خه‌وێک له‌ڕابردوو … به‌ندی عه‌لی
من له‌نه‌فخی
ڕوحی یه‌زدانه‌وه په‌یدام
چاوه‌کانم
دووربینه‌که‌ی ده‌ستی ئه‌ون
سه‌رم قاسه‌ی پڕی غه‌یبه و
دڵم ، زه‌ریایه‌کی ئیلهام
له‌ته‌فسیری خهویشتانا
منم هۆکار ، منم ئه‌نجام
ده‌زووی به‌ختی یه‌ک به‌یه‌کتان
به‌په‌نجه‌ی حه‌ز ئهبزوێنم
منم بڕیاری بوون ئه‌ده‌م
هه‌ر منیشم .. ئه‌گه‌ر وویستم
کاتژمێری سه‌ر دیواری
زینده‌گیتان ئه‌وه‌ستێنم
،،منم ده‌ستکرد
دروست نابم وهنافهوتێم
منم هه‌م کات و هه‌م شوێنم
زاو و زێتان به‌ده‌ست خۆمه
نه‌سلی نوێتان
نێر و مێتان به‌ده‌ست خۆمه
پیت و فهڕتان پێ ئه‌به‌خشم
ووشک و ته‌ڕتان پێ ئه‌به‌خشم
خێر‌و شه‌ڕتان لێ به‌ش ئه‌که‌م
زهردهپهڕتان پرته‌قاڵی و
گه‌ڵا سه‌وزو
شه‌و لهقهترانی ڕه‌ش ئه‌که‌م
به‌بێ من .. ئێوه به‌دمه‌ستن
وونن ، وێڵن ، بێ ده‌ربه‌ستن
کۆیله‌ئاسا، دیلی هه‌ستن
چونکه خۆتان
عه‌قڵ زاده‌ی خودایی نین
لهزومرهی ئه‌هلی عیرفان و
غهییب ناسی سه‌مایی نین
هیدایه‌تتان دیاریی منه‌و
گومڕههایشتان .. غه‌زه‌بم
هه‌ر منیشم شه‌ک و یه‌قین
هه‌موو ڕۆژێ ، گزنگی خۆر
له‌گه‌ڵ چاوی منا هه‌ڵدێ و ئاوا ئه‌بێ
مانگه شه‌ویش پرسی ڕوخسه‌تم لێ ئه‌کا
تاده‌رکه‌وێ
زه‌وی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی منا ئهسوڕێت و
کاتێ کهههستامه سه‌رپێ
ئه‌ستێره‌کان دێنه سه‌ر چۆک
منم نه‌خشه‌ی چاره‌نووستان بۆ ئه‌کێشم
له‌ئه‌وه‌ڵین سه‌ره‌تاوه ، تاکۆتایی
ئه‌ی مرۆڤه بچکۆله‌کانی سه‌رزه‌وی
منم .. سه‌رۆک