
ئاراسته‌کانی جیهانی له 25 سالی داهاتو
ئاراسته‌کانی جیهانی له 25 سالی داهاتو
خالید هه‌رکی
ئه‌نجومه‌نی هه‌والگریی ئه‌مریکی له راپۆرتێکیدا به ناوی (ئاراسته‌کانی جیهانی له 25 سالی داهاتو ) باس له حالی حازرو 25سالی داهاتوی دونیا ده‌کا ، دیاره بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م راپۆرته پشت به دۆکومێنت و بنه‌مای ستراتیجیی بسپۆرو شاره‌زایانی ئه‌م بواره به‌ستوه له ئه‌نستیتۆی واشنتۆن و ده‌زگای برۆکینگز و دامه‌زراوی (راند ) له کالیفۆرنیاو ئه‌نستیتۆی (چاتام هاوس) ی له‌نده‌نی و ئامۆژگای نێوده‌وله‌تی بۆ لێکۆلینه‌وه‌ی ئاشتی له ستۆکهۆلمی سوێدو ئامۆژگاکانی (چین) بۆیه ده‌کرێ راپۆرته‌که به هه‌ند وه‌ر بگیرێ .
ئه‌م راپۆرته 115 لاپه‌ر له خۆی ده‌گرێ له ئاماژه‌کانیدا پێشبینیه‌کانی 25 سالی داهاتو ده‌خاته رو که زۆربه‌یان سه‌رسورهێنه‌رو ترسناکن دیاره مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیشی له‌م ئاماژانه بۆ ئه‌وه‌یه ، ههولو توانای یه‌ده‌کی بۆ ته‌رخان بکرێ و لوتکه‌ی هێزی بگۆر له دونیا ده‌ست نیشان بکا .
راپۆرته‌که ده‌لێ له میانی 25 سالی داهاتو * ئاوی خواردن وئاودان که‌م ده‌بێ به‌م هۆیه‌وه قه‌یرانی ئاو له جیهان دروست ده‌بێ * هه‌روه‌ها ئه‌و خواردنه‌ی له دونیا دێته به‌رهه‌م به‌شی پێداویستیه‌کانی خه‌لک ناکا ئه‌مه‌ش دیسان ده‌بێته مایه‌ی که‌می خۆراک * ململانێ له‌سه‌ر داهاتی وزه په‌ره ده‌سێنێ به‌ره‌و توندی ده‌روات … ئه‌مه له روی ئابوری له‌روی سیاسی وسیاسه‌تی ئابوریشه‌وه راپۆرته‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که * دونیا ده‌بێته دونیایه‌کی فره جه‌مسه‌ری له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا له سه‌ر شه‌نگ وهێزی خۆی ده‌مێنێ به‌لام وه‌کو که ئێستا هه‌یه یه‌ک ده‌وله‌ت ناتوانێ قۆرخی هه‌مو بواره‌کانی دونیا بکات ، به‌م شێوه‌یه جه‌مسه‌ری تر له قۆرخکردنهکان به‌شدار ده‌بن له‌وانه وولاتی هیند ده‌بێته یه‌کێک له‌و جه‌مسه‌رانه، هه‌روه‌ها زۆر له کۆمپانیاو کۆمه‌له‌ی ئاینی و رێکخراوه بێ قازانجه‌کان و ته‌نانه‌ت تۆره راوروتکارهکانی کاری چه‌ته‌گه‌ری وبگره تا خێلهکانیش ده‌بنه خاوه‌ن ده‌سه‌لات له‌م بواره .
راپۆرته‌که ده‌لێ ئه‌مریکا ده‌بێ له نێوان سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و پێشینه‌کانی ناوه‌خۆ یه‌کێکیان هه‌لبژێرێ ، ئه‌مه‌و به پێی راپۆرته‌که دونیای داهاتو به‌هۆی پرۆسه‌ی گلۆبالیزمه‌وه(عه‌وله‌مه) بێویژدانیی مه‌زن ده‌رهه‌ق به یه‌کسانی و مافی مرۆڤ به‌رێوه‌ن ، دواتر گواستنه‌وه‌ی سامانی جیهانی وهێزی ئابوری له رۆژئاواوه بۆ رۆژهه‌لات به‌رێوه‌یه ، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌کا که( چین ) ده‌بێته هێزێکی کاریگه‌ر له بواری ئابوری له 20 سالی داهاتو به شێوه‌یه‌ک که پێشتر ئه‌مه‌ی به‌خۆوه نه‌دیبێ ، چین ده‌بێته دووه‌م هێزی ئابوریی دونیا وێرای ئه‌وه‌ی ده‌بێته خاوه‌نی هێزێکی سه‌ربازیی زه‌به‌لاح ، دورنیه ببێته یه‌که‌م ولاتی کریاری داهاته سروشتیه‌کانیش .
