
ساڵی تازه…ساڵی نه‌مانی بشار اسد .. احمد نجاد حزب الله .. حماس
ساڵی تازه…ساڵی نه‌مانی بشار اسد .. احمد نجاد حزب الله .. حماس
هاتنی له‌شکری ئیسرائیل بۆ ناو [ غزه] و ته‌مبێ کردنی حماس جاره‌کی تر ئه‌و ده‌نگانه به‌رزده‌کاته‌وه که [المقاومه] به سه‌رکه‌وتن له قه‌له‌م ده‌دات. مه‌رگی مرۆڤیش هه‌راج ده‌کرێت . هه‌نووکه سه‌رکرده‌کانی [حماس : حرکه المقاومه الاسلامیه له 15/12/1987 یه‌که‌م بڵاوکراوه‌ی دامه‌زراندنی حماس بڵاوکرایه‌وه .خۆیان به بیروباوه‌ڕی [الاخوان المسلمین ، حسن احمد عبدالرحمن محمد البنا الساعاتی 14/10/1906 ــ 12/2/1949 ساڵی 1928 له میسر دایمه‌زراند ، هه‌نووکه محمد مهدی عاکف له به‌رواری 12/7/1928 له دایک بووه ،سه‌رۆکی اخوان المسلمین له میسر] گرێ داوه. له رێکه‌وتی 6/12/1987 حه‌فت کادیری چاڵاکی سه‌رکردایه‌تی [جماعه الاخوان المسلمین] له فه‌له‌ستین کۆبوونه‌وه و حماس یان دامه‌زراند . ئه‌و حه‌وت که‌سه {الشیخ احمد یاسین و د.ابراهیم الیازوری و محمد شمعه {نوێنه‌رانی ناوچه‌ی غزه} و عبدالفتاح دخان {نوێنه‌ری ناوچه‌ی ناوه‌ند} و د.عبدالعزیز الرنتیسی {نوێنه‌ری خان یونس} و عیسی النشار {نوێنه‌ری رفح} و صلاح شحاده {نوێنه‌ری ناوچه‌ی باکوور} بوون. که له میوانخانه خۆشه‌کانی پێنج ئه‌ستێره‌ی دیمه‌شق زینده‌گی ده‌که‌ن ، هاوارده‌که‌ن که غزه ده‌که‌نه گۆڕستان بۆ له‌شکری ئیسرائیل ،هه‌مان کاره‌ساتی عێراقی سه‌دام حسین دووباره ده‌که‌نه‌وه . جاران سه‌دام حسین کیسه‌ی ره‌شی نایلۆنی کڕی بوو بۆ لاشه‌ی سه‌ربازانی له‌شکری ئه‌مریکا ، که‌چی سه‌ربازه‌کانی به‌عسی به‌دناو به‌رامبه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیون پۆستاڵی عه‌سکه‌ری ئه‌مریکی ماچ ده‌کرد و به فانیله‌ی سپی ژێره‌وه و خۆیان ده‌خسته ژێر قاچی له‌شکری ئه‌مریکا و به ڕهووه خۆیان ده‌دا به‌ده‌سته‌وه و دیل ده‌کران ،ئێستاکه‌ش هاواری سه‌رکرده‌کانی [ حماس] وا به‌وشێوه‌یه غزه ده‌پارێزێت و کاتی خۆشی سه‌رکرده‌کانی ئه‌و بزووتنه‌وه توندڕه‌وه هاواریان ده‌کرد ئیسرائیل له نه‌خشه ناهێڵن که‌چی له‌ناو ژن ومنداڵان خۆیان حه‌شار داوه و نوتقیان نه‌ماوه . مزگه‌وت و کهلیساش به‌هانایان نایه‌ت و خویان تێدا بشارنه‌وه ، هه‌تا ئه‌و شوێنه پیرۆزانه‌ش بوونه که‌لاوه‌ی چه‌که‌کانی ته‌کنه‌لۆژیا و به‌هانای ئه‌و سهرسهوزانه نه‌هات .ئه‌و غه‌زه‌یه بۆیان کراوه به کونه مشک و سه‌ریان نایه‌ته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆڕاگر و به شه‌ره‌ف بێنه سه‌رشه‌قام و ده‌نگ به‌رزبکه‌نه‌وه . ئه‌وانه وه‌کو مریشک چوونه‌ته ناو کۆریت و سهردهرناهێنن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن باری ژیانی ژن و منداڵ و پیر وپهکهوتووی خه‌ڵکی غه‌زه چۆنه . سه‌رکردایه‌تی حماس [خالد مشعل {خالد عبدالرحیم اسماعیل عبدالقادر مشعل ساڵی 1956 له رام الله له دایک بووه . ساڵی 1967 هیجره‌تیان کردووه بۆ کوێت . له کوێت خوێندنی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و دانشگای ته‌واو کردووه . هه‌تا ساڵی 1990 له کویت ژیاوه .