چیرۆك…….هەڵفڕین لە ئاتەشگەوە
چیرۆك
هەڵفڕین لە ئاتەشگەوە
مەهاباد قەرەداغى و سەمەد ئەحمەد
(ئه‌م چیرۆکه خه‌ڵاتی یه‌که‌می فێستیڤاڵی گه‌لاوێژی برده‌وه)
***
ئه‌وه یه‌که‌مین جار بوو کتێبی (هه‌تاو)ی هاوسه‌رم له دوای چاپکردنی بخوێنمه‌وه، من هه‌میشه کتێبه کانی ئه‌وم له پێش چاپکردنی ده‌خوێنده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکم له ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی هه‌بێت، پێی بڵێم و گفتوگۆی له‌سه‌ر بکه‌ین. کتێبی ئه‌م جاره‌یان و ئه‌و چیرۆکه پڕ له ڕاز و نیازه، که دوای چاپکردنی پێشکه‌شی کردم، خوێندمه‌وه و سه‌رسامی ئه‌و هه‌موو تیژه‌وه‌تیر و جه‌ربه‌زه‌یی و نهێنی و هێمایانه بووم که له نێو که‌سایه‌تی پاڵه‌وانه سه‌ره‌کییه‌کانیدا کۆبووبووه‌وه. دوای خوێندنه‌وه‌ی، به سه‌رسامییه‌وه چوومه لای و پێم گووت:
– ده‌زانی له نێو هه‌ر یه‌کێک له وشه‌کانیدا هه‌ست به هه‌بوونی خۆم ده‌که‌م. هه‌ست ده‌که‌م له نێو هه‌ر کۆدێکدا، هه‌ر هێمایه‌کدا، هه‌ر مه‌ته‌ڵێکدا منت داناوه! هه‌ست ده‌که‌م باسی ئه‌ودیووی ژیانی من ده‌که‌ی! هه‌ست ده‌که‌م، ده‌ته‌وێ خۆت ڕابێنی له‌گه‌ڵ ئه‌ودیووی بوونم.
(هه‌تاو) به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی خه‌ماوییه‌وه، به قوڵترین سه‌رنج، وه‌ک ئه‌وه‌ی دواسه‌رنج بێت، ته‌ماشای نێو چاوه‌کانمی کرد و وه‌ک ئه‌وه‌ی پێم بڵێت چاک له هێماکان تێده‌گه‌یت. سه‌رنجه‌که‌ی هێنده قووڵ بوو، هه‌ستم ده‌کرد ده‌یه‌وێ له میانه‌ی سۆماییه‌کانی بیناییمه‌وه، ناخی ده‌روونم وردتر ببینێت. ماوه‌یه‌کیش بوو که‌متر سه‌رنجی وا قووڵی ده‌دام، هه‌ستم ده‌کرد ئه‌و هه‌ستی من و نهێنییه‌کانی نێو نه‌ستی من ده‌خوێنێته‌وه. که کتێبه‌که‌شیم خوێنده‌وه، ئیدی به ته‌واوه‌تی زانیم که ده‌رکی به نادیارێک کردووه که له توێکانی نه‌ستی خۆمدا حه‌شارم دابوو. وام شاردبووه‌وه خۆشم نه‌مده‌زانی به ته‌واوی ئه‌وه‌یه که ڕوویدا، وه‌لێ ده‌مزانی ده‌بێ شتێک هه‌ر رووبدات. ماوه‌یه‌ک بوو ده‌یویست خۆی له سه‌رنجدانم بپارێزێ و ده‌یویست خۆی له‌گه‌ڵ دیارنه‌مانم ڕابێنێ. منیش له لای خۆمه‌وه هه‌وڵم ده‌دا ته‌نها به گیان ئه‌و بدوێنم و ئیدی که‌متر و که‌متر به زمانی جه‌سته بدوێین، تا به ته‌واوی فێری هه‌موو کۆده‌کانی زمانی ڕۆحی یه‌کتری ببین. کچه‌که‌شم، کچه تاقانه‌که‌شم، که هه‌ر له ساوایه‌تییه‌وه هه‌ستم به زرنگی و هه‌ستیارییه‌که‌ی ده‌کرد، ئه‌ویش له‌وه‌تی من و دایکی ده‌رکمان به نزیکبوونه‌وه‌ی سه‌عات سفری کۆچه‌که‌م کردبوو، شتی وا سه‌یری ده‌گووت، به‌ناڕاسته‌وخۆ خۆئاماده‌کردن بوو بۆ ئه‌و پێشهاته. که له‌فڕۆکه‌خانه (شانتی) و (هه‌تاوم) به‌ڕێخست، پێم گووت:
– (شانتی)گیان، زۆر زۆرم خۆش ده‌وێی، ئه‌گه‌ر زۆر زۆر له خۆم بکه‌م، ته‌نها دوو هه‌فته ده‌توانم به‌رگه‌ی دووریت بگرم. (هه‌تاو) گیان، ده‌زانم سه‌فه‌ره‌که‌تان یه‌ک مانگه، به‌ڵام من ته‌نها دوو هه‌فته ده‌توانم دوور بم لێتانه‌وه نه‌ک زیاتر. به نیازی دیدار.
(هه‌تاو) و (شانتی) ، ڕووانینێکی وا تێ‌یان ڕووانیم، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش هه‌مان نیاز و ڕازی من به ورده‌کارییه نادییاره‌کانیشیه‌وه له ده‌روونیاندا په‌نگ بخواته‌وه و نه‌وێرن ده‌ریببڕن. هه‌ردوکیان پێکه‌وه و به ئاوازی جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر دیداری هه‌میشه‌یی پاش دووهه‌فته‌ی ئاینده، به ده‌م ماچی شیرینه‌وه، که له دواماچی ژووانی ئه‌به‌دی بچێت، گوتیان.
– به نیازی دیدار.
که یه‌که‌م زه‌نگی ته‌له‌فۆنم لێدا، (هه‌تاو) وه‌ڵامی دایه‌وه و گووتی: ها، ئه‌وه‌تا یه‌ک چرکه‌یه له فڕۆکه دابه‌زیووین و ئێستا له (ستۆکهۆڵم)ین، ئه‌و شاره‌ی که تۆ ناوت ناوه (شاری خوودا).
