
به‌شێكی قه‌یرانی ئێستای ئابووریمان سیسته‌می خواردنی ئه‌مڕۆمانه
به‌شێكی قه‌یرانی ئێستای ئابووریمان سیسته‌می خواردنی ئه‌مڕۆمانه
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن، ئۆكتۆبه‌ری 2008
به‌شی پێنجه‌م
به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ئه‌و دیارده‌یه له نه‌ماندایه و بار‌و دۆخه‌كه وا خراپ بووه گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی " كه به ملیارد خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه خواردنی ته‌واویان نییه. نزیكه‌ی یه‌ك له سێ منداڵ له وڵاتانێك كه به وڵاتانی له گه‌شه‌سه‌ندنان، ناونووس كراون، به‌ته‌واوی برسین، برسێتیش وایان لێده‌كات كه ببنه نیشانه‌ی جۆره‌ها نه‌خۆشی و ده‌ردی وه‌كو سكچون، كه زۆرجار ئه‌مه به‌ره‌و نه‌خۆشی به‌رده‌وامی ئه‌عسابیان ده‌بات كه مردن سه‌رئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی. هاوكاتیش مه‌كدۆناڵد هه‌موو ڕۆژێك پێنج فه‌رعی تازه ده‌كاته‌وه كه چواریان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادان." (The Food Revolution) لا 284 . ڕۆبنس دیسانه‌وه له لاپه‌ڕه‌ی 290 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌مان ڕواڵه‌ت و چه‌ند زانیاریه‌كمان ده‌داتێ وه‌كو: 1.2 ملیارد ژماره‌ی ئه‌وخه‌ڵكه‌یه له جیهاندا تێرنان ناخۆن و تووشی به‌دخۆری بوون.
ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی كه زیاده‌خۆری ده‌كه‌ن، دیسانه‌وه به‌ده‌ست نه‌خۆشی بهدخۆرییهوه ده‌ناڵێنن 1.2 ملیارده.
چ برسیه‌كان و چ ئه‌وانه‌ی كه قه‌ڵه‌ون ئه‌زمونێكی هاوبه‌شیان له : بڕی زۆری نه‌خۆشی و كه‌م ئه‌ندامی، كه‌م ته‌مه‌نی، نزمی و كه‌م ئه‌نجامدانی به‌رهه‌م هێنانیاندا، هه‌یه. منداڵانی به‌نگلادش، ئه‌وانه‌ی كه خواردنی ته‌واویان نییه و بارستاییان كه‌مه ته‌ندروستیان به‌ڕێژه‌ی 56% له ده‌ست ده‌ڕوات. له ئه‌مریكاشدا، خه‌ڵكانی گه‌وره ( سه‌روو هه‌ژده) ئه‌وانه‌ی كه ده‌توانن زیاده خۆری بكه‌ن و قه‌ڵه‌ون ته‌ندروستیان به‌ڕێژه‌ی 55% له ده‌ست ده‌چێت.
له كۆتایی شه‌سته‌كان و حهفتاكانا هه‌تا نه‌وه‌ده‌كانیش چین دانه‌وێڵه‌ی ده‌نارده ده‌ره‌وه، به‌ڵام له ساڵی 2000 چین نه‌ك هه‌ر به‌شی خۆشی نییه به‌ڵكو هاورده‌ی دانهوێڵییه (هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ته‌نها بۆ هۆی لافاو و تۆفان ناگه‌ڕێته‌وه ، به‌ڵكه بۆ هۆی تریش كه دواتر ڕونی ده‌كه‌مه‌وه). ته‌نانه‌ت ڕوسیاش ده‌رده‌كه‌ی چینی به‌سه‌ر هاتووه " 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕوسیا به‌شی خۆی دانه‌وێڵه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام له نه‌وه‌ده‌كاندا بوو به سێهه‌م وڵاتی هاورده‌ی دانه‌وێڵه" هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ڕه 286 .
3- به‌كارهێنانی زه‌وی بۆ چاندنی چه‌ند جۆرێك له ڕوه‌ك تاكو ببێته به‌دیلێك بۆ به‌نزین و گاز له دروستكردنی (Bio-fuel and Bio- Diesel). ئه‌مه‌ش پلانی ماوه‌یه‌كی زۆره بۆ ڕزگار بوون له وابه‌سته‌یی به وڵاتانی نهوتدارهوه، ئه‌م ئایدیایه له دوای جه‌نگه‌كانی كه‌نداو و ئه‌فگانستان به جددی تر بیری لێده‌كرێته‌وه و له نێوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپیدا و هه‌ندێك له وڵاتانی تریشدا بووه‌ته جێگه‌ی مشتومڕكردن.
