میدیاو دەسەڵات …..كۆدیدار هێرش رەسوڵ
میدیاو دەسەڵات
كۆدیدار هێرش رەسوڵ
لهبارهی ئهمکتێبهوه: هاوار عهبدوڵڵا
کهرکوکتێبینیەكی كورت بۆ خوێتەران
ئەمەی لپرەدا دەیخوێنیتەوە رانانی ئەم كتێبە نییە بەڵَكو هەوڵێكە بۆ ناساندن و خستنە بەرچاوی زیاتری خوێنەران . بەرای من كارێكی جوان و هەوڵێكی باشە هێنانە قسەی بەشێكی زۆر لە نوسەران و رۆشنبیران و سیاسەتمەدارانی ئەمرۆی كورد سەبارەت بە كاریگەری و پەیوەندییەكانی نپوان میدیاو دەسەڵات لە دوتویی كتێبێكدا
سەجەم ئەم كتێبە پێكهاتووە لە 22 دیداری رۆژنامەنوسی .
لێرەدا ناوی بەشداربووەكانی ئەم كتێبە وەكو ریزبەندی كتێبەكە دەنوسین لەگەڵ نوسینەوەی ئەو دێرە رەشكراوانەی ژێر وێنەكانی بەشداربووانی ئەم دیدارە.
ئاراس فەتاح:" لە ولاتی ئیمەدا چەندین دەزگای رۆشنبییریت هەیە , بەلام پسبۆری تێدا نییە, چەندین زانكۆت هەیە, زانستی تێدا بەرهەمنایەت, چەندین رۆژنامە و گۆڤارت هەیە, رۆژنامە نووسی پسبۆر ئیسیان تپدا ناكات"
ئازاد جندیانی : "ئازادی رادەربرین لە كوردستاندا , لە رۆژنامە حزبییەكانەوە سەریهەڵداوە"
ئاسۆس هەردی : " گەندەڵ و خاوەن بەرژەوەنییە تایبەتەكان ئاستەنگ و گرفتی سەرەكی رۆژنامەنووسن"
بەختیار عەلی: " لە كوریستانداو تەنیا ئەو خەڵكانە دەتوانن بێ كێشە بنوسن كە راستەو خۆ لە سەر نوخبەی سیاسی و نهێنییە ئابورییەكان نانوسن".
ریێبوار كەریم وەلی : "چەند دروستكردنی پردێك بۆ شارێًك گرنگە, هێندەش تەرخانكرنی بودجەیەك بۆ دەربرینی ئازاد گرنگە"
د. سامان فەوزی :" بە هەڵەدا دەچین ئەگەر پێمان وابیێت تەنها یاسای چابەمەنی هەریًمی كوردیستان, كاروباری رۆژنامەنووسی لە هەرێمی كوردستاندا رێكدەخات"
ستران عەبدولا : " باشتر وایە حزب لەجیًی دەركر دنی رۆژنامە پشتیوانی لە دەركەوتنی رۆژنامەو میدیای ئەهلی, سەربەخۆو ناحزبی بكات و پەیوەنییەكی بونیاتنەرانەیا لە گەڵدا دروست بكات"
گۆران عەبدولا :" ئەم ستراكچەرە لە دەسەلاتی سیاسی ك تا ئێًستا یاساكانی سەردەمی بەعسی بۆ بەرێوەردنی كۆمەڵً وەلا نەناوە, ناتوانێ كەلیًَنًیًك دروستن نەكات لە نێوان خۆی و دەنگیًكی چیاواز لە رپتمی خۆی"
ڤینۆس فایق عەبدولا:" حكومەت باوەری بەوە نییە رۆژنامەنووسی دەسەلات بێت, باوەری بەوە نییە رۆژنامەنووسی لە توانایدا بێت بانگەشە بۆ گۆرین بكات"
