موسافیرێكی له‌رزۆك له‌بن ڕه‌هێڵه‌ی سه‌فه‌را….كه‌ژاڵ
موسافیرێكی له‌رزۆك له‌بن ڕه‌هێڵه‌ی سه‌فه‌را
سێسهدوشهستوپێنج جار گووڵ هه‌ڵوه‌ری ، ئاسمان گریا ، خۆر گڕی گرت
سێسهدوشهستوپێنج هه‌نار بوونه قوربانیی ( با ) و رووبار ڕه‌نگی بردن بۆ عه‌ده‌م
سێسهدوشهستوپێنج ڕۆژ دوای مردنی قهێیدهیهك هێشتا لهماتهمدام … بۆیه ……
لێم مه‌پرسه ..
بۆساڵی نوێ چیت كڕیوه ؟
چیت نووسیوه ؟
نه‌ده‌ستم قه‌ڵه‌م ئه‌گرێت و
نه ئه‌ژنۆم هێزی هه‌ڵگرتنی جه‌سته‌ی شهكهتمی هه‌یه
خودایه ..
چه‌ند سه‌رسامم به‌و لیوانهی ئاڵ ئه‌نوێنن
به‌و گووڵانه‌ی چوار وه‌رز هه‌ڵناوه‌رێن
ژیان به گڕویهكی مناڵیمه‌وه لكاوه
پێكه‌نین به‌لقێكی دارتوهكهی بهرماڵمانهوه جێماوه
بۆ ساڵی نوێش ..
قهێیدهیهكم پێیه بۆ گریان
له‌م سه‌روه‌ختی خۆسازدانه بۆ ساڵی نوێ
به‌ده‌م هه‌نسكه‌وه خه‌یاڵ ئه‌مباته‌وه
ئایی ئه‌زیزم ..
خه‌یاڵ به‌خواردنه‌وه‌ی پێكێ له ( من ) مه‌سته
ووڕوكاسه بهژوورسهری ته‌نهاییمه‌وه
ئه‌مشه‌و خۆم كۆئه‌كه‌مه‌وه
سه‌ری خه‌یاڵم ئه‌نێمه به‌رلێزمه‌ی قه‌ده‌ر
ده‌رگای دڵم به توڕه‌یی كوڵم ئه‌ده‌م
په‌نجه‌كانم ئه‌نێمه سه‌ر دڵی ئاگرو
له دره‌خته ڕووته‌كه‌ی به‌رماڵ قه‌ڵه‌مێكی خۆڵه‌مێشی دائهتاشم
ئه‌مشه‌و بۆڵێك ئه‌شق ئه‌نێمه ده‌مته‌وه
لهداڵانه تاریكه‌كه‌ی ڕۆحما مۆمێك دائه‌نێم
ده‌رگاكانی به‌خت پێوهئهدهم
ئه‌مشه‌و كراسێكی ڕه‌نگ شه‌رابی ئه‌كه‌م به‌نه‌زر و
عه‌تری شیعرێك ئه‌ده‌م له سینگ وبهرۆكی به‌فر
ده‌تۆش ..
بههاتنێك ڕامچڵهكێنه
تا به‌گریان پڕت كه‌م له نازی ( ژن )
بهڕامووسانێك بمكوژه
تا بهماچێك زیندووتبكهمهوه
زۆربا ئاسا بمهێنه سه‌ما
تا بهغهمزهیهك ماندوێتیت ده‌ربكه‌م
پێش هاتنت ..
كاتژمێره‌كه‌م ئه‌وه‌ستێت
تهقویمهكهم هه‌ڵئه‌وه‌رێت
ژووره‌كه‌م بۆنی بێده‌نگی ئه‌گرێت و
پڕ ئه‌بێت له‌ترپه‌ی دڵی من وتۆ
ئه‌مشه‌و پێت ناڵێم خۆشم ئه‌وێی
پێم مه‌ڵێ بۆ باوه‌شت هاتووم
پێت ئه‌ڵێم ..
شیعره‌كانم پڕن له‌گریان
پێم بڵێ ..
بێنه لێوت با ژیریان بكه‌مه‌وه
………………..
١-١٢-٢٠٠٨
كه‌ژاڵ
gullabaibun@yahoo.com