وه‌كو ئاشكرایه گه‌لێك له جه‌نگه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو و جه‌نگی داگیركردنی عیراقیش هانده‌ری یه‌كه‌م و فاكته‌ری سه‌ره‌كیش له‌م جه‌نگانه‌دا نه‌وت بووه، كه ئه‌ویش وه‌كو ئاشكرایه له‌و شوێن و وڵاتانه‌دان كه گیروگرفتاوین و ئاژاوه‌یان تێدایه.
نه‌وت و لێدهرهێنراوهكانی نه‌وت بوونه‌ته یه‌كێك له شاده‌ماره‌كانی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپی و وا ئێستاش هیند و چینیش هاتوونه‌ته پاڵیان، له به‌كارهێنانی هۆیه‌كانی هاتووچۆ و كارپێكردنی كارگه‌كان و به‌كارهێنانیشی له به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵیدا دیسانه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگیشه له دابینكردنی وزه‌شدا.
ئه‌مانه و گه‌لێك هۆی تریش وایان كردووه، كه بیركردنه‌وه له به‌كارهێنانی نه‌وت و ده‌رهاویشته‌كانی به‌تایبه‌ت به‌نزین و گازوایل بووه‌ته پرسێكی سه‌ره‌كی بۆیه له ئێستادا ڕوبه‌رێكی گه‌لێك گه‌وره له زه‌وی له زۆر جێگای ئه‌م جیهانه‌دا له‌وانه: هیند، مه‌كسیكۆ، به‌رازیل، ئه‌رجه‌نتین، هه‌ندێك له‌وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكادا پڕ ده‌درێته به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره ڕوه‌كانه كه جێی به‌نزین و گازۆیلی پێده‌گرنه‌وه یا لێیدروست ده‌كرێت. هه‌روه‌ها له‌م دوایه‌شدا بۆبه‌رهه‌مهێنانی گازۆیل له هیند و زامبیا دا 260 هه‌زار هیكتار چوارگۆشه له ڕوبه‌ری زه‌وی به‌كار ده‌هێنرێت و به هیواشن له كۆتایی ئه‌مساڵدا ئه‌م ڕووبه‌ڕه گه‌وره‌تر بكرێت بۆ 300 هه‌زار هیكتار چوارگۆشه.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به ده‌وری خۆی له قه‌یرانی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سه و پێداویستییه خوارده‌مه‌نییه‌كاندا ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت، چونكه ده‌توانرێت ئه‌و زه‌ویانه بۆ به‌رهه‌مهێنانی کشتهکانی وه‌كو دانه‌وێڵه كه له خواردنی مرۆڤدا كه‌ره‌سه‌یه‌كی بناخه‌یین به‌كار بهێنرێن.
4- به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی په‌ینی کیمیایی و ماده كیمایویهكانی تر، كه له پیت و به‌پێزكردنی زه‌ویدا به‌كار ده‌هێنرێن: له‌م ساڵانه‌ی دواییدا نرخی په‌ین کیمیایی له نرخی نه‌وت زیاتر به‌رز بووه‌ته‌وه " له هه‌ژده مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه جۆرێك له (Fertilizer) ته‌نی له 132 دۆلاره‌وه چوه‌ته 250 دۆلار جۆرێكی تریان چووه‌ته 1230 دۆلار، هه‌روه‌ها نایترۆجین ته‌نێك له 170 پاوه‌نه‌وه به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ 500 پاوه‌ند و جۆرێكی تریان چووه‌ته 277 پاوه‌نده دواتریش گه‌یشتوه‌ته 450 پاوه‌ند" گاردیانی به‌ریتانی، ڕۆژی 4 شه‌مه، 13-08-08 .
دیاریشه هه‌موو نرخ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رزبوونه‌وه‌ی كه‌ره‌سه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی خوارده‌مه‌نی و هه‌ر شتێكی تریش كه خوارده‌مه‌نی پێ دابین بكرێت و زیاد بكرێت، یا هاتووچۆ یا به‌رزبوونه‌وی نرخی زه‌وی و دوكان و هه‌مبار و … هتد ده‌خرێته‌وه سه‌ر نرخی خوارده‌مه‌نی.
