ئه‌لیکسانده‌ر پۆشکین له نامه‌یه‌کدا بۆ ژنه‌که‌ی
ئاماده‌کردنی: ژێوار فازیل
ئه‌لیکسانده‌ر پۆشکین له نامه‌یه‌کدا بۆ ژنه‌که‌ی
پۆشکین به ئه‌میری هۆنه‌رانی ڕووسیا ئه‌ژمێردرێت پاش ئه‌وه‌ی ژنی هێناو دوو ساڵی ڕه‌به‌ق به‌سه‌ر گواستنه‌وه‌یاندا تێ په‌ڕێ هه‌ستا ئه‌م نامه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ ژنه‌که‌ی ناردووه، له کاتێکا که هۆنه‌ری مه‌زن له وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌دا کاری ده‌کردو دوور بوو له ژنه‌که‌ی، له‌م نامه‌یه‌دا ڕۆحی ڕه‌خنه‌و ووریای به ئاشکرا به‌ده‌رده‌که‌وێت که هۆنه‌ر پێی ناسرابوو. پۆشکین له‌م نامه‌یه‌دا لۆمه‌ی ژنه‌که‌ی ده‌کات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له ڕێگا لای داوه‌و خه‌ریکی ناڕیکی و ته‌ڵه‌که بازییه.
پۆشکین نامه‌یه به‌ر چاوی ده‌که‌وێت بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه که ژه‌نه‌که‌ی له‌گه‌ڵ (بارون جۆرج دا) په‌یوه‌ندی هه‌یه ئه‌میش هه‌ستاوه نامه‌یه‌کی پڕ جنێو‌و فه‌زیعه‌تی بۆ ژه‌نه‌که‌ی کل کرده‌وه. ئه‌وه بوو کۆنت بارون داوای ڕووبه ڕووی ڵی کرد، له‌و بهرانگیریهدا پۆشکین برینیکی کوشنده‌ی پێووهنرا.
له پۆشکینهوه بۆ ژه‌نه‌که‌ی
بولدینو 30/10/1833
دوێنێ هه‌ردوو نامه‌کانتم پێ گه‌یشتن، ئازیزه‌که‌م سوپاست ده‌که‌م، وا ده‌رده‌که‌وێت که‌مێک لخاووت بۆ ههرزهییت شل کردووه تکام وایه ده‌س له‌م پلانه هه‌ڵگریت که شایسته‌ی تۆ نی یه‌و باویشی نه‌ماوه‌و نیشانه‌ی بی ئه‌ده‌بی و چ سودێکیشی نیه. تۆ زۆر دڵ خۆشی به‌وه‌ی پیاوان به‌ڕووته‌وه ده‌تریقێنه‌وه، دواخوازی ئه‌وه‌ش نیم که تریقانه‌وه‌ی پیاوان ببێته هۆی شادمانی ژنان. تۆ یه‌که‌م که‌س نیت له نێوان هه‌موو کچانی حه‌وادا که بتوانێ سه‌رنج و نزیک بوونه‌وه‌ی پیاوان ڕوو بکاته خۆی (مبراسکوفجا بتروفنا) ڕاوچیه‌کی چابکهو که‌س نیه بتوانێ خۆی له تۆری ئه‌و قوتار بکات ، تۆ به‌نیسبه‌ت براسکوا فجاوه چیت؟ له‌به‌ر چی له ماڵه‌وه پێشوازی ئه‌و پیاوانه ده‌که‌ی که خۆیان ده‌رده‌خه‌ن گوایه خۆستیان ده‌وێیت و حه‌زیان له نزیک بوونه‌وه‌ته؟ ئایا بۆ ئه‌م ههڵش و که‌وته‌ت چ به‌ڵگه‌یه‌کت به‌ده‌سته‌وه‌یه.ووڵاتی خواوه‌ند به‌رینه، نه‌وه‌ی زۆر بووه مرۆڤ نازانی له ژیانی ئه‌م جیهانه‌دا چ جۆره که‌سێکی به تووشه‌وه ده‌بێت. خۆشه‌ویسته‌که‌م،چیرۆکی (فۆماوکۆسما) بخوێنه‌ره‌وه، فۆمازیافهتی کۆسمای کرد تا له ماڵه‌وه‌یان قاوه‌ڵتی بکا جۆرێک ماسی نایاب و هه‌ندێ کافیاری پێش که‌ش کرده کۆسما داوای خواردنه‌وه‌ی کرد… به‌ڵام فۆماداوا کاربهکهی به‌جی نه‌هێنا، ئه‌وه بوو کاکی میوان یه‌کسه‌ر کێسای به‌ده‌م فۆمای خاوه‌ن ماڵدا‌و به تووڕه‌یی یه‌که‌وه دایکێشاو فۆمای به‌جێ هێڵا، له کاتێکا ماڵه‌که‌ی به قریشکهدابوو به یه‌کداو دهپلکایهوه له مچیرۆکهدا ئیسماعڵۆفی هۆنه‌ر ئه‌م نموونه‌یه‌مان ده‌داتێ : ئه‌ی ژنه جووانهکان ماسی پێشکه‌شی به دڵه‌وه چووهکانتان مه‌که‌ن گه‌ر ئاماده‌ی ئه‌وه نین خواردنه‌وه‌شیان پێشکه‌ش بکه‌ن، له‌وانه‌یه وا ڕێک بکه‌وێت میوانه‌که‌تان له نموونه‌ی (کۆسما) بێت ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت کۆتای پێ بهێنێت، ئه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌م ئه‌وه که شوێنێکی که خه‌یری ماڵه‌که‌ی من هه‌ڵبژێریت بۆ خووانهکانت… ئه‌وسا ئه‌ی په‌ری یه‌که‌م ماچت ده‌که‌م و هه‌روه‌کو بلێی چ ڕووی نه‌دابێت وایه ! ئه‌وه‌م له‌سه‌ره که سوپاست بکه‌م چونکه هیچت لێ نهشاردوومهتهوه، به‌ڵکو بێ منیی خۆتم به هه‌موو دڵسۆزیه‌وه بۆ باس کردووم.