ڕاسته، وابوو، که به‌نێو ئه‌و دارستان و شه‌قامانه‌یدا ده‌سوڕاینه‌وه و ئه‌و پاکی و جوانی و ڕێکوپێکییه‌ی سه‌رنجی ڕاده‌کێشاین، (هه‌تاو) ده‌یگووت:
– ده‌زانی (هه‌ڵگورد) هه‌ست ده‌که‌م ئه‌م شاره نهێنی ڕۆحی منی تێدا حه‌شاردراوه. ده‌زانی که منداڵبووم خه‌وێکم دی له شوێنێ بووم نه‌مده‌زانی کوێیه، که به‌یانی هه‌ستام و بۆ دایکم ورده‌کاری شوێنه‌که‌م گێڕایه‌وه، دایکم گووتی : کچم تۆ به‌هه‌شتت له خه‌و دیووه، ئه‌وه‌ی تۆ دیووته خودا به هه‌موو که‌سێکی نادا، ته‌نها به ئه‌ولیا و پێغه‌مبه‌ره‌کانی ده‌دا. ئه‌و خه‌وه‌م هه‌رگیز له‌بیر نه‌چووه‌وه، که یه‌که‌م جار هاتم بۆ (ستۆکهۆڵم) ، چرکه‌کانی ئه‌وه‌ڵ خه‌ونه‌که‌م بیرکه‌وته‌وه و ته‌واوی ورده‌کاری شوێنی ناو خه‌ونه‌که‌می تێدا بوو.
– (هه‌تاو) ، به ڕاستیش ئه‌م شوێنه پاک و جوان و ڕێکوپێکه شاری خوودایه. منیش هه‌ستێکی خۆشه‌ویستی بێئه‌ندازه‌م بۆ ئه‌م شوێنه هه‌یه. نه (زوریخ) و نه (موینشن) و نه (بێرن) و نه (به‌رلین)، نه (له‌نده‌ن) و نه (ڤییه‌نا)، نه (بروکسل) و نه (ئه‌مستردام) و نه (کۆپنهاگن) و نه (ئۆسلۆ) و نه (هێلسنکی)، هێنده‌ی ئێره سه‌رنجیان ڕانه‌کێشاوم ئه‌گه‌رچی ئه‌وانیش هه‌موو جوانن.
– (هه‌ڵگورد) ، ئه‌وه‌ی من و تۆی به‌م شاره به‌ستۆته‌وه نهێنییه‌که له ڕۆحماندایه، هه‌مان ئه‌و نهێنییه‌ی که ڕۆحمانی به شوێنێکی دیکه‌وه گرێداوه و که‌مه‌ندکێشمان ده‌کات.
– (کوردستان) ، به‌ڵێ ئه‌و شوێنه‌ی که له هیچ شوێنێک ناچێ! به تایبه‌ت شاره‌که‌م، که چلوچوارساڵه له نێو ئه‌م دنیایه‌دام و گیرۆده‌ی عه‌شقی ئاگره‌که‌یم.
– (هه‌ڵگورد) تۆ بۆچی ئه‌وه‌نده به که‌رکووکه‌وه په‌یوه‌ستی؟ بۆ هێنده حه‌ز ده‌که‌ی بچینه‌وه له (که‌رکووک) بژین؟ تۆ ده‌ڵێی ئاگرپه‌رستی هێنده سوکناییت به (باوه‌گوڕگوڕ) و (چه‌مبۆر) دێته‌وه. تۆ هه‌بێ و نه‌بێ دۆنێکی ژیانت له‌گه‌ڵ (زه‌رده‌شت)دا به‌سه‌ر بردووه. تۆ ته‌واو په‌یامه‌که‌ی (زه‌رده‌شت) په‌یڕه‌وی ده‌که‌یت. ئێستاش په‌یامه‌که‌ی (زه‌رده‌شت) ده‌گه‌یه‌نیت.
– بیری باش، وته‌ی باش، کرداری باش.
– زۆر که‌س ئه‌م وتانه ده‌ڵێنه‌وه، به‌ڵام که‌م که‌س په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن. گرنگی تۆ له‌وه‌دایه که پیاده‌ی ده‌که‌یت، که په‌خشی ده‌که‌یته‌وه. تۆ پیاوێکی له ئاوریشم.
– تۆش ژنێکی له تیشک.
– پێم بڵێ نهێنی عه‌شقی تۆ به ئاگره‌وه، به (باوه‌گوڕگوڕ)ه‌وه چییه؟ ئه‌وه‌تا له منیش‌دا تیشک ده‌بینی، هه‌ر خۆشت ناوی (هه‌تاو)ت بۆ هه‌ڵبژاردم.
– ده‌شێ به وشه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ت نه‌ده‌مه‌وه، به هه‌ڵوێستێک، به ڕووداوێک، به کاره‌ساتێک، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، ده‌شێ دووساڵ زیاتر نه‌خایه‌نێت، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ت ده‌ده‌مه‌وه.
که زه‌نگی دووه‌مم بۆ (هه‌تاو) لێدا، گووتی: ئه‌وه له ته‌کسییه‌که دابه‌زین و چووینه ئه‌و ژووره‌ی که بۆ مانگێک به‌کرێمان گرتووه. ژوورێکی پاک و جوانه و کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێتیشی تێدایه. زوو زوو ئیمه‌یلمان بۆ بکه و با ئاگاداری هه‌واڵه‌کانمان بیت و ئاگاداری هه‌واڵه‌کانت بین. بیرت نه‌چێت هه‌واڵی کوردستانم بۆ بنووسی. تۆش ئاگات له خۆت بێت، (که‌رکووک) خه‌ته‌ره و نه‌چیته ناوچه عه‌ره‌ب و تورکمان نشینه‌کان. سڵاوم بگه‌یه‌نه هاوڕێیانی ڕۆژنامه‌که‌ت.
هه‌موو چرکه‌یه‌ک پێم خۆش بوو ته‌له‌فۆنیان بۆ بکه‌م و له‌گه‌ڵ (شانتی) و دایکی بدوێم، سێیه‌م ته‌له‌فۆنم له هه‌مان ڕۆژی گه‌یشتنیان کرد و شانتی زۆر خۆشحاڵ بوو، ده‌یگووت بابه بۆخۆم تێر مه‌له ده‌که‌م، منیش به دایکیم گووت له ماڵ دامه‌نیشن و بۆخۆتان هه‌رکوێ خۆشه بچن و (شانتی) کام ده‌ریاچه‌ی پێخۆشه بیبه بۆ مه‌له.
