
كێ جورئه‌ت ده‌کات له شوێنی فڕۆکه‌وانی ئاماده‌نه‌کراو….. خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر
كێ جورئه‌ت ده‌کات له شوێنی فڕۆکه‌وانی ئاماده‌نه‌کراو ،
له‌به‌ر ده‌م دادگای باڵای تاوانه‌کان له‌عێراق، دۆسیه‌ی ئه‌و تاوانه به ئه‌ستۆی خۆی بگرێت؟
لاهای، 25 . 12. 2008
خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر
بانگی محه‌مه‌د، به ئاشکرا خۆشه!
ئه‌و مرۆڤ و لایه‌نانه کێن شه‌رم له مرد و زیندووی گه‌له‌که‌مان ناکه‌ن، به نوێژی نیوه‌ڕۆ زاتی ئه‌وه ده‌که‌ن فڕۆکه‌وانی تاوانبار ئاماده‌ی به‌رده‌می دادگای باڵای تاوه‌نه‌کان نه‌که‌ن ؟
ماوه‌یه‌که له میدیاکان وه‌ک هه‌واڵ ده‌ستا و ده‌ست به ووته‌یه‌کی دادگای باڵای تاوانه‌کان بۆ کیمیا بارانکراوانی هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌ن، گوایه به‌نوسراوێکی ئاسایشی سلێمانی ئاگادار کراون کهفرۆکهوانی تاوانبار له‌کاتی بردنی بۆ چاره‌سه‌ر له‌ده‌ست پاسه‌وانه‌کانی ڕای کردووه!!!
ئه‌م کاری کارتۆنه گه‌مه‌ی منداڵان نییه، بۆیه ئه‌رکی ده‌زگاکانی ئاسایش و پۆلیسی سلێمانییه له‌پێش هه‌مووان قبووڵ نه‌که‌ن ناوی ئه‌وان بلکێندرێت به تێپه‌ڕکردنی تاوانێکی ئاوا قێزهوان به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا.
هه‌روه‌ها ئه‌رکی هه‌موو دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مانه ڕێگا نه‌ده‌ن تاوانبارانی جینۆساید که‌ری گه‌له‌که‌مان له دادگا بشاردرێنه‌وه. چوون ئه‌م هه‌ویره ئاو زۆر ده‌گرێت! بۆیه پێویسته به‌شێوه‌یه‌کی زۆر هه‌ستیارانه و یاسایییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵدا بکه‌ین.
با هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ هاوار بکه‌ین له:
– دادگای باڵای تاوانه‌کان له عێراق،
– په‌ڕله‌مانی کوردستان،
– په‌ڕله‌مانی عێراقی کوردستان پێوه‌لکێندراو،
– وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی کوردستان،
– خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید،
– کۆمه‌ڵه داکۆکی که‌ران له قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه،
– ڕێکخراوی چاک،
– هه‌موو ڕێکخراوه مرۆڤ دۆسته مه‌ده‌نییه‌کانی کوردستان و جیهان.
که نه‌ک هه‌ر به‌ناوی کیمیا باران و ئه‌نفال کراوانی کوردستان، به‌ڵکو به‌ناوی درشت و ووردمانهوه به‌ڕه‌سمی داوا بکه‌ن له:
1- دادگای باڵای تاوانه‌کان له‌عێراق که سه‌ر به‌خۆیی خۆی بپارێزێت. به‌ڕه‌سمی و به‌جدی دۆسیه‌یه‌ک بۆ ئاماده نه‌بوونی ئه‌و تاوان باره بکاته‌وه. لیژنه‌یه‌ک یاسایی بۆ به‌دوا داچوون له که‌س و کاری قوربانیان پێک بهێنێت،
2- سه‌رۆک تاڵه‌بانی لێ ئاگادار بکرێته‌وه و داوای ئاماده‌کردنی ئه‌و فڕۆکه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌کی یاسایی لێ بکرێت،
3- له هه‌مان دادگای ناو براو دۆسیه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ به‌دیلی ئه‌و تاوان باره بکرێته‌وه ( گه‌ر تاوانبار ئامادهنهکرا).
هیوادارم خه‌ڵکی کوردستان به‌زووترین کات بۆیان بلوێت که نه‌ک هه‌ر ئه‌و کێسه به‌ڵکو هه‌موو کێسه یه‌ک لا نه‌بووه‌کانی تری بگوازێته‌وه بۆ دادگای نێو ده‌وڵه‌تی له لاهای. بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا بگیرێت له یاری کردن به چاره‌ی خۆ نووسینمان.
نه‌مری و سه‌روه‌ری بۆ قوربانیانی ئه‌نفال و کیمیا بارانکراوان،
سه‌ر شۆڕی و دادگایی بۆ بکوژانی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان و هاوکاری که‌رانیان.