ئه‌ی ژنه قشتیلانهکهم! ژیانی خۆت ببه‌ره سه‌ر، به‌ڵام نه‌که‌یت لخاوی هه‌وه‌سه‌کانت شل بکه‌یت، چونکه ده‌روون خراپه‌ی لێ ده‌وه‌شیته‌وه.
یه‌که‌م تکام ئه‌وه‌یه بوونم له بیر نه‌که‌یت، ئازیزه‌که‌م، بۆم بنووسه‌ره‌وه. باسی ئه‌و هه‌موو به‌دڵا چوونانه‌ی شه‌وانی ئاهه‌نگ و سووردانی شهونخونیتم بۆ بکه که ده‌یان بینیت… به‌ڵام ئه‌ی په‌ری یه‌که‌م، به‌ده‌م که‌سه‌وه مهخنێرهوه، نهشهێڵی که‌سیک با ئهشکاراو به‌شێوه‌یه‌کی ناشرین له‌گه‌ڵتا خۆی ڕیک بخات، من چارم لێت نایه‌ت ، به‌ڵام من خه‌ڵقی له‌وه‌ی دوور ده‌خه‌مه‌وه که پێی ده‌ڵین چاڕ. من دڵنیام له سنووری ڕه‌ووشت و ئووسوڵ ده‌رناچیت و له هه‌ندێ منداڵۆکهی نا له‌بارو هه‌رزه‌ی ناو شاری مۆسکۆ ناچیت که گه‌ڕامه‌وه ماڵی و بینیم گۆڕاوی و تۆزی ئهرستۆقراتیهتی ئاسییت له خۆت داماڵیوه، ئه‌وا چ نکۆڵی له‌وه‌ی ناکه‌م که داوای ته‌ڵاق بکه‌م، سوێند به شه‌ره‌فم ده‌خۆم که سوورم له‌سه‌ر ووته‌که‌م. گه‌ر ته‌ڵاقدانه‌که هاته دی و خۆشیمان شیوا، ئه‌وا بڕیارم داوه ببمه سه‌رباز…له تهندروستیمت پرسیوه… ئایا ئێستا جووانترم له‌و کاته‌ی که له‌یه‌ک دابڕاین… باش بزانه بڕیارم داوه که ریش و سمێڵـ بهێڵـهوه، ئه‌مه‌ش ته‌واو که‌ری پیاوهتیمهو له شه‌قامه‌کاندا به (مامه مامه) با‌نگم ده‌که‌ن… سبه‌ینان له کاتژمێری حه‌وت له نوێنه‌که‌م ڕاست ده‌بمه‌وه، قاوه‌یه‌ک هه‌ڵده‌قوڕێنم و دیسانه‌وه تا وه‌کو سێی پاش نێوه‌رۆ له سه‌رپشت لێ ی ده‌که‌ومه‌وه… له‌م دووایی یه‌شدا ده‌ستم کردۆته‌وه به نووسینه‌وه… ئه‌وه‌نده لاپه‌ڕه‌ی سپیم ڕه‌س کردۆته‌وه له ژماره نایه‌ن، له سێی پاشنیوه‌ڕۆوه ئه‌سپه‌که‌م تا کاتژمێری پینچ تاو ده‌ده‌م و خۆم ده‌خڵافێنم، پاش شیوان ده‌چمه سه‌ر شۆره‌که‌وه…پاشان خه‌ریکی خۆێندنه‌وه ده‌بم، تا کاتژمیری نۆ په‌رتوک دڵنهوامه. به‌م شیوه‌یه ڕۆژگار ده‌بڕێته‌وه!