
ئه‌زموونی بێماڵیی و شیعرییه‌تی به‌رهه‌ڵستکاریی..3
ئه‌زموونی بێماڵیی و شیعرییه‌تی به‌رهه‌ڵستکاریی
راڤه‌یه‌ک له "ژیانێک له ماڵێکی به کرێ ده‌گه‌ڕێ"ی رابه‌ر فاریق
هه‌ندرێن
……به‌شی سێلهوهش بترازێین، وێڕای هه‌وڵی "ژیانێک به دوای ماڵێکی به کرێ ده‌گه‌ڕێ" بۆ راگه‌یاندنی زمانه ئازاده‌که‌ی، لێ ئه‌و کۆشیعرهش به ده‌م سه‌فه‌ری بووناندنی زمانی خودهکهیهوه، به هۆی ده‌سه‌ڵاتی مه‌یله‌و ره‌های ئه‌و ته‌رزه شیعر و شاعیره به "ئیدۆل"کراوه و قۆرخکردنی زۆرینه‌ی بڵاڤۆک په‌یوه‌ندییه ئه‌ده‌بییه‌کان له لایه‌ن ئه‌وانه و هاوپێڕهکانیانهوه، هێشتا نه‌یتوانیووه له ژێر کاریگه‌ریی شێوه‌ی ده‌ربڕین، وێنه‌ی شیعریی، وشه‌ئارایی و پێکهاته‌ی شیعریی ئه‌و زمانه شیعرییه باڵاده‌سته‌دا سه‌رفراز بێت. بۆ نموونه خودی رابه‌ر فاریق و خوێنه‌ری شیعر ده‌توانن به سه‌رنجدان له نموونه‌ی ئه‌و وێنه و ده‌ربڕینه شیعرییانه‌وه، چه‌ندین هاووێنه ئه‌و دێرانه له شیعری ئه‌مڕۆی کوردییدا بدۆزنه‌وه که راستییه‌که‌ی هه‌موویان له ئاوازی زمانی "ده‌نگی پێی ئاو"ی سوهراب سپێهرییهوه هه‌ڵقووڵاون. با پێکڤه ئه‌و ئه‌و نموونانه بخوێنینه‌وه:
" بۆ خەمبارى و نامبەیتەوە سەر نەسەبى مشتێك خۆڵى
پڕ لە سەما و لەنجەولارى پڕ لە جلیوەى ئێواران." (چاندنی نه‌مامی وشه…)
یان:
" ئەى تاقانەترین گوناه و
داڵغەیەك لە بەربەرییەت …" (تۆ ئافرەتێكى لە پەراسووى شوعلە من پیاوێكم لە پەراوێزى عەشق)
یان:
" نازانم، ژوورەكەم خەڵكی كام گوندە؟
نەسەبی دەچێتەوە سەر تووڕەیی كام پیاوی نیشتمان؟" ( بڕوانه: مەچكۆ دەبەم بۆ قاوەخانەی ئافرەتان)
یان:
" لە وەچەى خودام…
قەترەیەكم نییە بۆ ژیان
دەفرێكم هەیە بۆ مردن.
كوپێكم نییە بۆ عەشقى قەترانیت.
ئەى تاقانەترین یار..،
وەرە لەم ئاژاوەیە بمبەرەوە سەر تایەفەى ڕەنگى پێستت …" (بڕوانه: كە كوپێك پڕ دەبێت لە شەراب تەنیاییم ئازارى لىَ دەڕژێت).
دیاره ئاماژه کردن به‌و دێرانه، مانای بێبه‌هاکردنی ئه‌و کۆشیعره نییه، به‌ڵکو ئاماژه‌کردنه بۆ ئه‌و ره‌هه‌نده هاودژیی "په‌ره‌دۆکس"انه‌ی ئه‌و به‌رهه‌ڵستکارییه ده‌ره‌کیی و ناوه‌کییه‌ی که شیعری کوردیی تێیدا ده‌ژێت. هاوکاتیش ئاماژه‌کردنه به‌و ره‌وته شیعرییه‌ی که ساڵانێکه له ژێر کاریگه‌ریی ئه‌و زمانه شیعرییه‌ی فارسیی، سوهراب و فروغزادهوه هه‌ناسه ده‌کێشێ و کراویشن به "ئیدۆل"ی نه‌وه‌ی رابه‌ر فاریق. وه‌کی تر، ئه‌و کۆشیعره له سه‌فه‌ره‌که‌یدا هه‌میشه به وێنه‌ی ژیکه‌له و زمانه چڕکراوهکهیهوه به‌رانبه‌ر خاکه نوێیه‌کانی شیعر شاگه‌شکه‌مان ده‌کا و هانمانده‌دا هاوسه‌فه‌ریی بین. هه‌روه‌ک به دۆزینه‌وه و چڕکردنه‌وه‌ی جیهانه شیعرییه‌که‌ی خۆیه‌وه، زیاتر و زیاتر ده‌نگی خۆی بهرجهستر ده‌کاته‌وه.