ساڵی 1981 ژنی هێناوه و حه‌فت منداڵی هه‌یه ، سێ کچ و چوار کوڕ . ساڵی 1996 کرا به سه‌رۆکی مه‌کته‌بی سیاسی حماس} ] به‌رامبه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیون ، بێگومان له دیمه‌شق له شوێنی گه‌رم و دوور له ده‌نگی تۆپ و ته‌قه ،هاوارده‌کات {ان الحرکه لم تخسر الا القلیل القلیل جدا} دیاره کوشتنی 500 هاووڵاتی و برینداربوونی زیاتر 2000 که‌س و تێکدان و خاپوورکردنی ماڵ و مزگه‌وت و شه‌قام و دوکان ، کوشتنی خه‌ڵکی غه‌زه ، به جه‌ماوه‌ری خۆی نازانێ بۆیه[ القلیل القلیل جدا ] ی به‌کار هێناوه . ئه‌و ده‌روازه‌ی ره‌فحه[ معبر رفح] ده‌بوایه بکرابایه‌وه جا ده‌مان بینی خه‌ڵکی غزه وه‌کو کۆڕه‌وه‌که‌ی کورد چه‌ند ده‌مانه‌وه ، هه‌موو هه‌ڵده‌هاتن بۆ میسر بۆ ئه‌وه‌ی گیانی خۆیان رزگار بکه‌ن له فرۆکه‌کانی ئیسرائیل و پێش هه‌مووان ئه‌و چه‌کدارانه‌ی که [الله اکبر]یان له نێوچه‌وانیان نووسیووه ڕایان ده‌کرد . ئه‌و ساروخانه‌ی حماس که له‌لایه‌ن رژێمی ئێرانی کۆنه‌په‌رست پێشکه‌شی کراوه ، بووه هۆی له‌خۆبایی بوون و سه‌رخواردنی خۆی له‌جیاتی رزگارکردنی خاکی فه‌له‌ستین و ئاسووده‌کردنی خه‌ڵکی قوڕبه‌سه‌ری غزه . ئه‌و ساروخانه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پێشکه‌ش به حزب الله کراوه و ئه‌وانیش داویانه به حماس . ئێران بازاری شه‌ڕی خۆش کردووه و بۆ ئه‌وه‌ی چاوی دنیا له‌و ئێرانه شیعه‌په‌رستی یه که‌مببێته‌وه . ئێران خه‌یاڵی خاوه دنیا لێیبگهڕێت ببێته هێزێکی خه‌ته‌رناکی وه‌کو سه‌دام حسێن له‌ناوچه‌که. رژێمی ئێران پاش روخانی سه‌دام حسین له عیراقی تازه‌ش ده‌ستی خسته ناو کاروباری عێراق و یارمه‌تی گڕوپه‌کانی له دژی یه‌کتر ده‌دا و هه‌تا ئه‌مڕۆکه هه‌ر ده‌ست له‌کاروبار وه‌رده‌دات و سنووره‌کانی کوردستانیش بوردمان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی باری ئابووری هه‌رێمی کوردستان لاواز بکات . رژێمی ئێران به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌جاد بیه‌وێت و نه‌یه‌وێت ده‌بێت سهرشۆڕبکات له‌به‌رامبه‌ر داواکاری یه‌کانی جیهان جا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ته‌یرێکی خۆشه‌ویست ئه‌وا ده‌بێت ئه‌حمه‌دی نه‌جاد له‌و قسه ئاگریانه که هه‌ر وتاره‌کی ده‌یخوێنیته‌وه پێکه‌نینی به قسه‌کانی خۆی دێت واز بێنێت ئه‌گه‌رنا ئه‌مساڵه ده‌بێته میوانی سه‌دام حسێن . حه‌سه‌ن نه‌سرولا [حسن عبدالکریم نصر الله 30/8/1960 له خوارووی لبنان له دایک بووه ، له‌به‌ر بێ‌کاری و دهستکوردی له منداڵیه‌وه چوونه بیروت] له لبنانی ئازیز ناتوانی به ئازادی بۆخۆی وه‌کو جاران