پیاوێك كەسنوورەكانى تێك شكاند….نوسینى تێكۆشەرخالید
پیاوێك كەسنوورەكانى تێك شكاند
نوسینى تێكۆشەرخالید
بۆ/یوسف عیزەدین
مرۆڤێك لەوسەرى دونیاوە قەڵەمەكەى هەمیشە هەناسە دەدات.نووسەرێك لەوسەرى دونیاوە هێشتا دەنگى ئەفسونى هەركاریگەرەو دەگاتەئەم نەوەیە،(كەسەبلیمەتەكان دەچنەڕوحى نەوەكانەوە)،لەئەنجامیشدادیرۆك دەبێتەگەواهى دەرى ئەم ووتەیەى من،یوسف عیزەدین یەكێكە لەونووسەرە ناوازانەى میهرەبانییەكەى دەمانخاتە گوومانەوە،مرۆڤێك كەیل لەنهێنى ئەوسەرەڕاى ئەوەى بەدووى نهێنییەكانى (نهێنى )خۆیدادەگەڕێت!
لەهەمانكاتدا خۆیشى پڕلەنهێنى شیكى!(هەمیشە گەڕان بەدواى دۆزینەوەى نهێنییەكانیشدا ماندوومان دەكەن ،گرنگ ئەوەیە ئێمە چێژلەو ماندووبوونەیش ببینین،ئاخر هەتاوەكوچێژلەماندووبوونەكە نەبینین ئەوائەوكات دۆزینەوەى نهێنییەكان( جا لە مرۆڤێكدا بێت یاخود دەق(تیكست) )ێكدا گرنگییەكى ئەوتۆیان نابێت،ئەوەى لێرەدا جێگەى ئاماژەپێكردنە بڵاوبوونەوەى دراسەیەكى قوڵ و بەچێژى م.یوسف عیزەدین بوو ئەو پیاوەى كە سنوورەكانى تێك شكاندو ئیتر ئەو جیاوازییەى نەهێشت لەنێوان ئەم كە خزمە و ئەو كە وەك تەنهاترین مەخلوقە فرمیسكەكانى بەیان دەكات، ئەو كەوەكو خۆى لەسەرەتادا نوسیوێتى (سەرەتایەك بۆخوێندنەوەى نەخوێنراوەكان)یوسف عیزەدین لەم دیراسەیەدا كە لە ماڵپەڕى كڵاورۆژنە بڵاوبۆتەوە زۆر بەووردى باسى ئەو تەوژمە شیعریەى گەنجان دەكات و لەناویاندا ناوى كۆمەڵێك نووسەر دەهێنێت كە ئاگادارى نووسینەكانیانەو بەدەنگ ناویان دەبات ئەو پێشى وایە هەموو ئەونووسەرانەى كەناوى هێناون لەناویشیاندا كۆمەڵكى تر هەن كە هەڵگرى توانستەكانى بەردەوام بوونن بەڵام ئەم لێى بىَ ئاگان سەربارى خسوسیات و جیاوازى هەریەكەیان لەوى تر، دەتوانم بڵێم یوسف عیزەدیین بە یەكەم كەس دادەنرێت لە ئەدەبى كوردیدا.كەوابەجدییەتەوەئاوڕلەوگەنجەنوسەرانە واتە(نووسەرانى ئەم جیلەنوێیە)بداتەوەو تێكستەكانیان بخاتە بەر لێكۆڵینەوە وخوێندنەوە بۆهەریەكەیان بكات لەلایەك ئەمە جێگاى دەست خۆشییەو لەلایەكىتر ئەمە دەوڵەمەندكردنى بوارى ڕەخنەوئەدەبى كوردییە كە ساڵەهاى ساڵەلەستایشكردنى چەند نانووسەرێك تێناپەڕێت،وەلىَ مخابن رەخنەولێكۆلینەوەى كوردى لەدەمى ئاویلكەداندایە،ئەو نووسەرانەى خەریكى رەخنەو لێكۆڵینەوەن لەسەر بنچینەى خزم خزمێنە دەنوووسن ،لەرووى ئاوڕدانەوەشیان لە چینى گەنج مردوون ،بەومانایەى ئەوكاتانە زیندوون كەبرادەرێكى نانووسەر لەبەرامبەر لەسەر نووسینێك دەعوەتێكى نادى وەكو كارتێك بەكاردەهێنێت ،ئیدى كاكى نووسەرى رەخنەگرى مردوو زیندوودەبێتەوەو هەر بەدەم ڕێگاوەبۆبرادەرە چاوشینەكەى دیراسەیەكى بىَ وێنە دەنەخشێنىَ،جامەگەر كەسانێكى نووسەرى وەكو م.یوسف عیزەدین قۆڵى لىَ هەڵماڵن وتەكانێك بەم بىَ ئەدەبییەى رەخنەو لێكۆڵینەوەى ئەدەبى گرتۆتەوە لىَ بدەن،ئیتر بمێنن بە خێر