كه‌مپینی جیهانی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یاسای باری كه‌سێتی له كوردستانی عێراق
كه‌مپینی جیهانی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یاسای باری كه‌سێتی له كوردستانی عێراق
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تى و ئیعترازاتی فراوان له‌لایه‌ن ئاكتڤیسته‌كانی بزوتنه‌وه‌ى ژنان و ئازادی خوازان و سكۆلاره‌كانه‌وه، په‌رله‌مانی كوردستان دوای چه‌ند كۆبوونه‌وه له مانگى تشرینی یه‌كه‌م و دووه‌می ساڵی 2008 دا یاسای باری كه‌سێتی هه‌مواركراوی په‌سه‌ند كرد. یاسای باری كه‌سێتی په‌سه‌نكراو به‌شێوه‌یه‌كى بێ په‌رده و ئاشكرا كۆیله‌یتی و ژێرده‌سته‌یى ژنان جێَگیر ده‌كات له كۆمه‌ڵگادا و هه‌ڵاواردنی جنسی له‌دژی ژنان( ئه‌پارتاید) له گشت بواره‌كاندا به‌رجه‌سته ده‌كات. یاسای ناو براو حه‌ق ده‌دات به‌پیاو زیاتر له‌یه‌ك ژن بهێنێت و سه‌رپه‌رشتیار( وه‌لی ئه‌مر) به‌سه‌ر ژناندا داده‌سه‌پێنێ، ژێر چه‌پۆكه‌یى ژنان به‌پێى گرێبه‌سته‌كانی كڕین و فرۆشتن له زه‌واج دا له جیابوونه‌وه(ته‌لاق) له میراتی دا به‌رجه‌سته‌ده‌كات، ئه‌و یاسانه‌ی هه‌ڵاواردنى جنسی كه سه‌رچاوه‌كه‌ی شه‌ریعه‌ى ئیسلامىیه به‌سه‌ر ژنان دا دەسەپێنی. ئه‌م یاسا زاڵمانه‌یه كه هێزو حزبه قه‌ومى و ئیسلامی و عه‌شایه‌ریه‌كانى باڵاده‌ست به‌سه‌ر په‌رله‌مانى كوردستاندا په‌سه‌ندیان كرد خۆى زیادڕە‌ویه‌كی بێ په‌رده‌و ئاشكرایه له دژی مافه‌كان و ئیسانیه‌تى ژناندا. كارنامه‌ى ئه‌م هێزانه پڕه له پێشێل كارى ئاشكرا له دژی ژنان و به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ى به‌ها ئاینی و عه‌شایریه‌كان و تاوانه‌كانى" كوشتنى ناموسیى" به‌درێژایى 17 ساڵى ڕابردوو. هێزه ئینساندۆست و ئازادیخواز و یه‌كسانیخواز و سكۆلار و موته‌مه‌دینه‌كانی كردستان و جیهان له توانایاندایه ئه‌م یاسا دژی ژنانه‌یه هه‌ڵبووه‌شێننه‌وه.
ئێمه ئیمزا كردووانی ئه‌م به‌ڵَگه‌نامه‌یه هه‌ڵده‌سین به به‌رپا كردنی كه‌مپینێكى جیهانی له پێناو:
1_ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یه‌كجاره‌كی یاسای باری كه‌سێتى هه‌مواركراو و په‌سه‌ندكراوى په‌رله‌مانی كوردستان.
2_ ڕاوه‌ستان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه دژبە هه‌ر شكڵێَكی كۆیله‌یه‌تى ژنان و هه‌ڵاواردن له سه‌ر بنچینه‌ی ره‌گه‌ز(جه‌نده‌ر).
3- قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی شه‌ریعه‌ى ئیسلامی و دین له ژیانی گشتى و خێزانی دا، جیاكردنه‌وه‌ى دین له ده‌وڵە‌ت به ته‌واوی.
4_ خستنه‌ڕووى ئه‌ڵته‌رناتیڤێَكی سكۆلار بۆ یاسای بارى كه‌سێتی كه پشت به‌ستوو بیێت به یه‌كسانى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى ژن و پیاو باڵا ترین ستاندارده ئینسانی و یه‌كسانه‌كان،وه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش قه‌ده‌غه‌كردنى:
ا_ فره‌ژنى به‌گشتى وبه‌ته‌واوى.
ب_ كڕین و فرۆشتن و دانانی شیربایی و ماره‌یى و مه‌رجی تر بۆ ئیزدواج.
