
سێ پرسیار…نوسینی لیۆ تۆلستۆی
three questions سێ پرسیار
نوسینی لیۆ تۆلستۆی
مسته‌فارابه‌ر له‌ئینگلیزیه‌وه کردویه به‌کوردی
ئیمپراتۆرێک ده‌بی باری خۆی زۆرگران ده‌کات به‌راپه‌راندی ئیشوکاری ولاته‌که‌ی رۆژێک به‌شاژنی گۆت خۆزیا ده‌مزانی کام (کێشه) له‌هه‌موکێشه‌کان شیاوتره هه‌تا توانا‌و کاتی خۆمی بۆ ته‌رخان بکه‌م ، تا ئه‌رکه‌کانم باشتر جێبه‌جێ بکه‌م شاژنیش لای خۆیه‌وه هانیدا راوێژ به‌پیاوه پیتۆل و ژیره‌کانی شانشینه‌که‌ی بکات ئه‌وه‌بو مه‌لیک لهکهللهیداو بهبیریداهات ئه‌گه‌ر وه‌رامی ئه‌م سێ پرسیاره‌ی ده‌ست که‌وی هه‌رگیز له‌هیچ کێشه‌یه‌ک سه‌ری لێناشێوێ و به‌سه‌رکه‌وتویی رێگه‌چاره‌یان بۆ ده‌دۆزیته‌وه ، پرسیاره‌کانیشی ئه‌مانه بوون:
چ کاتێک زۆر له‌باره بۆ ئه‌نجامدانی ئیش ؟ چ که‌سێک زۆر گرینگه کاری له‌گه‌ڵ بکه‌یت ؟ چ ئه‌رکێک زۆر گرینکه بیکه‌یت ؟
ئیمپراتۆره‌که بانگه‌وازێکی فه‌رمی به سه‌رتاسه‌ری شانشینه‌که‌ی بلاوکرده‌وه داوای کرد هه‌رکه‌سێ له‌خۆی را ده‌بینی وه‌لامی ئه‌م سێ پرسیاره بداته‌وه خه‌لاتێکی به‌نرخی ده‌درێتێ
زۆرکه‌س له‌وانه‌ی گوێ بی‌سی بانگهوازهکهبون رێگه‌ی کۆشکی پاشایان گرته‌به‌ر کۆمه‌لێک وه‌لامی جۆراوجۆیان پێشنیازکرد. بۆ وه‌لامی پرسیاری یه‌که‌م که‌سێک ئامۆژگاری کرد خشته‌یه‌ک بۆکاته‌کانی دارێژیت وههمو سعات و رۆژو مانگ و سال به‌پیرۆز دانی و نرخیان بزانی به‌پیی ئه‌وخشته‌یه بجولێتهوهو ئه‌رکه‌کانی ده‌ست نیشان بکات به‌وپێودانگه ده‌توانی هه‌مو ئه‌رکه‌کان له‌کاتوساتی شیاودا جێبه‌جێ بکات ، که‌سێکی تر گۆتی نانا نابی پێشه‌کی نه‌خشه‌و پلان دابنرێت ئه‌گه‌ر وابی ده‌بی مه‌لیک ههموکاتی خۆشی و بهزمو رابواردنی خۆی به‌لاوه بنێت به‌رده‌وام ئیشک بگریت بۆروداوهکان ، هۆشیاری هه‌مو شتێکی ورد‌و درشت بیت . بۆئه‌وه‌ی چۆن ره‌فتاربکات یه‌کێکی تر گۆتی مه‌لیک نابی قه‌ت به‌هیوای ئه‌وه بیت گشت پێشهاتێک بزانی ئه‌وه‌نده به‌هره‌مه‌ند بیت ههموکارهکان له‌کاتوساتی خۆیدا جێبه‌جی بکات ، ئه‌و پێویستی به دامه‌زراندنی ئهنجۆمهنیکی راوێژکاری هه‌یه که به‌پێی ئاموژگاری ئه‌وان کار بکات.
که‌سێکیتر گۆتی ئه‌وه‌ش راست نیه چونکه هه‌ندی کێشه هه‌یه پێویستی به‌بریاری ده‌موده‌ست هه‌یه‌و نابی چاوه‌رێی راوێژ‌و راوێژکاری بکات به‌لام بۆئه‌وه‌ی بزانی چ روئه‌دات پێویسته پرس به جادوگه‌رو فالچیه‌کان بکات بۆ وه‌لامی پرسیاری دوه‌میش پێویستی به گونجاندن هه‌یه بابایه‌ک ههلیدایه و گۆتی ده‌بی ئیمپراتۆر هه‌مو متمانه‌ی خۆی بداته ده‌ست ده‌سته‌یه‌کی کارگێر. که‌سێکی تر گۆتی ده‌بی بروا به قه‌شه‌و پیاوچاک و ره‌به‌نه‌کان بکات له‌کاتێکدا ئه‌وانیتر حه‌کیم و پزیشکه‌کانیان راسپارد . هه‌روه‌ها که‌سانێک هه‌بون برواو متمانه‌یان به سه‌ربازو جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌کان بوو.
به‌هه‌مان شێوه پرسیاری سێیه‌میش کۆمه‌لێک وه‌لامی جۆراو جۆری هه‌بو یه‌کێک گۆتی پشت به‌ستن به زانست له‌هه‌مویان گرینگتره. ئه‌وانیتر جه‌ختیان له‌سه‌ر ئاین کرده‌وه به‌لام هه‌ندێک زۆر گرینگ‌یان دا به ئامۆژگاری شاره‌زاکانی سوپا‌و له‌شکر.
ئیمپراتۆر گشت ولامهکانی به‌دل نه‌بو بۆیه‌ش که‌سیانی به‌شایه‌نی خه‌لاته‌که‌ی نه‌زانی. پاش چه‌ند شه‌وێک لێکدانه‌وه‌و تاوتوێ کردن وای به‌چاک زانی سه‌ردانی ئه‌و (زاهید) پیاوچاکه ره‌به‌نه بکات وا له‌قه‌دی شاخێک به‌ته‌نیا ده‌ژی و ده‌یانگۆت بلیمه‌تێکی زانا‌و به‌ناوبانگه و سێ پرسیاره‌که‌ی خۆی لێبکات چونکه ده‌یزانی ئه‌و پیاوچاکه له لوتکه دانابه‌زی و ژیانی نهمرونهژی پێباشتره له‌وه‌ی ده‌ست له‌که‌سانی زه‌نگین و دهستهلاتدار پان بکاته‌وه یان کاریان له‌گه‌ل بکات بۆیه ئیپراتۆر شڕهجلی جوتیارێکی ساده‌ی پۆشی و فرمانی به ده‌ست و پێوهندهکانیدا ههتادهگهرێتهوه له‌دامێنی چیاکه چاوه‌رێی بکه‌ن خۆشی به‌تاقی ته‌نیا به‌ره‌و شاخه‌که هه‌لکشا بۆ دۆزینه‌وه‌ی کۆخه‌که‌ی پیاوچاک
کاتی ئیمپراتۆر گه‌یشته قۆناغی پیاوچاکه‌که بینی خه‌ریکه زه‌ویه‌که‌ی به‌رده‌می کۆخه‌که‌ی بهبێل دهکێلی چاویشی لێبو پیاوچاک هیچ خۆی شێلونهکردو بهسهرلهقاندێک به‌خێرهاتنی میوانه نامۆکه‌ی کرد‌و به‌رده‌وامیش بو له‌سه‌ر زه‌وی کێلان به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تهمهنداربو کاره‌که‌ی هه‌ندێک لا سه‌خت بو هه‌رجاره‌ی بێله‌که‌ی له‌زه‌ویه‌که ده‌داو گلهکهی ههلدهقهند ده‌بوا هه‌ناسه‌یه‌کی قول بدات..
ئیمپراتۆر لێی نزیک بۆه پیی گۆت من بۆ وه‌لامی سێ پرسیار هاتومهلاتان ئه‌گه‌ر یارمه‌تیم بده‌یت .
باشترین (کات) چیه بۆئه‌وه‌ی هه‌رکارێک ئه‌نجام بده‌یت؟
کێ گرینگ ترین(که‌س)ه بۆ ئه‌وه‌ی کاری له‌گه‌لدا بکه‌یت؟
باشترین(ئه‌رک) چیه بۆئه‌وه‌ی هه‌میشه ئه‌نجامی بده‌یت؟
پیاوچاک که به‌دیقه‌ته‌وه گوێ لهپرسیارهکان گرتبو هه‌ر به‌له‌پی ده‌ستی سوکه ته‌په‌ته‌پێکی له‌سه‌رشانی مه‌لیک کرد‌و به‌رده‌وام بو لهسهرکێلان مه‌لیک پیی گۆت وابزانم تۆ ماندوبویت رێگه‌م بده هه‌ندی له‌وکاره یارمه‌تیت بده‌م پیاوچاک سوپاسی کرد‌و بێله‌که‌ی دایه‌ده‌ستی و خۆشی بۆحهسانهوه له‌سه‌ر زه‌ویه‌که رونیشت.