5- سیاسه‌تی سوپهرماركیته گه‌وره‌كان له بازاڕدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی سوود و قازانجی زیاتر: هه‌موو سووپهرماركیهتهكان له به‌شێكی زۆری دابینكردنی مییوه و گۆشت و خواردن و به‌روبوومه ڕووهکییهكاندا پشت به‌شوێنه جیاجیاكانی جیهان ده‌به‌ستن. ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی له كوێ كرێی كار و زه‌وی هه‌رزانه و جۆری زه‌ویه‌كه‌ی به‌پیت و هه‌رزان و باشه، هه‌روه‌ها ده‌ستكه‌وتنی ئاو گیروگرفتێكی زۆری نه‌بێت بۆیان له‌و باره‌دا كه خۆیان بتوانن زه‌ویوزار له‌و وڵاتانه‌دا بكڕن. له‌و شوێنانه‌شدا كه خۆیان به‌رهه‌می ده‌هێنن پشت بهخهڵكان و كێڵگهگهورهكانی ناو خودی وڵاته‌كه خۆی ده‌به‌ستن، ئه‌وانیش به‌پێی پێویستی و به پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی كه سووپهرماركیهتهكان چ له‌جۆری كهرهسهكاندا چ له كه‌مێتی به‌رهه‌مهێناندا و چ له نرخی تێچوونی به‌رهه‌مه‌كاندا به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنن. ئه‌م كار و سیاسه‌ته‌ی سوپهرماركهتهكان ئه‌م لایه‌نه خراپانه‌ی هه‌یه:
یه‌كه‌م: بۆ نموونه ئه‌مه له به‌ریتانیادا زه‌ره‌رێكی زۆری له كێڵگهوانهكانی ئێره داوه له پاڵ یارمه‌تیدانی ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیه‌كان و ئه‌مه‌ریكادا له بڕی ئه‌و مهنحهیهی كه ده‌یده‌ن به كێڵگهوانهكانیان كه له‌چاو ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی به‌ریتانی ده‌یدات زۆره. ئه‌مه یه‌كێكه له‌و فاكته‌رانه‌ی وای كردوه كه به‌ریتانیا ماوه‌یه‌كی زۆره ناتوانێت به‌شی خۆی دانه‌وێڵه و گۆشت و میوه و به‌روبوومی ڕووه‌کی به‌رهه‌م بهێنێت. به‌پێی ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، ڕۆژی 28-03-08 به‌ریتانیا ساڵانه بایی 22 ملیارد پاوه‌ند خواردن و خواردنه‌وه له ده‌ره‌وه ده‌هێنێت، كه له 68% ئه‌مه له ئه‌وروپاوه‌یه، به‌ریتانیا له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه ناتوانێت خواردنی كافی خۆی به‌رهه‌م بهێنێت.
له ساڵی 2006 دا 37% خواردنی به‌ریتانی هاورده بووه. به تایبه‌تی دانیشتوانی له‌نده‌ن پشت به هاورده‌ی خواردن به ڕێژه‌ی 80% ده‌به‌ستن. هه‌ر ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ده‌ڵێت كریكارانی كێڵگه‌كان به ڕێژه‌ی 37% ڕۆژانه كاره‌كانیان به جێده‌هێڵن. بۆیه ئێستا 01% هێزی كاری ئه‌م وڵاته له كێڵگه كشتوكاڵیه‌كاندا كار ده‌كات، ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌م ڕێژه‌یه له سه‌ده‌ی ڕابوردوودا 35% بووه.
هه‌ڵبه‌ته پرسه‌كه هه‌ر له دزینی زه‌وی و به‌روبوومه كشتوكاڵیه‌كاندا و شتی تری وه‌كو كرێ هه‌رزانی و …هتد ناوه‌ستێت، بگره ئاوه‌كه‌شیان ده‌دزرێت. به پێی گاردیانی چوار شه‌مه‌ی ڕۆژی 20-08-08، لاپه‌ڕه‌ی (1) به‌تێكڕا هه‌موو به‌ریتانییه‌ك ڕۆژانه 4645 لیتر ئاو به‌کارده‌بات. به‌ریتانایا شه‌شه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی هاورده‌ی ئاوه له ده‌ره‌وه، ته‌نها 38% پێویستی ئاوی خۆی له خودی به‌ریتانیا وه‌رده‌گرێت. تێكڕای به‌کاربردنی ئاو له ڕۆژێكدا له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له‌خێزانێكدا له به‌ریتانیا 150 لیتره. له هه‌موو جیهاندا ته‌نها به‌رازیل، مه‌كسیكۆ، یابان و چین له به‌ریتانیا زیاتر ئاو به‌کار ده‌به‌ن. هه‌مان ژماره‌ی گاردیان.
