ڕێکخراوێك بۆ خه‌بات و (پارت)یش بۆ ده‌سه‌ڵات و سه‌رکوت…1
ڕێکخراوێك بۆ خه‌بات و (پارت)یش بۆ ده‌سه‌ڵات و سه‌رکوت
هه‌ژێن
10ی ئۆکتۆبه‌ری 2008
به‌شی یه‌که‌م:
له‌م دواییانه‌دا هاوڕێ فازیڵ عوسمان، بابه‌تێکی گازهندهئامێزی له ڕه‌وت و کارکردی فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌نابه‌رانی عیراقی له سایتی (هاوپشتی، ئه‌مڕۆ، چاكنیوز، ده‌نگه‌کان)دا له هه‌شت به‌شدا بڵاوکرده‌وه. تا ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم، به‌ڕێزی ئه‌ندامی حزبی کۆمونیستی کرێکاری عیراق (حککع) و فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌نابه‌رانی عیراقی(IFIR)یه.
پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر گازه‌نده‌کانی ئه‌و به‌ڕێزه، پێم باشه به‌کورتی بۆچوونی خۆم له‌مه‌ڕ په‌نابه‌ر، فیدراسیۆن و نێونه‌ته‌وه‌یی بوونی فیدراسیۆنه‌که بخه‌مه‌ڕوو.
په‌نابه‌ر، کاتێك که ئێمه ده‌ڵێین په‌نابه‌ر، یه‌کسه‌ره مه‌به‌ستمان له‌و مرۆڤه‌یه که به هۆی ناله‌باری باری ڕامیاری یا ئابوری یا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ناچار نشینگه‌ی خۆی به‌جێ ده‌هێڵێت و ڕوو له نشنگهیهکی تر ده‌نێت، که وه‌ك په‌ناگه‌یه‌کی ئارام و له‌بار بۆ درێژه‌دان به ژیان هه‌ڵیده‌بژێرێت. په‌نابه‌ریش وه‌ك دیارده‌یه‌کی به‌رده‌وامی هه‌موو قۆناخه مێژووییه‌کان، مۆرکێکی گشتگیر و جیهانی هه‌بووه و هیچکات تایبه‌ت به خیڵ، نه‌ته‌وه یا نیشتمانێك نه‌بووه، زۆرجار نشینگه‌ی ڕاونه‌ر بۆ که‌سانی تر بووه‌ته په‌ناده‌ر، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به هاوکێشه ڕامیارییه‌کانه‌وه هه‌یه. که‌واته ئه‌گه‌ر بڕیار بێت شوناسێکی تایبه‌ت به مرۆڤی کۆچکردوو یا په‌نابه‌ر بده‌ین، ئه‌وا شوناس و مۆرکێکی جیهانی ده‌بێت و ئه‌رك و داخوازی مرۆڤی په‌نابه‌ریش له‌م سه‌ر تا ئه‌و سه‌ری دونیا له هه‌ر نه‌ته‌وه و گۆشه‌یه‌کی جیهانه‌وه هاتبن، ئه‌وا وه‌ك یه‌که و ده‌یانکاته توێژێك له کۆمه‌ڵگه‌ی په‌ناده‌ردا. به واتایه‌کی تر جیاوازی له ئه‌رك و داخوازی په‌نابه‌رێکی کۆلۆمبی و په‌نابه‌رێکی کینیایی و په‌نابه‌رێکی کورد یا عیراقی‌دا نییه. چونکه میریی وڵاتی په‌ناده‌ر یه‌ك ڕێوشوێنی دیاریکراویان بۆ دابین ده‌کات و ته‌نانه‌ت ئه‌مه له ئاستی هه‌رێمی و جیهانیشیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و به‌پێی ڕێکه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، که‌م تا زۆر له سه‌رتاسه‌ری دونیادا په‌نابه‌ر ڕێوشوێن و پێناسێکی وه‌ك یه‌کیان هه‌یه. لێره‌دا پرسیارێك قوتده‌بێته‌وه، بۆ نموونه: بۆچی له بریتانیا کۆچکردووانی هه‌ر نه‌ته‌وه و ولاتێك ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه و سه‌نته‌ری کهڵچهرییان هه‌یه؟
