ئیسلام و نه‌ته‌وه‌ی کورد…. تاهیر ره‌حیم
ئیسلام و نه‌ته‌وه‌ی کورد…. تاهیر ره‌حیم
ئایین یه‌کێکه له‌و کۆڵه‌کانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی له‌سه‌ر راگیراوه له‌پاڵ کۆڵه‌که‌ی مێژوو و جوگرافیا و زمان و کو‌لتوور..نه‌بوونی هه‌ریه‌ک له‌م کۆڵه‌کانه ده‌بێته هۆی لاوازی نه‌ته‌وه له دواییدا ده‌بێته هۆی لاوازی هه‌ستی نهتواییهتیمان ،یان لابردنی هه‌ریه‌ک له‌م کۆڵه‌کانه و دانانی کۆڵه‌که‌ی تری هاوشێوه‌ی خۆی له نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر له‌جیاتی دیسانه‌وه ده‌بێته لاوازی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی .
کوڵه‌که‌ی پته‌وی ئایینی نه‌ته‌وه‌ی کورد ئایینی زه‌رده‌شتیه، ئایینی ئێزیدی به‌شێکه له‌و ئایینه به‌زۆرسه‌پاندنی ئایینی عه‌ره‌بی ئیسلامی له جێگای ئایینی زه‌رده‌شتی بووه هۆی لاوازی هه‌ستی نهتوایهتیمان به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌کان ،هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی مانای ره‌گه‌زپه‌رستی ونه‌ژاد په‌ره‌ستی ناگرێته‌وه وه کو نه‌ژادپه‌رست و ره‌گه‌زپه‌رستی عاره‌ب یان تورک یان فارس.
مرۆڤ ده‌توانێت له‌یه‌ک کاتدا هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌بێت و کۆمۆنیست یان سه‌ر بهئایینێک بێت به‌ڵام ناکرێت ئیسلامی سیاسی بێت و له‌هه‌مان کاتدا بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد کار بکات چوونکه دووکاری جیاواز و دژ به‌یه‌کن،ره‌نگه که‌سێکی ئیسلامی له‌ناخیدا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی هه‌بێت وه‌کو کورد به‌ڵام بیه‌وێت یان نه‌یه‌وێت له کۆتاییدا دژ به نه‌ته‌وه‌ی خۆی کار ده‌کات ،ئه‌مه مانای وانیه مرۆڤ ئازاد نیه له‌وه‌ی چی ئایینێکی هه‌بێت .به‌پێچه‌وانه‌وه مرۆڤ کاتێک هه‌ستی نه‌ته‌ویی به‌هێز ده‌بێت ئازاد بێت له‌وه‌ی چی ئایینێک یان بیروباوه‌ڕێک هه‌ڵبژێرێت ،به‌مه‌رجێک ئه‌و ئایینه یان بیروباوه‌ره پێچه‌وانه‌ی مافه‌کانی مرۆڤه‌وه نه‌بێت .
به‌داخه‌وه ئایینی ئیسلام دژی ئازادی و یه‌کسانی مرۆڤه‌کانه له‌به‌ر ئه‌وه ئیسلام ترسناکه بۆسه‌ر ژیانی خه‌ڵکی هه‌روه‌ها ترسناکه له‌سه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییمان .
کاتێک خێزانێکی کورد له هه‌ولێر یان سلێمانی یان دهۆک به‌ناچاری له شارێکی وه‌کو به‌غدا یان به‌سرا دوو یان سێ ساڵێک یان زیاتر نیشته‌جێ ده‌بن،پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان مناڵه‌کانین به عاره‌بی قسه ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی زیاتر ده‌مێننه‌وه ناوی مناڵه‌کانیشیان به عه‌ره‌بی ده‌نێنن،
که‌چی کوردی سه‌ر به ئایینی ئێزیدی له پاش سێ یان چوار نه‌وه‌ش له ووڵاتی خۆیان که ده‌رکراون بۆ جۆرجیا یان ئهرمهنسان هێشتا ناوی مناڵه‌کانیان کوردیه به زمانی کوردی قسه ده‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌مه ئایینی ئیسلام ترسناکه بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد.
خواپه‌رستی له رێگه‌ی هه‌ر ئایینێکه‌وه بێت کار ناکاته هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ،ته‌نها ئایینی ئیسلام نه‌بێت خزمه‌ت به عه‌ره‌بی ره‌گه‌زپه‌رست ده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی،
1. ده‌بێت شانازی بکه‌یت به مێژووی ئیسلامه‌وه له‌جیاتی شانازی کردن به مێژووی کورده‌وه وه‌کو ئه‌وه‌ی له مزگه‌وته‌کاندا باس له مێژووی محمد ، خه‌لیفه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی، عه‌باسی ده‌کرێت واتا ئیسلام هۆیه‌که بۆ سڕینه‌وه‌و له‌ناو چوونی مێژووی کورد .