بێته ده‌ره‌وه و هاواربکات هه‌نووکه له‌به‌رامبه‌ر ته‌کنه‌لوژیا خۆی کاسێتی وتاره‌کان پڕ ده‌کاته‌وه و پاشان ره‌وانه‌ی ئیسگهکانی ده‌کات ده‌بێت ته‌مبێ بکرێت و ده‌ست له کاروباری خوارووی لبنان و ناو لبنان وهرنهدهکات و حکومه‌ت له‌ناو حکومه‌ت ، له‌شکر له‌ناو له‌شکر دروست نه‌کات ، ئه‌گه‌رنا له گوانتانامۆی تازه خۆی زیندانی ده‌کات و بزووتنه‌وه‌که‌شی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه . ئه‌وانه که پشتوپه‌نایان ئیران بوو بۆ داواناکه‌ن ئیران به‌و ساروخه تازانه‌ی بێته یارمه‌تیان و پشتیوانیان لێبکات . ئه‌ی ئه‌و دۆسته ستراتیژی یه بۆ که‌ی خۆی هه‌ڵگرتووه ئه‌گه‌ر بێت و هه‌نووکه ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه رهشنهکاتهوه ئه‌ی که‌ی ره‌شی ده‌کاته‌وه . عاره‌به‌کانی خۆیان به دۆستی رژێمی ئیران داده‌نا بۆ له‌جیاتی راگرتنی جینوسایدی غه‌زه داواناکه‌ن ئیران بێته ناو مه‌یدانی جه‌نگ و پشتگیری یان بکات. ئه‌و فه‌قیرانه هه‌تا که‌ی وێنه‌ی سه‌دام حسین به‌رزده‌که‌نه‌وه و قامکی [ڤی] بۆ به‌رزده‌که‌نه‌وه ، ئه‌و ڕۆژانه به‌سه‌رچوو دۆلاریان بۆ بکرێته نوشته و خویان به دۆلاره‌کانی منداڵانی برسی عێراقی سه‌دام تێربکه‌ن . سوریا ئه‌گه‌ر بزانێ کورسی له‌ق ده‌بێت به‌یانی باره‌گای خالد مشعل و هاوه‌ڵه‌کانی کۆده‌کاته‌وه و له دیمه‌شق راویان ده‌نێت یان زیندانیان ده‌کات . سوریا ده‌بێت بێته سه‌رچۆک بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ئاشتی به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل مۆربکات و خۆی به رزگارکه‌ری فه‌له‌ستین نه‌زانێت و ده‌ست له‌و گروپ گروپ کردنه‌ی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین بهێنیت .سیاسه‌ت کردن به په‌یڤ و دیالۆگ ده‌کرێت ، جارجاره چه‌ک قوڕ ده‌خاته سه‌ر سیاسه‌تی چه‌وت . به‌خۆشی و تاڵی بێت ده‌بێت په‌یمانی ئۆسڵۆ 1993 و هاوشێوه‌ی بێته دی بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی مرۆڤ ئازاد بکرێت و ناوچه‌که هه‌ناسه‌بدات . میسر و ئیسرائیل رێگا ناده‌ن [غزه] ببێته شوێنی یا بنکه‌ی القاعید و ئه‌و میسره بهه‌ژێت به کرده‌وه‌ی تیڕۆڕیستی و هاتنه سه‌رشه‌قامی ئیخوانیه‌کان .خه‌لکی له میسر له‌برسان و له‌به‌ر باری نه‌هه‌مواری له گۆرستان ده‌ژین چۆن رێگایان پێده‌درێت ببنه [جند اسلام و القاعده و الجهاد] و رێگا له گه‌شتوگوزار و هاوینه‌هه‌واری بێگانه بگرن .