فیدراسیۆن، چوارچێوه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری و گشتگیری ڕێکخراوه‌ی جه‌ماوه‌ریی چین و توێژه کۆمه‌لایه‌تییه‌کان، ڕێکخراوه ڕامیارییه‌کان، ڕێکخراوه ئابورییه‌کان، هونه‌رییه‌کان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه و ههریێمهکانه، واته یه‌کگرتنی ئازادانه‌ی ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کان، ئابورییه‌کان، ڕامیارییه‌کان، هونه‌رییه‌کان، میریی هه‌رێمه‌کان،…تد به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بڕیاردان و جێبه‌جێکردن و نهخشهداڕێژاندا له‌ده‌ست بده‌ن یا ملکه‌چی ناوه‌ندێکی سه‌رووی خۆیان بن. که‌واته ئێمه ناتوانین تاقه ڕێکخراوێك یا ئۆرگانێکی پارتی ناوبنێین فیدراسیۆن و پێویستی وه‌ها شتیكییش له ئارادا نابێت. به‌ڵام بۆ نموونه ئه‌گه‌ر په‌نابه‌ران له هه‌ر وڵاتێک‌دا له چوارچێوه‌ی ولاتی په‌ناده‌ر خۆیان ڕێکخستبێت، ئه‌وا یه‌کگرتنی ئازادانه‌ی ئه‌و رێکخراوانه فیدراسیۆنی جیهانی یا سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌ران له جهیاندا پێكده‌هێنێت. لێره‌دا ئه‌و پرسیاره یه‌خه‌مان ده‌گرێت: له کاتێکدا بۆ په‌نابه‌رانی یه‌ك نه‌ته‌وه (کورد) یا وڵات (عیراق) یه‌ك تاقه ڕێکخراومان هه‌یه، پێداویستی ئه‌و فیدراسیۆنه له چیدایه، له کاتێکدا بڕیار و ئه‌نجامدان له‌و ڕێکخراوه‌دا له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه‌یه و له ناوه‌نده‌وه ده‌رده‌چیت؟
نێونه‌ته‌وه‌یی (ئینتهرناشنالی – ئینته‌رناسیوناڵی)، هاوئامانجی و هاوخه‌باتی چینێك، توێژێك، ڕێکخراوێك، ناوه‌ندێك، کۆمپانیایه‌ك له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و فراوانتر له چوارچێوه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و هه‌رێمییه‌کان. به واتایه‌کی تر ئه‌و ڕێکخراوه یا ناوه‌نده خه‌باتی یا کارکردی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی نه‌ته‌وه و نیشتمان په‌ره پێده‌دات و مۆرك و ئاراسته‌یه‌کی جیهانی به خۆیانه‌وه ده‌گرن. هه‌ر ڕێکخراوبوونێك یا پانڕێژییهك له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدا پێچه‌وانه‌ی ئاراسته و مۆرکه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌که ده‌بێت. دیسانه‌وه پرسیارێك یه‌خه‌مان ده‌گرێت: له کاتێکدا که ئه‌وان ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یا وڵاتی په‌نابه‌رانن، ئیتر نێونه‌ته‌وه‌یی یا سه‌رتاسه‌ری چ واتایه‌ك ده‌به‌خشێت و بۆچی؟
ئێستا با له‌به‌ر ڕۆشنایی تێگه‌یشتنمان ئه‌و چه‌مکانه با سه‌رنجی فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌نابه‌رانی عیراقی (I.F.I.R) بده‌ین. ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی عیراقی که به (فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌نابه‌رانی عیراقی) خۆی ناساندووه، له ناونانی خۆیدا شوێنپێی ڕێکخراوه ده‌سته خۆشکه ئیڕانییهکهی هه‌ڵگرتووه. هه‌ر بۆیه وردبینی له ناونانه‌که‌ی خۆیدا بۆ نه‌کراوه. ئه‌مه‌ش بۆ پاشڕه‌وی ڕامیاری هه‌ڵسوراوانی ئه‌م ڕێکخراوه بۆ پارته دهستهخۆشکه ئێرانییه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه و ڕوانگه‌ی هه‌مان پارت بۆ په‌نابه‌ر و ئامانج و ئه‌رکه‌کانی هیچکات له‌وه تیپه‌ڕی نه‌کردووه که په‌نابه‌ر له ته‌نێکی نامۆوه بگه‌یێنێته ئاستی هاووڵاتی له ولاتی په‌ناده‌ردا، هه‌ر بۆیه شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی پێده‌به‌خشێت و وه‌ك هێزی یه‌ده‌کی خۆی رایده‌گرێت.
