Skip to Content

Friday, November 8th, 2024
چاوپێکه‌وتنی ناوه‌ندی چاک له‌گه‌ڵ ئه‌وین رۆسته‌می

چاوپێکه‌وتنی ناوه‌ندی چاک له‌گه‌ڵ ئه‌وین رۆسته‌می

Closed
by December 16, 2008 گشتی

 
 
 پرسیاره‌کان!
 له‌ 27ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2008 دا په‌رله‌مانی کوردستان به‌ بڕیارێک  فره‌ژنێتی مه‌رجداری له‌ کوردستاندا درێژه‌ پێدا، ئه‌م بڕیاره‌ هه‌ڵا‌یه‌کی زۆری له‌ ناوه‌ند و ڕێکخراوه‌کان و کۆمه‌ڵه‌کانی ژنان و زۆربه‌ی زۆری ڕۆشنبیران نایه‌وه‌، تا کار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی که‌ که‌مپینی تایبه‌تی دروستبێت دژ به‌م بڕیاره‌. ناوه‌ندی چاک با چاکی زانی که‌ په‌یوه‌ندی بکات به‌ هه‌ندێک له‌و که‌سه‌ فیمینیستانه‌وه‌ و ڕایان وه‌ربگرێت له‌سه‌ر هه‌موارکردنی ئه‌م بڕیاره‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌ ناو کۆمه‌ڵگای کوردیدا.
 پرسیاره‌کان:
 1/    ناوه‌ندی چاک. بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر فره‌ژنێتی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت‏؟
 
 
   به‌ نه‌زه‌ری من بڕیار دان له‌سه‌ر ده‌نگدان بۆ مه‌وزوعێکی ئاوا گرینگ و حه‌سساس وردبونه‌وه‌و کات و هه‌ل و مه‌رجێکی ره‌خساو ی پێویسته‌، وه‌ ئێستای بارو دۆخی باشوری کوردستان ئاماده‌گی له‌م چه‌شنه‌ بڕیارانه‌ی نیه‌، هه‌ر به‌و هۆیانه‌وه‌ ده‌کرێ بڵێم که‌ بریار دان بۆ ده‌نگدان بۆ فره‌ژنیه‌تی هه‌نگاوێکی نا وه‌خت و بیجێ بوو.
  
 2/    ڕاڤه‌کردنی ئه‌م بڕیاره‌ لای زۆربه‌ی زۆری ژنان و پیاوانی فیمینستی پشتتوانیکردنه‌ له‌ پیاوسالاری و کۆنه‌وارێتی. به‌ڕای به‌ڕێزتان ئه‌م ڕاڤه‌کردنه‌ بوو به‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی وا که‌ قورساییه‌کی ئه‌وتۆ دروستبکات وه‌ک فشارێک بۆ سه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان تا ئه‌م بڕیاره‌ واژو نه‌کات و بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان بۆ پیاداچونه‌وه‌؟
 
 من پێم وانیه‌ که‌ ته‌نها فیمینیسته‌کان دژایه‌تی ده‌که‌ن ده‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره‌، فیمینیستی بوون مه‌رج نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ مرۆڤ هه‌ڵوێست بگرێت له‌ به‌رامبه‌ر فره‌ژنایه‌تی، وه‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر ببڕێ، له‌وانه‌یه‌ ئه‌م جۆره‌ ده‌نگدانه‌وانه‌ ته‌ئسیری خۆیان هه‌بوبێت به‌ڵام دیسانیش سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌بوا به‌ شێوه‌یه‌کی دی مامه‌ڵه‌ی ده‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ کردبا.
 
 3/   به‌ ڕای به‌ڕێزتان ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان، که‌ هه‌موویان ده‌چنه‌ که‌رتی سێهه‌می کۆمه‌ڵگاوه‌ که‌ پێیده‌وترێت که‌رتی به‌ مه‌ده‌نیکردنی کۆمه‌ڵگا، دوای که‌رتی گشتی و که‌رتی تایبه‌ت به‌گوێره‌ی پیویست بوو، واته‌ به‌ ئه‌رکی خۆیان هه‌ستان؟
 
 به‌داخه‌وه‌ من نه‌متوانیوه‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆ بکه‌م له‌سه‌ر ڕۆڵ و نه‌خشی ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان، به‌ڵام تا ئه‌و ڕاده‌ی من ئاگادارم، هه‌وڵی خۆیان داوه‌، به‌ڵکو پێویست بوو   زیاتر یه‌ک ده‌نگانه‌ هه‌وڵ ده‌ن، وه‌ به‌ نه‌زرم گه‌ر بیان ویستبا ده‌یان توانی فشاری زۆر بخانه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ده‌نگدان بۆ فره‌ ژنی تاکو ما وه‌یه‌کی نادیاری کراو ڕابگیرترێ.
 
