ده‌بێ چیتر پێڵاو نه‌که‌ینه پێ!!….ته‌حسین عوسمان
ده‌بێ چیتر پێڵاو نه‌که‌ینه پێ!!
ته‌حسین عوسمانسهرهتا ده‌مه‌وێ له‌وه‌وه ده‌ست پێبکه‌م ئاخۆ " وشه " چیه! بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پێناسه‌ی وشه بکه‌ین ده‌بێ لۆگیکانه بۆ مه‌سه‌له‌که بچین و درۆ له‌گه‌ڵ خۆمان و خه‌ڵکیتردا نه‌که‌ین . هه‌رچی وشه هه‌یه له‌فه‌رهه‌نگه‌کاندا هه‌مووی ، ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌رانه له کات و شوێنی خۆیاندا به‌کارهێندران، وشه‌ی جوانن . لێره‌دا من وشه‌ی "قه‌حپه" ده‌که‌مه نموونه‌و ده‌یخه‌مه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه چونکه زۆر به پارێزه‌وه بۆی ده‌چین . وشه‌ی قه‌حپه وه‌ک هه‌ر وشه‌یه‌کیتر جوانه‌و مانایه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر له کات و شوێنی خۆیدا به‌کارهات . قه‌حپایه‌تی یه‌ک له‌هه‌ره پیشه کۆنه‌کانه و زۆرم پێ سه‌یره که زۆرجار له‌بری وشه‌ی قه‌حپه له‌نێوان دوو که‌وانه‌دا چه‌ند خاڵێک ریزکراون ، بۆ ؟ . تێناگه‌م بۆ ده‌بێ له‌و وشه‌یه بترسین و نه‌وێرین ، جا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێ ، به‌کاری بێنین و له‌شوێنی خۆی دایبنێین ! باشه بۆ ده‌بێ نه‌وێرین راسته‌وخۆ به‌ره‌نگاری ئه‌و که‌سانه ببینه‌وه ئه‌گه‌ر شیاوی ئه‌وه‌بن به قه‌حپه ، یان دز ، گه‌واد ، به‌رتیلخۆر ، بێنامووس و … تاد.. ناویان ببه‌ین و دوودڵی له‌به‌کارهێنانی ئه‌و وشانه‌دا بکه‌ین ؟!
ئه‌م هه‌موو وشانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه‌دا ناوم بردن خراونه‌ته ، گوایه ، قالبێکی کولتووری و ناویان ناوه "گه‌نده‌ڵی" . گه‌نده‌ڵی بۆ سیستێمێک شیاوتره نه‌ک بۆ تاکه که‌س . گه‌نده‌ڵ به سیستێمێک ده‌گوترێ بوونی هه‌بێو له‌سه‌ر داموده‌زگایه‌ک وه‌ستابێ نه‌ک به چه‌ند عاجووج و باجووجێکی نه‌زان و نه‌شاره‌زای بێ سیستێم . ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر وشه‌ی قه‌حپه و ده‌پرسین: تۆ بڵێی ئه‌م وشه‌یه هه‌ر له‌خۆیه‌وه په‌یدا بووبێ و خه‌ڵکێک نه‌بن شیاوی ئه‌م وشه‌یه بن؟ له‌هه‌ر شوێن و له‌هه‌ر وڵاتێک‌دا تا کۆمه‌ڵگا هه‌بێ ئه‌م وشه‌یه ، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ، وه‌ک پێویستێک بۆ کۆمه‌ڵگاکه زه‌ق وه‌ستاوه . خۆ ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بوایه نه‌ده‌خرایه نێو فه‌رهه‌نگی میلله‌تانه‌وه .
