حووتن لەخواردنا, بەرازن لە گوێ گرتنا ….عەباس نادر قادر
حووتن لەخواردنا, بەرازن لە گوێ گرتنا …. عەباس نادر قادر
ماوە یەكی زۆرە لێپرسراوانی كوردستان چ وەكوو حكومەت چ وەكوو حزب , هەموو شادەماری ژیاری ئابووری كوردستانیان هێخستۆتە ناو قامكی دەستی خۆیان , ئەو هەموو سامانەى بە ناوی خەلكی كوردستان دێتە بەردەستیان بە راست و بە چەپ كۆی دەكەنەوە و زۆربەشی لەرووی یاساییەوە لێكی دەینەوە بەرێگای ناشەرعی بەردەستیان كەوتووە, ئەو لیپرسراوانەى بەر لە 18 سال لە كوردستان خاوەنی مولك و مالێك نەبوون یان هەر وەكوو هاوولاتیەكی ئاساییان هەبوو ئیمرۆ بە حسابی خۆیان نازانن , هیچیشی ئەگەر سالانە پێنج بەقەدەر مانگانەى بەرزترین راتبی فەرمانبەرى رەسمی كوردستان بۆیان دابنێی و بێ ئەوەى هیچیان لێخواردبێت , هێشتا دە یەكی ئێستایان پێ كۆنابێتەوە , سەرەتا بە تالان وبڕۆی راپەرین ئنجا پارەى گومرگەكـــان و ئاودیوكردنی سامانی كوردستان و بەهەرزان فرۆشتنی بەولاتانی دەرەوە و ئنجا وەرگرتنی پارەوپول لە دەولەتە داگیركەرەكانی كوردستان بە هەنجەتی شەری ناوخۆ , دوایی وەرگرتنی باج و دەرامەت و تەنانەت وەرگرتنی پشك لە كۆمپانیاكانی دەرەوەو ناوخۆ كە لە كوردستان وەبەرهێنانیان ئەنجام دەدا , پاشان دەرهێنانی سامانی نەوت و فرۆشتنی بقە هەرزان , هەتا رووخانی حكومەتی سەدام , بێ ئەوەى یەك حەق و حیساب بە شێوەى رەسمی لە ناو دام و دەزگای حكومەتی كوردستان هەبێت وەكوو حەقیقەت , بەڵكوو جار جار بۆ رای گشتی دەرەوەو رۆژنامەكان هەندێ حساباتی بودجەیان بلاو دەكردەوە بێ ئەوەى تێك بكاتەوە .
دوای روخانی رژێمی سەدامیش ئەو پارەیەی وەكوو بودجە لەحكومەتی عێراقیان وەرگرت و ئەوانەی بەر دەستی خۆشیان هەر وەكوو جاران تێرف پێ دەكرد بەكەمێك جوانكاریەوە , بۆ نموونە زۆربەی ئەندام و كادیرانی خۆیان دامەزراندو یاخود مانگانەی سەیر سەیریان بۆخێزان و دایك و باوك و كەسوكاری خۆیان بڕیەوە , ئێستا ئەو هاوار و برا رۆیەی لەسەر زۆرى ژمارەی فەرمانبەران دەكەن , هەمووی لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە چ ئەندام و دۆستی خۆیان هەیە لە دەزگاكان زۆر بە زیادەوە تەعینكرد جا ئەگەر دەوام بكەن یان نەكەن .
ئیستا حكومەتی عێراقی ئاگای لەزۆر كەین و بەینی ئەو داراییەی كوردستان هەیە , بۆیە جار جار گوشار دەخاتە سەریان و لە دەسكەوتەكانی كوردستان كەم دەكاتەوە , كێشە لەسەر فرۆشتنی نەوت , كێشە لەسەر وەرگرتن و گێرانەوەى باجەكانی گومرگەكانی سنوور , هەبوونی خالی لاوازی لێپرسراوەكانمانە بۆیە حكومەتێكی شڕوشپڕێوی وەكو عێراق تەنگی پێهەڵچنیون , زۆربەی لێپرسراوانی كوردستان تا ئیستا ئامادەنین باسی سەروەرو سامانی خۆیان بكەن بۆ خەڵك یان لەپێش پەرلەمان حەقیقەتی مولك و مالِی مالی خۆیان و تەنانەت هی حزبیشیان بڵێن, تا ئیستا نەوتی كوردستان زۆر بە نرخی هەرزانتر لە رادەی خۆی دەفرۆشن بە كۆمپانیاكانی ولاتەكانی دەور و پشت و پشكی تایبەتی خۆیان لێ دەردەهێنن , حكومەتی عێراقی سەرەرای ئەو هەموو گەندەڵیەى خۆیان هەیانە , هێشتا ئەوان دێن لێپرسینەوە لەگەل دام و دەزگاكانی هەرێم دەكەن لەسەر مەسەلەكانی دارایی و چاودێریان لەسەر جولەى دارایی كوردستان داناوە , ئەو هەموو سایت و رۆژنامانەی رۆژانە گەندەلیەكان دەخەنە روو , ئەو هەموو رێپێوانانەى لە شارەكانی كوردستان ئەنجام دەدرىَ لەسەر ناعەدالەتی دابەشكردنی سامانی كوردستان , ئەو هەموو نارەزاییەى جەماوەر لەسەر شاشەى تیڤیەكان , ئەو هەموو پرتەو بۆڵەى خەڵك لە پەنا مزگەوت و كوچەو كۆڵانەكان , هیچ گوێ پێنادەن وەك ئەوەى لەگەڵ ئەوانیشیان نەبێت , هەر وەكوو خوویەك گرتوویانە بەرى نادەن بە ئاسانی , هەر كۆی دەكەنەوە , چۆن هاووڵاتی سادە ئەو هەموو ناعەدالەتیەی پێ هەرس دەكرێت , ئاخر ئەو قەسرو قسورەى سدام و كوڕەكانی هەیانبوو , ئێستا زۆربەی وەزیرو ئەندام پەرلەمان و لێپرسراوی مەڵبەندو لقەكان قەسرو قسورەكانیان ل
ەهی سەدام دەچێت و مۆدێرنتریشە , سەرەرای ئەوەش هەرتێرنابن و بەردەوامن و گوێ بە نارەزایی
نادەن كەسیش لێپرسینەوەی لەگەڵ ناكات , جا ناهەقمانە بڵێین حووتن لەخواردنا, بەرازن لەگوێ گرتنا