 4/   بیانوی حیزبه‌ سیاسیه‌ عه‌لمانی و سۆسیالدیموکراته‌کانی هاوبه‌ش له‌ حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستاندا له‌سه‌ر ده‌نگدان بۆ ئه‌م فره‌ژنێتیه‌، ئه‌و واقیعه‌ی کوردستانه‌! که‌ زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی کوردستان کولتورێکی ئیسلامیان هه‌یه‌ له‌ کولتوری ئیسلامیشدا فره‌ژنێتی حه‌ڵاڵکراوه‌ و ڕه‌وایه‌،  بۆیه‌ ده‌بێت ڕای زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی کوردستان ڕه‌چابکرێت له‌ بڕیاره‌کانی په‌رله‌ماندا!! به‌ڕیزتا ڕاتان چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بیانوه‌؟
 
 ده‌کرێ بڵێین ئه‌وه‌ بیان و نیه‌ به‌ڵکو ڕاستیه‌کی دڵ ته‌زێنه‌، وه‌ ئێمه‌ ناکرێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ مان هه‌بێ که‌ بیروو لێکدانه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌ باشوری کوردستان ئاوا له‌پڕ بگۆڕدرێت وه‌ یه‌کسان بێت ده‌گه‌ڵ بیروو ڕای بۆ نموونه‌ ئه‌وروپیه‌کان له‌م بواره‌دا، هه‌رچه‌ند فره‌ژنێی به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک و بیرو ڕایه‌ک بمان ‌هه‌وێت دیفاعی لێبکه‌ین شتێکی غه‌ڵه‌ته‌، به‌ڵام زۆر جار هه‌یه‌ که‌ كێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که‌ سه‌رچاوه‌کانیان له‌ دینه‌وه‌‌ هاتوه‌ سه‌خته‌ ماماڵه‌یان ده‌گڵ بکرێ وه‌ له‌ ئه‌نجام دا کێشه‌ی دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خۆڵقێنن. 
 
 به‌ پێویستی ده‌زانم ئاماژه‌ به‌ بیانویه‌ک یاخود ده‌کرێ بڵێم هۆیه‌کی دی بکه‌م که‌ به‌کار ده‌هێندرێ بۆ دیفاع کردن له‌م بڕیاره‌ ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ڕێژه‌ی کچان له‌ باشوری کوردستان زۆر زیاتره‌ له‌ ڕێژه‌ی کوڕان، هۆیه‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ژماره‌یه‌کی زۆری کوڕانی کوردی باشوری کوردستان به‌ره‌و هه‌نده‌ران که‌و تونه‌ته‌ ڕێ، سیه‌رنیه‌ که‌ که‌سانێک یا ڕیكخراوه ‌و حیزبه‌کان که‌ ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ فره‌ژنیه‌تی ئه‌وه‌ بکه‌نه‌ بیانو، که‌ به‌ڕای منیش له‌وانه‌یه‌ لاسه‌نگی بوون له‌ نێوان ڕێژه‌ی کچان و کوڕان ببێته‌ هۆی کێشه‌ یه‌کی دی کۆمه‌ڵایه‌تی.
 
