
له باره‌ى میدیاوه……به‌شی شه‌شه‌م
له باره‌ى میدیاوه……به‌شی شه‌شه‌م
رۆژنامه‌وانى ئه‌لیكترۆنی
محه‌مه‌د حاجى كهریمزۆر له‌مێژ نییه ئینته‌رنێت ده‌ركه‌وتووه‌و هه‌موو دونیاى به‌یه‌كتر به‌ستۆته‌وه. كوردیش ته‌نها چوار پێنج ساڵێك دواى وڵاتانى ئهمریكاو ئه‌وروپا چووه ریزى میلله‌تانى به‌كارهێنه‌رى ئینته‌رنێت. ئاشكرایه ئه‌و تۆڕه نێو ده‌وڵه‌تییه، كه به‌رهه‌مى ته‌كنه‌لۆژیاى په‌یوه‌ندى مۆدێرنه‌یه بۆ قازانجى مرۆڤایه‌تى هاته كایه‌وه.
ده‌شێ بێ به‌ش نه‌بوون و ئاماده‌گی كوردیش له‌و نێوه‌نده‌دا به ده‌ستكه‌وتێكى گرنگى بزانین، چونكه بوونى ئینته‌رنێت ماناى كرانه‌وه‌ى ده‌رگایه‌كى تازه‌یه به‌رووى جیهانى ده‌ره‌وه. ره‌نگه كه‌م میلله‌تى دونیا به‌قه‌د كورد پێویستى به ناساندنى دۆز‌و كێشه سیاسییه‌كه‌ى خۆى هه‌بێ، له‌حاڵێكى واشدا بوونى هه‌ر كه‌ناڵێكى په‌یوه‌ندى و میدیاى جیهانی له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه‌دا ده‌شكێته‌وه، جچاى ئینته‌رنێت كه هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌وى دیكه، بێ ئه‌وه‌ى پێشتر هیچ ئاشنایهتییهكیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بێ گرێبدات.
به‌و پێیه‌ى ئینته‌رنێت وه‌ك به‌شێك له میدیاى ئازاد‌و گه‌ورترین تۆڕى كۆمپیوته‌ر، سنووره‌كان بچووك ده‌كاته‌وه و بێ پاساپۆرت ده‌چێته هه‌موو ماڵ و شوێنێك، رۆڵێكى گرنگى هه‌یه له پرۆسه‌ى گۆڕ‌انى كۆمه‌ڵایه‌تى و دروستكردنى فۆڕمێكى تازه له‌ژیانى ئینسان.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئینته‌رنێت به‌ده‌ر نییه له خاڵى نێگه‌تیڤ و مه‌ترسى گه‌وره، چونكه به كارهێنهرانى زۆر به ئاسانى ده‌توانن هه‌موو زانیاریه‌كانى ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان به جیهانى ده‌ره‌وه بگه‌ینن و به پێچه‌وانه‌شه‌وه زانیارى وه‌ربگرن، ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه خراپ به‌كار بهێنن، زۆر به‌ئاسانى كاریگه‌رى له‌سه‌ر ماناكانى مرۆڤبوون و ژیان و ژیاندۆستى ده‌بێ، ئه‌وساش وه‌ك چۆن لهدیووێكهوه سوودى ده‌بێت، لهدیووهكهى دیكه‌یه‌وه به زیان ده‌شكێته‌وه. به‌تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگایه‌كى وه‌ك كوردستان، كه هێشتا تاكه‌كانى خاوه‌ن ئه‌و وشیارییه نین، بتوانن به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت بكه‌ن و بیخه‌نه خزمه‌تى خۆیان.
به‌داخه‌وه ئێمه تا ئه‌وێ گاڤێ نه‌مانتوانیووه وه‌ك پێویست سوود له‌و تۆڕه جیهانییه وه‌ربگرین. راسته ئه‌مڕۆ ئینته‌رنێت له كوردستان بۆته ئامێرێكى باو و له كه‌م ماڵ و داموده‌زگا هه‌یه ئاماده‌گى نه‌بێ، لێ تا هه‌نووكه وه‌ك چۆن سوودمان لێ بینیووه، هاوكات به‌هۆى ئه‌وه‌ى تا راده‌یه‌ك كۆێرانه وه‌رمانگرتووه، بێ به‌ش نه‌بووین له‌زیانه‌كانی.