ت_به‌كارهێنانی هه‌ر زوڵم و زۆرێک له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نیێكه‌وه له به‌رانبه‌ر ژنان له مه‌سه‌له‌ی هەڵبژاردنى شه‌ریكى ژیان و هاوسه‌رگیری له ژیانی هاوبه‌شدا.
س_ دانانی هه‌ر كۆت به‌ندێك له‌سه‌ر ژنان له جیابوونه‌وه و ته‌ڵاق داندا.
بانگه‌وازى هه‌موو تێَكۆشه‌رانی بوارى یه‌كسانی ژن پیاو و ئازادیخوازان و موته‌مه‌دین وسكویلاره‌كان ده‌كه‌ین چ تاك یان ڕێكخراو ، له ئاستی كوردستان و عێراق و جیهان دا، بۆ ئیمزا كردن و به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئه‌م كه‌مپینه و پشتیوانه لێ كردن و ته‌رویجدانی.ئیمزاكان:
سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د هه‌ڵسوراوی ژنان و به‌رپرسی که‌مپین .
خه‌یاڵ ابراهیم هه‌ڵسورای ژنان و پێشکه‌ش که‌ری به‌رنامه‌ی عه‌ره‌بی سکیۆلار تیڤی به‌رپرسی رێکخراوی ڕزگاری ژنان له عێراق
مریه‌م جه‌میل ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای رێکخراوی رزگاری ژنان له عیراق .
مینا ئه‌حه‌دی به‌رپرسی رێکخراوی موسڵمانانی پێشوو له ئه‌ڵمانیا و مه‌سولی که‌مپینی جیهانی دژی ئیعدام .
مریه‌م نومازی به‌رپرسی رێکخراوی موسڵمانانی پێشوو له به‌ریتانیا و که‌سایه‌تی سکۆلاریستی ناسراو .
سه‌میر نوری به‌رێوه‌به‌ری سکیولار تیڤی .
کاروان نه‌جمه‌دین هه‌ڵسوراوی عه‌لمانی و یه‌کسانیخواز سه‌رنوسه‌ری بڵاو کراوه‌ی ( به‌ره‌وسۆشیالیزم) – کوردستانی عێراق.
ڕێبین فارو هه‌لسوراوی عه‌لمانی و یه‌کسانیخواز له کوردستان و به‌ریوه‌به‌ری نوسین له بلاو کراوه‌ی ( به‌ره‌و سۆشیالیزم).
عسام شوکری به‌رپرسی رێکخراوی عه‌لمانی ومافه مه‌ده‌نیه‌کان له عێراق .
نور جه‌باری هه‌ڵسوراوی رێکخراوی موسلامانانی پێشوو له ئه‌ڵمانیا.
باتی دی بونیتاس به‌ریوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنی ئوردوگای سێ یه‌م به زمانی ئینگلیزی له که‌نال جه‌دید .
سوهێله شه‌ریفی هه‌لسوراوی ژنان له رێکخراوی (مافه یه‌کسانه‌کان هه‌ر ئێستا ) .
تارق فتاح هه‌لسواروی عه‌لمانی و دانه‌ر _که‌نه‌دا.
سارا مه‌حه‌مه‌د به‌رپرسی رێکخراوی( هه‌رگیز پێلا و فادیمه له بیر مه‌که‌ن).
حه‌کیم حه‌سه‌ن فنجان سکرتێری( شورای کرێکارانی خزمه‌تگوزاری له نه‌خۆشخانه‌کانی ناێریه – عێراق
عه‌بدول گولپه‌ریان ئه‌ندامی ناوه‌ندی رێکخراوی یه‌که‌م منداڵان.
بابه‌ک یه‌زدی به‌رێوه‌به‌ری ته‌نفیزی رێکخراوی خاوه‌ران _ رێکخراوێکی به‌رگریه له زیندانیانی سیاسی له ئێران‌دا.
هارتمۆت کراوس که‌سایه‌تی مارکسی ، نوسه‌ر ، سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی هنتر گراوند ، ئۆسنبرۆک ، ئه‌لمانیا .
نازه‌نین برومند به‌رپرسی رێکخراوی هاتون له بیر مه‌که‌ن
جنێفر فاسۆلو هه‌ڵسوراوی مافه‌کانی ژنان ، نیویۆرک ، وولاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنی: 001647215321
سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د
sargulah@yahoo.com
خیاڵ ئیبراهیم
khayal71@yahoo.com
بۆ ئیمزا كردن كرته له سه ر ئیره بكه
http://www.ipetitions.com/petition/notopolygamy/
كه‌مپینی جیهانی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یاسای باری كه‌سێتی له كوردستانی عێراق