چۆن له وشه‌ی قه‌حپه‌دا گه‌یشتووین و قه‌حپه‌کان کێن ؟ ئایا ئه‌وانه‌ی ، که به‌ناچاری له‌شی خۆیان ده‌فرۆشن ، ئه‌وانه قه‌حپه‌ن؟! ئێمه وه‌کو "پیاو" به‌و زمان درێژییه‌ی خۆمانه‌وه زراومان له‌و وشه‌یه چووه و لێی دوور ده‌که‌وینه‌وه که‌چی ئه‌و ئافره‌ته به‌سته‌زمانه ، وه‌کو شێر ، به‌ره‌نگاری بۆته‌وه و له‌بنه‌خۆی ناوه! هه‌رچی سه‌رکرده‌و بنکرده‌ی دنیا هه‌ن له‌پێناوی چێژ‌و ئاره‌زووێکی چه‌ند چرکه‌ییدا ، گشتیان له‌ژێر پاکانی ئه‌و "قه‌حپه" یه‌دا ده‌بن به خاک و خۆڵ!! ئالێره‌دا قه‌حپه‌و سیستێم وه‌ک گڵۆڵه‌به‌نێکی ئاڵۆز ، به‌شێوه‌یه‌ک تێکده‌ئا‌ڵێن ، که بۆمان ناکرێ لێکیان جیا بکه‌ینه‌وه ! به‌ڵام کامیان قه‌حپه‌که‌ن ؟ ئافره‌ته‌که یاخود ئه‌وانه‌ی ، وه‌کو ئاژه‌ڵ ، به‌ربوونه‌ته گیانی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگاکه‌یان لێئه‌تک کردووین؟ ئه‌ی به ژنه‌کانی ئه‌و سه‌رکردانه بڵێین چی که مێرده‌کانیان له‌به‌ر ئه‌و "قه‌حپانه" به‌ریان به‌وانه‌وه نه‌ماوه‌و هه‌مان پیشه‌یان گرتۆته‌به‌ر و له‌بری پاره وه‌رگرتن ، ده‌ڵێن ، پاره‌ش ده‌ده‌ن؟ ده‌بێ جیاوازی له نێوان ئه‌و دوو جۆره ئافره‌ته‌دا چیبێ؟ یه‌کیان بۆ نانه‌و ئه‌ویتر بۆ گان. هه‌ریه‌که‌شیان به‌دوای پێویستی خۆیدا وێڵه. ده‌ڵێن جارێکیان نووسه‌رێك هێرش ده‌باته سه‌ر به‌رناردشۆ و پێی ده‌ڵێ تۆ له‌پێناوی پاره‌دا شت ده‌نووسی . به‌رناردشۆ له‌وه‌ڵامدا لێێ ده‌پرسێ ئه‌ی جه‌نابیان له‌پێناوی چیدا ده‌نووسن .. ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێ له‌پێناوی "شه‌ڕه‌ف" . به‌رناردشۆ پێێ ده‌ڵێ برا هه‌رکه‌س به‌دوای ئه‌و شته‌دا وێڵه که نه‌یبێ ! دیاره ئه‌و ئافره‌ته‌ی ئێمه‌ش له‌به‌ر ناچاری کڕنووشی بردۆته به‌ر دوامین گوزه‌ری ژیان و ، له‌سایه‌ی سیستێمه‌که‌دا ، به‌ڕه‌نجی ناوگه‌ڵانی خۆی ، هی که‌سیترنا ، بژێو په‌یدا ده‌کات . که‌چی سه‌رکرده‌کانمان و ژنه‌کانیشیان له‌سه‌رحیسابی ئه‌م میلله‌ته ره‌شوڕووته‌دا گان ده‌که‌ن و گان ده‌ده‌ن !! جا کام لایان لێپرسراوی ئه‌م دیارده‌یه‌ن؟ ئه‌وانه‌ی دیارده‌که‌یان هێناوه‌و وه‌کو تۆوی به‌دڕه‌وشتی له کۆمه‌ڵگاکه‌دا چاندوویانه یاخود ئه‌وانه‌ی به‌ناچاری که‌وتوونه‌ته به‌ر به‌رداشی دیارده‌که‌و ، گه‌نم ئاسا ، ده‌هاڕدرێن ؟ هه‌رچه‌نده کار‌ی ئافره‌ته بێچاره‌که به‌شێوه‌یه‌کی قێزه‌ون ناوزه‌ند کراوه به‌ڵام هیچ یاسایه‌کی سزادان نایگرێته‌وه . ئه‌وانیتریش که‌س نیه سزایان بدات !!!