بێگومان پرسه‌كه پێویستی ڕۆژانه‌ی مرۆڤی به‌ریتانی نییه به ئاو ته‌نها له خواردنه‌وه و خۆشۆردن و شتنه‌وه‌ی میوه و كه‌ره‌سه‌كانی تری خوارده‌مه‌نی و قاپوقاچاخ شۆردندا، زۆر له‌مه قوڵتره بۆ نموونه گه‌ر سه‌رنج له خواردنی میوه و به‌رهه‌مه ڕووهکیهكان و به‌روبوومی ئاژه‌ڵی و هه‌تا پۆشاك و پێڵاو بده‌ین، ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان به پێی پێویستی خۆیان له به‌رهه‌م هێنانیاندا ئاویان پێویسته. هه‌مان ژماره‌ی گاردیان نووسیوێتی كه‌سێك كه له سه‌ر گۆشت و به‌روبوومه‌كانی دیكه‌ی ئاژه‌ڵی ده‌ژێت، 5000 لیتر ئاو ده‌كه‌وێت ئه‌مه به‌رامبه‌ر به كه‌سێكی گۆشت نه‌خۆر واته له‌سه‌ر به‌روبوومی ڕووه‌کی ده‌ژیت ته‌نها 2000 لیتر ده‌كه‌وێت " " وڵاتانی وه‌كو ئیسپانیا و میسر و مه‌غریب و باشووری ئه‌فه‌ریقا و ئیسرائیل و پاكستان و ئۆزباكستان، ئه‌مانه خۆیان وڵاتانێكن كه خۆیان كێشه‌ی بێ ئاویان هه‌یه، كه‌چی به‌ریتانیا هاورده‌ی ئاوه لێیان، واته له ڕێگای هێنانی به‌روبوومی خوارده‌مه‌نی و جلوبه‌رگه‌وه- " ڕۆژنامه‌كه زیاتر به قوڵی ده‌چێته بابه‌ته‌كه‌وه و ده‌ڵێت " ته‌ماته‌یه‌ك كه له مه‌غریب ده‌ڕوێنرێت و ده‌گاته ئێره 13 لیتر ئاو ده‌كه‌وێت، كراسێك كه له‌لۆكه دروست ده‌كرێت و له پاكستان یا ئۆزباكستانهوه دێت 2700 لیتر ئاوی ده‌وێت. كیلۆیه‌ك قاوه كه ڕۆست ده‌كرێت 21000 لیتر ئاوی تێده‌چێت. یه‌ك په‌رداخ شیر 200 لیتر ئاو ده‌كه‌وێت هه‌مان په‌رداخ شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ یا سێ‌و 170 بۆ 190 لیتر ئاوی ده‌وێت".
