
ڕیپۆرتاژێك له‌سه‌ر مانگرتنه‌که و کێشه‌ی په‌نابه‌ران له سویسرا
ڕیپۆرتاژێك له‌سه‌ر مانگرتنه‌که و کێشه‌ی په‌نابه‌ران له سویسرا
له داگیرکردن و مانگرتنی که‌نیسه‌وه بۆ خۆپیشاندانی فراوانی په‌نابه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه
03.01.2009 له‌شاری زیورخ
ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر بڕیاری کۆمیته‌ی (مافی مانه‌وه بۆ هه‌مووان هه‌ر ئێستا) به‌ڕێوه‌چوو، تا جێگه‌یه‌کی تر بۆ مانگرتن دیاری ده‌کرێت.
بۆ ئاسانکردنی تێگه‌یشتن خێرا له سه‌ر کێشه‌کانی په‌نابه‌ران به گشتی له ووڵاتی سویسرا، زۆر گرنگه سه‌ره‌تا تیشکێک بخه‌ینه سه‌ر کۆمیته‌ی (مافی مانه‌وه بۆ هه‌مووان هه‌ر ئێستا) که ئه‌م کۆمیته‌یه ده‌ستپێشخه‌ر و ڕێکخه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م چالاکیانه‌یه که له سویسرا توانیویه‌تی زۆر به جدی بێته مه‌یدان و کۆمه‌ڵگه‌ی سویسری وهئاگابهێنێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی تا دێت زۆر ترسناکتر په‌نابه‌ران په‌راویز و مافخورا و بێ سهرپهناتر ده‌کات.ته‌نانه‌ت هه‌ڵسوڕانی ئه‌م کۆمیته‌یه وای کردووه هه‌ندێک ڕێکخراوی تر په‌یوه‌ست و خۆ هه‌ڵواسن به‌م کۆمیته‌یه‌وه.
ئه‌م کۆمیته‌یه پێکهاتووه له :
_کۆمه‌ڵێک رێکخراو و هه‌ڵسوڕاوی پارته جۆراوجۆره‌کانی سویسرا.(پارتی سۆسیالیست، پارتی کار، پارتی سه‌وز)
_کۆمه‌ڵێکی زۆر له هه‌ڵسوڕاوانی ئینساندۆست وه‌ک تاکه که‌سی هاوڵاتی سویسری.
_ ژماره‌یه‌ک ڕێکخراوی تر له ووڵاته جۆراوجۆره‌کان، کۆمه‌ڵێک هه‌ڵسوڕاوی ئینساندۆست له په‌نابه‌رانی ووڵاته جۆراوجۆره‌کان.
له مانگی نیسانی ساڵی 2007 ه‌وه ئه‌م کۆمیته‌یه چه‌ندین چالاکی ئه‌نجام داوه وه‌ک وه‌ڵامێکی ئاشتی په‌روه‌رانه به ده‌سه‌ڵاتدارانی سویسرا له وه‌زاره‌تی کاروباری په‌نابه‌ران و به‌رپرسانی کانتۆنه جیاجیاکانی.ئه‌وه بوو له مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2007 دوای ئه‌وه‌ی که‌نیسه‌ی ((گرۆسمیونستهر))یان له ناوشاری زیورج داگیرکرد.ده‌قی ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌م چالاکیه لێره بخوێنه‌وه:
http://www.bleiberecht.ch/?page_id=3
به‌رپرسان به‌ڵێنی چاکترکردنی وه‌زعی په‌نابه‌رانیان به‌م کۆمیته‌یه دا ، بۆیه ده‌ستیان له داگیرکردنی که‌نیسه‌که هه‌ڵگرت، به‌ومه‌رجه‌ی وه‌زعی په‌نابه‌ران به‌ره‌و باشتر بڕوات.ئه‌گه‌ر نا کۆمیته به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر فشاره‌کانی تا وه‌ڵامی دروست به‌داواکاریه‌کانی ئه‌م کۆمیتهیهدهدرێتهوه که داواکاری سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانه،داوای لانی که‌می ژیانی ئینسانێکه‌و هیچی تر.
به‌ئامانجی وه‌ڕێخستنی فشاری زیاتر له به‌رامبه‌ر فشاره‌کانی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ری له سوسرا ڕۆژی 19.نیسان.2008 کۆمیته‌ی ناوبراو خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری له شاری زیورخ وه‌ڕێخست که ژماره‌یه‌کی فراوان له په‌نابه‌ران و خه‌ڵكی سویسری به‌شداریان تێداکرد.
