
په‌رله‌مانی کوردستان نه باوه‌ری به مافی ژنان هه‌یه،نه‌باوه‌ری به حکومه‌تی مه‌ده‌نی….
په‌رله‌مانی کوردستان نه باوه‌ری به مافی ژنان هه‌یه،نه‌باوه‌ری به حکومه‌تی مه‌ده‌نی و ده‌یموکراسی هه‌یه،
ته‌نها وه‌کو تووتی فێرکراوه بیلێته‌وه بۆ فریودانی کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان.به‌ختیار سامی
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که هێشتا ئایندهی سیاسی عێراق به گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی رۆشن نیه،به‌لام به‌پێی ته‌جروبه‌ی هه‌ڤده سال له ده‌سه‌لاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان،نه‌ک به‌ته‌نها چاره‌نوسی ژنان به‌لکو کۆمه‌لگای کوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسی و ئالوگۆرێکی گه‌وره‌دایه.ده‌بینین هه‌رچه‌ند حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌هێزترده‌بێت و عێراق ئه‌من و ئاسایش په‌یدا ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌نده‌ش ده‌سه‌لاتی سیاسی یه‌کێتی و پارتی و په‌رله‌مانی کوردستان لاواز ده‌بێت و ده‌سه‌لاتیان که‌م ده‌بێته‌وه. به‌تایبه‌تی پاش ئیمزاکردنی رێکه‌وتننامه‌ی ئه‌منی نێوان ئه‌مریکاو حکومه‌تی عێراق هه‌ره‌شه‌کانی مالکی سه‌باره‌ت به‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسی و ئابووری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بیستین،سه‌رانی کورد نه‌ک جوابێکی دورستی ئه‌و هه‌ره‌شانه ناده‌نه‌وه به‌لکو له میدیاکانیان ده‌یانه‌وه‌ێ به مالکی رابگه‌ێنن ئه‌وانیش ئه‌و سیاسه‌ته به‌رێوه ده‌به‌ن که حکومه‌تی عێراق دیاری کردوه، یاسای باری که‌سیه‌تی و په‌سه‌ند کردنی بریاری ڤره ژنی له ژێرناوی کۆمه‌لگای ئێمه کۆمه‌لگایه‌کی ئیسلامیه! به‌شی سه‌ره‌کی په‌سه‌ند کردنی ئه‌م یاسایه دلنیا کردنی حکومه‌تی عێراقه له به‌رامبه‌ر جولانه‌وه‌ی به دیموکراسی و مه‌ده‌نی کردنی کۆمه‌لگای کوردستان، ده‌یانه‌وێ به حکومه‌تی عێراق نیشان بده‌ن که رێگا به هیچ داواکاریه‌کی ئازادیخوازانه‌ی کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان ناده‌ن.
مێژووی هه‌ڤده سالی رابردووی ده‌سه‌لاتی سیاسی یه‌کێتی و پارتی و په‌رله‌مانی کوردستان خه‌ریکه کۆتای پێدێت و قۆناغێکی تازه له‌ده‌سه‌لاتی ئه‌و دوو حیزبه ده‌ست پێده‌کاته‌وه. قۆناغی رابردوو پربوو له ململانێ سیاسی و ئابووری نێوان حیزبه سیاسیه‌کان به‌تایبه‌تی یه‌کێتی و پارتی و هێزه ئیسلامیه‌کان له‌لایه‌ک و کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان له‌لایه‌کی تر.سه‌ره‌کی ترین ههولکانی حیزبه ناسیۆنالیست و مه‌زهه‌بیه‌کان له‌به‌رامبه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندی له کاتی رژێمی به‌عسه‌وه تاکو ئێستاش له‌سه‌ر ده‌سه‌لاتی سیاسی و شه‌ریک بوون له‌ده‌سه‌لاتی سیاسی و ئابووری بووه، له‌هه‌رێمی کوردستانیش له هه‌ولی به‌ده‌سته‌وه گرتن و تالان کردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و ناوچه‌یه و پێشیلکردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی کۆمه‌لانی خه‌لک کوردستان بوونه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی هه‌ڤده سالی رابردووی هێزه ناسیۆنالیست و ئیسلامیه‌کان بکه‌ین شه‌ری ناوه‌خۆ و به‌کوشتدانی هه‌زاران ژن و پیاو لاو پیری بێ‌تاوان و دابش کردنی په‌رله‌مانی په‌نجا به په‌نجا و ده‌ست راکێشانی وولاتانی کۆنه‌په‌رستی وه‌کو تورکیا و ئێران بۆ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان له دژی یه‌کتری و کردنه‌وه‌ی مزگه‌وت و ته‌کیه‌و کۆکردنه‌وه‌ی شێخ و مه‌لاکان و گه‌شه‌دان به کۆنه‌په‌رستی و فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتووانه بووه، له لایه‌کی تره‌وه رێگری زۆریان دورست کردوه له بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌و به مه‌ده‌نی کردنی کۆمه‌لگای کوردستان وه‌ک جولانه‌وه‌ی لاوان و ژنان و کرێکاران یه‌کسانیخوازان. بێ‌ئومێد کردنی لاوان ژنان و تیترۆ و کوشتنی هه‌لسوراوان و رابه‌رانی ئه‌و بزوتنهونه کارێکیتری ئه‌و هێزه کۆنه‌په‌رستانه بووه.