«جۆن ڕۆبنس»یش له له لاپه‌ره287 كتێبه‌كیدا، كه باس له ناردنی گوێره‌كه و گۆشتی گوێره‌كه و مانگا بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه و گرێدانه‌وه‌ی ئه‌مه هه‌م به ڕژێمی خوارده‌نه‌وه له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكادا ده‌كات، هه‌م به هه‌ژاركردنی دانیشتوانی وڵاتانی نێررهوه هه‌ر به‌و چه‌شنه گرێی ده‌داته‌وه بهڕوبهرێكی گه‌لێك گه‌وره‌ی زه‌وی ئه‌و وڵاتانه له به‌كارهێنانیدا بۆ به‌روبوومی ئاژه‌ڵی. له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌دا ده‌ڵێت " زیاتر له نیوه‌ی گۆشتی به‌رهه‌م هێنراوی گوێره‌كه بۆ وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دنیا ده‌نێردرێت، ئه‌وه‌شی كه ده‌مێنێته‌وه جگه له دهوڵهمهنداكان نه‌بێت كه توانای كڕینیان هه‌یه زۆرگرانه بۆ هه‌ركه‌سێك. له 1960 وه بۆ 1980 ناردنی گۆشتی گوێره‌كه‌ی ئێلسهلفادۆر شه‌ش قات زیادی كردووه، هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌شدا زیادبوونی ژماره‌ی كێڵگهوانه بچووكه‌كان كه گاگه‌ل و ئاژه‌ڵه‌كانیان له ده‌ست داوه به هۆی له ده‌ستدانی زه‌وییه‌كانیانه‌وه له زیادبووندا بووه.. له ئه‌مڕۆدا له 72% منداڵه‌كانی ئهلسهلفادۆر تێر خواردن نابن. كه‌واته داهاتی فرۆشتنی ئه‌مه بۆ كوێ ده‌چێت؟ بۆ خه‌ڵكانی هه‌ژار نییه به‌ڵكو بۆ خه‌ڵكانێكی زۆر كه‌من كه خاوه‌نی زه‌وییه‌كانن. كه‌مێک له خێزانه دهوڵهمهنداكان زیاتر له نیوه‌ی زه‌ویوزاری كشتوكاڵی كۆسته‌ریكا هی ئه‌وانه كه (2) ملیۆن گا‌و گۆتاڵ و ئاژه‌ڵیان تێترنجاندووه. له گواتهمیلا كه نموونه‌یه‌كه له ئه‌مه‌ریكای لاتینی له 03% دانیشتوانه‌كه‌ی خاوه‌نداری 70% زه‌ویوزاره كشتوكاڵیهكانن. زۆربه‌ی سامانی «مه‌كسیكۆ»ش له ده‌ستی نزیكه‌ی 30 خێزاندایه، له كاتێكدا نیوه‌ی خه‌ڵكی له‌وێ ڕۆژانه له‌سه‌ر كه‌متر له دۆلارێك ده‌ژین".
دووهه‌م: هێنانی ئه‌م شتانه‌ی كه له سه‌ره‌وه باسیان لێوه كرا، هه‌ر هه‌مووی گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بێت به ڕێگای زه‌ویدا ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ئه‌م وڵاتانه، واته به به‌كارهێنانی لۆری و توڕهیلی و ڤان و هۆیه‌كانی تری گواستنه‌وه، كه ئه‌مانه‌ش نه‌ك هه‌ر نرخی به‌نزین و گازوایل و گاز به‌رز ده‌كه‌نه‌وه به‌ڵكو ڕێگاوبانهكانیش قه‌ره‌باڵغتر ده‌كه‌ن و ده‌بێته هۆی پیس كردنی ژینگه و زیانی ڕۆحی‌و، له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانی تازه زیاتریش داخوازی ده‌بێت، واته كه‌مكردنه‌وه‌ی زه‌وی بۆ پێداویسته‌كانی تری ژیان.
سێهه‌م: هێنانی ئه‌م به‌روبوومه خواردنیانه ئیدی میوه و ڕووه‌کی بن یا خود ئاژه‌ڵی تا ده‌گه‌ته هه‌مباری سوپه‌رماركێته‌كان و پاكده‌كرێنه‌وه دواتریش له‌وێوه ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ سوپه‌رماركێته‌كان ئه‌مه‌ش کاتی پێ ده‌چێت، كه زۆر جار بۆ پاراستنی ئه‌م به‌روبوومانه گه‌ر گۆشت و به‌روبوومی تری ئاژه‌ڵی بێت ده‌خرێته ناو فرێزه‌ره و سه‌لاجه‌وه، خۆگه‌ر به‌روبوومی ڕووه‌کیش بێت، ده‌بێت ماده‌ی کیمیایی به‌سه‌ردا بكرێت تاكو ڕواڵه‌تی جوانی خۆی بپارێزێت، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی كه زۆر له میوه‌كان هه‌ر زۆر به‌كاڵی لێده‌كرێته‌وه له ڕێگا و دواتر پێده‌گات. به واتایه‌كی تر ئه‌م خواردنانه هیچیان به تازه‌یی ناگه‌ته ده‌ستی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاتانه، كه ئه‌مه‌ش زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.