 وه‌ گه‌ر ئێمه‌ بێتو ئاوڕێک له‌ مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی فره‌ژنیێتی له‌ ئاینی ئیسلامدا بده‌ینه‌و، ده‌بینین که‌ له‌سه‌رده‌می خۆشیدا فره‌ژنێتی له‌کاتێکدا سه‌ری هه‌ڵدا که‌ ڕێژه‌ی ژنان زۆر زیاتربوو له‌ هی پیاوان، وه‌ به‌ چه‌ند هۆیه‌کی دیه‌وه‌ فره‌ژنێتی وه‌ک ڕێگا چاره‌یه‌ک په‌سه‌ندکرا. ‌
 
 5/   ئه‌و هه‌موو بێحورمه‌تی کردنه‌ به‌ ژنان له‌ کوردساتدا و کوشتن و بڕینی ژنانی کوردستان، سه‌رچاوه‌که‌ی و عه‌قلێتێکی خێڵه‌کیانه‌یه‌‌ به‌رامبه‌ر به‌ ژنان، به‌ دیوێکی تردا چاوکراوه‌یه‌تی ئه‌مڕۆی ژنان و ئه‌و هه‌مو سه‌نته‌ر و ڕێکخراوانه‌ی ژنان، ئه‌مڕۆ له‌ کوردستاندا بۆته‌ فشارێکی گه‌وه‌ره‌ بۆ سه‌ر ئه‌و عه‌قلێته‌ خێڵه‌کیه‌‌ و له‌ و عه‌قڵێته‌شدا جگه‌ له‌ توندو تیژی هیچی تری پێنیه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و فشاره‌؟ ڕاتان چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م شیکردنه‌وه‌یه‌؟ چاوکراوه‌یه‌تی ژنان له‌و ئاسته‌دایه‌ که‌ ئه‌م عه‌قڵێته‌ ترسی داڕامانی خۆی هه‌بێت؟
 
 بێ گومان زیاد بوونی ژنانی ڕۆشن بیرو ڕێکخرا‌وه‌ی ژنان یاخود ڕێکخراوه‌کانی که‌ دیفاع له‌ ژنان ده‌که‌ن مه‌ترسی ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌م جۆره‌ عه‌قلیه‌ته‌ کۆن و دژه به‌‌ مرۆڤایه‌تیانه‌ی که‌ ژنانی کورد ده‌گه‌ڵی دا ده‌ژین، وه‌گه‌شه‌کردنی بیروڕای ژنان و ڕێکخراوه‌کانی که‌ دیفاع له‌ ژنان ده‌که‌ن ده‌توانن له‌ داهاتوویه‌کی نه‌ زۆر دووردا فشارێکی وا بخه‌نه‌‌ سه‌ر ئه‌م جۆره‌ بڕیارانه‌ و،‌ کێشه‌ی ژنان به‌ گشتی. که‌ خودی وشه‌ی ژن واتا و شیکردنه‌وه‌یه‌کی زیاتر مرۆڤایه‌تی به‌خۆوه‌ ببینێ، پێویسته‌ گه‌شبین بین به‌ گشت هه‌وڵ و هه‌نگاوێک، چونکه‌ گۆڕانکاری کات و هێز و توانای کۆیه‌کی چالاک و خۆڕاگری پێویسته‌.
 
 6/   به‌ ڕای به‌ڕێزتان، پیاو سالاری و باوکسالاری و چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان و بێمافی منداڵان و سیسته‌می په‌روه‌رده‌ له‌ فێرگاکاندا له‌سه‌ر‌ ڕێسایه‌کی کۆن، به‌ بڕیاره‌کانی په‌رله‌مان و ده‌رکردنی کۆمه‌ڵێک یاسای پوزه‌تیڤانه‌ بۆ هه‌ریه‌ک له‌م گرفتانه‌ که‌ هه‌موویان گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر گه‌وه‌ره‌ن یه‌کلا ده‌بێته‌وه‌، یان ده‌بێت له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و سیسته‌می ئابوری و سیاسی دواکه‌وتوو و به‌سه‌رچوو بۆ دنیای ئه‌مڕۆ هه‌ڵته‌کێندرێت و له‌ جیاتی ئه‌وه‌ سیسته‌م و عه‌قلێه‌تێکی سه‌رده‌میانه‌ ج                                                         ێگیربکرێت؟
 