سبه‌ینێ بۆ به‌یانی باش ته‌له‌فۆنم کرده‌وه و هه‌تاو پێی گووتم: تۆ گووتت ته‌نها دوو هه‌فته به‌رگه‌ی دووریتان ده‌گرم، به‌ڵام وا دیاره دووڕۆژیش به‌رگه ناگریت، خۆزگه له‌گه‌ڵمان هاتبای، نازانم بۆچی ئه‌مجاره وایلێهات له‌یه‌کتر داببڕێن و پێکه‌وه نه‌یه‌ین. پێم گووت با له‌گه‌ڵ شانتی قسه بکه‌م:
– هه‌لوو (شانتی) گیان، چۆنی دڵه‌که‌ی بابه؟
– زۆر باشم، به‌ڵام بابه دایه نامبا بۆ مه‌له‌وانی، ئه‌ڵێ ئه‌مڕۆ بارانه، پێی بڵێ با بارانیش بێت، حه‌زم لێیه مه‌له بکه‌م.
– پێی ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر به‌فریش ببارێت هه‌ر بتبات.
– ده ئه‌وه‌تا ته‌له‌فۆنه‌که‌ی ده‌ده‌مێ پێی بڵێ…
*
که دواتر ته‌له‌فۆنم کرده‌وه، (شانتی) شڵپه‌شڵپ له نێو ئاوه‌که‌دا یاری ده‌کرد و ده‌خه‌نییه‌وه و به چاوی هه‌ستم خۆشی و هه‌سته شیرینه‌که‌یم ده‌بینی. ئه‌و هێنده نوقمی خۆشی و سیحری ئاوه‌که بووبوو، نه‌مویست له‌و خۆشییه دایبڕم، ته‌نها له‌گه‌ڵ دایکی دووام. (هه‌تاو) ئه‌مجاره‌ش به ڕسته‌ی (ئاگاداری خۆت به) ، کۆتایی به ته‌له‌فۆنه‌که هێنا.
*
دوو هه‌فته‌که خه‌ریک بوو کۆتایی بێت، هاوڕێکانم ده‌یانزانی (هه‌تاو) و (شانتی) له سه‌فه‌رن و بیریان ده‌که‌م. به‌ڵام که‌سیان نه‌یانده‌زانی که چۆن و چه‌ند بیریان ده‌که‌م. له ناخما زه‌نگێک به‌رده‌وام ئاگاداری ده‌کردمه‌وه که له سه‌عات سفر نزیک ده‌بیته‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا که یه‌کجار زۆر بیرم ده‌کردن، جگه‌ره‌شم زۆر ده‌کێشا. شه‌وه‌که‌ی که جگه‌ره‌که‌م کوژانده‌وه و بیری ساته‌کانی له‌دایکبوونی شانتیم که‌وته‌وه، گڕێک له ده‌روونم به‌ربوو، مه‌حاڵه گڕی باوه‌گوڕگوڕی پێ بگات. له‌ناو ژووری منداڵبووندا باوه‌شم به (هه‌تاو)دا کردبوو که چه‌ند سه‌عاتێک بوو به ده‌م ژانێکی پیرۆزه‌وه ده‌یناڵاند. دواساته‌کانی ژانه‌که‌ی هێنده سه‌خت بوو، که ئیدی به‌رگه‌ی نه‌گرت و ده‌گریا. به‌ڵام که ده‌شگریا به بێده‌نگی ده‌گریا. ده‌مزانی پێی شه‌رمه بگری و ده‌مزانی له‌و ساته پڕ له ژانه‌دا ئه‌شکه‌نجه‌کانی زیندانی بیر ده‌که‌وێته‌وه. له دوا چرکه‌دا، ته‌ماشایه‌کی پڕ له نهێنی و خۆشه‌ویستی قووڵی کردم و گووتی:
– (هه‌ڵگورد) ، ته‌واو، به‌رگه ناگرم، ده‌مرم!
– قسه‌ی وا مه‌که! تۆ هه‌رگیز نامری!
– ناتوانم، زۆر سه‌خته، ژانه‌که‌م زۆر سه‌خته!
– (هه‌تاو) ئه‌م ژانه پیرۆزه، هه‌ر ئێستا منداڵێکمان ده‌بێت، خۆت ناوی بنێ، حه‌ز ده‌که‌ی ناوی بنێین چی!؟
– (شاکار).
ده‌ستم له ژێر سه‌ریا بوو، ده‌مم له نزیک گوێیه‌وه بوو، قسه‌م بۆی ده‌کرد و دڵیم ده‌دایه‌وه و جارجاریش نه‌رمه ماچم ده‌کرد. نیو خوله‌کی نه‌خایاند له دوای ناونانی، (شاکار) هاته دنیاوه. په‌رستاره فریشته‌ئاساکه هه‌ر به ڕووتی و به هاوڕێ منداڵه‌که‌وه شاکاری دایه ده‌ستم، گووتی: ئه‌م کچه چه‌ند جوانه ده‌ڵێی فریشته‌یه، من فریشته‌یه‌کم هه‌یه زۆر له‌م ساوایه ده‌چێت ناوی (شانتی)یه. ئیدی (شانتی) بوو به نازناوی (شاکار)ی کچمان و لای خۆشمان زیاتر له فریشته‌یه‌ک ده‌چوو، نه‌ک له مرۆڤ. یه‌که‌مین ماچی من کردم و ئینجا له‌سه‌ر سنگی دایکی دامنا. (هه‌تاو)یش ماچی کرد و بروسکه‌یه‌ک له چاوه‌کانی تیشکی دایه‌وه، بریسکانه‌وه‌یه‌ک پڕیشکی خۆریشی نه‌ده‌گه‌یشتێ. هه‌ردوکمان به سه‌رسامییه‌کی خۆشیئامێزه‌وه له‌و موعجیزه‌یه‌مان ده‌ڕوانی که په‌رییه‌که و له شێوه‌ی ساوایه‌ک خۆی ده‌نوێنێ و بووه‌ته منداڵی ئێمه. ساتێکی بێئه‌ندازه ناوازه بوو، ساتێک که ئیدی من بووم به باوک و ئه‌ویش به دایک.
