ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی حه‌زی له جله‌كانی مادۆنایه،…..سازدانی – زانا گه‌ڵاڵی
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی حه‌زی له جله‌كانی مادۆنایه،
شێت و شه‌یدای باوكیه‌تی و یاریی ئاسنیش ده‌كات ..
سازدانی – زانا گه‌ڵاڵی
به‌شداریكردنم له ڕاگه‌یاندندا حه‌زێكی خۆم و به هاوكارییه‌كانی باوكم بوو ،ئه‌وكاته‌شی به‌رنامه‌ی منداڵانم پێشكه‌شده‌كرد به‌ر له من كه‌سێتر له بواری منالان كارینه‌كردبوو . من و ته‌رزه‌ی خوشكم و چاوانی هاوڕێم یه‌كه‌م منادڵی كورد بووین ، كه له شاشه‌دا ده‌ركه‌وتین و له( ( ktvكه‌ناڵی مه‌ركه‌زی و له به‌رنامه‌ی ( مناڵان ( بوو لێره‌وه سڵاوم بۆ هه‌ردووكیان هه‌یه‌و چاوه‌كانیان ماچده‌كه‌م .
به‌م سه‌ره‌تایه، ئه‌ستێره كه‌ریم-ی كچه بێژه‌ری پێشوو له كه‌ناڵی (ktv)و ( عه‌شتار ) . گفتوگۆ‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاوێزه ده‌ستپێكرد. ئه‌و ، كه‌سێكی میهره‌بان ، ڕووخۆش و باوه‌ڕبه‌خۆو تێگه‌یشتوو .. ئه‌و ، له ساڵی ( ١٩٨٣ ) له‌گه‌ڕه‌كی ئیسكان-ی شاری سلێمانی له‌دایك بووه. له ساڵی ( ١٩٩٢ تا ٢٠٠٦ ) له بواری ڕاگه‌یاندندا كاریكردووه‌و له هه‌ردوو كه‌ناڵی كوردستان تیڤی و دواتر وه‌ك یه‌كه‌م بێژه‌ری كورد‌و یه‌كه‌م موسڵمان له‌ته‌له‌فزیۆنی عه‌شتار ده‌ستبه‌كاربووه .ئه‌ستێره، خاوه‌نی كورێكه‌و ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه له وڵاتی سوێد ژیان به‌سه‌رد ه‌بات .
له‌گفتوگۆكه‌ماندا له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی كچه بێژه‌ر , لێمانپرسی ساڵانێكی زۆر له ڕاگه‌یاندن كاركردووه ، بۆیه ده‌پرسین دابڕانیشت تاچه‌ند ڕوو به‌ڕووی كێشه‌ی كردیه‌وه؟ ئه‌و وتی :به ڕاستی له‌سه‌ره‌تادا زۆر ناخۆش بوو ، زۆر كاری لێكردم ، ئه‌گه‌رچی ده‌زگایه‌ك داوایان لێكردووم كار بكه‌م له‌گه‌ڵیاندا ، به‌ڵام ڕێك نه‌كه‌وتووه . له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا من كه‌سێكی خۆڕاگرم و ده‌توانم به‌ره‌نگاری هه‌موو كێشه‌كان ببمه‌وه و ئینشاڵلا به زوترین كات ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر شاشه .
٭ ئه‌گه‌ر له داهاتوودا ده‌ست به كار بیه‌وه له یه‌كێ له ته‌له‌فزیۆنه‌كاندا پێتخۆشه چ به‌رنامه‌یه‌ك پێشكه‌شبكه‌یت؟
– چونكه له بواری منداڵان شاره‌زاییم زۆره‌و له بواری سیاسی مه‌به‌ستم ( ده‌نگوباس ) كه بۆ ماوه‌ی (٢ ) ساڵ كارمكردووه، هه‌ر ئه‌م بواره‌م پێخۆشه به‌ڵام ئاره‌زووم له پڕۆگرامێكی هونه‌رییشه ، به‌ڵام به‌شێوازكی تازه، چونكه مرۆڤ خۆشه ئه‌زموونی هه‌بێت له ژیاندا و منیش له تیڤی به دوو شێواز كارم كردووه‌و ناسراوم ئێستاش حه‌ز ده‌كه‌م به هونه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه ئه‌م بواره .
٭ ئه‌ستێره، ده‌رباره‌ی خه‌ونه‌كانیشی وتی " خه‌ونم ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كاری تیڤی و سان-ی كوڕم ببینم كه گه‌وره‌و كه‌سێكی لێهاتووی لێده‌رچووه .