لێره‌وه، وێڕای ئاماده‌یی ئه‌و ده‌نگه شیعرییه جیاوازانه‌ی که ئه‌مڕۆ به هۆی په‌رته‌وازه‌یی و نه‌بوونی خاکێکی ئازادی ره‌خنه‌ییه‌وه بواری بۆ له‌راندنه‌وه‌ی ئه‌زموونه بێدهنگکراوهکانی ناو زمان نییه، بۆیه ده‌کرێ له چڕکردنهوهیهکدا بێژین، ئه‌و ره‌وته شیعرییه هێشتا خودێکی سه‌رفراز و خاوه‌ن ویستی زمانێکی ئاڤانتگاردیستی نییه که بتوانێ دابڕانێک له‌و وابه‌سته‌بوونه به ویستی ئه‌زموونی ده‌وه‌ره‌ی خۆی بسازێنێت. به‌مجۆره ئه‌و زمانه ئاڤانتگاردیسته به گه‌ڕانه‌وه بۆ ره‌چه‌ڵه‌که‌که‌ی، ئه‌زموونی شاعیرانی رابردووی زمانه‌که‌یه‌وه، ئه‌فراندنێک، وه‌رچه‌رخانێک له شیعر ئه‌مڕۆی کوردیی و نه‌ریتی وابه‌سته‌بوونی شاعیری کورد به ویستی ده‌ره‌وه‌ی خۆی رابگه‌یه‌نێت. دیاره شاعیری کورد و زمانه شیعرییه‌که‌ی، قاچێکی له‌ناو جیهانی نوێخوازییه و قاچێکیشی له‌ناو جیهانی وابه‌سته‌یی و ژیانی نهریتییدایه. گرفتی ئه‌و زمانه دووانه‌ییه‌ی شاعیری کورد له‌وه‌دایه، که قه‌تیسمانی له نه‌ریته باوه‌کان و ئه‌زموونه رابردووه‌کان به واتای نوێکردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ریته باوانه، ئه‌زموونه شیعرییه‌کانی رابردووی کوردیی نییه، به‌ڵکو به هۆی خدووگرتن و ترسی شاعیری کوردییه به‌و نه‌ریته داسه‌پاوانه‌وه. هه‌روه‌ک دیارده‌ی وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی فۆرم و دیارده‌ی نوێخوازیی له زمانه بیانییه‌کانه‌وه له لای شاعیری کورده‌وه وه‌رچه‌رخان، دابڕانێکی گه‌وهه‌ریی، بونیاتیی له خۆی و زمانه شیعرییه‌که‌ی نییه، به‌ڵکو کرده‌یه‌کی شێوه‌یی و رووکه‌شییه. هه‌ر بۆیه نووسه‌ری کوردیی به گشتی هه‌میشه تێکستێک، وته‌یه‌ک له ئه‌زموونه رۆشنبیریی و شیعرییه‌کانی ئه‌وانیتره‌وه ده‌چنێته‌وه نه‌ک ئه‌زموونی ناوکۆکیی، کۆنتێکستی ئه‌زموونه رۆشینبیرییهکانی ئه‌وانیتر. که‌واته ئه‌گه‌ر کرده‌ی وه‌رگرتن و گفتوگۆیهیهک له ئاستی ناوکۆیی نه‌بوو، ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی شاعیر و شیعریی کوردیی ته‌نیا له ئاستی کاتیی و رووکهشییدا قهتیسدهمێنێ.