6- نه‌وت و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت: نه‌وت و ده‌رهاویشته‌كانی هه‌میشه ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیان نه‌ك هه‌ر له دروستكردنی قه‌یرانی داراییدا به‌تایبه‌تی بگره له قه‌یرانی ئابووریشدا به‌گشتی و له هه‌موو بواره‌كاندا وه‌كو به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی هه‌موو پێداویستییه‌كانی ژیان بینیوه، ئیدی كه‌ره‌سه‌كانی خوارده‌مه‌نی بێت یاخود پێداویستیه‌كانی تری ڕۆژانه بێت.
نه‌وت و به‌ده‌ستهێنانی نه‌وت بۆ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ئێستاش چین و هیند وه‌ك پێشتر ئیشاره‌تم پێدا ، پێویستهیهكی حه‌یاتییه بۆ ژیانی مرۆڤی مه‌ده‌نی ئه‌م وڵاتانه.
قه‌یرانی نه‌وت كه به‌شێك بووه و تائێستاش هه‌ر به‌شێكه له ئابووری ساڵانی جه‌نگه‌كانی 1967 و 1973 و نه‌وه‌ده‌كان و سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه‌ش، نه‌ك هه‌ر له گرانبوونی خودی نه‌وت و به‌نزین و گازوایل و گاز و كاره‌بادا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ده‌ستكه‌وتنی خوارده‌مه‌نی و گرانیشی به‌خۆیه‌وه گرێداوه، چونكه نه‌وت له هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانماندا ڕۆڵی هه‌یه هه‌ر له هۆیه‌كانی هاتوچۆوه بگره تا سه‌رچاوه‌ی وزه و گێڕان و به‌كارخستنی كارگه و كارخانه‌كان و دروستكردنی هه‌ندێك كه‌ره‌سه‌ی پێویست و …هتد تا هه‌موو ئه‌و خواردنانه‌ش كه ده‌یخۆین 95% گرێ دراوه‌ته‌وه به نه‌وته‌وه و به نرخی نه‌وته‌وه، كه‌واته هه‌ر كه نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه نرخی خوارده‌مه‌نیش له‌گه‌ڵ خۆی به‌رزده‌كاته‌وه، چونكه نه‌وت بۆ (Fertilizer) ، ماشێنه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، هاتووچۆو باركردن و داگرتن و پێچانهوهوهیان به‌كارده‌هێنرێت" گاردیانی به‌ریتانی هه‌ینی ، 28-03-08 .
گه‌ر به‌راوردێك له نێوانی نه‌وتی هاورده و نه‌وتی بهكارهێنراودا یا داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت بكه‌ین، ده‌بینین كه‌لێنێكی گه‌لێك گه‌وره له‌نێوانیاندا هه‌یه و ئه‌و كه‌لێنه‌ش ڕۆژ له دوای ڕۆژ له زیاد بووندایه. هه‌ر به‌ته‌ماشاكردنێكی دوو ده‌وڵه‌تی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه (عێراق و ئێران)ن ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێت، كه نه‌وت وه‌كو جاران خوڕه‌ی نایه‌ت، چونكه هه‌ر له كۆتایی هه‌شتاكان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌ردوو وڵات‌دا زۆر دابه‌زیوه – ئه‌مانه‌م له بابهتێكمدا له سه‌ر په‌رتووکی «خوێن و نه‌وت»* نووسیوه و به وردی باسم كردوه بۆیه لێره‌دا پێویست ناكات بچمه ئه‌و ورده‌كاریه‌وه-. هه‌روه‌ها له «ڤه‌نزوێلا»شدا ده‌رهێنانی نه‌وت له‌بری زیادبوونی كه‌می كردووه. له باری ئێستادا پێداویستی نه‌وت به‌هۆی داخوازی زیاتر له‌سه‌ری له جیهاندا به بڕی 1.2 ملیۆن به‌رمیل ڕۆژانه سه‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه له كاتێكدا كه ڕێژه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت زیادی نه‌كردوه. خۆ گه‌ر زیادیشی كردبێت نه‌یتوانیوه و ناتوانێت ئه‌و كه‌لێنه‌ی پێشتر باسم كرد پڕبكاته‌وه.
http://www.dengekan.com/doc/2007/6/zahirBahir1_21.pdf*
http://www.dengekan.com/doc/2007/6/zahirBahir2_27.pdf *
http://www.dengekan.com/doc/2007/6/zahyrBahir3_29.pdf *