سه‌باره‌ت به روسیا چه‌ند ئه‌گه‌رێک بۆ داهاتوی روسیا ده‌خاته رو یه‌کێکیان: دورنیه روسیا ببێته ده‌وله‌مه‌ندترین ولات به‌لام له لایه‌کی تره‌وه : ئه‌گه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌رده‌وام بێ ئه‌وا روبه‌روی کاره‌سات ده‌بێته‌وه ، راپۆرته‌که له ئاماژه‌کانیدا بۆ تیرۆر وتۆقاندن ده‌لێ ئه‌م بابه‌ته له داهاتو ده‌بێته بابه‌تی گه‌رمی هه‌مو ولاته‌کان که پێیه‌وه ده‌نالێنن ، توندره‌وی ئیسلامی ده‌مێنێ به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی شارستانیه‌تی پێی نه‌گه‌یشتوه وه‌کو سنوره‌کانی نێوان ئه‌فغانستان وپاکستان ، له داهاتوش سۆمال و سنوره‌کانی ئه‌فغانستان زیاتر له هه‌مو شوێنێک له و ناوچانهدهبن که دالده‌ی تیرۆرستان ده‌ده‌ن .
به‌لام له ده‌یه‌کانی داهاتو گه‌نجان زیاتر له ره‌وتی توندره‌وی ئیسلامی دور ده‌که‌ونه‌وه ئه‌ویش به‌هۆی کرده‌کانی قاعیده‌وه ، ئه‌وه‌ی دلخۆش که‌ریشه زاناکانی ئاینیی ئیسلامی به‌هۆی ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ ئه‌نجامی بانگخوازو کرده‌کانی قاعیده‌یان بینی ئه‌وان رۆلێکی باشیان ده‌بێ له ناساندنی ماهیه‌تی ئه‌م جۆره گروپانه .
خالێکی تر که راپۆرته‌که رۆشنایی خستۆته‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زیادبونی رێژه‌ی دانیشتوان و گۆرانی کهشو هه‌واو مه‌ترسی له‌سه‌ر ژینگه بو، به دیدی راپۆرته‌که زیادبونی رێژه‌ی دانیشتوان له ئه‌فریکاو ئه‌مریکای لاتین ده‌بنه کێشه‌یه‌ک له کێشه‌کانی دونیا .
مایکل هایدن له راپۆرته‌که‌یدا باس له دۆخی قاعیده‌و ئه‌و ولاتانه‌ی هاوکاربون بۆ له‌ناوبردن یا که‌مکردن له وزه‌و توانای گروپه‌کانیان ده‌کات له ولاته‌کانی سه‌رتاسه‌ری دونیا له‌وانه ستایش به رۆلی عێراق و سعودیه‌و ئه‌ندۆنیسیا ده‌کات که بۆ له‌ناوبردنیان هاوکاری باشیان کردون هه‌روه‌ها مه‌ترسیه‌کانی داهاتوش ده‌ست نیشان ده‌کا به‌تایبه‌تی له‌و ولاتانه‌ی به دیدو پێشبینی ئه‌و له داهاتو ده‌بنه مۆلگه‌و پێگه‌ی ئه‌وان که ئاماژه به سۆمال ویه‌مه‌ن و سنوره‌کانی نێوان ئه‌فغانستان وپاکستان ده‌کات ، دیاره هه‌ر له‌م راپۆرته ئاماژه به و شوێنانه ده‌کات که تیرۆریسته‌کان له ئه‌نجامی شکست خواردنیان له عێراق و سعودیه له داهاتو بۆ دۆزینه‌وه‌ی مۆلگه وبنکه‌ی نوێ روی تێده‌که‌ن ئه‌ویش باکوری ئه‌فریکا ودورگهی عه‌ره‌ب ده‌بێ .
پوخته‌ی راپۆرته‌که ئه‌وه‌مان پێرادهگهیهنێ که له 25 سالی داهاتو قاعیده یه‌که‌م مه‌ترسیی پێشوه‌چونی شارستانی وئابوریه به کزبونی رۆلی ئه‌مریکا له کۆنترۆلکردنی روداوه‌کانی دونیا وسه‌رهه‌لدانی قه‌یرانی ئاو و خۆراک و ژینگه ده‌بێ.
خالید هه‌رکی …
www.serben.com
khalidherki@chello.nl