لێ، بۆرخیس ده‌یگوت، ئه‌وه خودی نووسه‌ره که نووسه‌ر پێشه‌نگه‌کانی پێش خۆی دهئافرێنت، تاکوو خۆی به نه‌ریتی زمانه‌که‌ی خۆیه‌وه ببه‌ستێته‌وه. کرده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی شاعیر بۆ نه‌ریته‌کانی پێش خۆی، ئافراندنی پێشه‌نگه‌کانی قه‌تیسمان نییه له ناو نه‌ریتی رابردووی زمانه‌که‌یدا، به‌ڵکو له پێناو نوێکردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ریته، ئه‌زموونه‌کانی رابردووه، تاکوو بتوانن له دڵی ئێستادا بژین و ئاماده بن. دیاره هه‌ر نووسه‌رێکیش به شێوازه‌که‌ی خۆی نه‌ریتی زمانه‌که‌ی خۆی ده‌ئافرێنێته‌وه. (3)
له‌و دیده‌وه، ئه‌و بێ-ڕه‌چه‌ڵه‌کیی و نه‌بوونی ویسته ناوه‌کییه له شیعری ئه‌مڕۆی کوردییدا وای له شیعری کوردیی کردووه که له ره‌وته‌که‌یدا له بۆشاییه‌کی ناوه‌کییدا ساتمه بکا و له گه‌ڕان به دوای خودهکهیدا سه‌رگه‌ردان رێبکا. چونکه له خاکێکی رفۆک، بێ بنه‌ما و ئامانجدا رێده‌کا. به واتایه‌کی تر، شیعری ئه‌مڕۆ به ده‌گمه‌ن نه‌بێ به‌هره له خاکی یاده‌وه‌ریی زمانه‌که‌ی، جیهانی فۆلکلۆریی کوردیی، داستانه دهڤۆکیی، پێشهاته مێژوویی، ئه‌فسانه و … تاد وه‌رناگرێت، به‌ڵکو سه‌رقاڵه به به‌هره وه‌رگرتن له ئه‌زموونی زمانی بانده‌سته‌کان و ئه‌و خه‌مه خودییانه‌ی که ئێستا به ده‌ستییه‌وه سه‌رگه‌ردانه. به کورتی، شیعری ئه‌مڕۆ که‌وتۆته داوه‌ی ئه‌و تۆڕه ژیانه بزۆکه دێجیتالییهوه روحی زمان به‌ره‌و دۆخێکی بێ-شوێنیی، بێ-ماڵیی و عهدهمیی ئاراسته ده‌کا.
لێ ئه‌گه‌ر، به واتای هایدگه‌ریی، ئه‌رکی شاعیر دۆزینه‌وه‌ی گه‌وهه‌ری زێدهیهکهی بێت، که‌چی شاعیری ئه‌مڕۆی کورد ئه‌رکی ناسینی ئه‌و خوده‌یه که به ده‌ست ویستی ده‌ره‌کییه‌وه له ئاراسته‌یه‌کی سه‌رگه‌رداندا رێده‌کا.
له‌و روانگه‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر له رابردوودا شاعیری کوردیی به دوای ره‌چه‌ڵه‌کی زمانه‌که‌یه‌وه په‌رێشان بوو بێت؛ ناسنامه شیعریی و خودییهکهی له سه‌رچاوه‌کانی یاده‌وه‌ریی زمانه‌که‌یه‌وه به‌رجه‌سته کردبێته‌وه، که‌چی شیعری ئه‌مڕۆی کوردیی به هۆی سه‌رگێژبوونی به وێناکردنی "عه‌شق"ێکی ئه‌لکترۆنی، "شیعری مۆبایل" و ژیانێکی مێتافیزیکیی به رێگه‌ی وێنه دێجیتاله رووکه‌شه‌کان و ماڵیبوونی به ده‌ست ته‌کنیکه‌وه، هه‌وڵده‌دا به په‌نا بردن بۆ شێواز و سه‌رچاوه ده‌ره‌کییه‌کانه‌وه خۆی له‌و ره‌چه‌ڵه‌که‌وه رزگار بکات و له ههنووکهیهکی بێشوێندا بژیت. به‌مجۆره ئه‌و ئاراسته شیعرییه‌ی ئه‌مڕۆ، وێڕای ئه‌و وردیله ئاماژه‌ی که کردمان، هۆکردی تری هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی هێشتا ئاراسته‌یه‌کی خودئاگا، زمانێکی ئازادی فه‌راهه‌م کردبێت، خه‌ریکه به هۆی ئه‌و بێماڵییه‌وه، ره‌چه‌ڵه‌کی زمانه‌که‌ی، خودی خۆی فه‌رامۆشبکا. بۆیه شیعری ئه‌مڕۆی کوردیی به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه که به زمانێکی ته‌کنۆکراتی، چه‌شنه خه‌یاڵ و ده‌ربڕینێکی هه‌ناسه کورت و لێکپچڕاو خۆی نمایشبکا. ئه‌و شیعره‌ش له دواجاردا بێبه‌ریی ده‌بێ له به‌خشینی ئامانجێکی روحی. ئه‌و شیعره‌ی که هه‌ڵگری ئامانجێکی روحی، یاده‌وه‌ریی زمانه‌که‌ی نه‌بێت، ناتوانێت له‌رینه‌وه، موچڕکێکی ناوه‌کیی، ئاڤیندارانهش له زمانهکهییدا بسازێنێت.