لێره‌دا من مه‌به‌ستم چاوپۆشیکردن نییه له‌وه‌ی که (حککع) که تاقه پارتی ڕامیاری کوردستان و عیراقه، که له بواری په‌نابه‌ریدا چالاکه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چیته‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌یدانه له کار و چالاکی ئه‌و پارته ده‌رهاوێین، ئه‌وا بوونی پارتی ناوبراو ده‌چێته ژێر پرسیاره‌وه! هاوکات ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین، که (حککع) له ڕێگه‌ی هه‌ڵسورانیدا له ڕێکخراوی په‌نابه‌راندا یا به ئۆرگانکردنی رێکخراوه‌که نه‌یتوانیوه ڕۆڵی کارا و بنه‌ڕه‌تی له بواری په‌نابه‌ری و ژیانی نوێی په‌نابه‌راندا که ده‌سه‌به‌رکردنی مافی په‌نابه‌ری، ئامێته‌کردنی په‌نابه‌ران به کۆمه‌ڵگه‌ی په‌ناده‌ر و ئاشناکردنیان به نشینگه‌ی نوێ و ئه‌رك و مافه‌کانیان، بگێرێت. به‌ڵکو وه‌ك زۆرێك ڕه‌خنه‌یان گرتووه، په‌نابه‌ری مه‌یدانێك بووه بۆ سه‌رمایه‌گوزاری ڕامیاری ئه‌م پارته، ئه‌مه‌ش له ڕاگه‌یاندنی به‌شه کوردستانییه‌که‌ی ئه‌م پارته‌دا که به پارتی کۆمونیستی کرێکاری کوردستان (حککک) ناسراوه به ئاشکرا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و له کاتی خۆیدا له‌باره‌یه‌وه قسه‌م کردووه.
ئه‌وه‌ی من له نووسینه‌که‌ی به‌ڕێز «فازیڵ عوسمان» دا به‌دی ده‌که‌م، گیرخواردنییهتی له خوڵگه‌ی تێڕوانینی هه‌مان پارتدا، هێشتاکه له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌ڕوانێته په‌نابه‌ری و شێوازه‌کانی خه‌باتی و چوارچێوه‌کانی خه‌باتی په‌نابه‌ران. بۆیه به‌رای من جیاوازییه‌کانی تا ئاستی ڕه‌خنه له تێڕوانینێکی چه‌وت که وی ڕه‌تی ده‌کاته‌وه بڕناکات و له خوڵگه‌ی گازهندهدا قه‌تیس ده‌مێنێت.
ئه‌وه‌ی که ئه‌و پارته و ڕێکخراوه به‌ناو فیدراسیۆنییهکهی په‌نابه‌ر وه‌ك میوان داده‌نێنن و ده‌یخه‌نه په‌راوێزی کۆمه‌ڵگه‌ی پهنادهرهوه، نه‌بووه‌ته جێی سه‌رنجی فازیڵ عوسمان و ته‌نانه‌ت قسه‌شی له‌سه‌ر ئه‌وه نییه، که کارکردی ئه‌م ڕێکخراوه وه‌ك هه‌ر ناوه‌ند و کۆمه‌ڵه‌یه‌کی که‌لچه‌ری و ئێسنیك (ethnic) په‌نابه‌رانی کورد و عیراقی له په‌نابه‌رانی شوێنگه‌لی جیاواز و له دانیشتوانی کۆمه‌ڵگه‌ی په‌ناده‌ر دابڕیوه. بۆ پارت ئه‌مه له ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، که پارت سه‌رمایه‌گوزاری رامیاری له‌سه‌ر پرسه‌کان ده‌کات و مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ر وه‌ك ته‌نێکی نامۆ به کۆمه‌ڵگه‌ی په‌ناده‌ر، هێزێکی یه‌ده‌کی بۆ دابین ده‌کات.