باوکایه‌تی هه‌ستێکی نوێ بوو، له‌چرکه‌ی له‌دایکبوونی ئه‌و منداڵه‌وه ئاوێزانم بوو. سات به سات گه‌وره ده‌بوو، وه‌ک نه‌مامێکی به‌ژنزراڤی خۆشه‌ویستی باڵای ده‌کرد و تا ده‌هات زیاتر به‌ره‌و ئاسۆ بڵندی ده‌کردمه‌وه. که ئه‌و یادگارییه‌م بیر که‌وته‌وه، به بێده‌نگی و بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکه‌م، چه‌ندین ڕیزه فرمێسک به‌لاچاوه‌کانمدا هاتبووه خواره‌وه و سه‌رینه‌که‌می خوساندبوو. ویستم ته‌له‌فۆن بکه‌م، په‌شیمان بوومه‌وه و گووتم ئێستا ئه‌وان نووستوون و له شیرین خه‌ودان، با خه‌ویان نه‌زڕێنم.
زه‌نگه‌که هه‌راسانی کردبووم و ده‌یگووت دوو هه‌فته‌که دوو کاتژمێری ماوه. چوومه سه‌ر کاره‌که‌م و ئه‌و ڕۆژه له نێو ژووری سه‌رنووسه‌ردا کۆبوونه‌وه‌مان هه‌بوو. له‌به‌ر ده‌نگی زه‌نگه‌که‌ی ناوه‌وه‌م، ئاگام له گفتوگۆی نێو کۆبوونه‌وه‌که نه‌مابوو. (شوان) به کامیراکه‌ی وێنه‌یه‌ک و دووان و سیانی گرتم، پێم گووت:
– ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده وێنه‌م ده‌گری، بۆ سبه‌ینێ له ڕۆژنامه بڵاوی ده‌که‌یته‌وه، یان بۆ کۆڕی ماته‌مینییه‌که‌متانه.
(شوان) پێکه‌نی، منیش بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌که‌ی ناخم نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه، ده‌ستم به پێکه‌نین کرد و مژم له جگه‌ره‌که‌م ده‌دا. سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌که‌مان، تا بڵێی تووڕه، به‌ڵام تا دڵ بخوازێ دڵپاک و سه‌رڕاست و قسه‌له‌ڕوو بوو. دوکه‌ڵی جگه‌ره‌که‌م بێزاری کردبوو، بۆیه یه‌کسه‌ر و به بێ پێچ و په‌نا گووتی:
– ئای (هه‌ڵگورد) ده تووخوا به‌سه، ئه‌م جگه‌ره‌یه چی بوو نه‌بڕایه‌وه، خۆ به دوکه‌ڵی جگه‌ره ده‌مانکوژی.
زه‌نگه‌که زۆر بڵند لێی دا، دوو مژم لێی دابوو، جگه‌ره‌که‌م له نێو ته‌پڵه‌که‌که‌دا کوژانده‌وه و نه‌مزانی وه‌ڵامی سه‌رنووسه‌ر ده‌ده‌مه‌وه یان به‌رسڤی زه‌نگه‌که، گوتم:
– ئه‌ما دوا جگه‌ره‌م بوو، ها ئه‌ه، ئیتر هه‌رگیز جگه‌ره ناکێشم.
ئیدی له دوای خامۆشکردنی جگه‌ره‌که‌وه نه‌متوانی ناوی بنێم زه‌نگ، چونکه ده‌نگه‌که‌ی له ته‌قینه‌وه مه‌زنه‌که ( بیگ بانگ)، ده‌چوو. ئه‌و بیگ بانگه‌ی، که گێتی خوڵقاند و هه‌موو شتێک له‌وه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد. له‌گه‌ڵ بیگ بانگه‌که‌دا، ئیدی من به‌رگه‌که‌م فڕێدابوو، چووم له ئاسمان و له دووری و به‌رزی سه‌د مه‌ترێکه‌وه ده‌مڕوانییه هه‌موو شتێک.
هه‌موویان شڵه‌ژان و پرشی ئاگر و باروت له په‌نجه‌ره‌کانه‌وه ده‌هاته ژووره‌وه. (سه‌رنووسه‌ر) و (شوان) و هاوڕێیانی ترم پڕیشکیان به‌رکه‌وتبوو، که‌چی هاواریان ده‌کرد و ده‌یانگووت: کوڕینه فریاکه‌ون وابزانم (هه‌ڵگورد) نه‌ماوه.
زۆر سه‌یر بوو به لامه‌وه که هێنده به ڕوونی هه‌موو شتێکی ئه‌و ڕووداوه له‌سه‌ره‌وه‌وه ده‌بینم و ته‌نانه‌ت ده‌یانبینم به‌دیار کڵێشه‌که‌ی منه‌وه دانیشتوون و په‌ژاره له چاویانه‌وه ده‌بارێت. سه‌رنووسه‌ر به ده‌ستی ڕاستی ده‌ماری ده‌سته‌چه‌پی منی گرتبوو، تابزانێت دڵم لێده‌دات؟ (شوان) گوێی نابوو به سنگمه‌وه تا بزانێ هه‌ناسه‌م ماوه. یه‌کێکیان ده‌یانگووت ماوه و ئه‌ویتر ده‌یگووت نه‌ماوه. دیمه‌نی لاشه‌که‌ی خۆم و په‌ژاره‌ی هاوڕێکانمم به‌جێهێشت، تا بزانم له‌ولاتر چی ده‌گوزه‌رێ. جاده‌که‌م بینی خه‌ڵتانه له خوێنی به‌شه‌ر، ئاوڕی ڕاست و چه‌پی ئاسمانه‌که‌ی خۆمم دایه‌وه بینیم چه‌ندین که‌سی دیکه‌ش وه‌کو من له‌تاو ئه‌و ته‌قینه‌وه گه‌وره‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مرن، زه‌مینیان جێهێشتووه و به ڕووتی، به بێ به‌رگی جه‌سته‌یان په‌نایان بۆ ئاسمان بردووه. هه‌موومان، ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ڕووت بووین و به‌رگه‌کانی خۆمان ده‌بینی شل و شێواو له‌و ناوه که‌توون و خه‌ڵتانی خوێن و قوڕن. به‌رگه‌که‌ی من هه‌ر باش بوو، ته‌نها یه‌ک پارچه‌ی بچووکی به‌رکه‌وتبوو، که له ئاستی چه‌پی سه‌رسنگ، ڕێک له سه‌ر خورپه‌ی دڵم، دڕاوێکی تێدا بوو. ئه‌گه‌رچی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌م ده‌دی، که‌چی زۆر دڵشاد بووم به‌وه‌ی که ڕۆحم سه‌لامه‌ته و ته‌نها به‌رگی جه‌سته‌مه که‌وتووه و فڕێ دراوه له‌و ناوه. ده‌مگووت به‌س نییه خێرا فریا که‌وتم بێمه ئاسمان. هه‌ر ئه‌مبولانس بوو ده‌هات و پڕیان ده‌کرد له کوژراو و بریندار. لاشه‌که‌میان خسته نێو مه‌یتخانه‌که‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادییه‌وه و له‌پاڵ هه‌شتا لاشه‌ی تردا دایاننا.