دوای ئه‌وه‌ی مه‌لیک دوو ریزی ته‌واوی کێلا روی له پیاوچاک کرده‌وه‌و هه‌رسێ پرسیاره‌ی دوپات کرده‌وه به‌لام هێشتان وه‌لامی نه‌داوه پاش تاوێک راست بۆوه ئاماژه‌یه‌کی بۆ بێله‌که کرد‌و گۆتی بۆچی تۆش وچانێک ناده‌یت و هه‌ندێک بحه‌سێته‌وه ؟ من وا حه‌ساومه‌ته‌وه به‌لام مه‌لیک به‌رده‌وام بولهسهرکێلان ، سعاتێک ودوان تێپه‌ری ، له‌دواجاردا خۆربهرهو ئاوابون ده‌رۆیی و که‌وته پشتی شاخه‌کان. مه‌لیک خاکه ناسه‌که‌ی دانا‌و بهپیاوچاکی گۆت من هاتم بۆ ئێره به‌لکو وه‌لامی سێ پرسیاره‌که‌م بده‌یته‌وه ئه‌گه‌ر ناتوانی وه‌لامی هیچیان بده‌یته‌وه پێم بلی هه‌تا ملی رێگه‌ی مالی خۆم بگرم.
پیاوچاک له‌و ده‌مه‌دا ده‌ستی درێژکرد گۆتی چاوت لییه ها که‌سێک وا به‌راکردن به‌ره‌و رومان دێت مه‌لیک ئاوری داوه پیاوێکی به ردێنی دیت لهناودرهختهکان وه‌ده‌ر که‌وت ده‌ستێکی به برینه‌که‌ی سکیه‌وه گرتبو هه‌وراز ده‌هات له‌به‌رده‌م مه‌لیک خۆیدا به‌زه‌وی ، مه‌لیک و پیاوچاکیش خێرا جله‌که‌یان له‌به‌ر داکه‌ندو برینه‌که‌یان پاک کرده‌وه که‌بینیان برینه‌که‌ی سه‌خت و قوله مه‌لیک کراسه‌که‌ی خۆی داکه‌ند و به‌کراسه‌که‌ی خۆی برینه‌که‌ی به‌ست به‌لام کراسه‌که به‌ته‌واوه‌تی به سه‌رخوێن ههلگهرا پاش ئه‌وه‌ی کراسه‌ی کوشی و خوینه‌که‌ی چۆراندهوه دیسان به‌ستیه‌وه هه‌تا دواجار خوێن لهبهرچونهکهی راگرت. پاش ئه‌وه‌ی پیاوه‌که هۆشی هاته‌وه‌به‌ر داوای چۆری ئاوی کرد‌و مه‌لیک خێرا لهکانیهکه جامێک ئاوی فێنکی بۆهینا ئیتر له‌م سه‌ینوبه‌ینه‌دا خۆرئاوابو شهوبایهکی ساردیش هه‌لیکرد پیاوچاک و مه‌لێک وێکرا برینداره‌که‌یان برده ناوکۆخهکهو له‌سه‌ر پێخه‌فی پیاوچاک زۆری نه‌برد چاوی لێکناوخهوی لێکه‌وت پاشاش زۆرشهکهت وماندی بو هه‌ر له‌سه‌رکه‌وتنی شاخه‌که‌وه ههتاکاری زه‌وی کێلان ئه‌وه‌بو له‌به‌رده‌رگا لێی راکشاو هه‌تا سه‌به‌ینێ خه‌وی لێکه‌وت کاتی به‌خه‌به‌ر هات تازه زه‌رده‌ی خۆر له‌لوتکه‌ی شاخه‌کانی ده‌دا، بۆماوه‌یه‌کی که‌م حه‌په‌سا نه‌یزانی له‌کوێ یه‌و بۆچی هاتوته ئێره ته‌ماشایه‌کی جێگه‌ی کابرای برینداری کرد دیتی برینداره‌که‌ش به‌سه‌رسورمانه‌وه سه‌یری وی ده‌کات ، برینداره‌که به‌ده‌نگێکی کز‌و خنکاو گۆتی داوای لێبوردن ده‌که‌م تکایه لیم ببوره.
