
کریسمسی په‌نابه‌ران
کریسمسی په‌نابه‌ران
فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید . سویسرا
له‌کاتێکدا خه‌ڵکی سویسرا وه‌ک ته‌واوی هاووڵاتیانی جیهان خۆیان بۆجهژنهکانی ڤاین ناخت وکریسمس ئاماده‌ده‌که‌ن
له 19 ی دیسامبه‌ره‌وه په‌نابه‌رانی فره‌نه‌ته‌وه مانگرتنیان له‌که‌نیسه‌ی گه‌ووره‌ی پرێدیگهری شاری زوریخ ی سویسرا ڕاگه‌یاندووه.بۆهێنانهپای ده‌وڵه‌تی سویسرا لهپاشگهزبوونهوه لهوبێ مافی یه‌ی له‌به‌رامبه‌ر مافه‌کانی په‌نابه‌رانی ناڕازی و بێ جواب کاری پێده‌کات. په‌نابه‌ران له‌ووڵاتی سویسرا که‌وتونه‌ته به‌رده‌م ناخۆشترین ململانێی سه‌خت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سویسرا له‌به‌رامبه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی وه‌ره‌قه‌ی کارکردن تا به‌زۆر ناردنه‌وه‌و دیپۆرکردنه‌وه بۆووڵاتی خۆیان.ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی به‌ندی 13 ی دیباجه‌ی مافه‌کانی مرۆڤه که‌ده‌ڵێت هه‌مووکه‌سێک ئازادی مافی هاتن و چوون و شوێنی نیشته‌جێبوونی له‌سنووری ههردهووڵهتێک دا هه‌یه، ئه‌م په‌یماننامه‌ی باس له‌م مافه ده‌کات له‌شاری ژنێف ی سویسرا ڕاگه‌یه‌ندراوه‌وه نزیکه‌ی 300 کیلۆمه‌تر له که‌نیسه‌ی پرێدیگهرومهیدانی مانگرتوه‌کانی په‌نابه‌رانی ناڕازییه‌وه دووره، ئه‌مش بۆخۆی دووڕووی یه‌کی ده‌سه‌ڵاتی سویسرا‌و هزره ڕاسیزمه‌کانی ناوده‌سه‌ڵاتی سویسرایه که پارتی گه‌لی سویسری ( ئێس فاو پێ) دژ به‌په‌نابه‌ران کاری بۆده‌کات.؛
من له‌سه‌ردانێکمدا بۆلای ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی لهناوکهنیسهی گه‌وره‌ی پرێدیگه‌ر بینیم کهمتهرخهمییهکم له‌نا ووشیاری له‌نێو کۆمه‌ڵگای کوردی و هاوڵاتییه سویسرییه‌کان بینی.چوون سویسرییه‌کان بههۆشمهندیهکی زۆره‌وه پێچه‌وانه‌و دوورلهبڕیارهکانی ده‌سه‌ڵاتی سویسری ڕۆژانه له‌به‌رده‌م که‌نیسه‌ی پرێدیگه‌ر بهئۆتۆمبیلهکانیان خواردن و که‌لوپه‌لی پێداویستی ده‌خه‌نه‌به‌رده‌م پهنابهرهمانگرتووهکان . چه‌ندان هاووڵاتی سویسری له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی کورد‌و فره‌نه‌ته‌وه‌دا له‌داگیرکردنی که‌نیسه‌ی پرێدیگهرو مانگرتووه‌کاندا به‌شدارن. چه‌ندین جار ڕادێۆناوخۆییهکانی سویسرا و که‌ناڵی سه‌ره‌کی ته‌له‌فزێۆنی (شفایتسه فێنزێ ئاینس) ی سویسری هه‌واڵه‌کان بڵاوده‌کاته‌وه
به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن ڕه‌وه‌ندی کوردییه‌وه هاوکاری وپشتیوانی پێویست بۆئهوپهنابهرانهی له‌قه‌یرانی ناردنه‌وه‌و پاشه‌کشه‌ی مافه‌کانیان دان هیچ کارێک نه‌کراوه،؛
ده‌سه‌ڵاتی کوردی ومیدیای کوردی به‌ته‌نگ ئه‌م قه‌یرانه‌ی په‌نابه‌ران وه نیه و وه‌ک پێویست ئه‌م پرسه‌ی نه‌خستۆته ناوتایتڵهکانی ڕاگه‌یاندنی میدیایی و نه‌یکردۆته پرسی هه‌نووکه‌یی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و ئه‌رکی ده‌سه‌ڵات.. حکومه‌تی هه‌رێم تائه‌وکاته‌ی به‌رده‌وامه له‌بانگه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌بێت ئه‌وپرسیاره له‌خۆی بکات کهناردنهوهی زۆری په‌نابه‌رانی بێ ئیقامه بۆکوردستان کێشه و قه‌یرانی قووڵی سیاسی،کۆمه‌ڵایه‌تی،ئابووری بۆده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم به‌دیاری له‌گه‌ڵ دیپۆرتکراوه‌کان ده‌باته‌وه،چوون وه‌ک سویسرییه‌کان خۆیان ده‌ڵین بۆ که‌سێک یان خێزانێک که چه‌ندساڵێک له‌ووڵاتی خۆی ئاوارهبووبێت و له‌ووڵاتی دووه‌م پێنج ساڵ ڕه‌گی ژیانی داکووتابێت،ناردنه‌وه ی زۆر‌و نائاره‌زوومه‌ندانه گوورزێکی گه‌ووره‌یه له‌ژیان..؛
ده‌کرێت ده‌سه‌ڵاتی کوردی په‌نابه‌ران که‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر پێک ده‌هێنن له ووڵاتانی ڕۆژئاوا له‌ناو ڕه‌وه‌ندێکی کوردی ڕێکخراو و ووشیاردا ئاما ده‌بکات تالهههمووکاتێکی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان لهسهرشاقامی پایته‌خت وشارهگرنگهکانی ڕۆژئاوادا له‌پرۆسه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی دیموکراسییانه بۆداماف وداخوازییهسیاسییهکانی کورد نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن.؛
بۆیه لێره‌دا ئه‌رکی خه‌ڵکی کوردستان وته‌واوی ڕێکخراوه( ئێن، جی ،ئۆکان) ی کوردستانه که‌له‌به‌رامبه‌ر بهزۆردیپۆرتکردنهوهی په‌نابه‌ران بۆکوردستان ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی دیموکراسییانه به‌ڕی بخه‌ن و ببنه خاڵی فشار له‌به‌رامبه‌ر به‌ڵی کردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆناردنه‌وه‌ی زۆره‌کی په‌نابه‌ران. چوون نابێت لهبیریمان بچێت ئه‌م هه‌وڵه‌ی ده‌وڵه‌تی سویسرا‌و ووڵاتانی تری ئۆروپایی له‌به‌رامبه‌ر بهزۆردیپۆرتکردنهوهی په‌نابه‌ران هه‌نگاوێکه به‌م نزیکانه ده‌خوازن بچێته مه‌یدانی پراکتیک وجێبهجێکرن..بۆیه ڕه‌تکردنه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به دیپۆرتکردنه‌وه ئه‌رکێکی مرۆڤ دۆستی و هه‌مه‌لایه‌نی هه‌مووانه چ له‌ناو ڕه‌وه‌ندی کوردی وچ له‌ناوجه‌ماوه‌ری کوردستان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی کوردستانه،بۆیه ده‌کرێت قۆڵی ئیراده‌و کاری هاوبه‌ش وههمهلایهنی بۆههڵبکرێت.
faraidun_73@hotmail.com
26.12.2008