دیمه‌نی مه‌یتخانه‌که سه‌یر و سامناک بوو، زۆر گوناهیش بوون ئه‌و به‌رگانه‌ی که له‌وێ فڕێدران. من به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه سوپاسی کڵێشه‌که‌ی خۆمم کرد و پێم گووت: چل‌و شه‌ش ساڵ، له چه‌ندین وڵاتی دنیابووم و تۆ هه‌ر ماڵی ڕۆحم بوویت و سوپاس که ئه‌و ماوه‌یه به‌رگه‌ی ئازاره‌کانی منت گرت. من پێم وابوو کێشه‌کان له جوگرافیادان، دواتر زانیم له مێژووی ڕۆحماندان و له ئێمه جیانابنه‌وه. یه‌ک به یه‌ک جوگرافیاکانم به‌جێده‌هێشت تا مێژوویه‌کی تر بۆ خۆم دروست بکه‌م. له که‌رکووکه‌وه بۆ تاران، له ئێرانه‌وه بۆ پاکستان، له دیمه‌شقه‌وه بۆ به‌یروت، له ئه‌سته‌مبوڵه‌وه بۆ بوخارست، له بێرنه‌وه بۆ به‌رلین، له ڕۆماوه بۆ ڤییه‌نا و دواتر بۆ چه‌ندین شوێنی تر و دواجاریش بۆ ستۆکهۆڵم و ئاکامیش بۆ که‌رکووک. دره‌نگ زانیم کێشه‌کان له جوگرافیاکاندا نین و له نه‌خشه‌ی نه‌ستماندان و مێژووی عه‌قڵمان لێیان به‌رپرسیارن.
هاتمه‌وه سه‌ر ئاسمانی مه‌یدانه‌که و بینیم له جاران شلۆقتره. بینیم که‌س و کاری هه‌رچی کوژراوه له‌وێ ده‌گرین و سنگی خۆیان ده‌کوتن. له‌ناو ئه‌وانه‌دا خوشکه‌مم دی که ئارامی له‌به‌ر بڕواوه و له‌تاوا جله‌کانی خۆی له‌به‌ریدا پارچه‌پارچه کردووه. که به‌و شێوه‌یه بینم زۆر خه‌مبار بووم، هه‌ر هاوارم ده‌کرد که بێده‌نگ بێت و نه‌گریت، ئه‌و گوێی له ده‌نگی من نه‌بوو. هاوارم ده‌کرد ئه‌وه‌تام من لێره‌م له ئاسمان، ئه‌وه‌ی که کوژرا ته‌نها جه‌سته‌که‌مه، منی تێدا نیم، من جه‌سته‌که‌مم به‌جێهێشتووه و له‌ناوی نیم، به‌ڵام مه‌خابن ئه‌و ده‌نگی منی ڕۆح، یان سه‌دای ڕۆحی منی نه‌ده‌بیست.
ئه‌گه‌رچی له‌بیرم نه‌چووبووه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر گه‌وره‌یی ڕووداوه‌که نه‌په‌رژام بچمه کن (هه‌تاو) و (شانتی) و بزانم له‌کن ئه‌وان چ باسه و چۆن ڕووبه‌رووی ئه‌م ڕووداوه ده‌بنه‌وه. ئیدی دوو هه‌فته‌که ته‌واو بوو بوو، منیش ڕۆحم له زیندانی جه‌سته‌مدا ئازاد بوو بوو، ده‌متوانی به چاوتروکانێک بچمه لایان و بیانبینم. به‌ڵام ده‌ترسام ئه‌وانیش وه‌کو خوشکه‌که‌م نه‌مبینن و بگریه‌ن و شیوه‌ن بکه‌ن. بیرم که‌وته‌وه که هه‌تاو له دواچیرۆکی خۆی ڕێک باسی ئه‌م دۆخه‌ی کردووه، دڵنیابوومه‌وه که هه‌تاو له زمانی ڕۆح تێده‌گا و ده‌نگی زه‌نگی گیان ده‌بیستێ. بۆیه بڕیارم دا سه‌رێک له لاشه‌که‌م بده‌مه‌وه و دوای ئه‌وه بچم سه‌ر له کچه خۆشه‌ویسته‌که‌م و هاوسه‌ره‌که‌م بده‌م که له وڵاتی خوودان.