به‌مجۆره شیعری ئه‌مڕۆی کوردیی هێشتا ئه‌و بوێرییه‌ی نییه که به روحێک له گه‌وهه‌ری کو‌لتووریی ره‌چه‌ڵه‌کی زمانه‌که‌یه‌وه، دابڕانێک له شیعردا بسازێنێ و روحێکی ئهڤانتگاردیستی به‌و نه‌ریته به‌رهه‌ڵستکارییه شیعرییه ببه‌خشێ که به‌شێکه له ناسنامه‌ی رابردووی شیعریی کوردیی. ره‌نگه نه‌بوونی ئه‌و ئاسته له بوێرییه، به شێکی په‌یوه‌ندی به‌و به کاڵاکردن و به هه‌ڕمێنکردنی "مۆبایله شیعر"ه‌وه هه‌بێت که به‌شێکه له‌و ره‌وته بێڕهچهڵهکیی و بێشوێنییهی که ئه‌مڕۆ له بیر-نه‌کردنه‌وه‌ی کورد باڵاده‌سته، به‌شێکی تریشی په‌یوه‌ندی به دۆخی بنده‌ستی، هه‌میشه دڕدۆنگیی و ناسه‌قامگیریی بوونی کوردییه‌وه هه‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی شیعری کوردیی بتوانێت هه‌ڵگری ئه‌و بوێرییه بێت، ده‌بێ جیهانی ناوه‌کی زمانه‌که‌ی رێکبخا، ئه‌مه‌ش بواری بۆ ده‌ڕخسێنێت که بتوانێ جڵه‌وی ئاراسته ده‌ره‌کییه‌که‌شی بگرێته ده‌ست.
له‌و بنه‌مایه‌وه "ژیانێک به دوای ماڵێکی به‌کرێ ده‌گه‌ڕێ" به شه‌به‌نگی ئه‌زموونی ناوه‌کیی ، وێنه، نه‌وا، هێما و هاورده؛ زایه‌ڵه بێده‌نگه‌کانییه‌وه، جیهانه ناوه‌کییه‌کانی خودی زمان چڕ ده‌کاته‌وه و به گۆدههێنێ. ئه‌و کۆشیعره به ده‌م رێکردنهکهیهوه گشت هونه‌ره‌کان له خۆیدا کۆده‌کاته‌وه تاکوو له ناوه‌ڕا رۆشنایی ئه‌و بوونه بزۆکه‌ی ئه‌زموونه تایبه‌تییه‌که‌ی خۆیمان بۆ نمایشبکات.
بۆیه، به رای من، وێده‌چێ کرده‌ی ئه‌و کۆشیعره، وه‌ک به‌رهه‌ڵستکارییه‌ک به‌رانبه‌ر ماڵ، "وه‌همی کوردبوونێک"، هێنده‌ی بووناندنی خودێکی لێکترازاو، چێکردن و جێنشینکردنی ئه‌زموونی ژیانه کۆچه‌رییه‌که‌ی له بوونه بێماڵییهکهیدا بێت، ئه‌وه‌نده به دوای شێواز و رازانکاریی ئه‌و بێماڵییه‌دا نه‌بێت. چونکه جوانناسیی ئه‌و "ژیانه"هی که "به دوای ماڵێکی به کرێ ده‌گه‌ڕێ" له کرده‌ی به‌رهه‌ڵستکارانه‌ی ئه‌و "گه‌ڕان"ه، سه‌رهه‌ڵگرتنه سهههندهییهدا به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه:
" زەوییش چووەتە سەفەر:
بە خۆی و وەچەكانییەوە." (بڕوانه: ئاوێنەكانی برینی رەهەند).
