
مژده‌ێ نێچیرڤان بارزانی بۆخه‌ڵکی کوردوستان.. و چه‌ند سه‌رنجێک..!
مژده‌ێ نێچیرڤان بارزانی بۆخه‌ڵکی کوردوستان.. و چه‌ند سه‌رنجێک..!
جه‌بار مسته‌فا
له ساڵیادی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤدا سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم له وتارێکدا که له هه‌ولێر پیشکهشیکرد کۆمه‌ڵێک مژده‌ی دا به خه‌ڵکی کوردوستان که به‌ڕاستی شایسته‌ی ئه‌ون هه‌مووکه‌س گۆێان بۆشلکهن و چه‌ند باره گۆیبیستیان ببنه‌وه…..! ئه‌وه‌ی که‌س بڕوا بهمبهڵێنانه ده‌کات یان ئه‌میش وه‌ک بهڵێنودرۆکانیتری سه‌رانی حکومه‌ت و لیپرسراوانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، که ئاخرینییان به‌ڵێنه شاخداره‌که‌ی مه‌لا به‌ختیاربوو که چه‌ندمانگێک له‌مه‌وبه‌ر وتی: ساڵی ٢٠٠٨ ده‌که‌ینه ساڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کاره‌با، سه‌یرده‌کات ئه‌وه مه لهسهلهیهکیتره.
سه‌رۆکی حکومه‌ت له به‌شێک له قسه‌کانیدا ده‌ڵێت : (ساڵی داهاتوو ده‌که‌ینه ساڵی سه‌روه‌ری یاسا له کوردوستاندا – سایتی پهیامنێر٢/١٢/٢٠٠٨).
پرسیارێک که به‌بیستنی ئهمقسانه بۆ خه‌ڵکی کوردوستان دیته پێشه‌وه ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر له‌م ١٧ ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردو حیزب‌دا یاسا سه‌روه‌ر نه‌بوه، ئێوه بهگویرهیچیو کام یاسا حوکم ده‌که‌ن ؟ ئه‌گه‌ر تا ئیستا یاسا سهروهرنهبیت ئیوه بهگۆیرهیچی کوردوستانتان کردۆته دۆزخ له خه‌ڵکه‌که‌ی؟ که‌م یاسا رێگایپێدان هه‌زاران لاوی ئه‌موڵاته بکه‌نه قوربانی قازانجی ته‌سکی حیزبهکانتانو هه‌زاران خێزان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بکه‌ن؟ به‌گۆێره‌ی کام یاسا ١٧ ساله سهروهتو سامانی خه‌ڵک تاڵاندکهنو هێرش ده‌که‌نه سه‌ر سفره‌ی به‌تاڵی خه‌ڵک؟هه‌رچی لێپرسراوی حیزبیتان هه‌یه بوونه‌ته مشه‌خۆر به‌سه‌ر گیانی خه‌ڵکه‌وه هه‌ر یه‌کیان چه‌ند مووچه له دامودازگاکانی ده‌وڵه‌ت وه‌رئه‌گری، له‌م ١٧ ساڵه‌دا کوردوستانتان کردۆته وڵاتی ئهفیونو حه‌شیشه‌و له‌شفرۆشی و جه‌نگی بێرحمانهی ئایین‌و کۆنه‌پرستی دژی ژنانوفهرههنگی پێشکه‌وتوی کۆمه‌ڵگا. ئه‌گه‌ر له کوردوستان یاسا سه‌روه‌رنیه به چیاسایهک کوردوستان‌و خه‌ڵکه‌که‌ی ههراجدهکهنو هه‌ر رۆژه هه‌رزانفرۆشی ده‌که‌ن به یه‌کێک له ده‌وڵه‌ته‌کانی ناوچه‌که؟
تۆبڵێیت ساڵی ٢٠٠٩ که سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌ڵێنده‌دات بیکاته ساڵی سه‌روه‌ری یاسا، ببێته ساڵی دادگایکردنی خۆشیان له‌سه‌ر ئهمبێیاسایهی که لانیکه‌م ١٧ ساڵه ئه‌نجامیئه‌ده‌ن ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی کوردوستان؟
