کێشه‌کانی دیموکراسیی تورکیا و هه‌رێمه‌که، تێک هه‌لکێشراون ..!…و.خالید هه‌رکی
کێشه‌کانی دیموکراسیی تورکیا و هه‌رێمه‌که، تێک هه‌لکێشراون ..!
جه‌نگیز شه‌نداری یه‌کێکه له دوانبێژانی (ریفێرانس) ی تورکی ، ده‌لێ توندره‌وه کورده‌کان له‌سه‌ر وه‌ته‌ری دابه‌شکردنی تورکیا ئاواز لێده‌ده‌ن ، داوای ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان ده‌که‌ن ، ته‌نانه‌ت دوای ده‌ستگیر کردنی سه‌رۆکه‌که‌یان ( عبدالله ئۆجه‌لان) یش ده‌ستیان له هێرشی تۆقاندن هه‌لنه‌گرتوه ، ئه‌وان نه چاره‌سه‌ریی واقیعانه ده‌خه‌نه رو نه ئامانجی رون و دیاریان هه‌یه . وه‌کو توندره‌وه‌کانی کوردستانی (مه‌به‌ستی پ. ک. ک یه.. وه‌رگێر) ، تورکیاش به هه‌مان ئاست ئامانجه‌کانی ده‌خاته رو : ئایا تورکیا مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌م حزبه (مه‌به‌ستی پ. ک. ک یه..وه‌رگێر) له‌ناو به‌رێ ؟ به چ رێگایه‌ک ؟ ئه‌ی به‌شی رێگه چاره‌کانی سیاسی له‌م بواره چین ؟ وه‌کو یاسای لێبوردن و وه‌به‌رهێنان له ناوچه‌کانی باشوری رۆژهه‌لاتی تورکیا و ته‌واوکاری و یه‌کسانی له‌نێوان باشوری رۆژهه‌لاتی تورکیا‌و باکوری عێراق ( له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانمان له‌گه‌ل کورده‌کان) که‌وایه چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کوردی له چوارچیوه‌ی سنوری تورکیا ناگیرسێته‌وه به‌لکو هێزه‌کانی هه‌مو ناوچه‌که ده‌گرێته‌وه .
ئه‌وه‌تا تۆما بینالۆ مامۆستای وانه وتنه‌وه له دانیشگاکانی تورکی ( پۆلیتیک ئیترانجیر ی فه‌ره‌نسی ) هه‌مو ئه‌و کێشانه ی تایبه‌تن به دروست بونی ته‌گه‌ره له رێگه‌ی چونی تورکیا بۆ ناو یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا کۆیان ده‌کاته‌وه له‌وانه : تیرۆر کردنی رۆژنامه‌نوسی ئه‌رمه‌نی هرانت دینیک ، ئه‌وه‌ی بانگخوازی بۆ رابردوی تورکیا ده‌کرد ( مه‌به‌ست له رابردو کۆمه‌ل کوژیه‌که‌ی ئه‌رمه‌نه‌کانه … وه‌رگێر) ، هه‌روه‌ها سه‌ربرینی 3 له پیاوه ئاینیه‌کانی پرۆتستانت له مه‌لاتیا له نیسانی 2007 و یاداشته ئه‌لکترۆنیه‌که‌ی سوپا له هه‌مان مانگ که تیایدا سه‌رنجی به چاکسازیه‌کانی ده‌ستور راکێشابو ئه‌وانه‌ی جه‌ختیان له ئالوگۆرکردنی ده‌سه‌لات به رێگه‌ی ئاشتیانه ده‌کرد که دوای سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست هێنانه‌که‌ی پارتی داد‌و گه‌شه له هه‌لبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی و نوێنه‌رایه‌تی مه‌بستییان بو ده‌ستکاریان بکه‌ن .