2. ده‌بێت بۆ ئامانجی عه‌رب کار بکه‌یت، رزگار کردنی شاری قودس ده‌بێت به‌گرنگتری بزانی له رزگار کردنی خاکی کوردستان ،هه‌روه‌ک چۆن زۆر کوردی موسڵمان له‌پاڵ عه‌ره‌بدا ده‌جه‌نگان له فه‌لستین یان شیشان و ئه‌فغانستان له کاتێکدا کورد ئه‌نفال و کییمایباران ده‌کرا.
3.مرۆڤ سه‌ر به‌هه‌ر ئایینێک بێت ده‌توانێت به زمانی خۆی خواپه‌رستی و نوێژ بکات به‌ڵام له ئیسلامدا خواپه‌رستی نابێت به زمانی خۆت بکه‌ی ده‌بێ به‌زمانی عه‌ره‌بی بکه‌یت،له دواییدا ده‌بێته هۆی لاوازی زمانی دایک . ناونانی مناڵه‌کانیش به ناوی عه‌ره‌بی هۆیه‌کی تره بۆ لاواز بوونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له کۆتاییدا فه‌وتانی زمانی کوردی، که خزمه‌ت به عه‌ره‌بی شۆفێنزم ده‌کات،واتا ئیسلام بوون له‌سه‌ر حسابی فه‌وتانی زمانی کوردی وه ناوی کوردی.
4.به‌ئیسلام بوون واتا فه‌وتانی کولتووری کوردی ،یه‌کێک له‌وانه جل وبه‌رگی کوردی ،له جیاتی جل وبه‌رگی ژنانی کوردی ره‌نگه‌کانی له سرووشتی جوانی کوردستانه‌وه وه‌رگیراوه .جل و به‌رگی ژنانی عه‌ربی که ڕه‌نگێکی شینی کاڵ و ره‌نگی بیابانی وشکی خاکی عه‌ره‌به وه‌رگیراوه له‌به‌ر ده‌که‌ن ،له‌به‌ر سه‌رماوسۆڵه‌ی کوردستان نه‌بوایه کراسی سپی پیاوانی عهرهبشیان ده‌کرد به ئه‌رکی ئایینی، له‌به‌ر گه‌رمی دورگه‌ی عه‌ره‌بی کراسێکی سپی ته‌نکه, له‌به‌ر هه‌تاو پێستیان دیاره.ئه‌گه‌ر ئه‌و کراسه سپیه کورد ههیبوایهو له‌به‌ری بکردایه ره‌نگه سه‌د فتوای کوشتنیان ده‌ربکردایه بۆمان ده‌یانه‌وه‌ت ئه‌وه به‌رگی کافرانه عه‌وره‌تیان دیاره !!به‌ڵام چونکه کراسی عه‌ره‌به مه‌لاکان و نوێنه‌ری ئیسلامیه‌کانی کورد به شانازیه‌وه له‌به‌ری ده‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌مه ئایینی ئیسلام هۆیه‌که بۆ له‌ناو بردنی کولتووری کوردی له دواییدا لاواز کردنی هه‌ستی نهتوایهتیمان هه‌روه‌ها پشووی هه‌فته له ناو کوردا رۆژی چوارشه‌ممه بووه له دوای داگیرکردنی کوردستان له‌لایه‌ن عه‌ربی ئیسلامیه‌وه گۆڕا بۆ رۆژی هه‌یینی .
5.به هۆی ئایینی ئیسلامه‌وه خاکی کوردستان بووه‌ته خاکی عه‌ره‌بی ئیسلامی به‌پێی تێپه‌ربوونی کات خه‌ڵکه‌که‌ی کراوه به عاره‌ب وه‌کو موسل و به‌دره‌و وجهسان،ته‌نانه‌ت سوپای داگیرکهرش که له خاکی کوردستان کوژراون به پیرۆز دادانرێ.