ئهمبهڵێنه له راستیدا ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێت که هه‌رچی هاتو هاواری سهرانو داموده‌زگاکانی حکومه‌ته تا ئیستا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که کوردوستان وڵاتی یاسایه به‌درۆ ده‌خاته‌وه. چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵک به ههڵبژاردنوپهرلهمان و هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌کان بهنووسینهوی ده‌ستور،دانیشتنه دورودرێژه‌کانی پهرلهمانو لێدوانی دورودرێژ له پرۆژه‌ی یاسا جۆراوجۆره‌کان و سه‌رقاڵکردنی خه‌ڵکی کۆردوستان و خه‌رجکردنی پاره‌یه‌کی بێئه‌ندازه له پێناۆیاندا و دزینی ئه‌وه‌نده‌یتر له‌پاڵیدا و…هتد که‌چی تازه ده‌وتریت گوایه چاوه‌روانبین تا ساڵی داهاتوو به‌ڵکو یاسا ببێته سه‌روه‌ر. ئه‌وه‌ی که یاسا نه‌ک هه‌ر سه‌روه‌رنیه به‌ڵکو بوونیشینیه راستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گر وزقه له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکی کوردوستان به‌ڵام وا ئه‌م جاره له ده‌می خودی سه‌رۆکی حکومه‌ته‌وه وتراوه. تۆ بڵێ ئهمقسانه جۆره په‌شیمانیه‌کی حکومه‌تی هه‌رێم بێت له‌و تاوانانه‌ی تا ئیستاش له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردوستانی ئهکهنو بهڵینێکیشبێت که له ساڵی داهاتوه‌وه یاسا بکه‌نه سه‌روه‌ر؟ به‌داخه‌وه له‌وه ناچێت چونکه؛ ئهمدانپینانه بۆێر شه‌فاف نیه وله تۆی کۆمه‌ڵێک به‌ڵێندا هاتووه و ئه‌مه‌ش واده‌کات که نه‌بێته جێ متمانه‌ی خه‌ڵکی کوردوستان؛ ئه‌وه‌تا سه‌رۆکی حکۆمه‌ت ده‌ڵێت: (حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان چه‌ندین هه‌نگاوی ناوه بۆ دانانی سنورێک بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی مرۆڤ و دژی ئافره‌تان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له کۆمه‌لگایه‌کدا بژیت که تیایدا یاسا سه‌روه‌ربێت).
ئه‌گه‌ر له‌و ههنگاوانهگهڕێن که جه‌نابی سه‌رۆک ئاماژهیانپێدهکات چۆنکه هیچیان دیارنین و بپرسیین سه‌رچاوه‌ی توندوتیژی له کومه‌ڵگای کوردوستاندا له کۆێدایه؟چونکه هه‌وڵدان بۆ "سنوردانان" بۆ توندوتیژی به‌بێ دیاریکردنی سه‌رچاوه‌که‌ی، هه‌وڵیکی پووچه. ئه‌گه‌ر ته‌نیا ماوه‌ی ئه‌م ١٧ ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار سه‌یرکه‌ین و له‌رابوردوی په‌یوه‌ندی خۆیناویانوئهو کاره‌ساته دڵته‌زێنانه‌ی که به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردوستانیان هێناوه ببورین ئه‌وا زۆر به‌ئاسانی بۆمان روونده‌بێته‌وه که سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی توندوتیژی له کۆمه‌ڵگای کوردوستاندا خودی ئهمدو حیزبه‌ن، ماهییه‌تی هه‌ردوکیان وه‌ک دوو حیزبی مێلێشیای بهجۆریکه که نه‌له ژیانی ناوخۆییانو نه له په‌یوه‌ندیاندا بهدهروهی خۆیان، هه‌م به‌جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک و هه‌م به حیزب‌و رێکخراوه‌کانی جیا له‌خۆیان هیچ شێوازێکی ئاشتیئامێز قبوڵناکه‌ن وتوندوتیژوی تاکه زمانێکه که لێێحاڵی ده‌بن، مێژوی ئهمدوو حیزبه ته‌نها له‌م ١٧ ساڵه‌دا، له راستیدا مێژوی سه‌رکوتی ئۆپۆزیسۆنی ناوخۆ ونهیارانیانه و له‌م پیناوه‌شدا سڵیاننهکردۆتهوه له به‌کارهێنانی خۆێناویترینو قێزه‌ونترین شیوه‌کانی توندوتیژی.
