
حیکایه‌ته‌که‌ی ژنی باس …..و:مسته‌فارابه‌ر
حیکایه‌ته‌که‌ی ژنی باس
The Wife of Bath’s Tale
مسته‌فارابه‌ر -له‌ئینگلیزیه‌وه کردویه به‌کوردی
پێشه‌کی:
حاجی ئه‌وکه‌سانه‌ن ده‌چنه زیاره‌تی شوێنه پیرۆزه‌کان سه‌ر گۆری پیاوچاکان بۆ دوعا‌و نزا بۆئه‌وه‌ی خوا لهگوناحیان خۆشبیت ( تۆماس ئه بێکت ) ئه‌و قه‌شه‌یه بو له‌ناو کۆنه کهلیسهی میژویی کانته‌ربری له‌لایه‌ن چوارسواری هه‌واداری مه‌لیک هینری دوه‌م له 29ی مانگی دیسه‌مبه‌ری1170 کوژرا . سالانی به‌رێ ئهوحاجیانهی بۆ زیاره‌تی که‌لیسای کانته‌ربری ده‌رۆیشتن له‌چه‌ند قۆناغێک دهحهسانهوهو ولاغهکانیان ئالیک ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بێتاقه‌تیش نه‌بن ده‌بوایه هه‌ریه‌که‌ی به‌نۆره به‌سه‌رهاتێک بگێرێته‌وه چیرۆکه‌کان خۆش و ناخۆش بون سه‌ربرده‌کان به‌ناوی حیکایه‌ته‌کانی کانته‌ربری له‌لایه‌ن ( جیۆفری چاوسه‌ر ) نوسراوه ئه‌و چیرۆکنوسه ئینگلیزه له‌ده‌وروبه‌ری سالی 1342 له‌له‌نده‌ن له‌دایک بوه له 25/ئۆکتۆبه‌ری 1400 کۆچی دوایی کردوه ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش کورتکراوه‌ی یه‌کێکه له‌چیرۆکه‌کان.
رێکه‌وت وابو سالێکیان زۆرینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی چوبون بۆ زیاره‌تی که‌لیسای کانته‌ربری پیاو ده‌بن سێ چوار پیرهژنیشیان له‌گه‌ل ده‌بی یه‌کێکیان ژنێکی زه‌نگینی ئیسک گرانی کاپێلکهستوری سۆرفل و کلاوزل سواری ئه‌سپێکی قه‌له‌و ، چه‌ندی بلێی قۆشمه‌و زۆر بلێ ، پاشماوه‌ی 5 مێردان بو به‌لام هه‌رپێنجیان له‌ژیاندا نه‌مابون
:له‌نۆره‌ی خۆیدا ئه‌م چیرۆکه‌ی گێراوه ده‌رباره‌ی سوارێک لهسوارهکانی میزگهردو قه‌له‌مره‌وی سه‌رده‌می شا ئارسه‌ر.
ده‌گێرنه‌وه سوارێکی لاو ده‌بی کارێکی زۆر به‌د ده‌کات یاسا‌و داب ونه‌ریتی ئه‌وسای سوارچاکیتی دهشکینی که‌ده‌بو هه‌مو سواره‌کان پابه‌ندی بن و لێی ده‌رنه‌چن کاتی ( ئارسه‌ر پاشا ) بهکهتنهکهی زانی کردیه هاتوهاوارو نه‌ڕاندی گۆتی ده‌بی ئه‌و سواره بکوژرێت . به‌لام شاژن و خانمه‌کانی به‌م بریاره‌ی پاشا زۆر خه‌مناک بون چونکه گه‌نجه‌که‌یان خۆش ده‌ویست به‌گریان له‌پاشا پارانه‌وه تکایه تکایه کۆتایی به‌ژیانی ئه‌و لاوه مه‌هینه جارێکی تر هه‌له‌ی وا دووباره ناکاته‌وه . پاشا ئاورێکی له‌شاژن داوه گۆتی باشهچیت پێ باشهبیکه به‌لام ده‌بی سزای خۆی وه‌ربگریت، یاسای شکاندوه.
