
سامانی حیزبه کوردستانییه‌کان له‌کام سه‌رچا‌وه کۆکراوه‌ته‌وه؟!…كامه‌ران ئیسحاق په‌ری
سامانی حیزبه کوردستانییه‌کان له‌کام سه‌رچا‌وه کۆکراوه‌ته‌وه؟!
كامه‌ران ئیسحاق په‌ری
تا به‌رله‌راپه‌رینی به‌هاری 1991ی كوردستان سه‌رمایه‌وه سامانی زۆرینه‌ی حیزبه كوردستانییه‌كان… جگه له یارمه‌تییه ده‌ره‌كییه‌كان بۆ ئه‌وحیزبانه، ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی شار‌و ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گی گوندنشینه‌كانیش له‌گه‌لێك بۆنه‌دا، به‌زۆر یاخود به‌ویستی خۆیان سه‌رچاوه‌یه‌ك بوون بۆ كارده‌رپه‌راندنی حیزبه‌كان، ره‌نگه زێده ره‌وی نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێن هیچ كات ئابوونه‌ی ئه‌ندامانی حیزب له‌پێش‌و پاش راپه‌رین سه‌رچاوه‌ی سامانی حیزبه‌كان بووبێت، له‌به‌رانبه‌ردا له‌راپه‌رین به‌دواوه ده‌ستكه‌وت‌و داهاتی پارته سیاسییه‌كانی كوردستان موڵكی گشتی بووه سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می سامانیان… له‌راپه‌ریندا له‌گه‌ڵ رزگاركردنی شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ولێر‌و دهۆك. به كه‌وتنی ئه‌و سیستمه‌ی كه ده‌وڵه‌تی پێشووی عێراق په‌یره‌وه‌یده‌كرد له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ چه‌مكی خاوه‌نداریه‌تیی گشتی، مۆڵكایه‌تی گشتی، له‌گه‌ڵ ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌رین، داڕما. روخاندنی سیستمه‌كه ته‌نیا به‌داگیركردن‌و تاپۆكردنی داموده‌دزگاكانی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر خۆیاندا نه‌وه‌ستا بگره له‌ماوه‌ی ئه‌م 17 ساڵه‌دا ئه‌م حیزبانه هه‌رچی موڵكایه‌تیی گشتییه بۆ موڵكایه‌تیی تایبه‌ت به‌حیزب گواسته‌وه… سه‌ره‌تاكه‌شی به دابه‌شكردنی داهاتی گشتیی باجی گومرگی سه‌رسنور‌وسه‌رانه‌ی بازگه‌كان ده‌ستیپێكرد… پاشان ئه‌م پاره به‌ده‌ستكه‌وتووه سه‌رباری به‌كارهێنانی به‌شێكی له شه‌ری ناوخۆدا به‌شێكی تری له بواری‌وه‌به‌رهێنان‌وبازار خرایه گه‌ر ئه‌وحیزبانه هێندێكیان له بواری گه‌شت‌و گوزاردا وه‌به‌رهێنانیان ده‌كرد هێندێكی تریش له بواری كه‌لو په‌ل ئاودیوكردن به‌ئێراندا وه‌به‌رهێنانیان ده‌كرد، له‌هه‌مووشیان بازرگانتر ئه‌وانه بوون كه بازرگانییان به نه‌وت‌و به‌نزین ده‌كرد.