ئه‌وه بوو به عه‌یامێک ئه‌و دیارده‌یه ، له‌سایه‌ی سیستێمه‌کانی ئه‌مریکاو وڵاتانی رۆژئاواوه ، هێرشێکی به‌ربڵاوی هێناوه‌ته سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی کورد‌و رۆژهه‌ڵاتیی ، به‌تایبه‌تی ، دوای داگیرکردنی ئێراق . به‌گوێره‌ی سه‌رژمێره‌کان ئه‌مڕۆ له ئێراقدا سێ ملیۆن بێوه‌ژن هه‌یه. باشه ده‌بێ چه‌ند منداڵی هه‌تیوی بێ‌باوک هه‌بن ؟! کێ هه‌یه خۆی به‌لێپرسراوی ئه‌م کاره‌ساته بزانێ و ئاماده‌بێت نان و گانی ئه‌و هه‌تیوو ئافره‌تانه بدات؟ هه‌موو گیانله‌به‌رێک ، ئاژه‌ڵ بن یان مرۆڤ ، پێویستیان به‌م دوو نیعمه‌ته هه‌یه. ئێمه ئه‌گه‌ر لێپرسراوێتی ئه‌و دیاردانه ، به‌ته‌نیا ، بخه‌ینه ئه‌ستۆی سه‌دام حوسێن ئه‌وه له‌ڕاستیی لاده‌ده‌ین . ئه‌گه‌ر له‌ڕێگه‌ی جه‌نگی نێوان ئێراق و ئێرانه‌وه ئه‌و ئافره‌تانه بێ‌مێرد بووبن ئه‌وه هه‌ر ئه‌مریکا تاوانباره که جه‌نگه‌که‌ی به سه‌دام حوسێن هه‌ڵگیرساند . ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان ئه‌نفال و هه‌شت هه‌زار بارزانییه‌که بێت ئه‌وه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی کورد بێبه‌ش نین له‌و تاوانانه‌دا ، به‌ڵام راستییه‌کیش هه‌یه نابێ پشتگوێ بخرێ.. ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا پشتگیری ته‌واوی له سه‌دام حوسێن نه‌کردایه‌و ده‌سه‌ڵاتی کراوه‌ی نه‌دابایێ بۆ ، نه‌په‌نگانه‌وه له‌کوشتنی گه‌لی ئێراقدا ، ئه‌وه سه‌دام حو‌سێنیش هێنده دڕنده و هێنده‌ش ته‌مه‌ن درێژ نه‌ده‌بوو ؟
به‌ڵێ ، گومان له‌وه‌دا نیه ، که ئه‌م دیارده‌یه له ئاکامی ده‌ستکورتی و برسێتیدا سه‌ر هه‌ڵده‌داو بڵاو ده‌بێته‌وه .. هه‌ڵبه‌ت برسێتیش جۆری زۆره ! له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا هه‌ره چه‌کی کوشنده‌ی ده‌ستی ئه‌مریکا چه‌کی برسێتیکردنه . له تاقیکردنه‌وه‌کانیاندا توانیویانه بیسه‌لمێنن که ئه‌و سیاسه‌ته ته‌نیا چاره‌رێگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چۆک به‌مرۆڤی شۆڕشگێڕ دابده‌ن . ده‌مێکه له‌وه بێ‌ئومێد بووینه بتوانن جارێکی‌تر به‌ره‌نگاری که‌سانی وه‌کو گیڤاراو گه‌لێکی وه‌کو گه‌لی ڤێتنامی کۆڵنه‌ده‌ر ببنه‌وه هه‌ر بۆیه‌ش ، به‌پێی قه‌وانی تازه‌یان ، شۆڕش و شۆڕشگێر به تیڕۆڕیزم و تیڕۆڕیست له‌قه‌ڵه‌م