شاژن پاش هه‌ندێک تاوتوێ که‌مێک بیرکردنه‌وه به سواره‌که‌ی گۆت ئه‌گه‌ر بتوانی وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌ی من بده‌یته‌وه ژیانت پارێزراو ده‌بیت پرسیاره‌که‌شم ئه‌ویه :{ ژنان له‌سه‌رتاسه‌ری دنیادا به‌زۆری چیان ده‌وێت؟} بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ش ماوه‌ی یه‌ک سال و رۆژێکت پێ ئه‌ده‌م بێگومان ئه‌گه‌رنه‌توانی وهرامهکهمان به‌راستی بده‌یته‌وه ده‌بی بمریت سواره‌که بهدلتهنگیهوه سوپاسی شاژنی کرد‌و لێدا رۆیی بۆ دۆزینه‌وه‌ی وه‌رامی پرسیار… له‌به‌رخۆیه‌وه گۆتی پرسیاره‌که‌ی شاژن زۆر قورسه چۆن و له‌کوێ وه‌رامه راسته‌که‌ی بۆبدۆزمهوه روی له‌ده‌شت و ده‌رکرد له‌زۆر که‌سی پرسی زۆر وه‌رامی جۆراوجۆری ده‌ست که‌وت به‌لام وه‌رامه‌کان لێک جیاواز بون . بۆ نمونه :
پیاوێک گۆتی ئۆه پرسیارێکی ئاسانه ژنان زۆر حه‌زیان له پاره‌وپوله ژنێکیش گۆتی ژنان چیان ده‌وێ بێگومان ژنان ده‌یانه‌وی به‌که‌یف وخۆشی بژین ژنێکیتر گۆتی نانا ژنان ته‌نیا جل و به‌رگی جوان هه‌مو ئاواتێکیانه پاشان سوارچاک پرسیاره‌که‌ی له چه‌ند منالێکیش کرد کچێکی بچکۆله گۆتی دایکم زۆر شاده کاتی چێشتێکی خۆشمان بۆ لێ ده‌نێت .. کورێکی ژیکهلهش گۆتی دایکم حه‌زده‌کات له‌ناو خێزانه‌که‌مان منالێکی تازه‌مان ببی دوو منالیش گۆتیان دایکمان دلخۆش ده‌بن باوکه‌کانمان شه‌وان بهوهختهوه بێنه‌وه مال .. وه‌لامه‌کان که‌م وزۆر خراپ نه‌بون به‌لام خه‌لکه‌که له‌سه‌ر یه‌ک راوبۆچون نه‌بون سالهکهش خێرا به‌ره‌و کۆتایی ده‌رۆیشت وه‌لامێکی وای ده‌ست نه‌که‌وت که متمانه‌ی پێ بیت ده‌بوایه بشگهرێتهوه لای شاژن و روبه‌روی مردن بیته‌وه له رێگه‌ی گه‌رانه‌وه‌یدا گه‌یشته دارستانێکی مه‌زن دوربه‌دور چاوی بهپۆلێک خانمی شۆخوشه‌نگ که‌وت له‌سه‌ر سه‌وزه گیا سه‌مایان ده‌کرد پێده‌که‌نین گۆرانیان ده‌گۆت سوارچاک له‌دلی خۆیدا گۆتی هێشتا بایی هه‌ندێ کاتم به‌ده‌سته‌وه ماوه بابڕۆمه لای ئه‌وانه‌ش پرسیاری خۆمیان لێ بکه‌م ، جه‌له‌وی سه‌ری ئه‌سپه‌که‌ی باداوه بۆلای ژنه‌کان به‌لام وه‌ک جنۆکه وابن دیار نه‌مان جگه‌له پیرهژنیکی جادوگه‌ری سه‌روچاو ناشیرین گۆرج هه‌ستاوه سه‌رپێ یان و به‌زه‌ده‌خه‌نه‌وه گۆتی ئه‌وه له‌چ ده‌گه‌رێ یت ده‌لێی شتێکت وون کردوه ؟ بلێ بزانم به‌دوای چیدا وێلی ره‌نگه بتوانم یارمه‌تیت بده‌م ئێمه‌ی ته‌مه‌ندارو دنیادیته شاره‌زاییمان زۆره‌و دنیاگهراوین که‌م وزۆر سه‌رمان له شتان ده‌رده‌چی .
