ریپۆتاژیکی کورتی رۆژانی 29 ،30 .12. 2008 له په‌نابه‌ران.
ریپۆتاژیکی کورتی رۆژانی 29 ،30 .12. 2008 له په‌نابه‌ران.
مافی کارکردن بۆ هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی داواکه‌یان ره‌دکراوه‌ته‌وه….
ڕه‌نگه سه‌رۆکی که‌نیسه ریفۆرمیسته‌کانی زوریخ به‌ته‌نها دانیشتنه چاوهڕانکراوهکه له‌گه‌ل به‌ڕیوه‌به‌ری کۆجی شاری زوریخ ئه‌نجام بدات….
حزبی گه‌لی سویسرا ره‌خنه له‌که‌نیسه ده‌گریت که مۆڵه‌ت ده‌دات به داگیرکردنه‌که هه‌روا به‌رده‌وام بیت…
رۆژی 3.1.2009 خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتیوانی له‌په‌نابه‌ران له شاری زوریخ ئه‌نجام ده‌دریت…
کۆمه‌له‌ی پزیشکانی سه‌ربه‌خۆ بۆ یه‌کسانی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕیوه….
سایتی ئه‌نته‌رنیتی یه‌کیتی نه‌قابه وشورا کریکارییهکانی عیراق سه‌ره‌ڕای پشتیوانی بانگه‌وازی لایه‌نه سویسرییه‌کانی کردووه که له‌ته‌نیشت خه‌باتی په‌نابه‌راندا بوه‌ستنه‌وه…..
سایتی حوار متمدن که‌مپینیکی ئیمزا کۆکردنه‌وه‌ی بۆ ره‌دی سیاسه‌تی دیپۆرت بۆ کوردستانی عیراق و عیراق ڕاگه‌یاندووه….
سه‌رۆکی ڕیکخراوه‌ی پشتیوانی بێ‌سنوور دوینی شه‌و سمیناری له‌گه‌ل په‌نابه‌رانی مانگرتوو له‌سه‌ر داگیرکردنی که‌نیسه و خه‌باتی بێناسنامه‌کان له‌میژووی 2001 ه‌وه له‌سویسرا به‌ڕیوه‌برد….
ئه‌مڕۆ 12 رۆژه په‌نابه‌رانی مانگرتوو له که‌نیسه‌ی پریدیگهر ده‌ستیان به‌سه‌ر که‌نیسه‌که‌دا گرتووه، رۆژی دووشه‌م جارێکی تر ته‌له‌فزیۆنه سه‌راسه‌ری و ناوچه‌ییه‌کان، رۆژنامه ورادیۆکان، به‌زمانه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌لمانی وفه‌ره‌نسی وئیتالیایی، لهکۆنفرهنسیکی رۆژنامه‌گه‌ریدا که بۆ نوینه‌رانی ڕێکخراوه‌کان ریکخرابوو هه‌وال و داخوازییه‌کانیانی په‌نابه‌رانیان به دونیا گه‌یاند.
ئیواره‌ی یهککشهمه ته‌له‌فزیۆنی سه‌راسه‌ری سویسرا تاگس شا‌و له‌گه‌ل ئه‌حمه‌د عه‌لی ورۆنامهی بۆ پێشه‌وه‌ی پارتی کاری سویسرا و ته‌له‌فزیۆنی تهلهزوریخ له‌گه‌ل زه‌مان خورشید، چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجامدا،
لهپریسه کۆنفره‌نسه‌که‌دا جه‌مال کۆشش گرنگترین ئه‌و خاڵهسهرهکیانهی که نائاساێش بوونی کوردستان دهسهلهمینن رونکرده‌وه، سنوره‌کان له‌هه‌ر3 لاوه تورکیا، ئیران.دیوی عیراقیش موسل، که‌رکوک، خانه‌قین وه‌ک سنووری شه‌ڕیکی گه‌رمن، له‌ناوه‌وه‌ش، لهدهسهلاتدارهتی حکومه‌تی هه‌ریم، که‌دوو حزبی سه‌رکوتکه‌رو گه‌نده‌ل حوکمرانی ده‌که‌ن، ئیسلامی سیاسی کهلهویدا په‌ره‌یان سه‌ندووه، یانی فه‌توا، جیهاد، کوشتن، تیرۆر.،نه‌بوونی ئازادی سیاسی و بیر‌ورا…پاشان له سه‌ختی ژیانی په‌نابه‌ران و پاشان داواکارییه‌کان له‌ماوه‌ی 5 ده‌قیقه‌دا خسته‌ڕوو.