دراون . به‌ڵێ توانیویانه له‌رێگه‌ی برسێتیکردنه‌وه کۆڵ به‌هه‌زاران مرۆڤی خه‌باتگێڕو کۆڵنه‌ده‌ر بده‌ن . به‌لاش نه‌یانگوتوه برسێتی کافره و که‌سانی برسی له‌دادگاکانیشدا شاهێدییان قه‌بووڵ نیه. له‌ڕێگه‌ی برسیکردنه‌وه توانیویانه به پارچه نانێک قاره‌مانێکت بۆ بکه‌ن به که‌سانێک ده‌ست به‌کڵاوی خۆیه‌وه بگرێ بۆ ئه‌وه‌ی با نه‌یبات !! گه‌ر برسێتی دای له‌ئێسقان ، به‌تایبه‌تی هی منداڵ ، ئیتر مرۆڤ په‌کی ده‌که‌وێ و ئه‌و توانایه‌ی نامێنێ بیر له مافه سیاسییه ره‌واکان بکاته‌وه‌و داوایان بکات ! له رێگه‌ی سه‌دام حوسێنه‌وه گه‌لی ئێراقیان به‌شێوه‌یه‌ک ناچارکرد تا کار گه‌یشته ئه‌و راده‌یه ئێراقیه‌کانیش وه‌کو ئه‌مریکاییه‌کان ، مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌ی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مریکایین ، که دوو سه‌ده له‌وه‌پێش پشتگیری‌یان له ئینگلیزه‌کان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست نائه‌مریکاییه‌کان ، ئه‌وانه‌ی وڵاتیان لێزه‌وتکردوون و خۆ به خاوه‌نماڵ ده‌زانن ، رزگاریان بکه‌ن ، ئێمه‌ش له‌به‌ر هه‌مان هۆ به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه‌نا ، به ده‌موزاری خۆمان بانگی ئه‌مریکامانکرد بۆ ئه‌وه‌ی بێت له‌ده‌ست ، پیاوه‌که‌ی خۆی ، سه‌دام حوسێنمان رزگار بکات .
ئێستاش ، وابه‌چاوی خۆتان ده‌بینن ، چۆن لێمان بوه به قیڕ و بنێشت به‌یاخه‌مانه‌وه نووساوه به‌رینادات !
ئه‌مریکا چیه؟!
ده‌توانم ، به دڵنیاییه‌وه ، بڵێم که ئه‌مریکا وڵات نیه ، به‌ڵکو شاری یارییه .. یاخود ده‌توانم به بنله‌لووکانی لای خۆمانی بشبهێنم له‌کاتی جه‌ژندا . سه‌ره‌ڕای هه‌ندێ یاری بۆ منداڵان ئه‌ویتر هه‌مووی قومارخانه‌یه .. لێره فه‌خفووری ، له‌ولا لگاو و له‌لاکه‌یتر مه‌گه‌ر هه‌ر خودا به‌خۆی بزانێ چ یارییه‌کیان داناوه . به‌شداری له‌هه‌ر یارییه‌کیشدا بکه‌ی ، بێگومان ، دۆڕاوی! ته‌نانه‌ت کار‌و کارخانه‌کانیش له ئه‌مریکادا هه‌مووی بریتین له به‌کارهێنان (استغلال) .. له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌نده مافیاکاندا رێگه‌ی هه‌موو جۆره به‌کارهێنانێکیش دراوه ، به‌تایبه‌تی ، به‌کارهێنانی مرۆڤی ده‌ستکورت که هیچ به‌هایه‌کی نیه . مافیاکان ، ئه‌وانه‌ی ده‌زگاکه