سوارچاک گۆتی راست ده‌که‌یت ره‌نگه بتوانی یارمه‌تی منی سه‌رلێشێواو بده‌یت ئه‌وی راست بیت پرسیارێکی سه‌ختم لێکراوه له وهلامهکێ راست و دروست ده‌گه‌رێم ئه‌گه‌رنا ده‌بی روبه‌روی سزای مه‌رگ ببمه‌وه پرسیاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه:
به‌زۆری له سه‌رتاسه‌ری دنیا ژنان چیان ده‌وێ ؟:
ئه‌گه‌ر ده‌توانی وه‌رامێکی راستم پێ بلێیت پاره‌یه‌کی زۆر ده‌ده‌مێ !! ژنه‌که گۆتی باشه به‌رێز وه‌ره دابه‌زه ده‌ستت بخه ناو ده‌ستم هه‌تا وه‌لامێکی راست و دروستت پێ بلێم به‌مه‌رجی شهرتێکم له‌گه‌ل بکه‌یت به‌لێنم پێبده‌ی پاش رزگار بونت.. تۆش یه‌که‌م داواکاری من جێبه‌جی بکه‌یت دهنگو سه‌دای مه‌رج و قسه‌کانی پیره‌ژن ئاسان دیار بون بۆیه سواره‌که بێ سێودو به‌ده‌نگێکی دلێر گۆتی زۆر باشه به‌لێنت پێ ئه‌ده‌م یه‌که‌م داواکاریت چ بو جێبه‌جێی بکه‌م.
دلی خۆش بو له‌به‌ره خۆیدا گۆتی وابزانم ئهوپێرژنه رزگارم ده‌کات لای خۆیه‌وه پیره‌ژن گۆتی وهلامێکت پێده‌لێم که‌س ته‌نانه‌ت شاژنیش نه‌توانی بلێ راست نیه پاش ئه‌وه‌ی سواره‌که به‌لێنی ته‌واوی بهپیرهژن دا‌و مه‌رجه‌که‌شی قهبولکرد ژنه سه‌ری له بناگوێی سوارچاک ناو به‌ئه‌سپایی شتێکی پی گۆت !! به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه گۆتی ئه‌مه وه‌لامی پرسیاره‌که‌یه سوارجاکێش زه‌رده‌خه‌نه‌ی بۆ پیره‌ژن کرده‌وه له‌ناخی دلیه‌وه سوپاسی کرد… ئه‌وه‌بو وێکرا به‌رێکه‌وتن به‌ره‌و کۆشکی شاهانه بۆ چاوپێ که‌وتنی شاژن ئه‌وێ رۆژێ شا‌و شاژن و که‌نیزه‌کان ، خه‌لکێکی زۆر له‌وی ئاماده‌بون کاتی شاژن ده‌ستی کرد به‌ئاخاوتن هه‌مو لایه‌ک به‌په‌رۆشه‌وه گوێیان بۆشل کرد به ده‌نگێکی زۆلال و ره‌وان به سوارچاکی گۆت ئێستا تۆ ئاماده‌ی وه‌رامی پرسیاره‌که‌م بده‌یته‌وه ( له‌سه‌رتاسه‌ری دنیادا به‌زۆری ژنان چیان ده‌وێ؟) سوارچاک چه‌ند هه‌نگاوێک چوه پێش شاژن بۆرێزگرتن به چۆکا هات به‌ده‌نگێکی دلێر گۆتی به‌لێ خاوه‌نشکۆ وه‌لامی راستی پرسیاره‌که‌تم لایه ( ژنان له‌سه‌رتاسه‌ری دنیادا ده‌یانه‌وه‌ی گه‌وره‌و سه‌روه‌ری ناومالی خۆیان بن هه‌رچیان بوێت مێرده‌کانیان بۆیان جێ به‌جێی بکه‌ن )!
