Skip to Content

Monday, December 9th, 2024
بۆش، له‌ گوڵبارانه‌وه‌ بۆ که‌وشباران! …..دارا ئه‌حمه‌د

بۆش، له‌ گوڵبارانه‌وه‌ بۆ که‌وشباران! …..دارا ئه‌حمه‌د

Closed
by December 16, 2008 گشتی

 بۆش، له‌ گوڵبارانه‌وه‌ بۆ که‌وشباران! …..دارا ئه‌حمه‌د  

 توندوتیژیی به‌ تێکڕای جۆر شێوکانیه‌وه‌ ره‌فتارێکی تابڵێی نه‌شیاو و نابه‌جێ و نامرۆڤانه‌یه‌‌ و دژ به‌ ئازادیی و سه‌ربه‌ستیی مرۆڤه‌کانه‌، ئه‌م توندوتیژییه‌ش بێگومان هه‌ر له‌ داگیرکه‌ران و ده‌سه‌ڵاته‌ شۆڤێنیست و عه‌سکه‌رتار و دیموکراسییه‌ته‌ بۆرژواییه‌کان و چه‌وسێنه‌ره‌کان و هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیای دینی و ره‌گه‌زپه‌رستیی و پیاوسالاریی و کۆنه‌په‌رستان ده‌وه‌شێته‌وه‌.. وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا ده‌یبینین ئه‌وان هاتوون به‌رگێکیتریان له‌به‌ر ره‌فتاره‌ توندوتیژییه‌کان کردووه‌ و شێوه‌کانیان گۆڕیوون؛  ئه‌وه‌تا به‌ ناوی رزگارکردن و ژیانی ئاشتیی و به‌یه‌که‌وه‌ژیان و مه‌ده‌نیه‌ت و دیموکراسیی و مافی مرۆڤ و بازاڕی ئازاد و گلۆبالیزم و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌روه‌ریی نیشتمان و شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر و ئاسایشی جیهان …هتد چه‌ندین شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی وه‌ک عێراق و ئه‌فغانستان و ئیدی و ئیدیان هه‌لگیرساندووه‌ و  مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی وه‌ک کوردیان پێشێڵکردووه‌ نیشتیمانه‌کانیان داگیرکردوون و ملیۆنان خه‌ڵکی کیشوه‌ره‌کانی ئاسیاو ئه‌فه‌ریقا و ئه‌مه‌ریکاو ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکانی ووڵاته‌ به‌ناو پێشکه‌وتووه‌کانیش به‌راورد به‌ توانا مادییه‌ زۆروزه‌به‌نده‌کانی ووڵاته‌کانیان برسی کردووه‌.. به‌کورتییه‌که‌ی توندوتیژیی بۆته‌ مۆرکێک و ئێستا تێکڕای ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانی پێ ده‌ناسرێته‌وه‌ .
  دیاره‌ ئه‌و توندوتیژییه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌و به‌ناو رۆژنامه‌نووسه‌ عێراقییه‌ په‌روه‌رده‌بووه‌ی‌ ‌ژێر تاریکی هزری شۆڤێنیستانه‌ی عاره‌بیی و کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلام که‌ به‌رامبه‌ر بۆشی دیکتاتۆر و سه‌رۆکی تێکڕای ده‌سه‌ڵاته‌ توندوتیژ و دڕنده‌کانی جیهان ئه‌نجامیدا؛ به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ به‌ که‌وشان به‌ربووه‌ سه‌روگێلاکی‌ و پاسه‌وانه‌ به‌کرێگیراوه‌کانیش به‌وشێوه‌یه‌ که‌وتنه‌ سه‌ری و دایانپلۆسی هه‌روه‌ک شه‌ڕی دوو دڕنده‌ ده‌هاته‌ به‌رچاو که‌ له‌سه‌ر که‌لاکی عێراق به‌شه‌ڕ هاتوون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌کی هوردی بۆ بکه‌ین ئه‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌وه‌ی که‌ بڵێین ئیدی مرۆڤ بڕیاری داوه‌ که‌ چیدی و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانێ له‌ به‌رامبه‌ر هیچ داگیرکردنێک ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دابنیشێ و خه‌ڵکی عێراق و کوردستانێش به‌زووترین کات که‌ بۆیان ده‌لوێ ئه‌مه‌ریکا وه‌ده‌رده‌نێن ، چونکه‌ وه‌ک دیتمان ته‌نانه‌ت که‌سێکی وه‌ک ئه‌و به‌ناو رۆژنامه‌نووسه‌ – که‌ ‌ له‌ خوڵگه‌ی هزر و سیاسه‌تی ئه‌و پارت و لایه‌نه‌ کۆنه‌په‌رستانه‌ی نێو  ده‌سه‌ڵاتی دژه‌مرۆیی عێراق ده‌رنه‌چووه‌ و که‌سێکی سوودمه‌ندیشه‌ له‌و ده‌سه‌ڵاته‌‌و هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته‌شه‌ کوردستانی داگیر کردووه‌ و میلله‌تانیتری عێراقیش ده‌چه‌وسێننه‌و‌ – به‌و جۆره‌ دڕ و قێزه‌ونه‌ دژ به‌ داگیرکه‌ره‌ گه‌وره‌که‌ ده‌وه‌ستێته‌وه‌ .. ئه‌ی ده‌بێ خه‌ڵکی هه‌ژار و وپێشکه‌وتووخواز و ئازادیخواز و سه‌ربه‌خۆزواز چۆن بن ؟ بێگومان هه‌رهه‌موویان دژ به‌و داگیرکارییه‌ و به‌کرێگیراوانی ناوخۆ و هه‌موو جۆره‌ مانه‌وه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتی دڕندانه‌ی ئه‌مه‌ریکان له‌ عێراق و ناوچه‌که‌ چونکه‌ زه‌ره‌مه‌ندی گه‌وره‌ ئه‌وان بوونه‌ و ئازادبوونی عێراق و سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستانیش هه‌ر له‌قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌وان دایه‌.. چونکه‌ ئه‌وکات جگه‌ له‌وه‌ی ناوچه‌که‌ ده‌بوژێته‌وه‌ و میلله‌تانی ناو کوردستان و عێراق چه‌‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییان له‌سه‌ر نامێنێ ئه‌وا ئارامیی و گه‌شه‌سه‌ندنی ژیان باڵ به‌سه‌ر ناوچه‌که‌ داده‌کێشێ و خه‌ڵکیش ده‌ستیان ئاواڵه‌ ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی پێ به‌ پێ له‌پێناو وه‌ده‌ستهێنانی زۆرترینی ماف و ئازادییه‌کانیان کۆشش بکه‌ن و ژیانێکی شایسته‌ به‌ مرۆڤ به‌رجه‌سته‌ بکه‌ن.
 