عەبد عارف: " ئەوانەی بە میدیا دەلێن (دەسەلاتی چوارەم) بچوكی دەكەنەوە بۆ ئاستی سی دەسەلاتەكەی دیكە "
عەدنان عوسمان:" بۆشایی لە نێوان نێوەندی سیاسی و رۆژنامەنووسی لە كوردستاندا زۆرە"
فەرهاد عەونی :" لە روانگەی ئازادی رادەربریندا هەندێجار هاوولاتیان یاخود دەسەلاتی سیاسی تەجاوزیان دەكرێت"
فەرید ئەسەسەرد:" هەلًوێًست وەرگرتن لە مەسەلەی ئازادی رادەربرین بەرژەوەندی و ئایدیۆلۆژیای لە پشتەوەیە"
كاوە محەمەد :"مەرج نییە (دەسەلاتی چوارەم ) لە رێگەی سەندنەوەی ئەو پانتاییە لە رۆژنامەی حزبی بەدیبێًت"
پ.ی. د . كەمال سەعدی :"بۆ ئەوەی میدیا لە كوردستاندا ئازاد بیًت و ببێًتە دەسەلاتی چوارەم بەباشترین شت ئەوەیە سیستمی وەرگرتنی مۆلًَەتی پێشینە لا ببردرێًت:
مەریوان وریا قانع :" دەسەلات لەمرۆدا بەو رادەیەی جاران لەسەر ستراتیژیەتی بیًدەنگكردنی دەنگە رەخنەییەكان كارناكات, بەلًكو لەسەر ستراتیژیەتی بێنرخكردنی ئەو دەنگانە كاردەكات"
د. مەگدید سەپان:" لە قسەكردن تەواو ئازادین, نەمزانیوە كەسێك لەسەر قسەكردن, لەم دوو ساڵەی دوایی گیرا بێ"
مەلا بەختیار:"سەرەرای ئەو سنورانەی لەسەر ئازادی هەیە, وەكو تسَستی ئازادی لە رۆژنامەی ئەهلیدا ە تێًكستیًكی باشی دەزانم "
د. محەمەد دلێر ئەمین: " رۆژنامەی ئازاد , ئەركی گەورەو مێژوویی لە ئەستۆیە"
مەم بورهان قانع :" بوونی پەیمانی شەرەفی كاری رۆژنامەنووسی, تاكە پێوەری نییە بۆ چەسپاندنی بنەماكانی ئەخلاقی رۆژنامەنووسی لە میدیای كوردیدا "
نەژاد عەزیز سورمێ :" ئازادیی را دەربرین لە رۆژنامەنوسی كوردی دا هەبووە , هەندیجار, چونكە یاسایەك بۆ ئەو مەبەستە لە كۆری نەبووە ئەو ئازادیە گەیشتووەتە رادەی سنور بەزاندنیش"
نیهاد جامی:" لە پشت رۆژنامەی ئەهلییەوە پرۆژەی نوقم بوو لە ناو حزب دەبینین , ئەوانە گەمەیەكی سیاسی دەكەن"
زانیاری له بارهی ئهم کتێبه:ناوی کتێب:میدیاو دهسهڵات
بابهت: کۆدیداری ڕۆژنامهنووسی
ئامادهکار:هێرش رهسوڵ
پیتچنین:ئامادهکار + بهشداربوان
ههڵهبری تایپ و مۆنتاژ" تهها حهمه نوری
دیزاینی بهرگ: سۆران عهبدوڵڵا نهقشهبهندی
کاریکاتێرهکانی بهرگ: هونهرمهند تائر البدری
فۆتۆکان: ئهرشیفی رۆژنامهی چاودێر،سۆران>بابۆڵی،ئامادهکار
تیراژ: 2000 دانه
سهرپهرشتی چاپ: سهردهشت حهمه سالع
چاپی یهکهم
ژمارهی سپاردن:(2242(ی ساڵی2008ی وهزارهتی رۆشنبیریی دراوهتێ