وه‌ختێ خه‌لکه‌که گوێیان له وه‌لامه‌که بو دایه‌نه قاقای پێکه‌نین و هاواریان کرد وه‌لامه‌که‌ی راسته و ده‌بی بژی هه‌ربژی.
شاژنیش به‌روی سوارچاک گرژییه‌وه به دلخۆشیه‌وه پێی گۆت له‌ئێستاوه تۆ ئازادیت و ده‌توانی بژیت.
به‌لام له‌هیکرا پیرژنه جادوگه‌ره بلحهکهش چه‌ند هه‌نگاوێک به‌ره‌و روی شاژن رۆیشت و به‌پارانه‌وه گۆتی به‌زه‌ییت به‌منیش بێته‌وه شاژن ، منیش له‌مه‌قامی به‌رێزتان داواکاری خۆم هه‌یه من ئه‌و وه‌لامه راسته‌م به‌مه‌رج پێ گۆتوه به‌لێنی پێداوم یه‌که‌م داواکاریم جێبه‌جێ بکات و قه‌بولی کردوه روی له سواره کرد و پێی گۆت وانه‌بو سوارهکهش نکۆلی لینهکردو گۆتی به‌لی وابو خانم به‌لام من په‌یمانی چیم بهتو داب‌و ؟ ئیستا تۆ یه‌که‌م داواکاریت چیه ؟ پیره‌ژن گۆتی زۆر باشه ئێستا پێت ده‌لێم یه‌که‌م داواکاری من ئه‌وه‌یه ده‌بی تۆ من ماره بکه‌یت کاتی ئه‌وه‌ی گۆت پیره‌ژن ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌م و چاوی ته‌لخ و ناشیرن ههلگهرا
سواره‌که له‌حه‌ژمه‌تان داچله‌کی و گۆتی راسته من به‌لێنم داوه یه‌که‌م داواکاریت جیبه‌جێ بکه‌م به‌لام من ناتوانم تۆ مارهبکهم ژنه‌ش ده‌ستی کرد به‌گریان و دادوفیغان گۆتی راسته من ناشیرنم به‌لام که‌سێکی ناشرینی دلپاک زۆر له‌که‌سێکی جوانی به‌دره‌وشت باشتره حه‌زده‌که‌م به خۆشه‌ویستی تۆ شاد بم ! سواره گۆتی تۆ قه‌ت نابی به‌ته‌مای خۆشه‌ویستی من بیت شاژن و هه‌مو ئهوخهلکهی له‌وێ بون ده‌ستیان کرد به‌پێکه‌نین له‌و کاته دا سواره‌که حه‌زی ده‌کرد هه‌رله‌وێ پاشا له‌سه‌ری بدایه ، خه‌لکه‌که‌ش به هات وهاوار ده‌یانگۆت مردن باشتره له‌وه‌ی ئه پیرژنه ماره بکه‌یت .
شاژن سه‌یرێکی سوارچاکی کرد و پیی گۆت تۆده‌بی ئه‌وژنه ماره بکه‌یت چونکه سوارچاکیت و مه‌رجت له‌گه‌ل کردوه‌و به‌لێنت داوه‌تێ
سوارچاک گۆتی به‌لێ ده‌زانم به‌لێنم داوه وه‌کو سوارچاکێک ناتوانم به‌لێنه‌که‌ی خۆم بشکێنم به‌لام نه‌شم ده‌زانی یه‌که‌م داواکاری ئه‌وا گران له‌سه‌رم ده‌وه‌ستی .!! .
به‌دلێکی شکاو بهزهماوهندهکی ساردوسر ، نهسهما ، نه‌گۆرانی نهجل و به‌رگی جوان ، هیشک وبرینگ بێ باده‌و خواردنی خۆش وبه‌تام به‌ره‌به‌ری ئێواره زاوا ژنه تازه‌که‌ی له هه‌مبێز کرد‌و به‌ره‌و ژورێکی تاریکی برد.