 ناکرێ ئێمه‌ ئه‌و ئه‌رکه‌ به‌ته‌نها بخه‌ینه‌سه‌ر شانی په‌رله‌مان و‌ پێمان وابێ که‌ ده‌رکردنی چه‌ند یاسایه‌ک ده‌توانێت پێش له‌و گرفت و کێشانه‌ بگرێت، به‌ڵکو رێکخراوه‌ سیاسی و ئینسانی و مه‌ده‌نیه‌کانیش ڕۆڵێکی گرینگیان ده‌بێ هه‌بێت له‌ هه‌وڵدان بۆ ئه‌م گۆڕان کاریانه‌.‌ ئه‌وان داتوانن کۆمه‌ڵگا ئاماده‌بکه‌ن بۆ بیرو ڕای تازه‌ و پوسیتیڤ. یه‌کێک له‌ کێشه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی بارودۆخی ئێستای کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌داخه‌وه‌ یاسایه‌کی ئه‌وتۆی پته‌و نیه‌ که‌ یه‌کسانانه‌ ماماڵه‌ ده‌گه‌ڵ هاوه‌ڵاتیان بکا و، هاووڵاتیان ڕابهێنێت له‌ به‌ڕێه‌وه‌بردنی یاسادا. با یاساو قانون هه‌ر هه‌بێ، چ فایده‌ی هه‌یه‌ گه‌ر ده‌کار  نه‌کرێت؟
 
 ئه‌رکی پارله‌مان لێره‌دا ده‌کرێ ئه‌وه‌بێ که‌ هه‌وڵدا متمانه‌ی هاوه‌ڵاتیان زیاتر وه‌ده‌ست بێنێ. ئه‌وه‌ش به‌ وه‌ ده‌کرێ که‌ پارله‌مان ئه‌وپه‌ری هه‌و‌ڵی خۆی بدات تا ئه‌و بریارانه‌ی که‌ له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ یه‌کسانی ودادپه‌روه‌ری دا ده‌درێن، به‌ باشترین شێوه‌ی مومکین له‌ له‌ لایان دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ته‌وه‌ جێ به‌ جێ بکرێن.
 
 7/   نێچیرڤان بارزانی‌: په‌رله‌مانی‌ كوردستان یاسایه‌ك ده‌رناكات كه‌ دژی‌ شه‌ریعه‌تی‌ ئیسلام بێت ! به‌ڕای به‌ڕێزت ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆکی حکۆمه‌تی هه‌رێمی کوردستان که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ یه‌کێتی زانایانی ئیسلامدا ڕایگه‌یاند، ڕه‌تدانه‌وه‌ی پێشوه‌ختی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و که‌مپین و ده‌نگانه‌ نیه‌ که‌ دژ به‌ فره‌ژنێتی مه‌رجدار ئێستا له‌ ئاردایه‌؟ ئایه‌ ئه‌م لێدوانه‌ ده‌بێته‌ بێهوایی ده‌نگه‌کانی دژه‌ فره‌ژنێتی و ئه‌م هه‌وڵ و خه‌باته‌ ڕاده‌گرێت؟
 
 به‌ڕێز نێچیروان بارزانی لێره‌دا به‌ لێدوانێکی گونجاو وڵام ده‌داته‌وه‌. ناکرێ ئێمه‌ به‌م لێدوانه،‌ تۆهمه‌تی دیفاع له‌ فره‌ ژنیی بخه‌یه‌نه‌ پاڵ بیر و ڕای جه‌نابیان. ده‌کرێ بڵێین که‌ هه‌رچه‌ند ده‌کرا به‌ شێوه‌یه‌کی دی ئه‌م ڕسته‌یه‌ بگوترابایه‌، به‌ڵام پێویسته ئێمه‌ش‌ هه‌ل و مه‌رجی ئێستای کوردستانمان له‌ به‌ر چاو بێت.
 
 له‌ کاتی بیرو لێکدانه‌وه‌مان له‌م جۆر مه‌سه‌لانه‌ وریایانه‌ نه‌زه‌ره‌کانمان ده‌رببڕین،‌ ئێمه‌ ی کوردی  ئاواره‌ی ئه‌وره‌پا‌‌ که‌‌  له‌ که‌شو هه‌وایه‌کی ئازادی مرۆڤانه دا‌ ده‌ژین، ئاسه‌نه‌ زۆر جار له‌بیریمان بچێته‌وه‌ که‌ چ كێشه‌و گرفتێک کورده‌کانی نێو خۆی کوردستان ده‌گه‌ڵیدا ڕۆژانه‌ به‌ره‌نگار ده‌بنه‌وه‌.  
 
 نێو و موشه‌خه‌سات: ئه‌وین ڕۆسته‌می
 خوێندکار له‌ زانکۆی ئۆسلۆ ،(master i pedagogikk)
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.