به‌مجۆره"ژیانێک به دوای ماڵێکی به کرێ ده‌گه‌ڕێ"، به شه‌به‌نگی زمانه‌که‌یه‌وه، ئه‌و دۆخه بێماڵییه ده‌گێڕێته‌وه که ئه‌مڕۆ له خاکی زمانی شیعریی کوردییدا له زان و رسکان دایه. به‌ڵێ، ئه‌و کۆشیعره به سه‌فه‌ره‌کانی به‌ناو بۆشایی بێماڵییه‌وه، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه کرده‌یه‌کی به‌رهه‌ڵستکاریی شیعریی رابگه‌یه‌نێ. مه‌به‌ست له‌و به‌رهه‌ڵستکارییه شیعرییه ئه‌وه‌یه، که شاعیر به چڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و روحه بێماڵیی و نیهیلیزمه‌ی که ژیانی خویی و شوێنگه‌که‌ی هه‌راسانکردووه، هه‌ڵوێستێکی شیعریی راده‌گه‌یه‌نێت. به واتایه‌کی تر: ئه‌و کۆشیعره، وێڕای گرفتی ئازاد نه‌بوونی له کاریگه‌رییه ویستی ده‌ره‌کیی و جۆره زمانێکی باو و شێوه دروشمیی، له گه‌ڕان به دوای نیشته‌جێبوون له "ماڵ"ی زمانه‌که‌یدا، ئه‌زموونی ئه‌و ژیانه "بێماڵیی" و دۆخه "نیهیلیستی"ه له زمانێکی سه‌رکێش و بزۆکدا راده‌گه‌یه‌نێت. لێره‌وه رابه‌ر فاریق له زۆرینه‌ی ده‌قه‌کانیدا جێنشینی ژیانێکه له بێماڵیی. به‌مجۆره ئه‌و کۆشیعره ئه‌زموونی ژیانێکی بێماڵمان بۆ وێنه ناکا که له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی خۆی، زمانی خۆیه‌تی، به‌ڵکو ئه‌و ژیانه بێماڵییه له ناو خودی زمان، بوونه‌که‌یدا جێنشینه.
له‌و دیده‌وه شاعیر به زمانێک له ژانی بێماڵییه‌وه بوێرانه خه‌یاڵ و واقیع، ئه‌زموونی که‌سێتی خۆیی و بگره دۆخی جیهانیش به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه. مه‌یلی ئه‌و ده‌نگه شیعرییه هاواری خودێکی په‌رته‌وازه، سه‌رگه‌ردان، ته‌نیا، دڕدۆنگ؛ خودێکی بزۆک یان بێشوێنه که هه‌راسانه به ده‌سته بێماڵییه‌وه. رابه‌ر ده‌خوازێ به دهستهواییکردنی شێوازی ئه‌وانیتر، ئازاری ئه‌و بێماڵییهمان بۆ بگێڕێهوه . له‌وێ ئه‌و کۆشیعره ته‌نیایی و نیگه‌رانی، ماڵێکی شیعریی بۆ بێماڵیی بوونه‌که‌ی ده‌ئافرێنێ. له‌وێدا ئه‌وه زمانی ژان لێ تکاوی سه‌فه‌ری شیعره به دژی جێگربوونی ئه‌و ژیانه بێماڵیی و دۆخه نیهیلیستییه ده‌وه‌ستێته‌وه، تاکوو بوار بۆ بانگه ناوه‌کییه‌کان زمان، ماڵ بڕه‌خسێنێت. هاوکاتیش رابه‌ر له‌و به‌رهه‌ڵستکارییه شیعرییه‌ی له پێناو بیرکردنه‌وه له هه‌ڕه‌شه‌ی "بێماڵیی" و به‌های "نیشته‌جێبوون له ماڵ"دا هه‌ر ته‌نیا "قانوون" و "وه‌همی ماڵداریی" سه‌رکۆنه ناکا، به‌ڵکو ئه‌و منه بێماڵهی که له په‌رۆشی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ماڵه‌دایه، وه‌ک یارییه‌کی زمانیی، ئاوهڵاییهکی شاعیرانه، ناسنامه تایبه‌تییه‌که‌ی سه‌رکۆنه ده‌کا.
" پێم گوتی: ئەم نیگەرانییە خۆی بكوژێ، یاسا بەرپرسیارە
ئەم پەرداخە لار ببێتەوە، هەموو مێزەكانی زیندەگیی دەشكێنم
ئەم سەفەرە موسافیر بێ، سمێڵی باوكم لە بنڕا دەتراشم.
من پێم گوتی،
…..
