
ناڕه‌زایه‌تی جیهانی له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل…..نوری به‌شیر
ناڕه‌زایه‌تی جیهانی له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل
نوری به‌شیر
n.bashir3@ukonline.co.uk
ئه‌مڕۆ 3/1/2009 له‌زۆرێک وولاتانی دنیادا به‌ملیۆن خه‌ڵکی نارازی به‌دژی کرده‌وه‌ی وه‌حشیانه‌و کوشتاری ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌دژی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین له‌ناوچه‌ی غه‌زه‌دا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و نایان بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و ڕاوه‌ستانی ده‌ستبه‌جێی کوشت و کوشتارێک کهبهڕێیخستوه، ووت.
کوشتارێک که له‌ناوچه‌ی غه‌زه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ئه‌نجامی داوه، بێوینه‌یه، تائێستا له‌راگه‌یاندنی میدیاکانه‌وه، ئاماره‌کان به 450 کوژراو‌و نزیکه‌ی 2.250 هه‌زار له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌رێ، ئه‌مه خه‌ڵکی ناڕازی له ئینساندۆست و چه‌پ و کۆمۆنیستی له‌سه‌رتاسه‌ری دنیا و به‌تایبه‌تی له‌وولاتانی ئه‌وروپا وه‌ک به‌ریتانیا، ئیسپانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، رۆما، یۆنان و دانیمارک ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کانی سه‌نته‌ری شاره گه‌وره‌کانی ئه‌م وولاتانه که له‌به‌ریتانیا له‌شاره‌کانی له‌نده‌ن، مانچسته‌ر، گلاسکۆ، بریستۆڵ و ئه‌دنبه‌ره و… له ئیسپانیا له‌چه‌ندین شار‌و له‌وانه مدرید، خۆپیشاندان سازدراوه.
خۆپیشاندانی له‌نده‌ن له‌لایه‌ن ڕێکخه‌رانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌وه مه‌زه‌نده ده‌کرێ له‌نیوان 50.000 بۆ 75.000 هه‌زار خۆپیشانده‌ر، ئه‌گه‌رچی پۆلیسی ئه‌م وولاته زۆر که‌متر ڕاده‌گه‌یه‌نێ، ڕێپیوانی له‌نده‌ن که‌له‌ناوه‌ندی شار به‌رامبه‌ر له‌نده‌ن ئایه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد به‌ته‌نیشت په‌رله‌مان و دواتر به‌به‌رده‌م ماڵی گۆردن براوندا و له‌وێدا خۆپیشانده‌ران شیعاری شه‌رم بۆ ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا و بۆ گۆردن براونیان ووت و هاویشتنی سه‌دان پێڵاو بۆ به‌رده‌رگاکه‌یان لهداونین ستریت بۆ ناره‌زایه‌تی لهبێههڵویستی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا له‌و کوشتارگایه‌ی که‌ئیسرائیل به‌دژی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین به‌ڕێیخستوه، پاشان خۆپێشاندانه‌که به‌ره‌و ناوه‌ندی شار ترافڵگارسکویر به‌ڕێکه‌وت و له‌وێدا کۆبونه‌وه‌که بۆماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێک مایه‌وه. هه‌ره‌وه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆری خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و سه‌فاره‌تی ئیسرائیل ده‌ڕۆن و پۆلیس ڕیگریان لێده‌کات له‌هه‌وڵی هێرشبردنه سه‌ر سه‌فاره‌ت.
له‌فه‌ره‌نسا مه‌زه‌نده‌ی خۆپیشاندانه‌که به 50.000 هه‌زار خۆپیشانده‌ر ده‌کرێ، کهڕێپێوان ناوه‌ندی شار ده‌گرێته‌وه‌و خۆپیشاندهرانێکی زۆر بۆنارهزایهتی ده‌ربرین ده‌چنه به‌رده‌می سه‌فاره‌ته‌کانی ئه‌مریکاو ئیسرائیل و پۆلیس چوارده‌وریان ده‌دات له‌ترسی هێرشکردن.
هه‌روه‌ها ئاماری ئیسپانیا کهلهدووشاری گه‌وره خۆپیشاندان کراوه به 25.000 هه‌زار مه‌زه‌نده کراوه.
ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه پێکردنه ئه‌گه‌رچی له‌م خۆپیشاندانه‌دا لایه‌نی جۆراوجۆر به‌شداری تیاکردوه بهههڵبڕینی شیعاری جیاواز‌و ووتنی هه‌ندێ شیعاری تر، وه له‌هه‌ندێ شوێنی وه‌ک له‌نده‌ن کهڕاگهیهنهری ئه‌م خۆپیشاندانه – به‌ره‌ی دژی شه‌ڕ – بوه که‌حزبه چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کانی ئه‌م ووڵاته تێیدا به‌شدارن، به‌ڵام لایه‌نێکی وه‌ک سۆسیالیست ۆرکر هه‌وڵی داوه که کۆمینیوتی ئیسلامی ده‌رخه‌ن و بهێننه پێشه‌وه وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان جێگا‌و رێگایان بده‌نێ و لهراگهیاندنهکهدا بیخه‌نه پاڵ خۆیان، به‌ڵام زۆرێک له‌میدیا ووته‌بێژانی چه‌پ و کۆمۆنیست و ئینساندۆستی عه‌کس کردۆته‌وه‌و خۆپیشاندانه‌که‌ش هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرا.
هه‌روه‌ها له‌کۆتایی کانونی دووه‌می 2008 دا بۆ ناره‌زایه‌تی به‌کوشتاری ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌زۆرێک له‌وولاتانی دنیا وه‌ک ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، ئیتالیا، ئوسترالیا، هۆڵه‌نده، ئیسپانیا، پورتوگال، دانمارک، سویزلهنده، یۆنان، به‌لجیکا، ئه‌رچه‌نتین، ئه‌فریقای جنوبی و هه‌ندێ له‌وولاتانی عه‌ره‌بی و له‌وانه له‌عێراق خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تی له‌چه‌ندین شار ئه‌نجامدراوه‌و له‌زۆرێک له‌و وولاتانه بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین چونه‌ته به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئیسرائیل. هه‌روه‌ها ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی خه‌ڵکی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین به‌دژی کرده‌وه‌ی شه‌رئه‌نگێزی و کوشتاری ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل سازدراوه .
ئه‌وه‌ی جێگای ئیشاره‌یه ئه‌وه‌یه که‌به‌ره‌ی چه‌پ و ئینسانی له‌دنیادا چۆن به‌دژی شه‌ڕو کوشتاری ده‌وڵه‌تی بوش بوو له‌شه‌ڕی عێراقدا و به‌ملیۆن رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان نایان بۆ شه‌ڕو کوشتاری ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ووت، ئێستاش ئه‌و به‌ره فراوانه له‌دنیا به‌دژی کوشت و کوشتاری ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌مه‌یداندان و ده‌کرێ ئه‌م هێزه ملیۆنیه له‌دنیادا به‌هێزو ڕێکخراو بکرێت به‌دژی شهڕوکوشتاریك که‌سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ته‌کانیان و ئیسلامی سیاسی به‌دژی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری بهڕێیدهخهن و بێنه مه‌یدان و رێگای پێبگرن، به‌تایبه‌ت که سه‌رمایه‌داری جیهانی له‌ئێستادا تووشی ئه‌زمه‌یه‌کی قووڵ بوه‌و ده‌کرێ به‌سه‌ر خۆیدا بشکێنرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بهبههێزکردن و هاتنه‌مه‌یدانی به‌ره‌ی چه‌پ و سۆسیالیست و ڕادیکال مه‌یسه‌ر ده‌بێت.