له دابه‌شكردنی خاك‌وخۆڵی ئه‌م‌وڵاته كه پێیده‌وترێت كوردستان هیچ ده‌ستیان نه‌پاراست… بۆیه له‌هه‌بوونی ئه‌م به‌رچاوروونییه شتێكی زۆر سه‌یر‌وناوازه نییه ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ له %62ی هاووڵاتیی كورد لای‌وابێت كه ده‌ستكه‌وت‌و داهاتی سامانی حیزبه‌كان سه‌رچاوه‌كه‌ی سامانی گشتییه، به‌ڵكو سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌و رێژه‌یه له هاووڵاتییان به‌و دابه‌شكردنه، به‌و به‌فیرۆدانه قبوڵیه‌تی به‌به‌رچاوی خۆ‌ئ رۆژ به‌رۆژ سامانی گشتی بۆسه‌ر داهات‌و سامانی حیزبییه‌كان بگوێزرێته‌وه…
له‌هه‌بوونی ئه‌م بێده‌نگی یه له‌ئاست به‌فیرۆدانی سامانی گشتی… ئه‌و به‌دگومانییه ده‌هێنێته ئاراوه كه خه‌ڵكی كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی له‌ئاست ئه‌وناره‌وایه‌تییه، بێده‌نگن له دزینی سامانی گشتی: به‌شێكی ده‌شێت له‌به‌ر ئه‌وه‌بێت كه‌ناخوازێت به‌هۆی ده‌نگ كردنیه‌وه نان بڕاوو بێت، له‌فه‌رمانگه‌و شوێنی كاركردنه‌كه‌ی به‌ده‌ردی زه‌مانی به‌عس له قبوڵنه‌كردنی به‌عسییه‌كان نه‌برێت، به‌شیكی تری هاووڵاتیی كورد ده‌ستی هه‌یه له رێگه‌دان‌و قبوڵكردن‌وشه‌ریكه به‌شی، بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سامانی گشتی، له‌ودوو جۆر هاووڵاتییه‌ش بترازێت هاووڵاتییانی تر به‌هه‌زره‌ها سه‌ف سه‌ف ریزیان به‌ستووه له بۆ هه‌لی به‌چنگ كه‌وتنی (ئه‌رزه‌یه‌ك، پسوڵه‌ی به‌نزینێك، خه‌تی كاره‌بایه‌ك، به‌رمیلێك نه‌وت، خانوویه‌ك، ئیفادێك، دامه‌زراندنی خزمێك، ته‌رفیعیك، شه‌هیدانه‌یك، خانه‌نشینێك…هتد) ئه‌م جۆره‌ش له‌هاووڵاتی گه‌ران به‌دوای ئه‌م هه‌له‌دا به‌مافی خۆی ده‌زانێت، لانی كه‌م ئه‌وانه‌ی كه رۆژێك له‌رۆژان خه‌باتیان كردووه، خوێنیان داوه، ده‌ربه‌ده‌ركران لایان‌وایه ده‌بێت خزمه‌تبكرێن… هه‌ڵبه‌ت چه‌مكی ده‌بێت خزمه‌تبكرێن چه‌مكێكه حیزبه كوردییه‌كان بۆ كادیره‌كانی خۆیان له پاش راپه‌رین لێهاتووانه بۆ خواره‌وه رێنمایی پێده‌كه‌ن… هێندێك له‌خه‌باتگێره‌كانی دوێنی‌و بازرگانه‌كانی ئه‌مرۆ لایان‌وایه كه‌حیزبێك گوتی تۆ پێویسته خزمه‌تبكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ماندوو بوویت. ئیدی ده‌بێت خزمه‌تكردنه‌كه به برینی پارچه‌یه‌ك گۆشت بێت له جه‌سته‌ی نیشتیمان روونتر (ئیفاد‌و موچه‌و خانوو ئه‌رزه بۆ تۆ بۆ خۆشم ده‌ستگرتن به‌شاده‌ماره‌كانی ئه‌و جه‌سته‌ی كه پێده‌بێژین نیشتیمان… تراژیدیای پاره‌مۆڵی‌و سامانی حیزبه‌كان له پاش رووخاندنی یه‌كجاره‌ی سه‌دام دێته ئاراوه كاتێك كه حیزبه‌كان موچه‌ی كاری كادیر‌و كارمه‌نده‌كانیان بۆ سه‌رده‌وڵه‌تی نوێی ئێراقی گواسته‌وه، له تاپۆكردنی بیره‌نه‌وته‌كان كه ئه‌میش سه‌رچاوه‌ی داهتێكی هه‌تاهه‌تاییه. هێنده‌ی تر حیزبه‌كان مل ئه‌ستور بوون به‌وه‌ی له‌م دابه‌شكردنی سامانی گشتییه‌و بوونی به‌سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی حیزبه‌كوردییه‌كان، دیارده‌یه‌كی تری هێناوه‌ته ئاراوه ئه‌ویش قۆرغكردنی بازاره، چمكێكم تۆ كاتێك ده‌توانیت