چاوه‌کانی ( ره‌خنه‌ی چاو‌دێر )*….!…..سابیر سدیق
چاوه‌کانی ( ره‌خنه‌ی چاو‌دێر )*….!
له‌م به‌یانیه ته‌ماوییه‌دا.. گه‌ر چی که‌مێک دره‌نگه
به‌ر له هه‌موو شت ، ده‌خوازم به با یه‌کی عهتراویدا
پشکوتن و پیرۆزبایی ( دوانزه‌هه‌مین ڤێستیڤاڵی گه‌ڵاوێژ ) بنێرم…
……………………..
به‌ڕێز….
من هه‌میشه به ئۆمێدهوه له بێده‌نگی خۆما دێم و ده‌چم ، مه‌گه‌ر جار جار به‌زه‌حمه‌ت
شه‌راب بتوانێ بمهێنێته قسان .
له بواری نوسینیشدا..تا ئه‌م عومره
به هه‌موو هاڕه‌کردنی چاوهڕونیهکانمهوه
به هه‌موو کوژاندنه‌وه و . ، داگیرسانهوهکانمهوه
به گژ گرژی و سادهییهکانمهوه …
له چه‌ند نامه‌یه‌کی سپی و ڕوون به‌ولاوه ، بۆ چه‌ند هاوڕێیه‌کی هه‌ڵبژارده ، هه‌رگیز قه‌ڵه‌مم وه‌سه‌ر کاغه‌ز نه‌ناوه . به مه‌به‌ستی جۆرێک له جۆره‌کانی نوسین…جگه له ته‌رجومه کردنی ؛
ره‌نگه ئاڵۆزه‌کانی ته‌نیایی
هه‌ناسه حه‌رامه‌کان و
خورپه‌کانی غوربه‌ت وو
گشت حاڵه‌ته جوانه‌کانی ئینسان نه‌بێت .! که ئه‌ویش (شیعره )..!
****
شیعر وایکرد.. له گۆڕه‌پانی شه‌ڕی گومانه‌کاندا ،
له دڵی خۆمدا..بنه‌مای ئه‌و یاسایانه خهتمکهم ، که ره‌وتی دیارده‌کانیان له ئه‌ستۆدایه
وایکرد.. که که‌ناره‌کانی خه‌یاڵ و ، به‌رزاییه‌کانی مه‌حاڵ ، بخهمهژێر پرسیاره‌کانی خۆمه‌وه‌و
بێ گرفت .. جوڵه‌و سه‌ما عهشقاوییهکان ، بکه‌مه سترانی سه‌ر زاری هه‌موان ..
دیسان
ره‌نگه …ئه‌م نوسینه‌ش ببێته نامه‌یه‌کی دی . بۆ که‌سێک هێمن و رووناک و وریا..که‌سێک ..، کاتێک سه‌رقاڵ له گه‌ڵ چهمکهکهنی بێهوده‌ییدا ، ساکار به‌لای قه‌فه‌سی تهیرهکاندا تێده‌په‌ڕێت حه‌زی له وه‌سفکردنی شیعره..
ئه‌و که‌سه (سامی هادی ) ه …..
سه‌رپه‌رشتیاری ( ره‌خنه‌ی چاو‌دێر..)
که هه‌میشه سڵاوێکی دۆستانه له نێوانماندا ئاماده‌یه .
وه‌لێ قه‌ت رێنه‌که‌وتووه ؛ پێکه‌وه قومێ شه‌رابی سێ‌و وه‌خۆین و
شاعیرانه گوێ له دنیایه‌ک حه‌یران و هێندێ سۆزی که‌مان بگرین ..
به‌داخه‌وه..
پێده‌چێت ئه‌م دۆسته سه‌ر قاڵه . چاوه‌کانی روو له کزی بن ، ده‌نا چۆن ( وێنه‌ی من و ..سیمای برای چیرۆک نووس ( سابیر ره‌شید ) لێک جیا ناکاته‌وه ) *
وێنه‌ی من ؛
که له گزنگێکی بریندار ده‌چێ ، له سه‌ر یه‌که‌مین به‌ردی بناغه‌ی بنکه‌ی گه‌لاوێژ… وێنه‌ی من ؛ له یه‌که‌مین تا پێنجه‌مین ڤێستیڤاڵ ،
وێنه‌یه‌کی شیعری ئه‌رخه‌وانی ماندوو بو
به‌ده‌ست وێنه ناشیعریهکانی وشکه‌ساڵی و مه‌وسمی شه‌ڕه‌کانه‌وه .
***
به‌داخه‌وه..
ده‌ترسێم ..چاوه‌کانت شه‌ونخونی به دیار ره‌خنه‌ی چاودێره‌وه کزی کردبن
ده‌نا …
بۆچی !!؟
***
له کۆتا دا ،
هیوادارم وه‌ها نه‌بێت ، چاوه‌کانت دوور له کزی . هه‌میشه گه‌ش و جوان بن . ره‌نگه ئه‌و (هه‌ڵه‌یه) ش له کاتی سه‌رقاڵی کارمهندهکانا ، به کاره هه‌مه جۆره‌کانی ڤێستیڤاڵه‌وه رووی دابێت..
به‌ڵام….
نه‌ده‌بوو به سه‌ر ئێوه‌دا که‌وشه‌ن بکات که ئێوه سه‌رپه‌رشتیارن ، وه‌ک وه‌هاش بوو ../ عورف و عاده‌ت و یاسا و رێسای رۆژنامه‌گه‌ری وه‌هایه…ده‌بوو له ژماره‌ی پاشتر هه‌م پۆزش بهینرایهتهوه، هه‌م داوای لێبووردن له گۆشه‌یه‌ک له گۆشه‌کاندا له ئێمه و له خوێنه‌ران بکرابایه..
ئاخر عه‌زیز م..
رۆحی وه‌رزشی و ئسۆڵی رۆژنامه‌گه‌ری وایه……..
سابیر سدیق
سوید
1دیسه‌مبه‌ر2008
*بڕوانه ره‌خنه‌ی چاو‌دێر ژماره 141ل5 وێنه‌ی من له‌بری سابیررهشید دانراوه
*( چاوه‌کانی ره‌خنه‌ی چاو‌دێر )…نامه‌یه‌کی ئاساییه بۆ سه‌رپه‌رشتیار و هه‌فته‌نامه‌ی ره‌خنه‌ی چاو‌دێر..