تۆی نازنازی فه‌سڵی عه‌شق…..عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌ندی
تۆی نازنازی فه‌سڵی عه‌شق
تۆ ئه‌ی هه‌ستێره چاو مرواریه‌که!
تۆ سپێده‌ی له‌چك زه‌ردی کام ئاسمانی؟
وا به به‌رچینه‌یه‌ك تریفه‌وه
لاڕێی ئه وینت گرتووه و
به ئاسمانێکی سه‌وزدا
له‌بن هه‌موو هه‌ورێکدا
له‌سه‌ر سێبه‌ری خۆت پشویه‌ك ده‌ده‌یت و
به نێو کۆڵانه قاندراوه‌کانی ته‌مه‌نما
ده‌ستی بارانێکت گرتووه و
ده‌خزێیته ڕه‌زه سووتاوه‌کانی چاومه‌وه
تۆ کچه نێرگسی که‌وملی
کام پێده‌شتی به‌یته شیعری؟!
وا تا ئه‌ژنۆت
له بۆن و به‌رامه‌ی عه‌شقدایه و
له‌م سه‌ره‌ڕێی تۆفاندا
ده‌ست له ماشێنه‌کانی غوربه‌ت ده‌گریت
تا بگه‌یته
بارسه‌کانی وه‌ردی پیری هه‌ناوی من
تۆ زه‌رده‌خه‌نه‌ی پڕوکاوی کام گوڵه‌گه‌نمی
داسه دڵڕه‌قه‌کانی خه‌یاڵی؟
وا به گوڵی پڕی خه‌ونه‌کانته‌وه
بوویته ده‌لیلێ بۆ شه‌ماڵ و
به‌رده ژه‌نگ گرتووکانی دڵم ده‌ده‌یته خۆر
تۆ نازنازی په‌لکه شۆڕی
کام ئینجانه‌ی ئه‌شکی منی ؟؟
ده پێم بڵی نازنازه‌که‌م!!!
وا به‌م پارشێوی ته‌مه‌نه
له زڕه‌ی گواره‌کانت به‌خه‌به‌رت هێناوم
تا نییه‌تی عه‌شقێکی به‌هه‌شتی بێنین
نییه‌تی عه‌شقێک….
که به قومێ دڵ شکان بشکێ
که به نه‌زه‌رکردن له خه‌مێکی بێ ستیان به‌تاڵ بێ
که به زه‌می هه‌ناره ماچێکی عه‌جول
قبوڵ نه‌بێ
تۆ له کام وه‌رزی لیمۆیت؟
ده پێم بڵێ..
با هه‌موو ته‌قله هه‌نجیری به( با) که‌وته‌ی چاوه‌کانم
به بن لقی خه‌ونه‌کانتا بدورمه‌وه
تۆ ڕه‌یحانه‌ی ڕه‌شپۆشی
کام ئێواره‌ی نیشتمانی؟؟؟
وه‌ره سه‌رت بنێ به دڵمه‌وه
ته‌ماشای ڕۆحی سه‌وزت که،
چۆن له ترپه‌ی دڵم ئاڵاوه
گوێ له خوڕه‌ی،چه‌می سپی عه‌شق بگره
گوێ له هه‌ڵپه‌ڕینی شه‌نگه‌بیی دڵم بگره
په‌نجه‌کانت ببینه
چۆن شه‌خته‌ی ئه‌م یه‌ئس بوونه‌م، به گه‌روی
هه‌تاوا ده‌که‌ن
نازنازه‌که‌م……..
هێنده له زۆنگاوی چۆڵه‌وانی خه‌یاڵ مه‌ده
نه‌کا ڕێیه‌ك به سه‌رخۆشی
هه‌نگاوه‌کانت تاکه‌وتاک کات
هێنده ده‌واری ئه‌م پاییزو ئه‌و پاییز مه‌گه‌ڕێ
بۆ پرسه‌ی گه‌ڵایه‌کی عومری من
ئه‌گه‌ر دوو فرمێسکت وه‌رین
دوایی باخی چاوم چی بکا؟!
هێنده به ئاسمانی ته‌نهاییدا مه‌فڕه
با خه‌مێکی وێڵ
شاباڵه‌کانی چاوه‌ڕوانیت ده‌رنه‌هێنێ
با چاوه‌کانت کاڵ نه‌بنه‌وه
ده‌نا دوایی زکری ماچ و
حاڵی شێتی قه‌ڵه‌م چی بکا؟!!!