له مه‌یتخانه‌که‌دا براکه‌مم بینی به‌کوڵ ده‌گری به‌سه‌رمدا و براڕۆ ده‌کات، دوای ئه‌و خوشکه‌زاکانم و خوشکانم. ده‌مزانی ده‌نگی من نابیستن، بۆیه به خه‌مبارییه‌وه ته‌ماشام ده‌کردن و منیش له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌گریام. چاوی هه‌موویان ببووه ده‌ریایه‌کی مه‌نگ و به سه‌رسامییه‌وه ده‌گریان و منیش زۆر گریام، به‌ڵام من بۆ ئه‌وان ده‌گریام، چونکه من ئازاد بووبووم و ئه‌وان هێشتا دیل بوون. ئه‌وان هێشتا گیرۆده‌ی ده‌ستی ژیان بوون، ژیانێکی بێهوده له شارێکدا که له تابووت ده‌چێ. چ ئه‌سته‌مه به ڕۆح و کڵێشه‌که‌یه‌وه هه‌رده‌م له نێو تابووتی نابووتدا بیت. بینیم لاشه‌که‌یان شۆرده‌وه و کفنیان کرد. خوشکه‌کانم ده‌گریان و ده‌یانویست کفنه‌که بدڕێنن تا هیچ نه‌بێ یه‌ک چرکه‌ی تر چاویان پێم بکه‌وێ، که‌سانی دی ده‌ستیان ده‌گرتن و نه‌یانده‌هێشت نزیکی لاشه‌که‌م بکه‌ون. ئینجا به‌ره‌و گۆڕستان کڵێشه مردووه‌که‌یان به‌ڕێ خست، منیش هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵیان بووم و له‌و سه‌مه‌ره‌یه‌م ده‌ڕوانی که له شاره‌که‌مدا ڕووده‌دات. یه‌ک به یه‌ک لافیته ڕه‌شه‌کانم خوێنده‌وه که له‌به‌ر ده‌رگای ماڵه‌کان و سه‌رکۆڵان و به‌رمزگه‌وت و سه‌رشه‌قامه‌کاندا داکوترابوون. له پڕ ناوی خۆمم خوێنده‌وه. نازانم بۆچی ڕاچڵه‌کیم، ئه‌گه‌رچی ده‌مزانی جه‌سته‌که له هه‌وه‌ڵ چرکه‌ی بیگ بانگه‌که‌وه مردووه. ده‌شێ ئه‌و ڕاچڵه‌کینه بۆ ئه‌وه بووبێ که زۆر به ناهه‌قم ده‌زانی پێش ئه‌وه‌ی نیوو سه‌ده بژیم، جه‌سته‌م ماڵئاوایی لێکردم و نه‌یتوانی هیچ نه‌بێ چوارساڵی دیکه به‌رگه‌م بگرێ. هیچ نه‌بێ تا پرۆژه‌کانم ته‌واو کردبا و ئه‌و کتێبه‌ی که ده‌مویست بینوسم ته‌واوم کردبا. یان ڕه‌نگه هۆی ئه‌وه بێ له‌به‌ر ته‌مه‌نی (شانتی) وا نیگه‌ران بم و لۆمه‌ی جه‌سته‌م بکه‌م که نه‌یتوانی هیچ نه‌بێ تا ئه‌و کاته‌ی فریشته‌که‌م هه‌ندێ گه‌وره ده‌بێت و ده‌یخه‌مه سه‌ر سکه‌ی ژیان، جێگه‌ی ڕۆحم بکاته‌وه. که لافیته‌که‌م خوێنده‌وه تۆزێکی تر گریام. ته‌رمه‌که‌م به‌ره‌و گۆڕستان به‌سه‌ر شانی ئازیزانمه‌وه بوو. که‌س نه‌مابوو له که‌س و کارم له‌وێ نه‌بێت، چه‌ند سه‌یر بوو به‌لامه‌وه، کاتی زه‌ماوه‌نده‌که‌ی خۆم و (هه‌تاو)م بیرکه‌وته‌وه، له لای ئێمه ته‌نها له شایی و له شین ئاوا هه‌موو خزم و خوێش ده‌سته‌وایی ده‌که‌ن و هاوبه‌شی ده‌که‌ن. جیاوازییه‌که‌ی ئه‌وه بوو، له شاییه‌که‌مدا پێده‌که‌نین و له شینه‌که‌مدا ده‌گریان.
گه‌یشتینه گۆڕستان، نازانم کوێ‌ڕا فریاکه‌وتبوون گۆڕێکی ئه‌وه‌نده قووڵ هه‌ڵکه‌نن، له‌و ساته‌دا پێکه‌نینم به کولتووری خۆمان ده‌هات که له هه‌موو شتێکدا خاو و خلیچن، که‌چی بۆ له‌گۆڕنانی مردوو ئه‌وه‌نده گورج و گۆڵ و خێران. له‌و کاته‌دا بیرێکم بۆ هات و له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌مگووت هه‌ق وایه کورد له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌لانی دیکه‌ی دنیا له مردووناشتندا پێشبڕکێ بکات و دڵنیام ده‌یباته‌وه. هه‌ر هێنده‌ی بڵێی یه‌ک، دوو، سێ، جه‌سته‌که‌میان به خاک سپارد. له‌و ساته‌دا که خاکه‌که‌یان به‌سه‌ردا ده‌کردم، زۆر هه‌ستم به ئارامی کرد، چه‌ند باشه که له‌که‌رکووک نێژرام. ئه‌مه نیوه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی هه‌تاو بوو، که چه‌ندین جار ده‌یپرسی بۆ ئه‌وه‌نده به که‌رکووکه‌وه په‌یوه‌ستی و بۆ هێنده حه‌ز ده‌که‌ی له که‌رکووک بژین. سه‌یره، ئێمه ده‌ڵێی بۆ مه‌رگ ده‌ژین، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ژیان بمرین. که لاویش بووم بیرم له‌و ده‌سته‌واژانه ده‌کرده‌وه که فێریان ده‌کردین و وایان ده‌کرد مه‌رگمان له لا پیرۆزتر بێت له ژیان. من زوو ده‌رکم به هه‌ڵه‌ی ئه‌و بێژه‌یه کرد، بۆیه ژیانم خۆش ده‌ویست.
که ته‌ڵقینه‌که‌یان خوێنده‌وه و هه‌مووان فاتیحایان بۆ گیانم خوێند، من له‌سه‌ره‌وه چێژێکم پێگه‌یشت. که ئه‌وان گۆڕستانه‌که‌یان به جێهێشت، منیش دوای تاوێکی کورت ئه‌وێم به جێهێشت. چه‌ند چاکه که ئێستا به‌چاوتروکانێک ده‌گه‌مه لایان و به دیداریان ده‌گه‌م. ئه‌مه کۆتایی دووهه‌فته‌که‌یه و ده‌بێ بیانبینم. ئه‌وێم به‌جێهێشت و له ستۆکهۆڵم خۆمم بینییه‌وه. مه‌خابن که هه‌ر خۆم خۆمم ده‌بینی و که‌س نه‌یده‌بینم. به‌ڵام منیش مه‌به‌ستم له هاوسه‌ره‌که‌م و کچه‌که‌م بوو، ده‌مزانی ها ئێستا، ها ساتێکی تر هه‌واڵیان پێده‌ده‌ن.