به‌لام خه‌بات و تێکۆشانی کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان به‌تایبه‌تی کرێکاران و خه‌لکی زه‌حمه‌تکێش بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه سیاسی و ئابوری و کۆمه‌لایه‌تیه‌کان جیاوزی ریشه‌یی هه‌یه،هه‌ر سه‌باره‌ت به نه‌مانی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی، رزگار بوون له ژێر رژیمی دیکتاتۆری، ئازادی به‌یان و راده‌ربرین، نه‌هێشتنی هه‌ژاری و بێ‌کاری، یه‌کسانی ژن و پیاو، دابین کردنی خزمه‌ت گوزاریه‌کان،به‌خۆرای کردنی خوێندن و نه‌خۆشخانه‌و دا‌و ده‌رمان…..هتد.
ئه‌گه‌ر چی په‌رله‌مانی کوردستان به‌تایبه‌تی یه‌کێتی و پارتی توانیان بۆ ماوه‌ی هه‌ڤده سال له‌ژێر ناوی حکومه‌تی تازه‌و ساوا خه‌لکی کوردستان له چاوه‌روانی بهێلنه‌وه ده‌سه‌لاتی خۆیان به‌هێز بکه‌ن، هه‌روه‌ها توانیویانه که‌لک له‌و ناره‌زایه‌تی و داواکاریانه‌ی خه‌لکی کوردستان وه‌ربگرن و وه‌کو وه‌ره‌قه‌یه‌ک له به‌رامبه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندی و ده‌وله‌تانی دراوسێ به‌کاری بهێنن و داواکاری و نارهزایهتهکانی خه‌لکی کوردستانیش پێ خامۆش بکه‌نه‌وه.
به‌لام چیتر په‌رلامانی کوردستان ناتوانێ وه‌کو ده‌وره‌ی رابردوو درێژه به سیاسه‌تی دوو روانه‌ی خۆی له به‌رامبه‌ر کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان درێژه پێ بدات. ماهیه‌ت و ناوه‌رۆکی سیاسی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ کۆمه‌لانی کرێکار و خه‌لکی زه‌حمه‌تکێش ئاشکرابووه که په‌رله‌مانی کوردستان نه باوه‌ری به مافی ژنان هه‌یه،نه‌باوه‌ری به حکومه‌تی مه‌ده‌نی و دیموکراسی هه‌یه، ته‌نها وه‌کو تووتی فێرکراوه بیلێته‌وه بۆ فریودانی کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان. ئێستا په‌رله‌مانی کوردستان زۆر به ئاشکراو رۆشن له به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی و به مه‌ده‌نی کردنی کۆمه‌لگای کوردستان رادهوهستێتهوهو پێشی پێده‌گرێت،دیاره به هیچ شێوه‌یه‌ک کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و دیموکراسی له به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابووری په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌و حیزبه ناسیۆنالیست و ئیسلامیانه دانیه بۆیه ده‌یانه‌وێ به‌هه‌ر جۆرێک بێت پێش به‌و بزووتنه‌وه‌یه بگرن. هه‌ر ئه‌وه‌ش له داهاتوو ده‌بێته سیاسه‌ت و ستراتیجی ئه‌و حیزبانه و کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر تاکو ئێستا به ئاشکراو بێ په‌رده رایان نه‌گه‌یاندوه که باوه‌ریان به مافه‌کانی خه‌لکی کوردستان نیه و داواکاریه‌کانیان بۆ جێبه‌جێ ناکه‌ن ئه‌وه له‌به‌ر لاوازی و بێتوانای و ناکۆکی نێوان خۆیان بووه.