ئه‌گه‌ر ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی تێڕوانینی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و پاراستنی که‌ڵچه‌ر بیر بکه‌ینه‌وه، ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ په‌نابه‌ر وه‌ك مرۆڤێك دوور له چوارچێوه که‌ڵچه‌ری و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان شوناسێکی مرۆیی بێسنووری پێده‌به‌خشین و لێره‌شه‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا ده‌بین، که په‌نابه‌ر خۆی وه‌ك هاوولاتی کۆمه‌ڵگه‌ی په‌ناده‌ر ببینێ و ڕه‌فتار بکات، له هه‌وڵی فێربوونی زمان و ئامیتهبووندا بێت، هه‌وڵی وه‌رگرتنی لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌کانی که‌ڵچه‌ری ولاتی په‌ناده‌ر بدات، ئاشنای بکه‌ین به ماف و ئه‌رکه‌کانی وه‌ك هاووڵاتی ئه‌و وڵاته و دواجار بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی به‌رابه‌ر وه‌ك هاوولاتی یا لانیکه‌م وه‌ك په‌نابه‌رێکی دانپێدانراو، ئه‌وا هاندانی په‌نابه‌رانه بۆ به‌شداری و ئه‌ندامبوون و هه‌ڵسوران له ڕێکخراوه و ناوه‌نده جه‌ماوه‌رییه‌کاندا له‌وانه بوونه ئه‌ندام له سه‌ندیکا کارگه‌رییه‌کاندا، که گشت ڕوویه‌که‌وه ئاماده‌ترین ناوه‌ندن بۆ پشتیوانی له په‌نابه‌ر و هه‌بوونی ئه‌رك و مافی یه‌کسان بۆ دانیشتوانی وڵاته‌که‌یان که په‌نابه‌رانیش به‌شێکن له دانیشتوانه‌که‌ی. به پێچه‌وانه‌وه ناوه‌نده که‌ڵچه‌ری و کۆمۆنیتییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان تا ده‌گاته ڕێکخراوه به‌ناو فیدراسیۆنه‌که‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی، نه‌ك هیچ ئاسانکاری و هاوکاری بۆ ئاشنابوونی په‌نابه‌ران به شێوازه گونجاوه‌کانی خه‌بات ناکه‌ن، به‌ڵکو هه‌رده‌م له هه‌وڵی هێشتنهوهیاندان وه‌ك که‌مینه‌یه‌کی گۆشه‌گیر و ته‌نێکی نامۆ به جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی په‌ناده‌ر هه‌ڵده‌سوڕێن.
به‌ڕای من ئه‌گه‌ر ڕێکخراوێك به‌ناوی په‌نابه‌رانه‌وه پێویست بێت، ئه‌وا بۆ ئاشناکردن و راهێنانی په‌نابه‌رانه له نشینگه‌ی تازه‌دا و به‌خشینی ڕێنوێنی یاسایی که په‌نابه‌ران به مافه‌کانیان ئاشنا ده‌کات، هاندانیان بۆ تێکه‌ڵبوون به کۆمه‌ڵگه‌ی تازه و فێربوونی زمان وه‌ك ئامرازی په‌یوه‌ندیگرتن. ئه‌مه‌ش پێویستی به‌کاری خۆبه‌خش و کردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ته بۆ گه‌یاندنی زانیاری و ڕێنوێنی. به‌رای من ئه‌وه‌ی که په‌نابه‌ران پرش و بڵاون و دێن و ده‌ڕۆن، دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵه‌کانی سه‌رده‌می یه‌کێتی بێکارانه له کوردستان. له زستانی 1992-1993دا یه‌کێتی بێکاران خاوه‌نی ده‌یان هه‌زار ئه‌ندامی ناونووسکراو بوو، که‌چی وه‌ك نه‌خشی سه‌رئاو خۆبه‌خۆ ڕه‌وییه‌وه! هه‌ر ئه‌و ڕێکخراوه‌ی په‌نابه‌رانه له ئاڵمان‌دا خاوه‌نی سه‌دان ئه‌ندام و داخوازیکه‌ر بوو، که‌چی ئه‌وڕۆکه بووه‌ته یاداوه‌ری دواده‌هه‌ی سه‌ده‌ی ڕابوردوو.
