Skip to Content

Tuesday, March 5th, 2024
ئاسیا سێڵ گیرفانى خەڵكى ڕەتاند و فلسە سورێكیش باج نادات!!

ئاسیا سێڵ گیرفانى خەڵكى ڕەتاند و فلسە سورێكیش باج نادات!!

Closed
by December 19, 2008 گشتی

 ئاسیا سێڵ گیرفانى خەڵكى ڕەتاند و فلسە سورێكیش باج نادات!!
 
 عەلى عەبدوڵڵا كۆیى 
ئەندازیارى تەكنەلۆژیاى پەیوەندیەكان) :

 (Ali.koee@yahoo.com)

    ئەزموونى چەندین ساڵ ئەندازیاریم لە كۆمپانیاى ((accentبۆ پەیوەندى)) لە ئوسترالیا، سەردانە زانستیەكانم بۆ وڵاتانى توركیا و كوەیت و  سەنگافورە و مالیزیا و چین، جیاوازییەكى زۆرم بینى لە سیستەمى پەیوەندى لەو وڵاتانە و كوردستاندا، دیارترین جیاوازیش سیستەمى قسەكردنى مۆبایل ((Mobil System )) بوو چونكە لەو وڵاتانە بەپێى ((چركە)) كار ئەكەن و چەند ((چركە)) قسە بكەى هەر نرخى چركەكان لە حسابەكەت ئەڕوات، بەڵام لە كوردستانە حەیاتەكەى خۆمانا یەك چركە قسە بكەى ئەوا یەك خولەك لە باڵانسەكەت ئەڕوا، ئەمەش پاشاگەردانیەكە و لەماوەى سەردانەكەم دا بۆ كوردستان زۆر هەوڵم دا تا هەر(2) كۆمپانیاى ئاسیا و كۆڕەك تیلیكۆم قەناعەت پێبهێنم وەك ئەوروپا كار بكەن، بەڵام گەیشتمە ئەو ئەنجامەى چاكى ناكەن لەبەرئەوەى مەسئولانى كوردستانە حەیاتەكە لەپشت ئەو دوو كۆمپانیایەن و خەڵكیش لەمافە خوراوەكەى خۆی بێ دەنگە.
  بەكورتى لە كاتى سەردانەمەكدا بۆ كۆمپانیاى ئاسیا سێل ڕوبەڕوى شۆك بومەوە كاتێ وتیان ئاسیا سێڵ گەورەترین كۆمپانیاى پارەپەیداكردنە لە عیراقدا و مانگانە دەیان ملیۆنان دۆلار لە گیرفانى خەڵكەوە ئەچێتە گیرفانى كۆمپانیاكەوە  بەڵام بەپێچەوانەى هەموو كۆمپانیاكانى هەموو وڵاتانى جیهان فلسێكى سور باج بە حكومەت نادات؟؟ بۆچى؟؟؟ لەبەرئەوەی ئەندازیارێك نهێنییەكەى باس كرد و وتی یەكەم جار كە كۆمپانیاكە دامەزرا، كۆمپانیاى ئاسیا سێڵ لەڕێگەى ((ساڵح عەبدوڵا))ەوە كە دواتر زانیم كە ئەمە بە (سالەى عەبەى موختارى كەركوك) بەناوبانگە كە باوكى لەسەر بەعسێتى لە ((1991)) لە كەركوك كوژرا و ئێستا خۆى لەبان هەموو خەڵكەوە ئەبینآ و ناوى خۆى ناوە ((ستران عەبدوڵا)) و بووەتە نوسەر، پێكەوە بوونە هاوپەیمان و هاوگیرفان و قەناعەتیان بە د. بەرهەم ساڵحى سەرۆكى حكومەتى ئەوكاتە هێنا كە كۆمپانیاكە لەسەرەتاى دامەزراندنیەوە ((2)) ساڵ لە باج ببەخشرآ، لەبەرامبەر دەمچەوركردنى ((ستران عەبدوڵا)) دوایى ماوەى (3) ساڵی تریش بەخشینى كۆمپانیاى ئاسیا سێلأ درێژ كرایەوە، ئێستاش موچە و یارمەتییەكى باش و بەردەوام و گەرموگور لەلایەن كۆمپانیاى ئاسیا سێڵ بۆ كوڕەكەى عەبەى موختارى بەعسى دابین كراوە!!!
  ئەگەر گەورەترین كۆمپانیاى عیراق باج نەداتە حكومەت، كەواتە بۆ گلەیى لە دزە بچوكەكان بكەین؟ ئەى خەڵك چۆن ئامادە ئەبآ ملكەچ بآ بۆ حكومەتێك كە ئەوە ئیجرائاتە ئابوریەكانى بآ لەگەلأ ملیۆنەها دۆلار داهاتى كۆمپانیایەك كە تائێستا بەپێچەوانەوەى هەموو جیهانەوە لەجیاتى چركە بە خولەك كار ئەكات و (1)چركە بە (60) چركە حساب ئەكات؟ دەسەڵاتى كوردى…   لەكوێندەرێیییییییى؟؟؟. –بەڵگە نامەى 1: كتابى بەخشینى ئاسیا لە باج!
  –بەڵگە نامەى 2: جنسیەى ستران عەبدوڵا لەو فایلەى كە موچەكەى بۆ بڕدراوەتەوە!  
       
 
 
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.