و به‌زینی ئه‌وانه‌ی ئه‌و رێگه‌یه‌یان گرتۆته‌به‌ر، وێڕای تڕاژێدی وکڵۆڵی وبه‌سه‌رهاتی دڵته‌زێن که تووشی خه‌ڵکی ناوچه‌کانی کورد هاتوون. بۆیه چاکترین رێگه هه‌ر ئاشتی و دیالۆگی ئاشتییانه‌یه‌و، سه‌رکه‌وتنیش بۆ گه‌لی کوردستانه.