بۆم مه‌گه‌ڕی،من نیگایه‌ك فڕێی ده‌مه ناو پرچته‌وه
له‌ژێر که‌پری قرتیله‌که‌تداو
له‌سه‌ر چربای تاڵه مێشه‌کانی قژت
خۆم مات داوه
ئێشکی په‌رچه‌مت ده‌گرم له دزه (با) و
تۆش به په‌نجه لۆکه‌ییه‌کانت
جار جار ئاره‌قه‌ی ترسم ده‌سڕی
بۆم مه‌گه‌ڕێ،من له به‌رده‌م سێبه‌ره‌که‌تام
له ڕۆشنایدا قه‌ت ناچمه پشتته‌وه
له ژووانی تاریکیشدا، هه‌ردوو ده‌ڕژێینه ڕۆخی
جه‌سته‌یه‌کی تینوو
من له بناری ئازاره‌کانتا
ده‌واری گریانم هه‌ڵداوه‌و
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو پۆسته‌ری فرمێسکانه‌دا
وا ده‌بنه گه‌وره‌ترین پێشانگای موحیبه‌ت
من هه‌ر له تۆ ئه‌چم( دڵه )
شه‌وه قه‌له‌ڕه‌شیه‌کانم له چاوت ئه‌چن
کانی سپی شیعره‌کانم له پێکه‌نینتا هه‌ڵده‌قوڵێن
ووشه‌م هه‌ر له ماچت ئه‌چێ
قه‌ڵه‌مه‌که‌م وه‌كو باڵات
که به ده‌فته‌ری خیابانێکی به‌فراویدا تێده‌په‌ڕێ به‌دوای خۆیدا ڕێچکه‌یه‌ك شه‌رم
ده‌باته سه‌ر ده‌ریا سار‌ده‌کانی له‌یه‌كچوون
من و تۆ هه‌ر له یه‌كتر ئه‌چین (دڵه)
په‌نجه‌ی قه‌ڵانیی من و
هه‌ناره‌کانی ئۆقره‌ی تۆ
ئاوێنه‌ی کورته نامه‌یه‌كی من و
قه‌ره‌وڵی لێوانی تۆ
جه‌زبه‌ی شێتی دڵی من و
زڕه‌ی ده‌فی ناو دڵی تۆ
هه‌ر هه‌موومان له یه‌ك ئه‌چین
له سێوه‌کانی عه‌شق ئه‌چین
له که‌نه‌سمه‌ی بێ په‌ڕی ووڵات ئه‌چین
له هه‌رمێی ترسی سه‌ربڕینی ژنێك ئه‌چین
ته‌نها ڕۆژمێری سینه‌مان له یه‌ك ناچن
ڕۆژه‌کانی سینه‌ی من
پڕن له قه‌وانی شه‌ڕی یه‌که‌می عه‌شق
مانگه‌کانی سینه‌ی من
بوونه‌ته ته‌ون و ڕه‌زی توتڕك
ده‌رگا له خشه‌ی پێی ئاو و
که‌روێشکه خه‌وی هه‌واڵێ ناکه‌نه‌وه ساڵه‌کانیشم وه‌ك ورده‌واڵه، به‌سه‌رعاره‌بانه‌ی
پیریه‌وه به ناو کۆڵانه سپی و ڕه‌شه‌کانی
سه‌رمدا ده‌گه‌ڕێن
که‌چی (دڵه)…
تا چاو بڕکا له ده‌شتی سینه‌ی تۆدا
هه‌ر به‌فر ده‌بینم
باوه‌ڕ ناکه‌م ئه‌م شیعر نه‌بێ
هیچ په‌له‌ورێ
نووری هیچ سیحرێ بۆ لات ڕێ ده‌رکا
وه‌ره سوچێکی ئه‌م به‌فره
بده ده‌م دڵۆپێ مره‌که‌بی ماچێکمه‌وه
با هه‌موو قه‌وانه‌کان
به زمانم پاك که‌مه‌وه
له ژێر شین بوونه‌وه‌ی گازێکا
جێگه‌ی ئاو و
جێی له‌زه‌ت و
جێی خه‌ونه‌کان بکه‌مه‌وه
گشت ئێوارانی له قافڵه‌ی عه‌شق دابڕاو
به هه‌ناسه‌یه‌کی
تۆی نازنازی فه‌سڵی عه‌شق بده‌مه‌وه
عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌ندی
زستانی 2008 ئه‌ڵمانیا