به‌ڕێوه ده‌به‌ن ، هیچ نرخێکیان نه‌ک بۆ مرۆڤ ، به‌ڵکو بۆ ئاڵای ئه‌و وڵاته داگیرکراوه دانه‌ناوه .. رۆژ نیه ، له‌م وڵاته یان له‌ویتر ، یان له هه‌ر کونجێکی ئه‌م دنیایه ، ئه‌و ئاڵایه‌ی ئه‌مریکا نه‌خرێته ژێر پێ و نه‌سووتێندرێ ، که‌چێ ئه‌و مافیا بێنرخانه هه‌ر به‌خه‌یاڵیشیاندا نایێ !! ئه‌وه‌ی ، به‌ناو ، سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌یه بڕوابکه‌ن ناوێرێ له یه‌کێ له شه‌قامه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا هاتوچۆ بکات چونکه ده‌کوژرێ ! سه‌ردانی هه‌ر وڵاتێکیش بکات ده‌بێ به هه‌زاران پۆلیس بۆ پارێزگاریکردنی ئاماده‌بکرێ ئه‌گینا ده‌کوژرێ !! ناتوانم ناوی وڵاتێک بێنم که جێگه‌ی متمانه‌بێ بۆ سه‌لامه‌تی سه‌رۆکه‌کانی ئه‌مریکا .. جا کام سه‌رۆکی ئه‌مریکا هه‌بوه هه‌وڵی کوشتنی نه‌درابێ یان نه‌کوژرابێ؟ هێنده بێ ئابڕوون ئه‌و "سه‌رۆکانه " ته‌نیا مه‌یانکوژن ئیتر به‌هه‌رجۆرێ کلک و گوێیان ده‌بڕی و ئه‌تکیان ده‌که‌ی زۆر ئاسایییه به‌لایانه‌وه .. ئه‌وه‌تا جۆرج بووش به‌به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه پێڵاوباران کرا هه‌ر به‌خه‌یاڵیشیدا نه‌هات! ئیهانه‌پێکردنه‌که‌ی به‌گاڵته‌وه‌ر‌گرت و به پڕۆسه‌یه‌کی دیموکراسی ئێراقی له‌قه‌ڵه‌مدا !! ئاخر بڵێ هه‌ی کارخانچی کێ هه‌یه شه‌هاده به‌و درۆیه‌ت بێنێ .. له گه‌ڕه‌لاوژه‌و ئاژاوه و یه‌کتر کوشتن به‌ولاوه چیتر هه‌یه ده‌ستی بۆ ببه‌ی له‌و وڵاته وێرانکراوه‌دا ؟ ئاخر هه‌ی قورمساخ (ده‌زانم پێشتخۆشه که واتپێده‌ڵێم ) له کۆمه‌ڵێ "سه‌رکرده‌ی " به‌دڕه‌وشت و دزی و جه‌رده‌یی و بێ‌ئابڕوویی و بێ ئاو‌و کاره‌بایی و برسێتی و بێ‌کاری زیاتر چیتان هێنا بۆ ئه‌و وڵاته؟! به‌قه‌ده‌رای بوودجه‌ی 10 ده وڵاتی ناوچه‌که نه‌وتی ئێراق ده‌فرۆشرێ که‌چی خه‌ڵک نانی ئیڵڵه‌ڵای نیه بیخوا ! ئه‌و سه‌رکردانه‌ی ، ئێوه له‌ڕێگه‌یانه‌وه سامانی وڵات ده‌دزن ، به‌ڕێنماییه‌کانی ئێوه که‌سایه‌تییان له مرۆڤی کورد‌و عه‌ره‌ب و که‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانیتر سه‌ند‌وه . به‌ڕێنمایی ئێوه سیاسه‌تی برسیکردن به‌کاردێنن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که ناچار بکه‌ن ملکه‌چی هه‌موو جۆره سووکایه‌تیپێکردنێک بن . ئێوه خۆتان