نامه سۆزه‌نهێنیه‌که‌ی ڕۆسۆ….ئاماده‌کردنی: ژێوار فازڵ
ئاماده‌کردنی: ژێوار فازڵ
نامه سۆزه‌نهێنیه‌که‌ی ڕۆسۆ
ژان ژاک ڕۆسۆ فه‌یله‌سووف و نووسه‌ری فه‌ره‌نسایی، یه‌که‌م سهرکرهدهی بزوتنه‌وه‌ی ڕۆمانتیکی بوو، هه‌روه‌ها نوخشانه هێنه‌ری شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا بوو، ڕۆسۆ نه‌وه‌ی کابرایه‌کی سه‌عات فرۆشی جنێفی بوو له سویسرا. به چه‌ن کار‌و بارێکی ژیان لهشاوه پیش ئه‌وه‌ی شوێنی خۆی له دێڕوی وێژه‌دا بکاتوه. له ژیانیدا ناسیاوی له‌گه‌ڵ خاتوو ( دووارتب) دا ۆهتدا ژردووه، دڵی تێی چووه‌وه‌و ده‌ورێکی باڵاتی له شینکردنهوهی وێژهکهیدا کردۆته‌وه. له‌گه‌ڵ هه‌ڵکردنی کڵافه‌ی رۆژگاردا له پڕ ڕۆسۆ ناسیاوی له‌گه‌ڵ کاره‌که‌رێکی نه خوێنده‌واردا په‌یدا ده‌کات و ده‌بیته هاوسه‌ری و پینچ منداڵی دهبێتو له پاشا وه‌کو بێ باوکان له هه‌تیو نشینه‌کاندا به‌خێو ده‌کرێن. له کاتێكا ڕۆسۆ به هه‌ژاری له زنجێکی بچووکی شاری (مونمورونسی) ده‌ژیا که خاتوو (دیبینیه) ۆگت بهخشتوبوو.له ڕێی ئه‌میانه‌وه ناسیایی له‌گه‌ڵ خاتوو (کونتێس سوفی دودیتو) دا په‌یدا کرد ورده ورده به ته‌واوی دڵی تی چوو به شێوه‌یه‌کی ته‌واو له هه‌ره چیرۆکه به‌ناو بانگه‌که‌یدا به‌ناوی (هیلیوزی نوێ) دا یادی کردۆته‌وه. دودیتو به‌خشکه‌یی خۆی له ڕۆسۆ دوور خسته‌وه، ئه‌مه‌ش بوو هۆی دڵگرانی و زیز بوونی ڕۆسۆ تا وای لێ هات ئه‌م نامه‌یه‌ی خواروه‌ی بۆ بنووسێت.
له ڕۆسۆوه بۆ لکۆنتیس دودیتو
(حوزه‌یرانی 1757)
ئه‌ی خۆریهکهم… وه‌ره… با ئازاری ئه‌و دڵه ڕه‌قه‌ت بده‌م که زۆر زۆر ڕه‌قه‌و دووره له دادپه‌روه‌ری یه‌وه… وه‌ره با منیش مامه‌ڵه‌یه‌کی بێ ڕه‌حمانه‌و بێ بهزهییانهت له‌گه‌ڵدا بکه‌م… له‌به‌ر چی وات ڵی نه‌که‌م که تۆیه‌ک عه‌قڵ و شه‌ره‌ف و ژیانمت ڵی سهدبێتهوه؟
نایه‌ڵم ڕۆژانی یانت به‌ئاسانی ڕاببوێریت له کاتێکا تۆ ژیانی منت زۆر گران کردووه، به‌ڕاده‌یه‌ک توانای هه‌ڵگرتنی سێبهرهکهییم نی یه؟ گه‌ر خه‌نجه‌رێکت له دڵم ڕا بکردایه گه‌ڵی ئاسان بوو له‌وه‌ی ئه‌و چه‌که ترسناکه ئاڕاسته‌ی ناخم بکه‌یت به‌نیازی له ناوبردنم… ئێشتا تهماشهیکم بکه‌و به‌راووردێکی دوێنی و ئه‌مڕۆم بکه‌و بزانه تا چ ڕاده‌یه‌ک به‌هۆی تۆوه رشوابوومه…گه‌ر هاتو به‌وه‌ڕازی بووی که هی من بیت ئه‌وا ئه‌وکاته من له مرۆڤێک زیاترم. به‌ڵام ئێستا کهدهرت کردووم نه‌فره‌تت لی کردووم، بوومه‌ته بێفهرترین زه‌لام…هۆشم وون کرد.. بیرم..ئازاییم.. تێگه‌شتنم هیچێکیان نه‌مان، به‌ته‌نها ووشه‌یه‌ک هه‌موو بوونێکمت ڵێم داماڵی! … چۆن ده‌روونت ڕێگات ده‌دات، ئه‌وه‌ی به ده‌ستی خۆت دروستت کرد بێروخێنیت؟. چۆن چاره‌نووس ده‌هێڵێت ئه‌و زه‌لامه‌ت له‌به‌ر چاو بکه‌وێت که ڕۆژیک له ڕۆژان ڕیزی ده‌گرتیت.؟
ئای…ئه‌ی خۆریهکهم… تکات لی ده‌که‌م له‌و هاوهڵهت دڵگیر مه‌به، که ڕۆژێک له ڕۆژان له که‌سانی که بهزیاترت ده‌زانی، یان هیچ نه‌بووایه دهتئاخنی یه نێوانیانه‌وه!