پێت نەگوتم: ئەم ژنەی تۆ، بۆ ئەوەندە خەریكی قوربانییە؟ " (بڕوانه: مەچكۆ دەبەم بۆ قاوەخانەی ئافرەتان)
ئه‌و بێماڵییه په‌یوه‌ندییه دۆستایهتییهکانیش ده‌پێكێ. لێره‌دا شاعیر له دۆخێکی مۆراڵییدا، هه‌ستی شیعرییه‌تێکی مۆراڵیی خۆیمان بۆ راده‌گه‌یه‌نێت. لێره‌دا رابه‌ر له یارییه‌کی زمانییدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخێکی "قوربانی" ده‌کا که وێده‌چێ په‌یوه‌ندی خۆی یان منی شاعیر بێت له‌گه‌ڵ مرۆڤێکی نزیک به خۆیه‌وه. لێره‌دا ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌ر که‌سێک بێت، به‌هایه‌کی سه‌ره‌کیی بۆ ئێـمه‌ی خوێنه‌ر نییه. لێ له ئاستی کرده‌ییدا ئێمه له به‌رده‌م شیعرێکین که ئه‌و په‌یوه‌ندییه مۆراڵییه، "خه‌ریک بوون به قوربانییه"ی ئه‌و مرۆڤه نزیکه‌ی خۆی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌وه‌ی لێره جێگه‌ی سه‌رنجی ئێمه‌یه، ئه‌و زمانه شیعرییه‌یه که نیگه‌رانه یان ئه‌و "خه‌ریکی قوربانی"بوونه‌ی "ئه‌ویتر" ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. زمانی خستنه ژێر پرسیاری ئه‌و "قوربانی"یه وه‌ک خودی ئه‌و دۆخی بێـماڵییهی شاعیر، دڕدۆنگه. شاعیر له بێـماڵییهکهیدا هه‌م له‌و هه‌ستی "قوربانی"یه‌ی ئه‌و "ژنه" نیگه‌رانه و هه‌میش له هه‌ستی "تاوانبار"ی خۆی. دواجاریش شاعیر له هه‌ستی خۆ به تاوانباربوون و "قوربانی"دانی ئه‌و "ژن"هدا، ئهتمۆسفێركی شه‌ڕه‌نگێزیی شیعریی وێنهدهکا. له‌وێدا شاعیر کوشته‌ی روحی "قوربانی"یه‌کی مۆراڵییه. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌و روحه دووانه‌یی، دابه‌شبوونه‌ی نێوان ناسنامه‌ی "تاک" و "کۆ"ی شاعیره‌وه هه‌یه، که گرفتی کۆی مرۆی کوردییشه. بۆیه له‌تێکی روحی له ناو جیهانی به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی شیعرییدایه و له‌ته‌که‌ی دیکه‌شی له ناو مۆراڵی باوی جڤاکدایه، راستییه‌که‌ی ئه‌و مۆراڵه جڤاکییهش سه‌رچاوه‌ی ئه‌و دۆخه بێماڵییهیه که شاعیر و هاونه‌وه‌که‌ی هه‌راسانکردووه. با له خاکی ئه‌و کۆپله شیعره بهزرین:
" لەگەڵ تۆدا
دەتوانم بەبىَ خۆم بژیم
لەگەڵ خۆمدا
ناتوانم بەبىَ تۆ بژیم." (بڕوانه: دەچمەوە ماڵى هەوا… ژوورى سێبەر)
ئه‌و تێکه‌ڵبوونه به‌و "تۆ"یه چێژێکی جوانناسیی، جۆره جادووگه‌ریی، رامانێکی مه‌یله و خه‌ون ئامێزمان پێده‌به‌خشێ. چێژی شیعریی شاگه‌شکه بوون، مه‌ستبوونێکی بوونایه‌تییه، که ئه‌مه‌ش بنه‌مای پرسیاری فه‌لسه‌فییه.
له‌و دیده‌وه کۆشیعری رابه‌ر فاریق ، به مه‌یلێک له بوون به خۆی، هه‌وڵده‌دا له شێوازی ژیانێک ده‌ربچێت که به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه، ژیانێکی سنووردار که بوار نادا ئه‌زموونه ناوه‌کییه‌که‌ی ئاوه‌ڵا بکاته‌وه. به‌مجۆره ئه‌و کۆشیعره له پرۆسه‌یه‌کی بێکۆتادا به‌ره‌و بووناندنی ئه‌زموونه ناوه‌کییه‌کانی خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌یه.
درێژه‌ی هه‌یه