له دوای ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانێک له هه‌ڵوێستی به‌رپرسان به‌ره‌وباشتر کردنی وه‌زعی په‌نابه‌ران به‌دینه‌کرا، بگره بارودۆخی په‌نابه‌ران زۆر له‌جاران خراپترکرا به‌جۆرێک چه‌ندین که‌سیان زیندانی کردووه به‌نیازی ڕاده‌ستکردنه‌وه، چه‌ند کهسێکییشیان به زۆره‌ملێ ڕاده‌ستی ووڵاته‌کانی خۆیان کردۆته‌وه.ئه‌مه جگه له ژیان وگۆزه‌رانی پڕ مه‌ترسی، ناشایسته به ئینسان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی داوای په‌نابه‌ریان ڕه‌تکراوه‌ته‌وه. بۆیه کۆمیته بۆ جاری دووه‌م له ڕۆژی 19.12.2008 ئه‌م جاره که‌نیسه‌ی ((پرێدیگه‌ر)) له لایه‌ن کۆمیته‌ی ناوبراوه‌وه له شاری زیورخ داگیرکرایه‌وه.
ئه‌مه‌ش به‌شێکه له وه‌رگێڕدراوی ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌م کۆمیته‌یه ده‌رباره‌ی داگیرکردنی ئه‌م که‌نیسه‌یه به زمانی کوردی:
ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌رباره‌ی داگیرکردنی که‌نیسه‌ی ((پرێدیگه‌ر)) له شاری زیورخ.
ئه‌مڕۆ 19.12.2008
ئێمه ده‌مانه‌وێ له ڕێگای داگیرکردنی ئه‌م که‌نیسه‌یه سه‌رنجی به‌رپرسان بۆ ئه‌م داواکاریانه ڕابکێشین:
1 _گێڕانه‌وه‌ی یاسا کۆنه‌که‌ی جاران تایبه‌ت به نه‌ناردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به(بارودۆخه سه‌خته‌کان) ناسرا بوون.
2_به‌خشینی به‌رگه‌ی مانه‌وه که جاران ده‌به‌خشرا به هه‌موو که‌س.
3_کۆتایی هێنان به بهتاوانباردانان و زیندانی کردنی هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی بێ به‌رگه‌ن.
4_کارکردن بهیاساکهی جاران له مهڕکارپێکردنی په‌نابه‌ران(ئه‌و یاسایه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی کاری په‌نابه‌رانی ههڵوهشالندهوه).
5_پێدانی کار له جیاتی کۆمه‌کی مه‌مره‌ومه‌ژی.
……دوای خستنه ڕووی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژیانی سه‌ختی په‌نابه‌ران ئه‌م ڕاگه‌یاندنه به‌م شێوه‌یه کۆتایی پێدێت.
بۆیه ئێمه ئه‌م ڕێکخراوانه‌ی خواره‌وه :
6 –Campers_
7-Day,1ers_
Züricher bleiberecht-kollektiv_
بڕیارماندا بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانمان تێ بکۆشین، چیدی ناهێڵین له وه زیاتر به‌م شێوه‌یه ڕه‌فتارمان له گه‌ڵ بکه‌ن و هه‌روا به‌قاچاغی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه ببه‌ین به‌ڕێوه.ئاخر ئێمه‌ش ئینسانین، ئێمه‌ش مافمان هه‌یه، ئه‌وه‌ی به‌سه‌رمان هاتووه به‌سه، کاتی ئه‌وه هاتووه نرخێک بۆ خۆمان دابنێین و هه‌ستینه سه‌رپێ. ئێمه لێره‌ین و ده‌بێ لێره بمێنینه‌وه.
ته‌واوی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه و سه‌رتاپای چالاکیه‌کانی کۆمیته‌ی ناوبراو له سویسرا به‌زمانی ئه‌ڵمانی له‌م لینکه‌ی خواره‌وه ته‌ماشابکه‌ن. http://www.flickr.com/photos/bleiberecht/
له حاڵه‌تێکدا نه‌کرایه‌وه، ئه‌وا ده‌توانن لێره‌وه بچن.
http://www.bleiberecht.ch/
به‌هیوای هاتنه‌مه‌یدانی گشت په‌نابه‌ران و په‌یوه‌ست بوون به‌م کۆمیته‌یه.
هیوای تایبه‌تی هاتنه‌مه‌یدانی په‌نابه‌رانی کوردستان و په‌یوه‌ست بوونیان به‌م کۆمیته‌یه.
به‌هیوای هاتنه‌مه‌یدان و ده‌رچوونمان له چوارچێوه‌ی ته‌سکی حزبایه‌تی و پشتگیریکردنی مافی ڕه‌وای په‌نابه‌ران.
به‌هیوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان که له سویسرادا ده‌ژین وه‌ک ئه‌ندامانی حزبی سوسیالیست، حزبی کار، حزبی سه‌وز که له ده‌سه‌ڵاتدا به‌شدارن ئه‌رکی سه‌رشانیان به‌رامبه‌ر ڕۆڵه‌کانی کوردستان ئه‌نجام بده‌ن و چیدی ڕێگه نه‌ده‌ن که‌سانی تر به‌ناوی ڕۆڵه‌کانی کوردستانه‌وه ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه.
فازڵ عوسمان/ هه‌ڵسوڕاوێکی بواری په‌نابه‌ری .
ئه‌ندامی کۆمیته‌ی (مافی مانه‌وه بۆ هه‌موو هه‌ر ئێستا)
ئه‌مڕۆ، شه‌ممه 03.01.2009