شانتی ته‌ماشای فیلمی کارتۆنی ده‌کرد له ژووره‌که‌ی دیکه، هه‌تاویش دانیشتبوو به دیار ته‌له‌فۆنه‌که‌وه. هه‌موو ڕۆژێ کاتژمێر یانزه ته‌له‌فۆنم ده‌کرد، دیار بوو له دواکه‌وتنی من نیگه‌ران بوو بوو.
زه‌نگه‌که لێیدا، زۆر به خێرایی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی هه‌ڵگرت و خێرا گووتی: (هه‌ڵگورد)، ئه‌وه بۆ دواکه‌وتی، چاوه‌ڕوانی ته‌له‌فۆنت بووم. به‌ڵام خێرا ده‌نگوڕه‌نگی گۆڕا و، هاواری کرد: به ڕاستیته، که‌ی ته‌قینه‌وه ڕووی داوه؟ سه‌عات یانزه؟ له کوێ؟ چۆن؟ به ڕاستیته برینداره؟ ڕاستم پێ بڵێ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر برینداره خۆی بۆ ته‌له‌فۆنی بۆ نه‌کردم. ده‌باشه، بچۆ بۆ نه‌خۆشخانه و خێرا له‌وێوه ته‌له‌فۆنم بۆ بکه و ته‌له‌فۆنه‌که بده ده‌ستی خۆی با قسه‌م له‌گه‌ڵ بکات، ئه‌گه‌ر به ته‌نها یه‌ک وشه‌ش بێت، تا دڵنیابم.
هه‌ستم به له‌رزینی هه‌موو جه‌سته‌ی (هه‌تاو)کرد، من له‌ناو ژووره‌که بووم و نه‌یده‌بینیم. ته‌له‌فۆنه‌که‌ی داخست و به کوڵ گریا، دراوسێکه‌یان هاته لای و لێی پرسی چی ڕوویداوه ، ئه‌و به‌ده‌م قوڵپی گریانه‌وه ته‌نها توانی وشه‌ی ته‌قینه‌وه ده‌رببڕێت.
دیسانه‌وه ته‌له‌فۆن کرایه‌وه، ئه‌مجاره‌یان ڕاستییه‌که‌یان پێگووت: پێویسته بێیته‌وه بۆ کوردستان، مه‌خابن له ته‌قینه‌وه‌که‌دا (هه‌ڵگورد) گیانی له‌ده‌ست دا. له ڕاستیدا ده‌بوایه بڵێن (هه‌ڵگورد) جه‌سته‌ی له ده‌ستدا، چونکه گیان له ده‌ست نادرێ، ئه‌وه جه‌سته‌یه له ده‌ست ده‌چێ و له‌به‌ر چاو ون ده‌بێ. (هه‌تاو) خۆی ئه‌مه‌ی باش ده‌زانی و له دواچیرۆکیدا به‌وردی گوزاره‌ی لێکردووه، ئیدی نازانم بۆ له‌و کاته‌دا ئه‌و ڕاستییه‌ی له‌بیرچووبووه و هه‌ر ده‌گریا و هه‌ردووچاوی بووبووه دوو گۆمی خوێن.
(شانتی) که هه‌ستی به گریانی دایکی کرد، فیلمی کارتۆنی به‌جێهێشت و هات و به نیگه‌رانییه‌وه ده‌یپرسی دایه چی بووه، بۆ ده‌گرییه‌ی؟
– ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ کوردستان، ته‌له‌فۆنیان کرد، دایکم نه‌خۆشه و ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه.
– نا، ناگه‌ڕێینه‌وه، ئه‌ی تۆ نه‌تگووت یه‌ک مانگ لێره ده‌بین، ئێستا دوو هه‌فته‌یه لێره‌ین. هێشتا دوو هه‌فته‌مان ماوه.
– ده‌بێ بڕۆینه‌وه کچی خۆم. تۆ بچۆ ته‌ماشای کارتۆن بکه، تا تکیتی فڕۆکه‌کان جێبه‌جێ ده‌که‌م.
(هه‌تاو) له به‌ر فرمێسک چاوی نه‌یده‌بینی و نه‌یده‌زانی چی بکات. ته‌له‌فۆنی بۆ (کوێستان)ی هاوڕێی کرد: (کوێستان) له که‌رکووک ته‌قینه‌وه بووه و هه‌ڵگورد کوژراوه، ده‌بێ سبه‌ینێ بگه‌ڕێینه‌وه. تکایه یارمه‌تیم بده و تکیتی فڕۆکه‌که‌مان بۆ بگۆڕه.
له هه‌تاوێک ده‌چوو ئاوا بووبێ، په‌ژموورده و شێواو. به بێده‌نگی ده‌گریا تا (شانتی) هه‌ست به کاره‌ساته‌که نه‌کات. منیش له‌نێو ژووره‌که‌دا به نادیاری باوه‌شم پێداکردبوو ماچم ده‌کرد و دڵخۆشیم ده‌دایه‌وه. ئه‌و ده‌مه‌ی که من له‌باوه‌شم ده‌گرت به کوڵتر ده‌گریا، دیار بوو یادگارییه‌کانی سه‌ره‌تای ئه‌وینداری بیرده‌که‌وێته‌وه. حه‌سره‌ته‌کان و ئازاره‌کانی ژیانی نامۆیی و ژیانی دووره‌وڵاتیمانی بیرده‌که‌وێته‌وه. نیوکاتژمێری نه‌برد، ده‌سته‌یه‌ک له هاوڕێ دڵسۆزه‌کانی به خۆشه‌ویستی خۆیان گه‌مارۆیان دا و ده‌ستیان کرده دڵدانه‌وه‌ی. من له‌و کاته‌دا که ئه‌وان له‌وێ بوون، دڵنیابوومه‌وه که له‌نێو دڵسۆزه‌کانی خۆیه‌تی ژووره‌که‌م به‌جێهێشت و چووم بۆ لای (شانتی) و له ته‌نیشتی دانیشتم و ده‌ستم له ملی ئاڵاند و پێکه‌وه ته‌ماشای فیلمی کارتۆنمان ده‌کرد..