ئه‌مه‌و له مانگی ئایار پارێزه‌رێکی ئیسلامیی نه‌ته‌وه‌په‌رست دادوه‌رێکی تیرۆرکرد که حوکمی له‌سه‌ر کارلادانی مامۆستایه‌ک داب‌و به رێگه‌نه‌دانی به له‌چکه پۆشین گوایه ئه‌م بریاره‌ی دژی بنه‌ماکانی ئیسلامی نین، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌م کێشه‌یه له رێگه‌ی پارته سه‌رکه‌وتوه‌که‌ی دادگا شه‌رعیه‌تی پۆشینی له‌چکه‌ی داب‌و ، هه‌روه‌ها عه‌لمانیه‌کان رێگه به ئاینپه‌روه‌ره‌کان ناده‌ن له شوێنه گشتیه‌کان هێما ئاینیه‌کان هه‌لواسن و ئاین په‌روه‌ریان وه‌ده‌رخه‌ن وه‌کو رێگه‌نه‌دان به مه‌یخانه‌کان به فرۆشتنی مه‌ی یا پاشیوگران ئازاد بکه به هه‌وه‌ستی خۆیان ده‌نگ هه‌لبرن ، دیسان سوپا ده‌ستی خسته به‌رده‌م ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بۆ گه‌یشتن به پۆستی سه‌رۆکایه‌تی به ناچاری له شوێن ئه‌و عبدوللا گول بۆ ئه‌و پۆسته پالێورا دوای ئه‌وه‌ی خولی یه‌که‌م هه‌لوه‌شێنرایه‌وه به‌لام ته‌رازوی سیاسیی تورکیای پێ نه‌گۆرا.
دواتر ئۆندرا ئیتاش له ( ته‌ره‌ف ی تورکی گالته‌ی به سوپای تورکیا ده‌کرد تا هێزه‌کانیان له باکوری عێراق بکشێننه‌وه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی بریار وابو ماوه‌یه‌کی زۆر له‌وێ بمێنێته‌وه ،
هه‌ر دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی تورکی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هه‌ندێک له هێزه‌کانی کوردستانی (مه‌به‌ستی پ. ک. ک یه..وه‌رگێر) له رێگه‌ی په‌ژاکه‌وه به‌گژ ئێرانیه‌کانیه‌وه ده‌نێ ، له‌گه‌ل پرۆسه‌ی له‌یه‌ک تێگه‌یشتنێکی کوردی عێراقی و ئه‌مریکی به مه‌به‌ستی هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی کوردستانی و (مه‌به‌ستی پ. ک. ک یه..وه‌رگێر) دورکردنه‌وه‌ی له کاری چه‌کداری .
لێکۆلینه‌وه‌که به روداوی ته‌قاندنه‌وه‌ی کتێبخانه‌یه‌ک له باشوری رۆژهه‌لاتی تورکیا کۆتایی دێنێ که به هۆیه‌وه دوئه‌فسه‌ر ده‌ستگیر ده‌کرێن که ده‌ستیان له‌و تاوانه هه‌بوه ، مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بوه تۆمه‌ته‌که بخه‌نه پال کوردستانی (مه‌به‌ستی پ. ک. ک یه.. وه‌رگێر) دواتر ده‌رکه‌وت چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی بالا له‌پشت ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره بون ، ئه‌مه دوای تیرۆر کردنی رۆژنامه‌نوس هرانت دینک دێت ئه‌وه‌بو داواکاری گشتیی دادگای که‌تنه‌کان که به کاری لێکۆلینه‌وه‌که هه‌لسا پێی باش بو له‌گه‌ل لایه‌نی تێوه‌گلاو له تاوانه‌که قسه بکا به‌لام پارتی داد‌و گه‌شه رێگه‌ی نه‌دا نهێنیه‌کان ئاشکرا بکرێن پرۆسه‌ی لێکۆلینه‌وه‌که‌ی به نهێنی هێشته‌وه چونکه ئه‌و تاوانه په‌یوه‌ندیی به تۆرێکه‌وه هه‌بو که سه‌ر به ده‌وله‌ته‌وه بون ، به‌لام شالاوی ناره‌زایی جه‌ماوه‌ر حزبی فه‌رمانره‌وای له رسوایی وشه‌رمه‌زاری نه‌پاراست ، به‌هۆیه‌وه داواکاری گشتی داوای وه‌ستان و قه‌ده‌غه‌کردنی چالاکیه‌کانی حزبی فه‌رمانره‌وای کرد .
و.خالید هه‌رکی
Serben.com
له
رۆژنامه‌ی (الحیاه) ژ16707 ی 31/12/ 2008 وه‌رگیراوه