مه‌لیک پێی گۆت باشه تۆچیت کردوه ههتالێت ببورم ؟
به‌رێز خاوه‌نشکۆ تۆ من ناناسی به‌لام من تۆباش ده‌ناسم من دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی تۆ بوم سوێندم خواردبو تۆله‌ت لێبکه‌مه‌وه چونکه تۆلهشهری ئه‌م دوایه‌دا براکه‌مت کوشت مال وملکی ئێمه‌ت داگیرکرد بۆیه وه‌ختی زانیم تۆهاتویت بۆ سه‌رشاخ و بۆ دیتی ئه‌م پیاوچاکه به‌هه‌لم زانی تۆله‌ت لێبکه‌مه‌وه له‌رێگه‌دا خۆم مهلاسدا بۆ ئه‌وه‌ی بتکوژم زۆر چاوه‌ریم کرد‌و هه‌ر نه‌گه‌رایته‌وه ئه‌وه‌بو شوێنه‌که‌ی خۆم به‌ردا بۆئه‌وه‌ی به‌دواتدا بگه‌رێم به‌لام له‌جیاتی دۆزینه‌وه‌تان تۆشی پاسهوانیکتان بوم و منی ناسیه‌وه و برینداری کردم خۆشبه‌ختانه رامکردو خۆم گه‌یانده ئێره بێگومان ئه‌گه‌ر من نهگهیشتبامه لای تۆ ئێستا گیانم له‌ده‌ست داب‌و من به‌ته‌مابوم بتکوژم که‌چی تۆ گیانی منت له‌مردن رزگار کرد ، شه‌رمه‌زارم ناتوانم چۆن سوپاستان بکه‌م سۆز ده‌ده‌م له‌مرۆ به‌دواوه ئه‌وه‌نده‌ی من بژیم خزمه‌تکاریت بکه‌م هه‌روه‌ها مناله‌کانم و منالی منالهکانیشم ده‌بی وابن تکایه بم به‌خشه.
مه‌لیک زۆرخۆشحال که به‌م ئاسانیه ئاشته‌وایی له‌گه‌ل دۆژمنێکی پێشوی خۆی کرد ئه‌وه‌بو نه‌ک هه‌رلێی خۆشبو بگره بریاریدا هه‌مو مال وملکێشی بداته‌وه ، پزێشکی تایبه‌ت وخزمه‌تکاری خۆی بۆبنێری ههتابهتهواوهتی چاک ده‌بیته‌وه ، به پاسه‌وانه‌کانیشی گۆت برینداره‌که بگه‌ینه‌وه ماله‌که‌ی خۆی ، ئنجا مه‌لیک گه‌راوه بۆلای پیاوچاک و دیتی خه‌ریکی تۆ کردنی ئه‌و پارچه زه‌ویه که‌رۆژی پێشتر به‌یه‌که‌وه کێلابویان بۆدواجار سێ پرسیاره‌که‌ی دوباره کرده‌وه
پیاوچاک هه‌ستاوه سه‌رپێ یه‌کانی و گۆتی به‌لام وه‌لامی پرسیاره‌کان دراونه‌ته‌وه
چۆن ؟ مه‌لیک بهسهرسومانهوه
دوێنی ئه‌گه‌ر تۆ به‌زه‌ییت بهمن دانههاتباوهو یارمه‌تی منت نه‌دابا له‌کێلان ، به‌وهۆیه‌وه دوانهکهوتبای له‌رێگه‌ی گهرانهوهتدا له‌لایه‌ن براده‌ره‌که‌مان که خۆی بۆت مه‌لاس داب‌و پهلامارئهدرایت له‌به‌رئه‌وه گه‌وره‌ترین ئه‌رک ئه‌وه‌یه (به‌زه‌یت) هه‌بیت قه‌ت فه‌رامۆشی نه‌که‌یت پاشان(کات ) کات به‌فیرۆ نه‌ده‌یت ، کاتێکی زۆر گرینگ و له‌باربو کاتی برینداره‌که گه‌یشته ئێره‌و تۆش تیمارت کرد‌و خه‌مخۆری بویت ئه‌گه‌ر فه‌رامۆشت بکردایه ده‌مرد و شه‌نسی ئه‌وه‌تان نه‌ده‌بو ئاشت ببنه‌وه.
موهیمترین (که‌س) ئه‌وه‌یه که‌ئیستا له‌به‌رده‌مت وه‌ستابێ. له‌ساته وه‌ختی دوێنی بریندارهکهبو تۆش هه‌لس وکهوتت له‌جیی خۆی بو که بهموهیمت دانا.
باشترین (ئه‌رک) ئه‌وه‌یه که ئێستا له‌پێشته و ده‌بی ئه‌نجامی بده‌یت .. دوێنی له‌گه‌ل دوێنی رۆیشت ، به‌یانیش ره‌نگه قه‌ت نه‌یه‌ت واته کاتی راسته‌قینه ئێستایه که‌تێی دا ده‌ژیت.
***************
لیۆ تۆلستۆی گه‌وره‌ترین رۆمانوسی روسیایه له‌خێزانێکی ئه‌ریستۆکراتی خانه‌دان بوه له یاسنایا پۆلیانا که‌ده‌که‌ویته ناوه راست روسیای قه‌یسه‌ری له 28/8/1828 له‌دایک بوه له ستابۆڤا له 20/11/1910 کۆچی دوایی کردوه.