چاوتان پێوه نیه یان خه‌ڵکیتر به‌کوێر ده‌زانن؟! ئێوه به‌قسه‌ی خۆش پێتان ده‌ڵێن ، هه‌رتێناگه‌ن .. ده‌رتان ده‌که‌ن و لێتان ده‌کوژن ، هه‌رتێناگه‌ن .. ده‌تانده‌نه به‌ر پێڵاوان نه‌ک هه‌ر حاڵ ناینن به‌ڵکو به‌گاڵته وه‌ریده‌گرن و ده‌ڵێن له‌وه ده‌چوو پێڵاوه‌که ژماره 10 ده بووبێ!! ئه‌وه هه‌رکه‌سێکیتر بوایه له‌شوێنی تۆ نوتقی ده‌گیراو سه‌ری خۆی داده‌خست که‌چی جه‌نابتان به‌دیموکراسی بوونی ئێراقی ناو ده‌به‌ن .. ئه‌ی که‌وایه بۆچی هێشتت ، له‌و وڵاته "دیموکراسییه‌دا" به‌به‌رچاوی خۆته‌وه ئه‌و دیارده دیموکراسییه نوێیه بدرێته به‌ر شه‌ق و تێهه‌ڵدان ؟! چۆن ویژدانت (که نیته) قه‌بووڵیکرد و چۆن دانه‌ڕزای ئاوا به‌به‌رچاوته‌وه په‌راسووی دیموکراسیه‌ت بشکێنن و بیخه‌نه ژێر پێ هه‌ی ، عه‌ره‌ب گوته‌نی ، کلاوچی! تۆ ده‌بایه قه‌بووڵی ئه‌وه نه‌که‌ی ئه‌و ژوڕنالیسته به‌به‌رچاوته‌وه بکه‌ن به ساوارو به‌کوتکان بیکوتنه‌وه .. تۆ ده‌بایه بپرسی ئاخۆ ئه‌و مرۆڤه چیگوت و "قبلە الوداع" یانێ چی و بۆچی به "سه‌گ" ناوی بردی نه‌ک گاڵته‌ت به‌و کاره‌ساته بێت که خۆت تێیکه‌وتی و خه‌ڵکی ئێراقیش ده‌مێکه پێیه‌وه ده‌ناڵی! دوایی کام یاسای نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌گه‌ر نیمچه‌بۆنێکی دیموکراسی لێبێ ، قه‌بووڵی ئه‌وه ده‌کات له‌سه‌ر ئیهانه‌کردن په‌راسووی خه‌ڵک بشکێنن ؟! سزای مونته‌زیر ئه‌لزه‌یدی له ئێراقێکی " دیموکراسیدا " ته‌نیا پاره پێبژاردنه و هیچیتر . ئه‌وه‌تا هه‌ر دوو رۆژ پێشی ئه‌و جووته‌پێڵاو تێگرتنه ، دمیتری میدڤێدێڤ به‌بۆنه‌ی پانزه ساڵه‌ی ده‌ستووری نوێی رووسیا ، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک ژوڕنالیستاندا باسی یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری ده‌کرد له‌پڕ یه‌کێ له ژوڕنالیسته‌کان به نێوی رۆمان دۆبرۆخۆت هه‌ڵیدایه‌و به‌هاوارکردنه‌وه گوتی : "ئه‌مه سه‌رشۆڕییه .. له رووسیادا نه یه‌کسانی هه‌یه‌و نه دادپه‌روه‌ری". پاسه‌وانه‌کان خه‌ریکبوون راپێچی ده‌ره‌وه‌یان ده‌کرد که‌چی میدڤێدێڤ به‌ده‌نگێکی به‌رزه‌وه به‌سه‌ریانیدا قیژاند : " ئاخر پێمناڵێن چیکردوه ئاوا راپێچی ده‌ره‌وه‌ی ده‌که‌ن؟! هه‌ر بۆ ئه‌وه نیه ئێمه لێره دانیشتووین و باسی ده‌ستوورو ئه‌رک و مافه‌کان ده‌که‌ین ؟!" .