ئیعترازێک هه‌ر به ته‌نها فدراسیۆن ئه‌نجامی بدات که‌مترین په‌نابه‌ر به‌شداری تێدا ده‌که‌ن ، له‌هه‌مان کاتدا هه‌موو ئیعترازاته هاوبه‌شه‌کان زۆرترین ژماره له په‌نابه‌ران به‌شداری تێدا ده‌که‌ن و هه‌موو سه‌رکه‌وتنه‌کان به‌م شێوه‌یه هاتووه که‌چی فدراسیۆن به‌ناڕه‌وا ئه‌مه‌ی ته‌نها بۆخۆی پایه‌ماڵ کردووه و هه‌موو جار مافی زۆرینه‌ی خواردووه‌و هه‌ڵاتووه لهمهیدانهکهو هه‌موو نه‌به‌ردیه‌کانی بۆخۆی به تاقی ته‌نیا تۆمار و پایه‌ماڵ کردووه وبه‌م شێوه‌یه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕاوانێک که ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی موعارزن یان ڕایه‌کی جیاوازیان هه‌یه له گه‌ڵ حزبه‌که‌ی فدراسیۆن به هه‌مان شێوه به‌شیان خوراوه ، یان به‌شیان ده‌خورێت ، فدراسیۆن خۆی گله‌یی له سه‌ره خۆی حه‌قی لایه‌نه‌کانی تری خواردووه و ده‌بێت حسابی له‌گه‌ڵدا بکرێت له سه‌ر ئه‌م هه‌ڵه کوشنده‌یه که فدراسیۆنی کردووه به مه‌یدانێک بۆ خه‌باتی چینایه‌تی که له ڕاستیدا مه‌یدانێکی جه‌ماوه‌ریه
من پێم وایه پرسه‌که له‌وێوه نییه که ئه‌و ڕێکخراوه خه‌بات و مه‌یدانی بۆ خۆی پایه‌ماڵ کردبێت، به‌ڵکو له‌وێوه‌یه که یه‌که‌م، کۆمۆنیتییه نه‌ته‌وه‌یی و کهڵچهرییهکان، خه‌ریکی پاراستنی دابونه‌ریته نه‌ته‌وه‌یی و کهڵچهرییهکانن و وه‌ك نوێنه‌ری ده‌وڵه‌ته‌که یا پارته رامیارییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان کارده‌که‌ن و له‌بری ئاشناکردنی په‌نابه‌ران به ماف و ئه‌رك و هاندانیان بۆ ئامێته‌بوون به دانیشتوانی نشینگه‌ی نوێ، هه‌میشه له هه‌وڵی دابڕین و پارچه پارچه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌ن به‌سه‌ر کۆمیونیتییهکاندا، نموونه‌ش بۆ ئه‌مه شاری له‌نده‌ن. له‌ولاشه‌وه هیزگه‌لی وه‌ك (حککع یا حککک) خه‌ریکی سه‌رمایه‌گوزاری رامیارین و داخوازی کاتی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که چانسی وه‌رگرتنیان نییه، وه‌ك کارتی فشار به‌کار ده‌به‌ن، ئه‌وانه‌شی که تۆ به که‌مته‌رخه‌م و پرش‌وبڵاو ناویان ده‌به‌ی، ده‌رگیری گرفته‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ن و به‌جۆرێك چوونه‌ته ناو کۆمه‌ڵگه‌ی تازه‌وه و نایانه‌وێت وه‌ك میوان جا‌و له خۆیان بکه‌ن، بۆیه ڕێکخراوه‌که‌ی فیدراسیۆن به‌هه‌ند وه‌رناگرن.
