
بوچی ده‌یانه‌وێ که‌رکوک بکرێته هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ!
بوچی ده‌یانه‌وێ که‌رکوک بکرێته هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ!
جه‌لال دهباغدوێنێ13/12/2008، نیشانه به هه‌واڵه‌که‌ی نیوزویک، عه‌لی هاشم به‌ناوی "به‌ره‌ی تورکمانییه‌وه رایگه‌یاند که داوا له حکومه‌تی عراق ده‌که‌ن که‌رکوکیش بکرێته هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ! به‌ڵام روونی نه‌کرده‌وه بۆچی وله‌به‌رچی؟له راستیدا ئه‌م داوایه له ناوه‌رۆکدا دژی هه‌رێمی کوردستانه که که‌رکوک به‌شێکێتی و لێی جیانابێتهوبهرهی تورکمانی پتر له‌وه‌ی به‌ره‌یه‌کی تورکمانیی که‌رکوک بێت، به‌ره‌یه‌کی وابه‌سته‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیایه‌و پێده‌چێ نه‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا په‌یوه‌ندیی خۆیان چاک بکه‌ن و خۆیان به کوردستانیی بزاننلهکاتێکدا له‌سه‌ر ده‌می رێژیمه‌که‌ی سه‌دامی دیکتاتۆردا ساڵه‌های ساڵ بوو تورکمانه‌کان بۆیان نه‌بوو له که‌رکوکدا زه‌وی و خانووبهناوی خۆیانه‌وه تاپۆ بکه‌ن و برایانی تورکمان ده‌ربه‌ده‌ر ده‌کران، له‌کاتێکدا رێژیم گوندی تسعینی کاول ده‌کرد و دانیشتوانی له‌ناوده‌برد، له‌کاتێکدا تورکمانه‌کان وه‌کو رۆڵه‌کانی گه‌لی کورد وکلدانی ئاشوری سریان به‌زۆر ده‌کرانه به‌عسی و عه‌ره‌ب و بێبه‌شبوون له هه‌موو مافێکی رۆشنبیری و نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی، که‌سێک له ئه‌ندامه‌کانی ئێستای ئه‌م به‌ره‌ی تورکمانییه ورته‌یان لێوه‌نه‌ده‌هات و، ته‌نانه‌ت ئه‌م به‌ره‌یه هه‌ر له‌ناو ناوانیشدا نه‌بوو.
خه‌ڵکی پارێزگای که‌رکوک له هه‌ر نه‌ته‌وه‌و ئاینێکبن، جگه له هاورده‌کان، هه‌ر کوردستانین، به‌تایبه‌تی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی تورکمان مافی ره‌وای خۆیانه تایبه‌تمه‌ندییه کانیان له‌به‌رچاوبگیرێت و، ئه‌مانه‌ش تاراده‌یه‌کی زۆر له‌هه‌رێمی کوردستان له‌به‌رچاو گیراون و هه‌رێمی کوردستان سیاسه‌تی په‌راوێزکردنی تورکمانی پهیڕهونهکردووه. خوێندن به زمانی تورکمانی په‌یڕه‌و کراوه‌و به‌ره‌به‌ره فراوانتر په‌یڕه‌وده‌کرێ و، پۆستی گرنگ دراوه‌به تورکمانه‌کان و پۆستی گرنگی دیکه‌شیان بدرێتێ مافی خۆیانه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان رۆڵێکی کاریگه‌ریان بووه بۆ پاراستنی سه‌رو ماڵێ هاونیشتیمانیه‌کانی پارێزگای که‌رکوک له تاوانی دڕندانه‌ی تێرۆریستان. چه‌ندان کولێژی زانکۆله که‌رکوکدا کراونه‌ته‌وه‌و له کابینه‌ی پێنجه‌می هه‌رێمی کوردستاندا وه‌زیریان هه‌بووه‌و بێگومان له کابینه‌کانی ئاینده‌شدا ده‌یانبێت.. تاد.