خه‌ونی ترم زۆره به‌ڵام له ئێستادا پێمخۆشه ئه‌م دوو شته بڵیم..
٭ هه‌روه‌ها پێمانوت، بێژه‌ری هه‌واڵ بووی ، لای تۆ مه‌رجه‌كانی بێژه‌ری سه‌ركه‌وتوو له هه‌واڵ چییه ؟
– زمانێكی پاراوه بێ هه‌ڵه، زیره‌ك و خاوه‌ن زانیاری بێت ، چاو نه‌ترس بێت و زۆر خۆڕاگر بێت به‌رامبه‌ر هه‌موو مه‌وقفێك و جوانی و ڕووخۆشیش لای خه‌ڵكی زۆر گرنگه
٭ له ئێستادا به‌رنامه‌ی هونه‌ری به شێوه‌ی تیڤی له هه‌ندێ له ماڵپه‌ڕه‌كاندا ده‌بینرێت ، به‌ڕێزت ئه‌مه چۆن ده‌بینی به نیازی كارێكی له‌م شێوه‌یه نیت ؟
– به‌ڵی كه‌مێك ئاگادارم نه‌ك زۆر، به‌و هۆیه‌ی به‌كاری ©ۆژانه‌ی ژیانی خۆم و (سان )ی كوڕمم سه‌رقاڵم ، به‌ڵام له به‌رنامه‌مدایه له داهاتوودا شتێكی تازه بكه‌ین به هاوكاری كاك ئازاد كوردی ، به‌ڕێوبه‌ری سایتی چرا تیڤی .
٭نبه‌چ شتێك دڵته‌نگ ده‌بیت ؟
– ئه‌وكاته دڵ ته‌نگده‌بم كاتێك سان-ی كوڕم نه‌خۆشبێت، ئیتر نانیش ناخۆم تا چاك نه‌بێته‌وه .
٭ چ جۆره كوڕیك سه‌رنجی ئه‌ستێره ڕاده‌كێشێ ؟
– ڕێزی ژن بگرێت و له پێشژنه‌وه نه‌ڕوات به ڕێگادا .
٭ ئه‌ی جوانی ؟
– بێگوومان هه‌موو شتێكی جوان جێگه‌ی سه‌رنجڕاكێشانه .
٭ تاچه‌ند گرنگی به وه‌رزش ئه‌ده‌یت چ جۆره وه‌رزشێكت پێخۆشه ؟
– ئۆۆۆی وه‌ڵلا هه‌ر زۆر خه‌ریكی وه‌رزشم، هه‌موو ڕۆژێك ٢ سه‌عات ڕاده‌كه‌م، هه‌ر بۆیه كێشم ٦٠ كیلۆیه‌و یاری ئاسنیش ده‌كه‌م ، به‌ڵام زۆر نا ، وه مه‌له‌وانێكی باشیشم . ئه‌وكاته‌ی له هه‌ولێر بووم له یانه‌ی هه‌رڤین به‌شداریم هه‌بوو ، هه‌موو ڕۆژ ده‌چووم، به‌ڵام لێره زۆر به‌كه‌می
٭ ڕووداوێكی كه هه‌رگیز له یادی نه‌كه‌ی ؟
– كاتێك هه‌واڵه‌كه‌ی یه‌كی شوباتم خوێنده‌وه له كوردستان تیڤی زۆر خه‌مبار بووم.
ئه‌گه‌ر گوڵێك هه‌بێت پێشكه‌شی كێی ده‌كه‌یت ؟
– پێشكه‌ش به باوكمی ده‌كه‌م ، كه به‌قه‌د بینایی چاوم خۆشمده‌وێ، بۆیه‌ش پێشكه‌شی ده‌كه‌م تا لێم ببورێت، زۆر دڵیم ئازارداوه، كه‌سیش له‌و شایه‌نتر نییه ،به‌ڕاستی شێت و شه‌یدای باوكمم ، زۆر جار پێیده‌ڵێم بابه توخوا نامه‌یه‌كم بۆ بنێره، لێم توڕه‌به، یان وشه‌یه‌كم پێبڵێ ، بیری هه‌موو شتێكی ده‌كه‌م ، بیری توڕه‌بوونه‌كانیشی ده‌كه‌م .ئومێدی ته‌مه‌ندرێژی و له‌شساغی بۆده‌خوازم .،