
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ رێکخراوه‌ی ناوه‌ندی چاک سه‌باره‌ت به گوردانی شوان
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ رێکخراوه‌ی ناوه‌ندی چاک سه‌باره‌ت به گوردانی شوان
ناوه‌ندی چاک له رۆژی 7-12-2008 بانگه‌وازێکی ده‌رکردووه له ژێر ناوی (بانگه‌واز : سه‌باره‌ت به پرسی كۆمه‌لیك پێشمه‌رگه‌ی گوردانی شوان که به‌دیلی گوله‌باران کران). لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی ده‌ست خۆشی له به‌رێوه‌به‌رانی ناوه‌ندی چاک بکرێ بۆ ئه‌و دڵسۆزیی و هه‌سته به‌رزه‌یان سه‌باره‌ت به گوردانی شوان و ڕسواکردنی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ر و دژ به مرۆڤایه‌تی (حکومه‌تی به‌عسی ڕوخاو و جمهوری ئیسلامی) که بوونه هۆی کوشتنی هه‌زاران که‌سی بێگوناه له شاری هه‌ڵه‌بجه و هه‌روه‌ها 72 ئه‌ستێره‌ی هه‌میشه گه‌شاوه‌ی گوردانی شوانی کۆمه‌ڵه.
من پێم خۆشه بۆ هه‌رچی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ئه‌و بانگه‌وازه جه‌ند خاڵێک بۆ مێژوو راستبکه‌مه‌وه.
سه‌باره‌ت به ئاماره‌کان
– گوردانی شوان 74 که‌س بون ،72 که‌سیان بونه قوربانی و 2 که‌سه‌که‌ی تر رزگاریان بوو.
له‌و 72 که‌سه 12 که‌سیان به دیل گیران له لایه‌ن جمهوری ئیسلامیه‌وه.
له ساڵی1367 له‌گه‌ڵ 7000 زیندانی سیاسی تردا له زیندانه ره‌شه‌کانی جمهوری ئیسلامی له سێداره‌دران.
– له ناو بانگه‌وازه‌که‌داو له لیستی ناوه‌کاندا ناوی 6 که‌س هاتووه، ئه‌وانه له گه‌ڵ گوردانی شوان نه‌بوون ، پێشترگیرابوون و له گه‌ڵ 12 ئه‌ستێره‌که‌ی گوردانی شوان له سێداره‌دران.
ئه‌مه‌ش ناوه‌کانیانه:
1- غوڵام حه‌ق به‌یان – (شوێنی به دیلگیرانی : سنه)
2- موختاری نوریزاد ( ئه‌وێهه‌نگ) – (شوێنی به دیلگیرانی : سنه)
3- جوادی باوه‌رێز – (شوێنی به دیلگیرانی : سنه)
4- كه‌ماڵ سه‌یدمرادی – (شوێنی به دیلگیرانی : سنه)
5- كه‌یوان مه‌هاجێر (حه‌مه ئه‌مین) – (شوێنی به دیلگیرانی : سنه)
6- كه‌ماڵ ئه‌لیاسی – (شوێنی به دیلگیرانی : سورێن)
جارێکی‌تر سوپاس و پێ‌زانین بۆ دڵسۆزیتان
ستار فه‌تحی(ستار ئه‌وێهه‌نگ)
مه‌سئولی ئه‌لبومی گیانبه‌ختکردووانی کۆمه‌ڵه رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران.
Starf1955@hotmail.com