مه‌به‌ستى من نییه له چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردنى تاكى كوردى له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت بدوێم، ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ى بۆ بكه‌م، سه‌رنج دانێكه له رۆژنامه‌گه‌رى ئه‌لیكترۆنی، كه له دونیادا گرنگییه‌كه‌ى له ئاستێكدایه خه‌ریكه جێ به رۆژنامه‌وانى كاغه‌ز له‌ق ده‌كات و ده‌بێته دیارترین و به‌رچاوترین رۆژنامه‌ى بینراو. به پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك ساڵ به ساڵ رێژه‌ى خوێنه‌رى سایته‌كانى ئینته‌رنێت له هه‌ڵكشاندایه‌و هى رۆژنامه‌كانیش له كه‌می دایه، ئه‌م حاڵه‌ته نه‌ك ته‌نها له وڵاتانى پێشكه‌وتوو، ته‌نانه‌ت له وڵاتانى تازه گه‌شه‌سه‌ندوو، یان ئه‌وانه‌یش كه تازه تۆڕى ئینته‌رنێتیان گه‌یشتووه‌تێ، له زیاد بووندایه.
له كوردستان به‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى رۆژنامه‌ى ئه‌لیكترۆنی نزیكه ده ساڵێكه، هێشتا له‌و بواره خاوه‌ن ئه‌زموونێكى ده‌وڵه‌مه‌ند نین، ره‌نگه ئه‌مه بۆ میلله‌تانى دیكه‌ش راست بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌و شێوازه رۆژنامهگهرییهى ئێمه، له ئه‌وانى دیكه جیا ده‌كاته‌وه، ناكارایى و ناپیشهیى رۆژنامه‌گه‌رى ئێمه‌یه، وه‌ك چۆن لێره رۆژنامه‌وانى كاغه‌ز له پاشاگه‌ردانى و فه‌وزاو بێ سهرووبهرى دایه، میدیاى ئه‌لیكترۆنیش نه‌ك هه‌ر هه‌مان مۆرك و سیفه‌تى وه‌رگرتووه، بگره له دۆخێكى زۆر ترسناك و قێزه‌ون دایه. مه‌به‌ستم نییه هه‌موو ماڵپهڕكانى كوردى بخه‌مه یه‌ك خانه‌وه، هه‌ڵبه‌ت زۆر كارى جوان و به‌سه‌نگ بوونی هه‌یه، كه شایه‌نى ئه‌وه‌ن تاكى كوردى دڵى پێخۆشبن. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریدا سایتگهلێك به‌رچاو ده‌كه‌ون، به‌هۆى ئه‌و مامه‌ڵه ناپیشهیى و بێزهوهرانهیانهوه، ئینسانى هوشیار نه‌ك هه‌ر ئاره‌زووى خوێندنه‌وه‌یان ناكات، به‌ڵكو ته‌نها بهسهیركردنیان قێزى لێیان ده‌بێته‌وه. ماڵپه‌ڕه‌كانى ئینته‌رنێت به‌تایبه‌ت هه‌ندێك له‌وانه‌ى شوناسى ئازاد‌و ئههلیبوونیان هه‌ڵگرتووه و ئه‌وانه‌ش كه خاوه‌نه‌كانیان نادیارن، له ئاستێكى هێنده نزمدان رۆژنامه‌گه‌رى ئه‌لیكترۆنیان له‌به‌ر چاوى خوێنه‌ر به‌ته‌واوى ناشیرین كردووه. ئه‌وان تا له‌توانایاندا هه‌یه كار بۆ ناوزڕاندن و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بۆ ئه‌م و ئه‌و ده‌كه‌ن و خه‌ریكى گه‌مه‌ى ترسناكن. وه‌ك بڵێیت نووسه‌رانى ئه‌و سایتانه چاویان بچووكترین جوانى نه‌بینێ، دڵیان به خۆشگوزه‌رانى و پێشكه‌وتنى ئه‌و وڵاته نه‌كرێته‌وه و هه‌موو ژیان له گۆشه‌نیگایه‌ك ببینن. ئه‌وان هه‌موو كارى خۆیان له دووبه‌ره‌كى نانه‌وه و ونكردنى چه‌مكى رێز‌و خۆشه‌ویستى كورتكردۆته‌وه. مادامه‌كێ ده‌ستى یاسایان ناگاتێ، باكیان به هیچ نییه و حه‌زده‌كه‌ن وڵات هه‌میشه نائارام و پڕ ئاشووب بێ.
به‌كورتى ئه‌و رۆژنامهگهریهى له سایته‌كانى ئینته‌رنێت ده‌بینرێت دڵخۆشكه‌ر نییه، كارێكه نه ده‌چێته خانه‌ى ئازادى بیروڕاو ره‌خنه‌و به‌دواداچوونى رۆژنامه‌وانى، نه بوێرى و ئازایه‌تییه. كارێكه پێمان ده‌ڵێت به‌داخه‌وه تا هه‌نووكه نه‌مان توانیوه، به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست سوود له دونیاى بێ سنوورى ئینته‌رنێت وه‌ربگرین و له‌و پانتایه‌دا میدیایه‌كى سه‌نگین دروستبكه‌ین.
mehemedkerim@gmail.com