فدراسیۆن چه‌ندین ده‌وره‌یه ئه‌سپی خۆی تاوده‌دات به‌ڵام نهتیجهکهش ڕۆشنه به داخه‌وه ڕۆژ له دوای ڕۆژ وه‌زعی په‌نابه‌ر خراپتر و فدراسیۆن ته‌ریک تر ئایا ئه‌مه له خۆڕایه یان ده‌ست کرد ؟
ئه‌وه‌ی که بارودۆخی په‌نابه‌ری ڕوو له خراپبوونه، هۆکاره سه‌ره‌کییه‌که‌ی نه ئه‌و ڕێکخراوه‌یه و نه پرشوبڵاوی په‌نابه‌ر. به‌ڵکو ئه‌وه پێداویستی وڵاتانی په‌ناده‌ر به ده‌ستی کار دیاری ده‌کات. بۆ تێگه‌یشتن له‌مه‌ش پێویسته له خودی مافی په‌نابه‌ری بگه‌ین. ئایا ملدانی وڵاتانی په‌ناده‌ر به دانی مافی په‌نابه‌ری له مرۆڤدۆستی و مافپارێزییهوهیه؟ ئایا له‌به‌ر بوونی فشاری بزووتنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه؟ به‌رای من نا!
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی خودی ئایینامه‌ی په‌نابه‌ری و دانپێدانانی ئه‌و مافه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانه‌وه و تاك تاکی ئه‌و ولاتانه‌وه که باوه‌شیان بۆ په‌نابه‌ران کردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که دوو هۆکاری ڕامیاری و ئابوری سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد یا سه‌رده‌می بوونی دوو بلۆکی به‌رنامه جیاوازی ئابوری هه‌بووه:
– په‌نادان و کۆکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی نه‌یار به ولاتانی سه‌ر به بلۆکی ڕوسی
– دابینکردنی هێزی کاری هه‌رزان
ئێستا که هه‌م بلۆکی ڕوسی و وڵاته‌کانی هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه و هه‌م هه‌رێمه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌وروپی و ئوسترالیا و که‌نه‌دا به هۆی پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژییه‌وه بوونه‌ته مۆڵگه‌ی له‌شکری بێکارانی خۆیان و ته‌کنۆلۆژیا قه‌ره‌بووی گرفتی حه‌فتاکان و هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردووی بۆ کردوونه‌ته‌وه. ئه‌وکات باوه‌شکردنه‌وه بۆ په‌نابه‌ران وه‌ك له‌شکری ناهوشیار و که‌م چاوه‌ڕوانی وه‌ك چه‌کی فشار بۆ سه‌ر کارگه‌رانی بوومی، به‌وه‌ی که هه‌رده‌م ئاماده‌بوون و هه‌ن به که‌مترین ئاستی گوزه‌ران و کرێ کار بکه‌ن، ڕێگه‌یه‌ك بوو بۆ داگرتنی کڕێی کار و هاوکاتیش پڕکردنه‌وه‌ی شوێنه‌کانی کار. به‌ڵام ئێستا ته‌کنۆلۆژیا ئه‌م گرفته‌ی چاره‌سه‌رکردووه، به‌وه‌ی ئامێرێك شوێنی ده‌یان کارگه‌ر ده‌گرێته‌وه و هه‌م له‌شکرێك بێکار وه‌ك چه‌کوشی به‌رزڕاگیراو بۆ سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌کان ئاماده‌کات. ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت، له‌م سه‌رده‌مه‌ی جیهانگیری بازار ئازاد‌دا، ئیتر پێویستیان به کاری هه‌رزان له وڵاتانی پێشه‌نگی پیشه‌سازیدا نییه و له‌بری ئه‌وه‌ی مۆڵگه‌یه‌ك بۆ په‌نابه‌ران بکه‌نه‌وه، له‌شکری بازار ئازاد هه‌ڵده‌کوتێته سه‌ر وڵاته‌کان و زه‌مینه بۆ سه‌رمایه‌گوزاری کۆمپانیاکانیان دابین ده‌کات و ئه‌و کارگه‌ره‌ی که له ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا و ئوسترالیا له‌به‌رامبه‌ر ڕۆژێك کاردا 50- 90 یۆرۆ وه‌رده‌گرێت، له وڵاتی خۆیدا 30 ڕۆژ به‌بێ پشووی دوو ڕۆژه و 40 کاتژێر ماوه‌ی کار و پشوو و پاره‌ی پشووی ساڵانه و دیاری سه‌ری ساڵ و دانی پشکی بیمه کۆمه‌لایه‌تی و دهرمانیییهکان له‌لایه‌ن خاوه‌نکاره‌وه، به‌کرێ ده‌گڕیت و هیچ ده‌ردی سه‌ریشی بۆ دروست ناکات!