ده‌وره‌ی داهاتوو له خه‌بات و ململانێ سیاسی و ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی نێوان حیزبه ناسێۆنالیست و ئیسلامیه‌کان له لایهکو کۆمه‌لانی خه‌لکی کریکار و زه‌حمه‌تکێش و هێزه ئازادیخوازه‌کان له لایه‌کی تر ده‌چێته قۆناغیکی تره‌وه که زۆر جیاوازتر له ده‌وره‌ی هه‌ڤده سالی رابردووی ده‌سه‌لاتی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ست پێده‌کاته‌وه. دیاره یه‌کێتی و پارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌سه‌لاتی سیاسی خۆیان له کوردستان ئالوگۆر پێ ناکه‌ن، نایانه‌وێ ئالوگۆری رێشه‌ی له ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمولایهتی خه‌لکی کوردستان پێک بهێنن و مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌کان خه‌لکی کوردستان به‌ره‌سمی بناسن. زۆر به ئاشکراتر له جاران له به‌رامبه‌ر داواکاریه‌کانی کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان راده‌وه‌ستنه‌وه، رێگری زۆر له‌به‌رده‌م هه‌ر جولانهویهکی ئازادیخوازانه دورست ده‌که‌ن و په‌ره به فه‌رهه‌نگی کۆنه‌په‌رستی و دواکهوتوانوی ناو کۆمه‌ل ده‌ده‌ن.
کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستانیش ئێستا باوه‌ریان به یه‌کتی و پارتی و په‌رله‌مانی کوردستان نه‌ماوه که بتوانن حکومه‌تێکی مه‌ده‌نی و دیموکراسی پێك بهێنن تاکو مافه سیاسی و ئابووری و کۆمه‌لایه‌تیه‌کانیان له‌و حکومه‌ته‌دا به‌ده‌ست بهێنن.هه‌تا دورست بوون و لێک جیابوونه‌وه‌ی حیزب و رێکخراوه سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیه‌کانیش له‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌و ئالوگۆره سیاسی و ئابووریه که‌له کوردستان ده‌چێته پێشه‌وه،
کرێکاران و خه‌لکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستان بۆ رزگار بوونیان له ژێر باری ئه‌م زولم و چه‌وساندنه‌وه‌یه ده‌بێت هه‌ولی رێگاچاره‌یه‌کی سیاسی و عه‌مه‌لی تردابن که بتوانن مافی ئازادی و یه‌کسانی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی بۆ هه‌موان دابین بکات.بۆئه‌وه‌ش ده‌بێت له هه‌ولی پێکهێنانی رێکخراوه کرێکاری و جهماوریههکان بن له شوێنی کار‌و ژیاندا، کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان ئه‌گه‌ر یه‌ک پارچه‌و یه‌کگرتوو نێنه مه‌یدان و مافه‌کانی خۆیان به رۆشنی له‌و رێکخراوانه‌دا رانه‌گه‌یێنن و داوای نه‌که‌ن ناتوانن له‌ده‌وره‌ی داهاتوشدا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن،هێزه ناسیۆنالیست و ئیسلامیه‌کان سه‌ره‌رای جیاوازی فکری و سیاسیان له به‌رامبه‌ر داخوازیه‌کانی کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان له چه‌ند سالی رابردوو یه‌ک پارچه راوه‌ستاونه‌ته‌وه. کرێکاران و خه‌لکی زه‌حمه‌تکێشیش ده‌بێت ئه‌وه بزانن به‌بێ یه‌کێتی و هاوپشتی زۆربه‌ی کرێکاران و خه‌لکی زه‌حمه‌تکێش له کوردستان و پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌ی ناتوانن مافه‌کانیان به‌ده‌ست بهێنن.
8/12/2008