به‌ڵام تۆ ئه‌ی جه‌نابی بووش ، ده‌بایه هه‌ربۆئه‌وه‌ی سه‌نگێکت بدابا به‌خۆت ، هه‌ر بۆ گاڵته بتگوتایه بۆ لێیده‌ده‌ن خۆ نیشانه‌که‌ی نه‌شکاند ! به‌ڵام تۆ ده‌ته‌وێ خۆڵ بکه‌یته چاوی ئێمه‌و کڵاوی خۆتمان بکه‌یته سه‌ر . من وه‌ک کوردێکی به‌شه کوردستانی باشوور ، دوای له‌تله‌تبوونی یۆگۆسڵاڤیا بۆ حه‌وت ده‌وڵه‌تی ئه‌ندام له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ، له‌وکاته‌وه بڕیارم داوه چیتر خۆم به ئێراقی نه‌زانم ، به‌ڵام هه‌ر بۆ خاتری ئه‌و جووته پێڵاوه‌ی که به‌ده‌ستی مونته‌زه‌ری ئێراقییه‌وه ، یه‌ک له‌دوای یه‌ک به‌ره‌و ده‌موچاوی تۆ ووڕڕه‌یان ده‌هات ، ئه‌و چه‌ند چرکه‌یه خۆم به ئێراقییه‌کی زۆر تۆخ ده‌زانم و پێشنیاری ئه‌وه‌ش ده‌که‌م ، بۆ مێژوو ، وه‌ک شانازی پێوه‌کردنێک ، له‌سه‌ر یه‌کێ له‌دراوه‌کانی ئێراقدا وێنه‌ی پێڵاوێک له‌چاپ بدرێ .
کڵاوێکیتر ماوه بووش ئه‌فه‌ندی خه‌ریکه بیکاته سه‌رمان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه گوایه بووش خۆشحاڵه به بینینی جلوبه‌رگی کوردی و پێشمه‌رگایه‌تی!! ئه‌و کڵاوه ته‌نیا ده‌چێته سه‌ری ئه‌و که‌سانه که‌له‌ژێر پاکانی بووش و دیک چێنی و گاڕنه‌ڕو رایس و ..هتد ده‌بن به خاك و خۆڵ . من مافم به‌سه‌ر بووشه‌وه نیه که بڕوانامه‌ی پسپۆری هه‌یه له‌درۆکردندا ، به‌ڵام داخی گرانم له‌و زۆڵه کوردانه ناچێ که شانازی به‌درۆکانی بووشه‌وه ده‌که‌ن! وشه‌ی پێشمه‌رگه لای بووش و سیستێمه‌که‌یان وه‌ک شتێکی قێزه‌ون ، وه‌ک تیڕۆڕیست ، سه‌یر ده‌کرێ . ئه‌وه‌تا براو خوشکانمان له‌باکووردا به جلی کوردی پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه چه‌کی خه‌باتیان له‌پێناو مافی ره‌وای نه‌ته‌وایه‌تیدا کردۆته شان که‌چی، مسته‌ر بووش ، ئه‌و مافه‌ی داوه به‌خۆی ، ئه‌و خوشک و برا پێشمه‌رگانه‌ی ئێمه بخاته نێو لیستی تیڕۆڕیستانه‌وه .. تفووو ..تفووو .. تفوو له‌خۆتان و له‌درۆکانتان !
نازانم ئێمه تاکه‌ی هێنده ساویلکه بمێنین و نه‌زانین ئه‌مریکا چیه؟ له‌هه‌موو دنیادا ئه‌مریکاو سه‌رۆکه‌کانی به‌چاوی رق و کینه‌وه ، به‌چاوی دوژمنی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی سه‌یر ده‌کرێن،که‌چی له باشووری کوردستاندا ، به‌پێچه‌وانه‌وه ، له‌بری به‌ردو پێڵاو‌و هێلکه باران ، گوڵبارانیان ده‌که‌ن!! ئای له‌م شووره‌ییه بۆ ئێمه! ئه‌مریکا ئه‌وه‌ی نه‌یکردبێ بۆ کورد نه‌یکردوه . ئه‌وه‌ی کردبێتیشی له‌دژی کورد بوه . ئه‌وه بۆ 17 حه‌ڤده ساڵ ده‌چێ به ئێمه‌ی کورد راده‌بوێرێ و بۆ مه‌رامی گڵاوی خۆی ، هه‌رجاره په‌ندێکمان پێده‌کاو به هه‌وه‌س و ئاره‌زووی خۆی وه‌کو ئامراز به‌کارمان دێنێ !
ئیتر ئێمه چۆن ، له‌مه‌ودوا ، دڵمانبێ پێڵاو بکه‌ینه پێ ، چۆن نه‌یگرینه باوه‌ش و نه‌یخه‌ینه سه‌ر ته‌وقی سه‌رمان ؟!