گه‌لی تورکمان سه‌دان ساڵه له‌م کوردستانه‌ی نیشتیمانی خۆیاندا ده‌ژین و هه‌موو مافێکی گه‌لی کوردستان ئه‌مانیش ده‌گرێته‌وه. به تایبه‌تی تورکمانه‌کانی پارێزگای که‌رکوک مافی خۆیانه له داهاتی زۆری سامانی نه‌وته‌که پشکی خۆیان به‌رکه‌وێت و باری ژیان و گوزه‌رانیان چاکتر بکرێت. بێ‌کاری له ناویاندا که‌م بکرێته‌وه‌و له هێزه چه‌کداره‌کان و پۆلیس و ئاسایش‌دا وه‌ربگیرێن و خوێندکارانیان به رێژه‌یه‌کی باش له زانکۆکانی کوردستاندا وه‌ربگیرێن.
ئیتر له‌پای چی "به‌ره‌ی تورکمانی" به پێچه‌وانه‌ی خواستی زۆرینه‌ی تورکمان وحزب و رێکخراوه تورکمانییه‌کانی تره‌وه‌و به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره‌وه داوای هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌کات!.
باشه ئایا ئه‌مانه ئاماده‌ن داوابکه‌ن هه‌رێمی کوردستانی فیدراڵی بکرێته هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ؟.
ده‌با له هاوکارانی ئه‌نقه‌ره‌یان بپرسن ئایا ئاماده‌ن چواریه‌کی ئه‌و مافانه‌ی تورکمانی کوردستان بده‌نه گه‌لی چه‌وساوه‌ی باکووری کوردستان؟ یاخود ئایا " به‌ره‌ی تورکمانی" ئاماده‌یه داواله‌و هاوکارانه‌ی بکات شاری ئامه‌د بکه‌نه هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ؟.
"به‌ره‌ی تورکمانی" به هه‌موو ئه‌ندامه‌کانییه‌وه باش ده‌زانێت که که‌رکوک به‌شێکه له کوردستان و تازه ئیتر سه‌رده‌می ئه‌وه نه‌ماوه هه‌وڵی پچڕاندنی له کوردستان بدرێ. ئه‌گه‌ر ده‌شیانه‌وێ بیروڕای گشتی بزانن با داوای په‌یڕه‌وکردنی به‌ندی 140 ی ده‌ستوور بکه‌ن تا له راپرسییه‌کی دیموکراتییانه‌دا ئه‌و راستییه‌یان بۆ ده‌رکه‌وێت. به‌ڵام ئه‌مه‌یان ناوی و خۆ له راستی گێل ده‌که‌ن.
به‌راوردکردنی که‌رکوکیش له‌گه‌ڵ به‌سرا نه‌ک هه‌ر راست نییه، به‌ڵکو داوای کردنی به‌سراش به هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ، دیسان مه‌به‌ستێکی نا دڵسۆزانه‌ی له پشته‌وه‌یه. چونکه به‌سرا ده‌ڤه‌رێکی عه‌ره‌به‌و راستوایه هه‌ر له ناو فیدراڵییه‌که‌ی عه‌ره‌بی عیراقدا بێت نه‌ک سه‌ربه‌خۆ. به‌سرا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی نییه که که‌رکوک هه‌یه‌تی. کوردستانی بوونه‌که‌ی که‌رکوک هه‌ل و مه‌رجی باشتری بۆ دابین ده‌کات و له راستیدا داوایه‌که‌ی جه‌نابی هاشم عه‌لی په‌ڕاوێزکردنی تورکمان ده‌گرێته‌وه نه‌ک رزگارکردنی له په‌ڕاوێزبوون. باشتر وایه جه‌نابیشی ئه‌و راستییه دانپێدابنێت که( که‌رکوک شارێکی کوردستانه‌و شاری برایی گه‌لانه) به پێی پێوه‌ری مێژویی و جوگرافی ودانیشتوان و ماف و دادپه‌روه‌ری شارێکی کوردستانه‌و جیابوونه‌وی له ژێر هیچ په‌رده‌و به هیچ بڕوبیانوویه‌ک راست نییه‌و ناگونجێت.