 لێره‌دا ئه‌و درۆیه‌ گه‌وره‌یه‌ی بۆش و هاوکاره‌کانی که‌ گوایه‌ خه‌ڵکی عێراق له‌کاتی داگیرکردنه‌که‌ – که‌ ناویان لێنابوو  شه‌ڕی ئازادیی عێراق ! – گوڵبارانیان ده‌کردن و ده‌سه‌ڵاتی داسه‌پاوی چه‌وسێنه‌ری عێراقیش به‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو سه‌رۆکخێله‌که‌ی کوردستانیشه‌وه‌ باوه‌شینیان ده‌کردن سپی بۆوه‌ و بووه‌ درۆیه‌کی مه‌زن له‌ مێژوو.. چونکه‌ ئێستا نه‌ک هه‌ر دوژمنانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا به‌ڵکه‌ به‌ناورۆژنامه‌نووسێکی ره‌فتار توندوتیژ و دڕنده‌ – وه‌ک ئه‌وان ئاسا- که‌وشبارانیان ده‌کا.
 
 ئه‌وه‌ش بۆخۆی ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵمێنێ که‌ وادیاره‌ گیان له‌جێگایه‌کی گه‌لله‌ک سه‌خته‌ ده‌نا ده‌بووایه‌ بۆش هه‌ر ده‌موده‌ست له‌پاش ئه‌و که‌وشبارانکردنه‌ی له‌ شوێنی خۆی ببووایه‌ دڵۆپێک ئاو و بچووایه‌ ناخی زه‌وی و له‌کۆڵ گه‌لانی جیهان ببوایه‌وه‌و جارێکدی هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی له‌وبابه‌ته‌ نه‌توانێ ره‌فتاره‌ توندوتیژ و دژه‌مرۆییه‌کانی ئه‌و دووباره‌ بکه‌نه‌وه‌.
 
 ١۴\١٢\٢٠٠٨
 dara@emrro.com
     
 
 

Previous
Next