تایبه‌تمه‌ندیه‌کی سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شی پارتی و یه‌کێتی ئه‌وه‌یه که سه‌رتاپای ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ره‌وه تا خواره‌وه کۆنترۆڵکراوه له لایه‌ن ده‌زگا حیزبیه‌کانه‌وه، هیچ ده‌زگایه‌کی ده‌وڵه‌ت نه‌ماوه تۆزقاڵێک سه‌ربه‌خۆیی تیادامابێت، هه‌م له‌رووی داراییه‌وه و هه‌م له رووی وهزییفهوه ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت له خزمه‌تی ده‌زگای حیزبهکاندان نه‌ک حیزبه‌کان له خزمه‌تی داموده‌زگای دهوڵهتو هاوڵاتیاندابن، ئه‌مده‌سه‌ڵاته که به‌فه‌رمی له سێ شاردا حاکمه جگه له هێزی پێشمه‌رگه‌و پۆلیس چوار ده‌زگای سه‌رکوتی راسته‌وخۆی تیادایه( ئاسایشی هه‌ولێر، ئاسایشی سلێمانی،پاراستن، ده‌زگای زانیاری) که به‌ته‌واوه‌تی له سه‌ر بودجه‌ی حکومه‌ت به‌رێوه‌ده‌چن، وهه‌ر یه‌کیان له خزمه‌تی حزبیکدایه و هیچ جوره سانسۆرێکیان له‌سه‌ر نیه، له‌مه‌ش گرینگتر ئه‌وه‌یه کاری سه‌ره‌کی ئه‌م ده‌زگایانه به تایبه‌تی پاراستن‌و زانیاری بریتیه له سه‌رکوتی نه‌یارانی هه‌ردوو حیزبه‌که نه‌ک پاراستنی گیان‌و ئاسایشی خه‌ڵک.
سه‌یر له‌وه‌دایه په‌رله‌مانی ئه‌م حکومه‌ته یاسای فره‌ژنی ده‌سه‌لمێنێ و خودی سه‌رۆکی حکومه‌ت، به‌نا یاسایی، دهستوهرئهدات له کاروباری پهرلهمهنهوه ئینجا خۆی‌و سه‌رۆکی هه‌رێم لایه‌نگری له‌م یاسایه ده‌که‌ن که‌چی ئه‌م دوای چه‌ندرۆژ ده‌ڵێ ههنگاومانناوه بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به ژنان.
مه‌گه‌ر مافی ژیان، کارکردن، خۆێندن، ئه‌وه‌ی که هاوڵاتی پارێزراوبێت له نه‌خۆشی ، ترسوتۆقاندن، ئازادی بیر‌ورا به‌یان ئازادی شۆینی هه‌ڵبژاردنی ژیان ….. به‌شێکنین له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵک وده‌بێ به‌گۆێره‌ی یاسا حکۆمه‌ت دابینیانبکات، کام له‌م مافانه له کوردوستاندا مسۆگه‌رن بۆ خه‌ڵک؟ له‌راستیدا کوردوستان ئیستا جه‌نگه‌ڵێکی سامناکه‌و ماسیه گه‌وره‌کانی ماسیه چکۆله‌کان ده‌خۆن. هیچیه‌ک لهمراستیهتاڵانه شاراوه‌نین له جه‌ماوه‌ری کوردوستان بۆیه وته‌کانی جه‌نابی سهرۆکو به‌ڵێنه‌کانی به هه‌ند وه‌رناگرن.
