
عیشقت دڵم جێ ناهێڵێ … کاوەى خەسرەوکاوانى
Closed
بیستومە دەریا وشک بێ
باران ساڵانێک نەبارێ ،
خەزانی پاییزی زووبێ و
کانی وشککا بەجارێ ،
دیومە باڵندە کۆچ بکاو
جێ بهێڵێ هەوارگەی خۆی ،
لەغەریبی لانەیێ تر
ببێتە نیشتمانێک بۆی.
دیوومە خەندە لەسەرلێوان
بتۆرێت وسەفەربکا ،
جەستەم دیوە پاش تەمەنێک
ئازیزی خۆی ، (رۆح )دەربکا،
ساڵانێکە چۆن دۆند هەردەم
لەبەرزایی بونزمی سەری شۆڕناکا
زەمەن تەنیا بۆ جارێکیش
جێ گۆرینێک بەخۆرناکا
نەبووە و نابێ
ئازیزەکەم بۆساتێکیش
عیشقت دڵمی جێ هێشتبێ
دووریت نەبێت بۆهیچ کەسێک
چاوان فرمێسکیان رشتبێ
16/12/2007