ریزی په‌رله‌مانتاران و سه‌رۆکی حزب ولایه‌نه‌کان هه‌روا فروانتر ده‌بیته‌وه، ئیستا زیاتر له 85 که له‌نیویاندا سه‌رۆک و جیگری سه‌رۆک و سکرتیری حزبی سۆسیال دیموکراتی کانتۆنی زوریخ، سه‌رۆکی فراکستۆنی په‌رله‌مانتارانی حزبی سه‌وز له کانتۆنی زوریخ، سه‌رۆکی حزبی کریستانی سۆسیال دیمۆکرات وگمایندهرات،کانتۆنی راتی لیستی ئالته‌رناتیف ، سه‌رۆکی کۆمه‌له‌ی پزیشکانی سه‌ربه‌خۆی تیادا هه‌یه که چوار داواکارییان به‌رز کردۆته‌وه که له‌وانه ((ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که داوای مافی په‌نابه‌رییان ره‌د کراوه‌ته‌وه وتوانای دیپۆرتکردنه‌وه‌ی نیه، پیویسته مۆله‌تی ئه‌وایان پیبدریت که‌به‌شیوه‌یه‌کی یاسایی و له هه‌لومه‌رجیکی ئینسانی‌دا بژین، ئه‌مه‌ش یانی مافی کارکردن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن که خۆیان بژیه‌نن، چاره‌سه‌ریکی ئینسانی و نابیرۆکراتی پیویسته پهیرهوبکریت ….، دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆمسیۆنی لیکۆلینه‌وه له دۆسیه قورسه‌کان …))
یه‌کیتی لاوانی سۆشیالیستی سویسرا له راگه‌یاندنیکی رۆژنامه‌گه‌ریدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که پشتیوانی خۆیان له‌مانگرتوان، وه ئه‌وانیش هه‌مان ناوه‌ڕۆکی په‌رله‌مانتاره‌کانیان دووباره‌کردۆته‌وه به‌لام رادیکالترو داوا ده‌که‌ن که‌سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران مافی مانه‌وه‌یان پیبدریت. وه هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ماددی ومهعنهوییان ده‌ربڕیوه و پییان سه‌یره که سه‌رۆکی کۆچ که تا ئیستا هه‌لویست یان ئاماده نه‌بووه له‌گه‌ل مانگرتووان دانیشتن سازبکه‌ن.
له‌هه‌مان په‌یوه‌ندیدا خۆپیشاندان له شاری زوریخ و فریبۆرگ له‌رۆژی شه‌ممه 3.1.2009 به‌رپا ده‌کریت.
له هه‌مانکاتدا له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقیه‌وه نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی کۆچ و ئه‌مه‌نستی ئه‌نته‌رناسیۆنال و کۆمیسیاری بالای په‌نابه‌ری و ریکخراوه‌ی یارمه‌تی په‌نابه‌ران کرا بۆ وه‌لامدانه‌وه به داواکارانی مافی په‌نابه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی.
سه‌رۆکی که‌نیسه ریفۆرمیسته‌کانی زوریخ رودلی رایخ له چاوپیکه‌وتنه رۆژنامهگهرییهکانیدا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ل تاغس ئهنیسایگهره ئین زیت زیت دا که باسی له‌وه کردووه که ئه‌و له‌گه‌ل هانس هۆل شتاین چاوپیکه‌وتنیکی دوو سه‌عاتی ره‌خساندووه، که به‌درێژی له‌وباره‌وه گفتوگۆ بکرێت. وه هه‌روه‌ها ووتی ئه‌و 150 که‌سه لهکهنیسهکهدان ئاوێنه‌ی دۆزه‌خی جیهانیکن، به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌وان په‌نابه‌رانی مانگرتوو به پیشمهرجهکانی هۆل شتاین رازی نه‌بن ئه‌وا ره‌نگه من دانیشتنه‌که یه‌ک لایه‌نه بچم بۆ لای. ئیمه به‌به‌رده‌وامی کێشه‌کانی په‌نابه‌ران له‌گه‌ل یه‌کدیدا لیکدهدهینهوه….منیش پیم وایه ده‌بیت کۆمسیۆنی دۆسیه قورسه‌کان دابمهزریتهوه…له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تاکه‌ی مۆله‌ت ده‌ده‌ن کهنیسهکهتان داگیربکرێت؟ ووتی ئیمه له‌ژیر فشاری یه‌کلایه‌نه‌دا نین وبه‌لام ناشکریت هه‌روا دریژه بکێشیت. هۆل شتاین فورسه‌تیکی داوه ونابیت به گرنگی نه‌زانین.
له‌لایه‌کی دییه‌وه حزبی گه‌لی سهیسرا ره‌خنه‌ی توندی گرت له‌و هه‌لویسته‌ی که‌نیسه که گوایه داڵده‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره ساختانه ده‌دات و یاسای ده‌وله‌ت ده‌شکینن وکه‌نیسه له ره‌هن داده‌نینن. ئه‌مانه نابیت رووبدات.
لهرادیۆکانی دی ئار ئیس و ته‌له‌فزیۆنه‌کان هۆل شتاین ووتی ((من ئاماده نیم بچمه ژیر گووشاره‌وه)(
رۆژی شه‌ممه سه‌عات 12 پریسه کۆنفره‌نس ده‌گیرێته‌وه دووباره، نوینه‌رانی لایه‌نه‌کان لیدوان ده‌ده‌ن…
بۆ زانیاری زیاتر تکایه په‌یوه‌ندی بگرن به
ئه‌حمه‌د عه‌لی0788532004
جه‌مال کۆشش0787557786
ئه‌م لینکانه ش کۆمه‌ک ده‌کات بهتیگهیشتنیکی روونترhttp://www.tagesanzeiger.ch/zuerich/stadt/Die-reformierte-Landeskirche-ist-nicht-erpressbar/story/21321360
http://www.nzz.ch/nachrichten/zuerich/ich_hoffe_auf_baldige_vernunft_1.1622625.html