میسر رێگاش نادات که تورکیا ببێته خێرخواز و مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین له ئه‌نقه‌ره چاره‌سه‌ربکات و عاره‌ب و عاره‌ب پێک بهێنیته‌وه و له‌سه‌ر یهکمێز کۆیانبکاته‌وه . تورکیا بۆ ناوبانگ ده‌رکردن ئه‌و وازی یه ده‌کات ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی نارازیبوونی شه‌قامه‌کانی ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌مبول کپ بکات و سه‌رنجی ده‌ره‌وه‌ش بۆلای خۆی بکێشێت ، به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئیسلامی ، به‌ڵام نابێته چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین . ئیران ده‌یه‌وێت له‌ژێر په‌رچه‌می فه‌له‌ستینیه‌کان خۆی له بازاری ئیسلامی سیاسی نزیک بکاته‌وه و ده‌ستی تیدا هه‌بێت به‌ڵام ئه‌و ده‌سته داخ ده‌کرێت و سعودیا و ئوردن و میسر رێگا ناده‌ن ببێته برا گه‌وره‌یان و شیعه وه‌کو مه‌زهه‌بی دینی یه‌که پێشڕه‌ویان بکات .ئیران با موشه‌که‌کانی هه‌ر زلتربکات و ناتوانێ ئیسرائیل بکاته نیشانه ، ئه‌گه‌رچی بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی شه‌قامی سواوی عاره‌بی دروشمی له‌ناو بردنی ئیسرائیل به‌رز ده‌کاته‌وه . هه‌ڵگرتنی به‌ردی زلیش ماناوی خۆی هه‌یه بۆیه فشهفشهکهی ئیران هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌بێت که له عێراقدا هه‌یه‌تی .ئه‌مریکا له عێراقی ئیستاکه شه‌ڕ به ئیران ده‌فرۆشی ، له‌ناو میوانخانه‌ی سلێمانی و له به‌غدا و له به‌سرا و له هه‌ولێر سه‌ربازی ئه‌مریکی جاسوسه‌کانی ئیرانی ده‌ست به‌ست ده‌کات و پشتی ملیان ده‌گرن ، که‌چی هه‌ر خۆ فشکردنه‌وه بۆ ئیران ماوه‌ته‌وه و هیچی تری بۆ نه‌کراوه . خه‌ڵکی غزه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسووده‌یی بژیت ده‌بێت ئیسماعیل هه‌نی یه[اسماعیل عبدالسلام احمد هنیه ساڵی 1962 له‌دایک بووه و 13 منداڵی هه‌یه] و خالد مشعل و حماس بخاته ناو قه‌فه‌س و دادگای یان بکات که ئه‌و شه‌ڕه خۆتڕێنهیان له‌پێناوی چی کرد و له به‌ڕژه‌وه‌ندی کێ یه ئه‌و هه‌موو که‌سه‌یان به‌کوشت دا . تاقه چاره‌سه‌ری کێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل به دیالۆگ و دانوساندن چاره‌سه‌رده‌کرێت به‌شه‌ڕ عاره‌ب ناتوانێت ئیسرائیل له‌ناو ببات ، ئیسرائیل کۆرپه خۆشه‌ویسته‌که‌ی ئه‌مریکا و ئه‌وڕوپا و روسیا و تورکیا‌و چین و هیندستان و ئه‌فریقا یه . ئه‌ی عاره‌ب و موسڵمان خۆشه‌ویستی کێن . ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یا به‌یانی ده‌بێت له خاکی داگیرکراوی فه‌له‌ستین ده‌ست هه‌ڵگرێت و بچیته ده‌ره‌وه ، نابێت ئه‌و له‌شکره زه‌به‌لاحه خه‌ڵکی سیڤل بکاته ئامانج و جینوسایدی بکات .پاراستنی ژیانی مه‌ده‌نی و مروڤایه‌تی ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی له‌شکری داگیرکه‌ری ئیسرائیل و ده‌بێت کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی باری گران بخاته سه‌ر ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رگی بێده‌سه‌ڵاتان بپارێزێت . بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئاسووده‌یی بژیت و ژیانی تیدا ئارام بێت ئه‌وانه ده‌بێت له‌ساڵی تازه‌دا نه‌مێنن .
فـه‌هـد گـرده‌وانـی 5/1/2009ستۆکهۆڵم