له هه‌مووی سه‌یتر جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ڵێ: (که حکومه‌تی هه‌رێم چه‌ند تیمێکی پێکهێناوه بۆگوند لادێکانیان ڕه‌وانه کردون بۆ ئه‌وه‌ی چاوپێکهتنو دیدار‌و له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چتوندوتیژی له‌به‌رامبه‌ریاندا ئانجامدهدرێت بۆ ئه‌وه‌ی حکۆمه‌ت کاربکات بۆ نه‌هێشتنیان).
به‌ڕاستی ئهمقسانه له‌قسه‌ی که‌سێکی بیانی ده‌چن که له میدیاوه هه‌ندێک زانیاری له‌سه‌ر جوغرافیای بهشهریوکۆمهڵایهتی کوردوستانی خۆێندبێته‌وه نه‌ک له قسه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تێک که زۆر به‌باشی ئاگاداری بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی" رهعییهتهکهی" خۆیه‌تی، ئاخر زوربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتوانی خه‌ڵکی کوردوستان ئیستا له شاره‌کاندا دهژینو لادێکان رێژیه‌کی که‌می پێکهاتی خه‌ڵکی کوردوستانن و هه‌ر به‌مپێیه‌ش به‌شی زۆری قوربانیانی توندوتیژی به تایبه‌تی ژنان له شاره‌کاندان نه‌ک لادێکان ، جگه له‌وه‌ی ئه‌مشێوه چارهسارکردنه له دانانی ‘عه‌ره‌بانه له پێش ئه‌سپه‌که‌وه دچێت’ ئاخر بهبێدیاریکردنی هۆکارو سه‌رچاوه و شێوه‌و راده‌ی ته‌شه‌نکردنی توند‌و تیژی به تایبه‌تی دژی ژنان چۆن دکرێت چارسه‌ری بو دابنرێت ، مه‌گه‌ر ئاینی ئیسلام، نه‌ریتی دارزیوی پیاوسالاری ، ههژاریوبێکاری راده‌ی به‌رزی نه‌خۆێنده‌واری به تایبه‌تی له‌ناو ژناندا هۆکارنین بۆ تۆندوتیژی، مه‌گه‌ر خودی پهرلهمانو یاسا‌و حکومه‌تی هه‌رێم نه‌بوونه‌ته ئامرازی پاراستنی ئه‌و دیارده دزێو وناههمورانه له کوردوستاندا؟ ئیتر چۆن دکرێت ئه‌م حکومه‌ته بچێته‌وه به گژ دیاریدهیهکدا که خودی خۆی هۆکاری مانهوهیبێت؟
ئه‌گه‌ر هه‌مو ئه‌و سه‌رنجانه وهلانیێنو بروا به به‌ڵێنه‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌ت بکهینو گه‌شبین بین به‌وه‌ی به‌راستی به‌نیازه یاسایه‌ک بکاته سه‌روه‌ر که مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردوستان دابینبکات، ئه‌وه دیسان له‌روی واقعیه‌وه دوو کۆسپی گه‌وره دینه به‌رده‌م جیبه‌جیکردنی به‌ڵێنه‌کانی.
یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه‌که ئه‌م حکومه‌ته سه‌ربه‌خۆ نیه‌چونکه کوردوستان به‌شێکه له‌ده‌وڵه‌تی عیراقی" فیدراڵ" وبهمپییهش توانای ئه‌وه‌ی نیه‌که یاسایه‌کی ناکۆک له‌گه‌ڵ ده‌ستوری دینیوتایهفهگهری عیراق بکاته سه‌روه‌ر له هه‌رێمی کوردوستاندا، دیاره که وابه‌سته‌یه‌ی
هه‌رێمیش بریارێکه هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار سه‌رباری ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردوستان داوێانه جگه له‌مه‌ش وه‌ک له چه‌ند هه‌فته‌ی رابوردودا، له‌میانه‌ی لێدوانه‌کانی په‌رله‌مان وبڕیاردانی له سه‌ر فره‌ژنی بۆ جهندههمین جار ده‌رکه‌وت که په‌رله‌مانی ههرێمو خودی سه‌رۆکی وه‌زیرانیش لایه‌نگری له یاسایه‌ک ناکه‌ن که ناکۆکبێت له گه‌ڵ بنه‌ماکانی ئیسلام و شه‌ریعه‌ت، رۆشنیشه که فره‌ژنی چه‌ند ناکۆکه له‌گه‌ڵ مافه سه‌ره‌تایه‌کانی ئینسان ئیتڕ چۆن خه‌ڵکی کوردوستان بڕوا به به‌ڵێنه‌کانی جه‌نابی سه‌رۆکوه‌زیران بکه‌ن؟
بهمپێێه ده‌بی بڵێن که جیابونه‌وه‌ی کوردوستان‌و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ وسیکیولار که تیایدا دین له ده‌وڵه‌ت جیابێت، مه‌رجی سه‌ره‌کی سهروهریبونی یاسایه‌که که مافه‌کانی مرۆڤ دابینبکات‌و رێگای توندوتیژی دژی مروڤ به‌تایبه‌تی دژی ژنان نه‌دات.
دوهه‌م کوسپ خودی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردوستانه به‌تایبه‌تی یه‌کێتی و پارتی چونکه ناوهرڕۆکوماهیهتی ئهمدو حیزبه میلێشیاییو تۆتالیتارن ، به‌رنامه‌و سیاسه‌تیان ، رابوردووی سیاسیان، تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ١٧ ساڵه‌یان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که ناکۆکی بنه‌ڕه‌تیان هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری یاسا له کۆمه‌ڵگادا به تایبه‌تی یاسایه‌ک له‌وجۆره‌ی سه‌رۆکوه‌زیران ئاماژهیپێدهکات. فکرو عه‌قڵی ئهمدو حیزبه وا بیرده‌که‌نه‌وه که ئه‌وان به زۆر‌و به خۆێن گه‌شتونه‌ته ده‌سه‌ڵات بۆیه مافی خۆیانه نه‌وه دوای نه‌وه هه‌ر له ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه، ره‌نگه هه‌ندێکجار و له بارودۆخێکی تایبه‌تدا رێگا بده‌ن هه‌ندێک حیزب‌و لایهنیتر ببنه شه‌ریکه به‌شیان به‌ڵام ته‌نهاوته‌نها وه‌ک برا بچوک نه‌ک به یه‌کسانی، خه‌ڵکی کوردوستان لهبیریاننهچۆتهوه که ئهمدوو حیزبهدوای"هه‌لبژاردنی "١٩٩٣"چکارهساتێکیان به‌سه‌رهێنان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کامیان %٤٩ ده‌نگه‌کانی هێناوه و کامیان %٥١ . بۆیه ده‌ڵیین وه‌لانانی ئهمدوو حه‌زبه له‌ده‌سه‌ڵات و پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌ده‌نی وعه‌لمانی له وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆدا پێشمه‌رجی به‌دیهاتنی کۆمه‌ڵگایه‌که که تیایدا یاسایه‌کی ئینسانی سه‌روه‌ر بێت . ئایا جه‌نابی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌م پیشمهرجانه ده‌سه‌لمێنێت؟
جه‌بار مسته‌فا
٤/١٢/٢٠٠٨