بازارقۆرغ بكه‌یت كه سه‌رمایه‌كی گه‌وره‌ت له‌به‌رده‌ست دابێت هیچ سه‌رمایه‌گوزارێكی تر له‌ئاست سه‌رمایه‌ی تۆدا خۆی بۆنه‌گیرێت، له‌وه‌یش گرنگتر بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ته‌واوی كوردستان پێویستیت به‌ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌نفیزییه كه ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌وسامانه‌گشتییه رێكبخات بۆ ئه‌م رێكخستنه « په‌رله‌مانی كوردستان» به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌ستێت. هه‌رچی له‌باره‌ی حوكمه‌تی هه‌رێمه ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتێكی جێبه‌جێكه‌ر له ده‌وڵه‌مه‌دكردنی زیاتری حیزبه‌كان، له مۆركردنی گرێبه‌سته‌كان.. هتد
دوا قۆناغی ده‌وڵه‌مه‌دنكردنی حیزبه‌كان به تێكه‌ڵكردنی پاره‌كان كۆتای دێت
ـ برا كوژه‌كانی دوێنی، كه به‌په‌ندی (برامان برایه‌تی، كیسه‌مان جودایه‌تی) سیاسه‌تیان ده‌كرد ئه‌مرۆ كه بوونه‌ته، هاوراو هاوكار‌و هاوپه‌یمان، به‌شێكی به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وپه‌نده سیاسه‌ت ده‌كه‌ن‌و زۆرینه‌ی یه‌كڕا بوونیان به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی پاره‌كان بوو. هه‌نوكه‌ش یه‌كبوون‌و یه‌كگرتنیان ته‌نیا له‌پێناوی پاراستن‌و زیادكردنی سامانی حیزبه‌كانیانه، تێكه‌ڵ بوون‌و به‌یه‌كداچوونی بازرگانی‌و ده‌ستكه‌وته ئابوورییه‌كان، ده‌بێته هۆی كه‌م بوونه‌وی گرژی‌و به‌گژداچوونه‌كان‌و زۆر بوونی رۆحی لێبوردن‌و پێكه‌وه‌ژیان له‌نێوان دوولایه‌نی ناكۆك… به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، به‌پێی مۆدێلی حیزبایه‌تی كوردستان ده‌ستگرتنی تاك لایه‌ن به‌سه‌ر داهات‌و سامان. شه‌ری لێده‌بێته‌وه… بۆیه هاووڵاتی ده‌بێت له مانا شاراوه‌كانی لێدوانی به‌رپرسه‌كان بۆ به‌رده‌م مێدیاكان تێبگات (كاتێك كه‌به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه له‌هۆڵه تاریكه‌كانی دابه‌شكردنی سامان دێنه‌ده‌روه‌و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك وه‌ڵامی پرسه بچوكه‌كانی رۆژنامه‌نووسان ده‌ده‌نه‌وه به‌وه‌ی كه هاوبیر‌و هاو رابووین ئه‌وا مه‌به‌ستیانه پێتانی بێژن له چاره‌سه‌ركردنی گرژی‌و به‌یه‌كداچوونی سه‌رمایه‌كانمان هاوراو ته‌باین. به‌م پێیه حیزبه‌كان به‌هۆی له‌ده‌ستبوونی سامانی گشتی، پاشان قۆرغكردنی بازار به‌وسامانه‌و دواتر شه‌رعیه‌تدان به‌و ده‌ستبه‌سه‌رگرتنه، به‌قه‌دداگیركردنی وڵاتێك،سه‌پاندنی یاسای ئینتیداب كاریگه‌ریی به‌سه‌رئاینده‌ی نیشتیمانه‌وه هه‌یه.
سه‌رچاوه‌و دارێژه: ده‌زگای شرۆڤه له راپرسییه‌ك سه‌باره‌ت به سه‌رچاوی سامانی حیزبه‌كان كه‌تێدا 511 كه‌س به‌شدار بووه تێدائه‌نجامه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه بوو
سامانی حیزبه‌كان له كام له‌م سه‌رچاوانه‌وه كۆكراوه‌ته‌وه؟
سامانی گشتی: 316 – (61.8%)
قۆرخكردنی بازاڕ: 165 – (32.3%)
ئابوونه‌ی ئه‌ندام: 5 – (1%)
بودجه‌ی په‌رله‌مان: 25 – (4.9%)
كۆی گشتیی ده‌نگه‌كان : 511