
ئه‌ژده‌ر وه‌هبی چه‌پکه گوڵێکتان پێشکه‌ش ده‌کات …..زانا گه‌لاڵی
ئه‌ژده‌ر وه‌هبی چه‌پکه گوڵێکتان پێشکه‌ش ده‌کات
زانا گه‌لاڵی
لێم ببوره ناو نیشانی تازه‌ترین ئه‌لبوومی هونه‌رمه‌ندی به‌توانا ( ئه‌ژده‌ر وه‌هبی ) ه ئه‌م ئه‌لبوومه له ١٤ تراك پێكهاتووه ، له هۆنراوه‌ی هه‌ردوو شاعیری به‌توانا ( هه‌ردی نوری ، ئه‌دیب چلكی )ه هۆنراوهیهكیش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند خۆی نووسراوه .
ئاوازی دوو له گۆرانییه‌كان ئهنۆنیۆمه و عارف شهكوریش به دوو گۆرانی و ١٠ گۆرانیش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند خۆی ئاوازی بۆ دانراوه .
ئاماده‌كردنی میوزیكی له‌لایه‌ن میوزیك ژه‌نانی به‌توانا فورات كهزداڵ ، عارف شه‌كوری ، دیده‌ن توانا ئاماده‌كراوه . وابڕیاره له ئاینده‌كی نزیك له‌لایه‌ن كۆمپانیای كۆرهكهوه بڵاو بكرێته‌وه .
سه‌باره‌ت به زۆر خایه‌ندنی ماوه‌ی ئه‌لبوومی پێشوو له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌لبوومه كه بووه هۆی چاوهڕییكردنێكی زۆر ئاقانی ده‌نگی هونه‌رمه‌ند له‌م باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر وه‌هبی ده‌ڵێت : من نامه‌وێ هه‌موو ساڵێك كارێك بكه‌م دوای ٦ مانگ كاره‌كه‌م كۆتایی بێ به‌ڵكوو به ٢ تا ٣ ساڵ كارێك ده‌كه‌م و به‌ڵام گرنگی و جێگه‌ی خۆی بگرێ نموونه‌شم ئه‌لبوومه‌كه‌ی پێشوومه كه تا ئێستا جێگه‌ی خۆی كردۆته‌وه لای خه‌ڵكی خۆشه‌ویست كه ئه‌مه جێی دڵخۆشكه‌ری منه بێگومان ئه‌م ئه‌لبوومه‌م هه‌روه‌ك و ئه‌وه‌ی پێشتر جێگه‌ی خۆی ده‌گری و چاوه‌ڕوان بن به‌م زووانه ئه‌ژده‌ر وه‌هبی چه‌پكه گوڵێكتان پێشكه‌شده‌كات .
شایه‌نی باسه به پێی بۆ چوونی چه‌ندین كه‌سی به‌تواناوه ئه‌م ئه‌لبوومه چاوه‌ڕێی باشترین ئه‌لبوومی سه‌رده‌می نوێ و هونه‌ری كوردی لێ ده‌كرێت و به‌م زووانه بڵاو ده‌كرێته‌وه .