ده‌بوو سبه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ کوردستان و له پرسه‌ی مندا دابنیشن. ئه‌و شه‌ش حه‌وت سه‌عاته‌ی که مابوو، هه‌رچی دۆست و هاوڕێمان له (ستۆکهۆڵم) هه‌بوو هاتن بۆ لای (هه‌تاو). شه‌و دره‌نگانێ که هه‌مووان به خه‌مناکییه‌وه ئه‌وێیان جێهێشت ، ته‌نها (هه‌تاو) مایه‌وه ، (شاکار)ی برده ژووری نووستن و منیش له گۆشه‌یه‌کی ژووره‌که ته‌ماشام ده‌کردن، به‌ڵام ئه‌مجاره (شانتی) وه‌ک شه‌وانی تر داوای داهێنانی چیرۆکێکی نوێی له دایکی نه‌کرد. له جێی ئه‌وه له دایکی پرسی:
– دایه، بۆچی ئه‌مڕۆ تۆ ئه‌وه‌نده گریای؟ بۆ هاوڕێکانی تۆ و باوکم هه‌موویان هاتن بۆ لات و ئه‌وانیش و تۆش ده‌گریان؟ بۆچی سبه‌ینێ ده‌بێ بڕۆینه‌وه بۆ کوردستان، ئه‌ی تۆ نه‌تگووت مانگێک لێره ده‌بین، ئێستا دووهه‌فته‌یه نه‌ک مانگێک، هێشتا تێر مه‌له‌م نه‌کردووه؟
– (شانتی) گیان، من ده‌مه‌وێت ڕاستییه‌کت بۆ بگێڕمه‌وه و باش گوێ له دایه بگره.
– باشه، ده‌ه‌زانم ده‌بێ شتێکم بۆ بگێڕیته‌وه. سوپاس که بۆم ده‌گێڕیته‌وه.
– (شانتی) گیان، تۆ ته‌مه‌نت هه‌شت ساڵه و هه‌ندێ شت هه‌یه له داهاتوودا تێی ده‌گه‌یت، به‌ڵام زۆر شتیش هه‌یه، که ئێستاش ده‌توانی لێی تێبگه‌یت.
– ده باشه بۆم باس بکه، دایه.
– تۆ ده‌زانی مرۆڤ ئه‌گه‌ر بشمرێت، ڕۆحه‌که‌ی به زیندووی ده‌مێنێته‌وه و ده‌چێته ئاسمان.
– ئم، ده‌زانم.
– ده‌بێته ئه‌ستێره و بۆخۆی له ئاسمان ده‌دره‌وشێته‌وه.
– ئم، ده‌زانم مامۆستاکه‌شمان ئه‌وسا که له باخچه‌ی منداڵان بووین وای گووت.
– ئافه‌رین، که‌واته ئێستا ده‌زانی مردن چییه؟
– به‌ڵێ.
– ئه‌گه‌ر مرۆڤێ دیاریش نه‌مێنێت، ئه‌وه ته‌نها جه‌سته‌که‌یه‌تی نه‌ماوه، ڕۆحه‌که‌ی له ئاسمانه.
– دایه که‌واته ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێرانه‌ی ئاسمان ڕۆحی ئه‌وانه‌ن که مردوون.
– (شانتی)، له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر من و تۆش بمانه‌وێت بابه ببینین ته‌ماشای ئاسمان ده‌که‌ین.
– بۆ؟! دایه.. بۆ باوکم مردووه؟ ئه‌ی دوێنێ به ته‌له‌فۆن قسه‌مان له‌گه‌ڵ نه‌کرد؟
– ئه‌مڕۆ که‌سێکی خۆکوژ له نێو لۆرییه‌کی گه‌وره خۆی ته‌قاندۆته‌وه. ته‌قینه‌وه‌که له (که‌رکووک) ڕووی داوه، له‌و کاره‌ساته‌دا سه‌دان که‌سی تریش به‌رکه‌وتوون و بابه‌ش به‌رکه‌وتووه و ته‌واوبووه.
– به ڕاستی؟ باوکم ئێستا مردووه؟ که‌رکووکیش به‌و ته‌قینه‌وه‌یه وێران بووه؟!.
(شانتی) هه‌شت ساڵه فرمێسکه‌کانی یه‌ک به دوای یه‌ک هه‌ڵده‌وه‌رین و ئه‌وه‌ی که ناڕه‌حه‌تی کردم مردنی خۆم نه‌بوو، ته‌نانه‌ت گریانه‌که‌ی ئه‌و فریشته هه‌شت ساڵه‌یه‌شم نه‌بوو، به‌ڵکو پرسیاره مێژووییه‌کانی بوو.
– دایه، ئیدی قه‌ت بابه نابینینه‌وه؟
– کچم چۆن نایبینییه‌وه، ئه‌ی باسی ڕۆحم بۆ نه‌کردووی، له‌وانه‌یه ئێستا له‌نێو ئه‌م ژووره‌دا له‌گه‌ڵمان بێت.
که ئه‌م قسه‌یه‌ی کرد، من پێکه‌نیم و زانیم هه‌ستی به بوونم کردووه له نێو ژووه‌ره‌که‌دا. (شانتی)ش هێمنتر بووه‌وه و به‌ئارامییه‌وه ته‌ماشای بۆشایی ژووره‌که‌ی ده‌کرد. هه‌ردووکیان وه‌ک من بێده‌نگ بوون و، (شانتی) هێدی هێدی خه‌وی لێکه‌وت و (هه‌تاوی)ش چاوه‌کانی لێکنابوو، منیش وه‌ک فریشته به دیار (هه‌تاو) و فریشته‌که‌مه‌وه دانیشتبووم و ته‌ماشام ده‌کردن. له‌وساوه، ئیدی له هه‌موو کاتێک و له هه‌موو شوێنێکدا له‌گه‌ڵیانم. زوو زووش سه‌ر له (که‌رکووک) ده‌ده‌مه‌وه. ئاخر (باوه‌گوڕگوڕ) ته‌واو له‌و ئاته‌شگه‌یه ده‌چێت، که یه‌که‌مین په‌رستگای ڕۆحم بوو، له یه‌که‌مین سوڕی ژیانمدا، ئه‌و ده‌مه‌ی که په‌یام ی خۆشه‌ویستیم به سه‌رزه‌میندا ده‌به‌خشییه‌وه. چه‌ند شادمانم، که له‌و ئاته‌شگه‌یه‌وه هه‌ڵفڕیم، به بێ ئه‌وه‌ی له‌خاچیش درابم!
كەركوك – هەولێر
19/9/2008