خه‌ڵکی ناوچه‌ی دێی عینه‌ب نزیک هه‌ڵبجه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ده‌چنه سه‌ر گۆڕی ئه‌سحابه‌کان به‌ڵام به‌رد هاویشتن و تف له گۆڕی جوله‌که‌کان کراوه به ئه‌رکێکی ئایینی ،له کاتێکدا گۆری ئه‌سحابه‌کان گۆڕی سوپای داگیرکه‌ری عه‌ره‌به به‌ڵام گۆری جوله‌که‌کان گۆری ئهوپێشمهرگانهیه که به‌رگریان له خاک وخه‌ڵکی کوردستان کردووه ،ئه‌گه‌ر حزبی به‌عس بمێنێ تا هه‌زار ساڵی تر وه‌کو ئیسلام و ده‌سه‌ڵاتیان بوایه ئه‌وکاته به‌خه‌ڵکی ئه‌نفال و کیماییبارانی هه‌ڵبجه ده‌ووترا، وه‌کو (قومی لوگ) بوون خوا سه‌دامی نارده سه‌ریان سزایانی دا .
6.مزگه‌وت له کوردستان به‌ناوی خواپه‌رستی بووه‌ته بنکه‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی ئایدۆلۆژی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی بۆ زاڵ بوونی زمان و مێژوو و کوولتووری عه‌ره‌ب، هه‌ر مزگه‌وتێک له کوردستان رۆڵی فرقه‌ی حزبی به‌عس ده‌بینێ که زیاتر ته‌نها له هه‌رێمی کوردستان زیاتر له هه‌زار مزگه‌وت هه‌یه ،له‌جیاتی ئه‌م مزگه‌وتانه قوتابخانه یان نه‌خۆشخانه بووایه ئایا باشتر نه‌ئه‌بوو !!
7.نه‌ته‌وه‌ی به‌هێز ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه که ئابووریه‌کی به هێزی هه‌بێت به‌ڵام ئێمه به هۆی ئیسلامه‌وه به‌شێکی داهاتمان بۆ سعودیه به ناوی حه‌ج و عه‌مره ده‌روات بێجگه له‌وه‌ی وه‌زاره‌تێکی گه‌وره به‌ناوی ئه‌وقافه‌وه له 14 به‌رێوبه‌رایه‌تی پێک هاتووه به‌فیرۆ ده‌روات مه‌لاو و شیخه‌کانی کوردستان بێجگه له‌وه‌ی خزمه‌ت به عه‌ره‌ب ده‌که‌ن له هه‌مان کاتدا مشه‌خۆرن به‌سه‌ر خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستانه‌وه ئه‌وه بێجگه له‌و پانتایی زوییهوه به ناوی مزگه‌وت و ته‌کییه داگیریان کردوه ئه‌م به فیرۆدانی پارهپولی کوردستان له گه‌نده‌ڵی ئابووری که‌متر نیه.
8.ئایینی ئیسلام هه‌ر له‌سه‌ره‌تای داگیرکردنی کوردستانه‌وه جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستانی کردووه ،ئێستاس فتوای کوشتنی کورد ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی کوردی به ئایین ئێزیدی ،له دوایدا ده‌بێته هۆی دابڕان و له‌یه‌ک جیابوونه‌وه‌ی کورد به داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی کوردی زۆر بێ ده‌نگه به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌لایانه که فتوای کوشتنی نزیکه‌ی نیو ملیۆن کوردی ئیزدی ده‌ده‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه ئیسلام به هه‌موو پێوه‌رێک دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورده هۆیه‌که بۆ لاواز بوونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیمان ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌ر به ئایینێکی تر بوونایه وه‌کو مه‌سیحی ئه‌وه هه‌موو مه‌سیحیه‌کانی دنیا به‌رگریان لێمان ده‌کرد ،به پێچه‌وانه‌وه کاتێک ئێمه ئه‌نفال کراین هیج ئیسلامێک تاوه‌کو ئیستا داوای لێبووردنی له گه‌لی کورد نه‌کردووه ، ته‌نانه‌ت کۆنگره‌ی ئیسلامی پاڵپشتی حکومه‌تی عێراقیان کرد له‌و کاته‌دا،هه‌روه‌کو چۆن ئێستا زانایانی ئیسلامی به سه‌رۆکایه‌تی قه‌ره‌زاوی له کۆنگره‌ی ئیسلامی پاڵپشتی خۆیان ده‌ر بری بۆ عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆکی وڵاتی سودان به‌رامبه‌ر به جینۆسایدی خه‌ڵکی دارفۆر که وه‌کو کورد میلله‌تێکن به ئایین ئیسلام به‌ڵام عاره‌ب نیین.
ئیسلامه‌کانی کوردستان به پێی سوره‌تی ئه‌حزاب ئایه‌تی 6 ژنه‌کانی مه‌حه‌مه‌د دایکی مووسڵمانهکانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردش موسڵمانه ! که‌واته دایکی کوردن،به‌ڵام دایکی کورد ته‌نها خاکی کوردستانه .
http://www.xwdakan.com/Nusaran/tahr-rahim/SarakiT.htm