له پێناوی خۆم شه‌ره‌فی تۆدا داواکاریه‌کم لیت هه‌یه… ئایا ههرهی تۆ نیم؟ ئایا هی تۆ نه‌بووم؟ ئه‌مه‌یان یهکو دووی ناوێت و ناشتوانی بیڵێی وانیه… که‌واته وازم لێ بێنه باشایتهی تۆ بم و بیر له‌و کاته گه‌شانه بکه‌ره‌وه به‌سه‌رمان بردن…ئه‌و کاتانه‌ی که ناتوانم له بیریان بکه‌م و هه‌تا ماشبم له‌بیریان ناکه‌م!
ئه‌و مه‌شخه‌ڵه نادیاره به‌رم که‌وت و ژیانێکی که‌ی پێ بهخسیم که له‌م ژیانه عه‌ماره پووه به هاتره بۆیه کردوومیه لاویکی ئازا‌و بووژاوه. هه‌ست و سۆزی سووتاندم و بۆ تۆی به‌رزکردمه‌وه ئه‌وه‌ت به‌بیر بێته‌وه که له‌ناو ره‌زی لای تابگهکه پێت ده‌ووتم: (تۆ خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ی منی که ده‌توانم له خه‌یاڵم دا بت بینم، چ مڕۆڤێكی ترم نه ناسیوه‌و ناشێت مرۆڤێک هه‌بێت به‌قه‌ی تۆ خۆشهویسترابێت!،)
ئه‌م دان پیانانه‌ی که له نێوان هه‌ردوو لیوه سووره تهڕهکانتهوه ده‌رچوو، بێ گومان بۆ من سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه! به‌ڵی ئه‌مه ڕاسته، من داوا کاربووم ئه‌و سۆزه‌ت تیا دروست بکه‌م، تا ڕاده‌یه‌کیش سه‌رکه‌وتم، به‌ڵام ئێستا تۆ هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ی ئه‌و هه‌موو بنیاتنانهمان بڕووخێنی، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو هه‌موو شتێکی نیوانمان بڕووخێنی.
ئاخ… ئه‌ی حۆریهکهم، پاش ئه‌م هه‌موو هه‌یڤه پڕ له خۆشیانهمان، بیرکردنه‌وه له وازهێنان، نه‌گبه‌تی یه‌کی گه‌وره‌یه به‌نیسبه‌ت ئه‌و که‌سه‌وه که ئازاری پی ده‌گات و ناتوانێت وا بکات که خۆی له گه‌ڵ مندا جووت بکات. ئایا کۆتایی به من هێنراو چاووم له دیداری چاوه‌کانت که‌وت؟
ئایا ڕاسته ئه‌و هه‌موو خۆشییه‌م له نزیک بوونه‌وه‌ت وون ده‌بێت؟
به‌ڕاستی تۆ زۆر دڵ ڕه‌قیت و سۆزت سارد‌و سڕه‌و گوێ به هیچ شتێكی نێوانمان ناده‌یت.
من ئه‌م پرسیاره‌ت ئاراسته ده‌که‌م:_
ئایا هیچ کردارێک دهتواەیت پاش ناسینیت
به‌ره‌نگاریت بکات؟